ناوه‌ندی چاك له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه تاكو ئه‌مرۆ و بۆ
ئاینده‌ش، داواكاری دادگاییكردنی سه‌رجه‌م تاوانباران
ده بێت
به بێ جیاوازی، به‌رده‌وام ئه‌م داخوازایه‌ی
له هه‌موو بۆنه و یاده‌كان دوباره‌كردۆته‌وه‌و ده‌كاته‌وه،
به هێمنانه‌ش كاری
بۆ كردووه
.
ئیێستاش
چاك ئه‌م هه‌وڵه نویێیانه‌ی
سه‌ریان هه‌ڵداوه له مه‌ڵبه‌ندی پیشمه‌رگه دیرینه‌كان
(پاڵتاك) و گروپی گه‌نجانی ئه‌نفال له گه‌رمیان، به
گرنگییه‌وه وه‌ر ده‌گریت و خۆی به به‌شێك بچووك لێیان
ده‌زانێت،
هیواخوازی جدییه‌ت و عه‌قڵانییه‌تی ئیشكردنه بۆ كاره‌كانیان،
هاوكات كۆمه‌ڵیك سه‌رنجی تایبه‌تی خۆشی هه‌یه
:
-ئه‌وانه‌ی
تاوانی ئه‌نفالیان ئه‌نجامدا، ته‌نها جاش و مسته‌شار نه‌بوون،
به‌ڵكه تۆریكی به‌رفراوان بوون له به‌عسی و سیخورانی رژیم و
هه‌واڵگری و جاش و چاوساغه‌كانیان، پیویسته ناونانی
كه‌مپینه‌كه و به‌رنامه‌ی كاركردنی گشتگیربیت , هه‌موو
تاوانباران بگریَته‌وه به بێ چاوپۆشیی له هیچ گرووپ و
به‌شێكیان
.
-
كه‌مپینه‌كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی تاوانیان به‌رامبه‌ر به كورد
ئه‌نجامداوه و په‌یوه‌ست بوونه به رژێمه‌وه بگریته‌وه،
تاكو ده‌گاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه بوون و هاوڕێَ و
هاوسه‌نگه‌رانی خۆیان شه‌هید كرد یان ته‌سلیمیانیانكرده‌وه
به رژیم، به‌شیك له‌و تاوانانه بۆخۆی به‌شیكه له ئه‌نفال،
چونكه له سه‌روو به‌ندی ئه‌نفاله‌كان رویان دا
.
-پێویسته
ئه‌م هه‌وڵانه
هه‌وڵ بدر ێت
دوور بێت
له ته‌سفیاتی شه‌خسی و حیزبی، به مه‌به‌ستی تۆڵه له پارت
و كه‌سانی دیاریكراو
نه‌بێت،
به‌ڵكه سه‌رتاسه‌ری بیت، هه‌موان بگرێته‌وه به بێ جیاوازی
به فایلداره‌كانیشه‌وه
.
-ئێمه
باوه‌ڕمان وایه ته‌نها له رێگه‌ی دادگایه‌كی ئازاده‌وه،
ده‌گه‌ین به‌م ئامانجه، بۆیه ده‌بێت ده‌ست بۆ كاری یاسایی و
دادگا ببه‌ین
.
له كۆتاییدا دووباره پشتگیریی خۆمان بۆ هه‌موو هه‌وڵێكی له‌م
چه‌شنانه دوباره ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌نگمان له‌گه‌ڵ
ده‌نگتانه.
ناوه‌ندی چاك
23-8-2006
|