له رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 14.08.2006 له ئنستیتیوتی کوردی
له به‌رلین، له‌سه‌ر دادگایی کردنه‌وه‌ی سه‌دام حوسین و
تاوانبارانی جینوسایدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، کوبونه‌وه‌یه‌کی
فراوان ئه‌نجام درا، که له لایه‌ن ناوه‌ندی چاکه‌وه
رێکخراوه. به جۆرێ که له هه‌موو ئه‌وروپا و له ئه‌لمانیا
له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق له به‌رلین خۆ‌پێشاندانێک بکرێ
بو ناساندنی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه به جینوساید به شێوه‌یه‌کی
فه‌رمی، ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه به‌به‌شداری رێکخراو سازیه‌کانی
کوردی هه‌رچوار پارچه له به‌رلین کرا، که له‌م رێکخراوانه
پێکهاتبوون:
ناوه‌ندی چاک
رێکخراوی زۆزک
ناوه‌ندی ده‌ستان
ئنستیتیوتی کوردی له به‌رلین
ماڵی گه‌لی یه‌زیدی
ژنانی کورد له تاراوگه
جڤاتی کورد له به‌رلین
پارتی یه‌کێتی دیموکراتی روژئاوا(PYD)
پارتی دیموکراتی یه‌زیدی
مه‌ڵبه‌ندی لاله‌ش
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
پاش دانوستانێکی سێ کاتژمێری، گه‌یشتینه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی
خواره‌وه:
1-
نووسینی لافیته‌یه‌ک به زمانی کوردی و ئه‌ڵمانی، به‌ناوی ئه‌و
رێکخراوانه‌ی به‌شداری ئه‌م چالاکییه ده‌که‌ن.
2-
ئاماده‌کردن و به‌رزکردنی وێنه ئه‌نفالکراوه‌کان و قوربانیانی
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ئاڵای کوردستان.
3-
وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له پۆلیسی به‌رلین بو خۆپیشاندان به
شێوه‌یه‌کی فه‌رمی.
4-
ئاماده‌کردنی ته‌کنیک بۆ ئه‌نجامدانی چالاکیه‌که وه‌ک
مایکره‌فون و پێویستییه‌کانی تر.
5-
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانێک به زمانی ئه‌ڵمانی، عه‌ره‌بی و کوردی
بو هه‌موو میدیاکان و رێکخهراوه‌کان.
6-
نووسینی داواکارییه‌ک بو هه‌موو پارته ئه‌ڵمانیه‌کان و
که‌سایه‌تییه‌کان، به زمانی ئه‌ڵمانی.
7-
په‌یوه‌ندی کردن به هه‌موو کورده‌کانی دانیشتووی به‌رلین بۆ
به‌شداربونیان.
8 ـ په‌یوه‌ندی کردن به میدیای کوردی و عه‌ره‌بی و
بیانییه‌کانه‌وه بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌یان له مه‌راسیمی 21/8 و
گرنگی ئه‌و رۆژه.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه له ده‌مژمێر شه‌شی ئێواره تاکو نۆی
ئێواره خایاند.
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ دۆزه‌که‌مان.
چاک
|