بۆ/سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان
سه‌رۆکی
په‌رله‌مانی
کوردستان
بۆ رێکخراوه
کرێکاری و
پێشکه‌وتوخوازاکان
ئازاد
کردنی ده‌ست
به‌جێ ی
گیراوه‌کان
به‌هۆی
هه‌ل و مه‌رجی
سیاسی و
ئابووری
عێراق و
کوردستان له‌چه‌ند
سالی رابردو
هه‌ردوو
ئیداره‌ی یه‌کێتی
و پارتی هه‌ولیان
داوه هه‌رچی
داواکاری و
پێداویستیه‌کانی
خه‌لکی
کوردستان هه‌یه
پێشێلی بکه‌ن
و جواب به سه‌ره‌تای
ترین مافه‌کانی
خه‌لک نه‌ده‌نه‌وه.
له‌ولاشه‌وه
بۆخۆیان به‌به‌ر
چاوی خه‌لکی
هه‌ژارو برسی
کوردستان خه‌ریکی
کۆکردنه‌وه‌ی
سه‌روه‌ت و
سامانی زۆر‌و
مه‌به‌سته‌کانی
خۆیانن. له‌و
باروو دۆخه
سیاسی و ئابووریه‌ی
عێراق و
کوردستان له
15سالی
رابردوودا ئه‌و
دوو هێزه که‌لکیان
وه‌رگرتوه‌و
هه‌ر ناره‌زایه‌ت
و داخوازیه‌کی
خه‌لک که‌بوویانه
به‌بیانوی
جیا جیا پێشیان
پێ گرتوه‌و سه‌رکوتیان
کردوه. تاکوو
ئێستا
کرێکاران و خه‌لکی
کوردستان چه‌ندین
خۆپشاندان و
مانگرتن و
ناره‌زایه‌تی
یان له‌دژی هه‌ردوو
ئیداره
نیشان داوه.
به‌لام
ئه‌م دوو
ئیداره‌یه
تاکو ئێستا
ئاماده‌نه‌بوونه
جواب به
داخواز‌و
پێداویستیه‌کانی
خه‌لک بده‌نه‌وه‌و
به‌دوای چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کانی خه‌لکی
کوردستانه‌وه
بن.بۆیه ئه‌م
جاره‌یان له‌زۆربه‌ی
شار‌و شارۆچکه‌کانی
کوردستان له‌چه‌ند
رۆژی رابردوو
خۆپشاندان
ومانگرتن له‌دژی
که‌می ئاو
وکاره‌باو
سوته‌مه‌نی و
گه‌نده‌لی
ئیداری ده‌ستی
پێکردوه.خه‌لکی
کوردستان
چیتر باوه‌ریان
به‌ده‌سه‌لاتداران
و حکومه‌ت نه‌ماوه
داخوازی و
پێداوستیه‌کانیان
بۆ جێ ه‌جێ
بکه‌ن.
به‌لام
هێزه‌کانی
ناوخۆ‌و ده‌سه‌لات
داران له‌جیاتی
جێ به‌جێ
کردنی
داواکاریه‌کانی
خه‌لکی
کوردستان که‌وتونه‌ته
گیانی هاولاتیان
به ته‌قه‌کردن
له
خۆپیشانده‌ران
و لێدان و
کوشتن و گرتنی
چه‌ندین خه‌لک
له ژن و
مندال و پیر.
ئێمه
وه‌ک (کۆمیته‌ی
به‌رگری له‌کرێکارانی
عێراق) جیا له‌وه‌ی
ئه‌و کاره‌ی
ده‌سه‌لاتداران
مه‌حکوم ده‌که‌ین،
پشتیوانی ته‌واوی
خۆمان له‌داخوازی
و داواکاریه‌کانی
خه‌لکی
کوردستان ده‌که‌ین
و داواده‌که‌ین.
ئازاد
کردنی ده‌ست
به‌جێ ی
گیراواکان-1
2-دابینکردنی
داخوزیه‌کانی
خه‌لکی
کوردستان
3-به‌ره‌سمی
ناسینی هه‌قی
مانگرتن و
خۆپشاندان
4-قه‌ده‌غه
کردنی ته‌قه‌کردن
له خۆپیشانده‌ران
5-قه‌دغه‌کردنی
چونه سه‌رمالانی
هێزه‌کانی
ناوخۆ
کۆمیته‌ی
به‌رگری له‌کرێکارانی
عێراق
13-9-2006