خۆپیشاندانی کوردانی  سوید به‌ به‌شداری    چه‌ندین پارت و  ئه‌ندام په‌رله‌مان ومیدیای سویدی  به‌ڕێوه‌ چوو.

 
 

 

 له‌سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌ندی چاک و ده‌یان پارت و رێکخرو ای کوردستانی ،  ئیمرۆ کاتژمێر یه‌کی دوای نیوه‌ڕۆ به‌کاتی سوید  نزیک به‌ 200 هاوڵاتی  کوردستانی و سویدی خۆپیشاندانیان  له‌ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق له‌ شاری ستۆکهۆلم  به‌رێوه‌ برد .

سه‌ره‌تا ی خۆپیشاندانه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان و خه‌لکی ئه‌نفالکراو ده‌ستی پێ کرد ، دواتر به کۆمه‌ل‌سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب وترا. پاشان وتاری پارت و ڕێکخراوه‌ سیاسیه‌ سویدیه‌کان خوێنرایه‌وه‌ که‌  به‌ به‌شداری   

1/ئینگه‌ر سترۆم ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌ورپا له‌سه‌ر لیستی سۆسیال دیموکراتی سویدی

 

2/  ئیفا یۆنگ باری نوێنه‌ری پارتی مۆدێرات و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی سویدی و به‌رپرسی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان.

ئامینه‌ کاکه‌ باوه به‌‌ نوێنه‌ریه‌تی پارتی چه‌پی سویدی

گوڵان ئافچی به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارتی گه‌لی سویدی

رێبوار حه‌سه‌ن به‌ نوێنه‌ری پارتی ژینگه‌ی سویدی

سه‌رجه‌م ئه‌م نوێنه‌رانه‌  هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ل گه‌لی کورد ده‌رده‌بڕی وپشتگیریان له‌ داخوازیه‌کانی خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی

 وه‌ کاک کۆردۆ باکسی که‌ ڕۆژنامه‌ نوسه‌کی کورده‌ وتاره‌کی به زمانی ‌سویدی پێشکه‌شی کرد

 کاک ده‌وه‌ن هه‌له‌بجه‌یی له‌لایه‌ن تیپی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه‌   به سێ ‌ پارچه‌ مۆسیقا چه‌ند و سروده‌ک به‌شداری کرد

 سوعاد خه‌یری  که ژنێکی عه‌ره‌بی عێراقی بوو    هاوسۆزی خۆی  له‌گه‌ل ئه‌م ئازاره‌ گه‌وره‌ی کورد ده‌ربڕی  وه‌ ‌له‌کۆتاییدانه‌یتوانی کۆتایی به‌  ووتاره‌که‌ی  بهێنێ و به‌    فرمێسکه‌کانی ئازاره‌کانی خۆی کۆتایی پێ هێنا .

دلشاد هه‌له‌بجه‌یی  یه‌کێک له‌ قوربانیانی هه‌له‌بجه‌ بوو  وتی زۆر سوپاسی ناوه‌ندی چاک و ئه‌و خه‌ڵکه‌ ده‌که‌م که‌ هاتون بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ ئێستا هه‌ست ده‌که‌ین که‌ ئازاره‌کا نمان که‌ متر بۆته‌وه‌

ئارام  که‌  سی بنه‌ماله‌ی خێزانه‌که‌ی  ئه‌ نفالکراوه‌  به‌ جه‌ند وته‌یه‌ک به‌شداری کرد

په‌ریزاد شه‌عبان به‌ پارچه‌ شیعرێک له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌شداری کرد

دواتر وتاری خۆپیشانده‌ران خوێنرایه‌وه‌له‌لایه‌ن کاک هێژا بابان

 

دوتر وه‌فدێک له‌ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران  که‌ پێک هاتبوو له‌ به‌ڕێزان( قادر نادر، موراد گوزه‌ر ، خالوق ئیستورک، ڕاژا مه‌عرۆف )  چوون بۆ لای سه‌فاره‌تی  عیراق له‌شاری ستۆکهۆلم  و زۆر به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن سه‌فیری عیراق به‌ڕێز  ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی پێشوازی کران  ، وه‌فدی خۆپیشانده‌ر داخوازیه‌کانی بۆ کاک ئه‌حمه‌د بامه‌رنی خوێنده‌وه‌ که‌

 

‌ حکومه‌تی عیراق به‌ڕه‌سمی داوای لێ بوردن له‌ گه‌لی کورد بکات

تاوانی ئه‌نفال باتاوانی جینۆساید بناسێنرێت

به‌شێک له‌م دادگایه‌ بگوازرێته‌وه‌ کوردستان به‌تایبه‌تی بۆ شاری هه‌له‌بجه‌و  ناوچه‌ ئه‌نفالکراوه‌کان

قه‌ره‌بوی هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ زه‌ره‌ر ماند بون له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سه‌دامدا

پێویسته‌ دادگایی کردنی سه‌دام وداروده‌سته‌که‌ی به‌رده‌وام بێت تا له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاوانه‌کانی کۆتایی  دێت

حکومه‌تی عیراق ده‌بێت به‌دوای چاره‌نوسی هه‌موو ئه‌و زارۆک و ژنانه‌ دابچێت که‌ فرۆشراون بۆ وڵاتی عه‌ره‌بی

 سه‌فیری عێراق هاوسۆزی خۆی له‌ گه‌ل سه‌رجه‌م داخوازیه‌کان ده‌ر بڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئیمڕۆ یه‌کێک له‌ و ڕۆژانه‌یه‌ که‌ 35 ساڵه‌ چاوه‌ڕیمان ده‌کرد  وه‌ ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین که‌ ئه‌م دادگایه‌ به‌رده‌وام بێت تاتاوانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌و بارزانیه‌کان و کورده‌ فه‌یلیه‌کان ته‌واو ده‌بێت وه‌ دڵنیابن  هه‌موو داخوازیه‌کانتان ‌ ده‌گه‌یه‌نمه‌ به‌رده‌ستی سه‌رۆک کۆماری  و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و دادگای  عێراقدا

شایه‌نی باسه‌ ‌ چه‌ندین که‌نالێ ته‌له‌فزۆنی  و رادیۆیی  و ه‌  چه‌ندین رۆژنامه‌نوسی رؤژنامه‌کانی سویدی و  کوردستانی ، دیدارو ریپۆرتاژیان له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران سازکرد.

  ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین   زۆر به‌ده‌گمه‌ن ڕویداوه‌  ئه‌م هه‌موو که‌ناله‌ سویدیانه‌ به‌شداری بکه‌ن له‌ چالاکیه‌کانی کورد‌  له وڵاتی‌ سویده‌وه.  

 ئه‌گه‌رچی باران به‌ گوڕ ده‌باری که‌چی خۆپیشانده‌ران کۆتایان به‌سرودی ئه‌ی شه‌هیدان کۆتایی پێهێنا

 ناوه‌ندی چاک/ سوید

20060821

           

 

02/09/2015