داواکاری
له که‌مپینی
( دادگایی
کردنی موسته‌شارو
ئه‌نفالچیه‌کانی
کوردستان
)بۆبه‌ڕێزان : مه‌کته‌بی
سیاسی و سه‌رکردایه‌تی
و کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی یه‌کێتی
نیشتمانی
کوردستان پارتی
دیموکراتی
کوردستان حیزبی
شیوعی
کوردستان حیزبی
سۆشیالیست
دیموکراتی
کوردستان حیزبی
زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان خه‌باتی
ڕزگاریخوازانه‌ی
خه‌ڵکی
کوردستان که
حیزب و
ڕێکخراوه‌کانی
کوردستان
ڕابه‌رایه‌تیان
ده‌کرد ،هه‌ر
به‌ته‌نها
ڕاپه‌ڕینێکی
چه‌کداری نه‌بوو
بۆ به‌رپه‌رج
دانه‌وه‌ی
هێرش و په‌لاماره
سه‌ربازیه‌کانی
داگیرکران ،
به‌ڵکو
بزووتنه‌وه‌یه‌کی
سیاسی و
فکریش بوو بۆ
دروستکردنی
که‌سایه‌تیه‌کی
نوێی کورد
تاوه‌کوو
درک به‌و شه‌ڕه
تایبه‌تیه‌یی
ڕژێمی به‌عس
بکه‌ن که ده‌یخواست
له خودی
مرۆڤی کوردا
که‌سایه‌تیه‌کی
دووژمنکارانه
دروست بکات و
پاشانیش
بیانکاته‌وه
به‌گژ شۆڕش و
پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌که‌یدا
. به‌عس
له ڕێگه‌ی
داموده‌زگا
تایبه‌تیه‌کانی
خۆیه‌وه
توانی ژماره‌یه‌کی
زۆر له
سیخوڕ و
خۆفرۆشانی
کورد له
فۆڕم و ناوی
جیا جیادا
کۆبکاته‌وه
و ڕێکیان
بخات وه‌کو
(فه‌وجه خه‌فیفه‌کان
– مه‌فره‌زه‌ی
خاسه – مه‌فره‌زه‌ی
ته‌واری ) ئه‌مانه
له به‌عس
دڵسۆزانه
تر و دڕندانه‌تر
کاره چه‌په‌ڵه‌کانیان
جێبه‌جێ ده‌کرد
،هه‌ر به‌چاو
سا‌غی ئه‌م
خۆفرۆشانه
هه‌زاران
خوێندکارو
گه‌نج و لاو
ڕاپێچی
زیندانه‌کانی
به‌عس کران و
له‌سێداره
دران،به‌ئه‌مه‌ک
ترین و دڵسۆز
ترین کادرو
پێشمه‌رگه‌و
ڕێکخستنه‌کان
له ڕێگه‌ی
ئه‌مانه‌وه
شه‌هید ده‌کران
،ئێوه
خۆتان وه‌ک
حیزب و
ڕێکخراوه‌کانی
سه‌رده‌می
خه‌باتی شاخ
گه‌وره‌ترین
زه‌ره‌رمه‌ندی
ده‌ستی ئه‌م
جاش و
سیخوڕانه
بوون و
خۆشتان خاوه‌نی
ئه‌رشیفێکی
ده‌وڵه‌مه‌ندن
له خیانه‌ته‌کانیان
. ئه‌وه‌ی
جێگای داخه
ئه‌و
میکرۆبانه‌ی
که تا دوێنێ
هه‌وڵی قه‌ڵاچۆکردنتان
ئه‌دان ،
ئێستاکه له
ناو ڕیزه‌کانتان
دا نه‌ک ته‌نها
بونیان هه‌یه
به‌ڵکو له
ده‌زگاو
ناونده
حیزبیه‌کاندا
لێپرسراوه‌تی
و پۆستی
گرنگیشیان
دراوه‌تێ که
ئه‌مه ته‌واو
پێچه‌وانه‌ی
به‌رنامه و
په‌یڕه‌وه‌ی
ناوخۆی
حیزبه‌کانتانه
، ئێوه
بانگه‌شه‌ی
بنیات نانی
حیزبی
مۆدێرن و
کۆمه‌ڵگای
دیموکراسی و
هاوچه‌رخ ده‌که‌ن
به‌ڵام بێ
پاکردنه‌وه‌ی
ڕیزه‌کانتان
له‌م
خۆفرۆشانه
مه‌حاڵه
بتوانن ته‌نها
هه‌نگاوێکیش
هه‌ڵبهێنن ،
وابه‌سته
به‌مه‌شه‌وه
خه‌ڵکی
کوردستان به
چاوی گومانه‌وه
لێتان ده‌ڕوانیت
و هێدی هێدی لێتان
دوورده‌که‌ونه‌وه
،به‌مه‌ش ته‌نها
حیزبه‌کانتان
زه‌ره‌رمه‌ند
نابێت به‌ڵکو
پڕۆسه‌ی
مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی
کورد تووشی
ئیفلیج بوون
ده‌بێت که
لێپرسراوی
سه‌ره‌کی
ئێوه ده‌بن
له به‌ر ده‌م
مێژوودا. ئێستاکه
سه‌دام و
داروده‌سته‌که‌ی
به‌تاوانی
کاره‌ساتی
ئه‌نفال دادگای
ده‌کرێن ، به‌ڵام
هاوکارانی
ئه‌م کاره‌ساته
که موسته‌شار
و جاش و
سیخوڕه
کورده‌کانن
ئازاد و ڕه‌هان
، به‌پێچه‌وانه‌ی
گه‌لانی
دنیاوه جه‌زائیریه‌کان
پاش پڕۆسه‌ی
ڕزگاری
نیشتمانی نه‌ک
هه‌ر نه‌یان هێشت
خائینه
زیندووه‌کان
له ووڵات دا
بژین به‌ڵکو
ڕیگه‌یان نه‌دا
مردووکانیش
له‌و خاکه‌دا
بنێژرێن ، هه‌تا
ئێستاش نۆکه‌ره
ڤێتنامیه‌کانی
هاوکاری ئه‌مه‌ریکا
ڤیزه‌ی سه‌فه‌رکردنیشیان
نادرێتێ
،بۆیه مافی
گه‌لی
کوردیشه
داوی حساب له
و
تاوانکارانه
بکات و سزایی
یاسایی و نه‌ته‌وه‌یی
بسه‌پێنێت
به سه‌ریان
دا. له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه
ئێمه وه‌ک
که‌مپینی به
دادگایی
کردنی موسته‌شار
و ئه‌نفالچیه‌کانی
کوردستان
داواکارین
ئه‌م
خاینانه له
ڕیزه‌کانتانا
وه‌ده‌ربنێن
و ته‌سلیمی
دادگایه‌ن
بکه‌ن ،به‌م
هه‌نگاوه‌تان
ده‌بنه
نموونه‌یه‌کی
دیاری وه‌رچه‌رخاندن
و گۆڕانکاری
له پێکهاته‌ی
ژیانی حیزبایه‌تی
، له هه‌مان
کاتیش دا ئه‌و
درز‌و که‌لێنانه
پڕ ده‌کرێنه‌وه
که له‌نێوان
ئێوه‌و جه‌ماوه‌ردا
هه‌یه .
لیژنه‌ی
کاتی سه‌رپه‌رشتی
که‌مپینی
دادگایی
کردنی موسته‌شار
و ئه‌نفالچیه‌کانی
کوردستان
27-8-2006 |