بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عیراق له‌ شاری ستۆكهۆڵم , 21-8 رۆژی دادگایی سه‌دام له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال

 
 

 

بڕیار وایه‌ ڕۆژی 21-8 ـ 2006  سه‌دام حسێن و هاوکارانی له‌ به‌رامبه‌ر تاوانی ئه‌نفال بدرێنه‌ دادگا، له‌و ڕۆژه‌دا  پێ ده‌چێ ته‌واوی میدیای جیهانی چاوی کامیراکانیان بخه‌نه‌ سه‌ر کوردستان و دانیشتوانی جیهانیش له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و له‌ سه‌ر رووپه‌ڕی لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کانیانه‌وه‌ سه‌یری کاردانه‌وه‌ی کورد ب‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییه‌که‌، ئه‌و ڕۆژه‌ ب‌بێته‌ حه‌شری راگه‌یاندن.

هه‌مان رۆژ له‌ كوردستان و هانده‌ران جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان داخوازییه‌كانی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و  خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری ڕێکده‌خه‌ن, بۆ پشتگیری له‌ دادگایی سه‌دام  حسێن و هاوكارانی و به‌ده‌ست هێنانی داخوازه‌كانی گه‌له‌كه‌مان , كه‌ گرنگترینیان بریتیین له‌ :

·        ده‌وڵه‌تی عێراقی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كیمیاباران و ته‌عریب ... وه‌ك تاوانی ژینۆساید به‌ فه‌رمی  بناسێت .

·        ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ فه‌رمی داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد بكات .

·        به‌شیك له‌ دادگاییه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ كوردستان

·        قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م زیان لیكه‌وتووانی كورد بكریته‌وه‌ كه به د ه ستى به‌عس زه ره ر مه ند بوون له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان

·         

كات : دوو شه‌ممه‌ كاتژمێر 1 بۆ 3 ی پاش نیوه‌رۆ 21-8-2006

شوین : به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عیراق له ستوكهؤلم- سويد

       

ئێمه‌ ئه‌م پارت و رێكخراوانه‌ی لای خواره‌وه‌ که‌ ناومان هاتووه داواكارین له جه‌ماوه‌ری كوردستان پشتگیری له‌م داخوازيانه‌ بكه‌ن , هه روه ها  داواكارين له ره‌وه‌ندی كوردی له‌ ستۆكهۆڵم  و له‌ سه‌رتاسه‌ری سویددا به‌شداری بكه‌ن له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عیراق له‌ شارى ستۆكهۆڵم .

پارت و رێكخراوه‌كانی رێكخه‌ری خۆپێشاندانه‌که‌ی شارى ستۆكهۆڵم :

 

كۆمیته‌ی هاوكارى پارت و هێزه‌ سیاسییه‌ كورد و كوردستانییه‌كان له‌ سوید (که‌ له 18 پارت و رێكخراوی سیاسی هه‌ر 4 پارچه که‌‌ی كوردستان پێك هاتووه‌ ) .

فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كان

یه‌كیه‌تی ژنانی كوردستان-سوید

 

کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی کوردستان له‌ سوید

رادیۆی زرێبار

گروپی خوێندكارانی سۆسیال دیموكراتی  كورد

دۆستانی ژینگه‌ی كوردستان

رێكخراوی گه‌شه‌ی ژنانی كوردستان له‌ سوید

كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری كوردی- سویدی

كۆمه‌ڵه‌ی منداڵ دۆستانی كوردستان

كۆمه‌ڵه‌ی هیوای كوردستان

سه‌نته‌ری ئه‌نفال بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و دۆكۆمینت كردن

رێكخراوی ژنان بۆ ئه‌نفال

ناوه‌ندی چاک / سوید

 

ده‌رگا كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر پارت و رێكخراویكي ديكه به‌شدار بێت

 

بۆ په‌یوه‌ندیكرن :


ronakshwani3k@hotmail.com


ژماره‌ ته‌له‌فۆن:

چنور سه دیق  0736193769

 

 
           

 

02/09/2015