(سروشت
ئه‌و ئاسمانه‌یه هه‌موو ده‌نگه خۆشه‌کان له خۆ ده‌گرێت
)
ده‌وه‌ن
بۆچێلی |
پاڤارۆتی
|
سیسیلۆ |
عه‌دنان |
هونه‌ری گۆرانی چڕین له مێژووی دێرین و نوێ‌دا ، هونه‌رێک
بووه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و ناساندنی ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌کان و،گرێدانه‌وه‌ی به کولتووره جیاوازه‌کان و به
ستنه‌وه‌ی به گه‌لانی تری دونیا ، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م
هه‌نه‌ره‌وه، زۆر له ده‌نگخۆشان و موزیکزانان ، له مێژووی
مرۆڤایه‌یتیدا بوونه خاوه‌نی پێگه‌و تێڕوانین له سه‌ر
به‌رهه‌مه‌کانیان ،هه‌رچه‌نده هونه‌ری موزیک و ده‌نگ خۆشی له
سه‌رده‌می کلاسیک و پێش کلاسیک‌دا، له لایه‌ن بنه‌ماڵه
ئه‌رستۆکراته‌کانه‌وه مۆنۆپۆل ده‌کرا ، به جۆرێک
موزیکزانه‌کان نه‌یان ده‌توانی به وویستی خۆیان
به‌رهه‌مه‌کانیان بڕازێنه‌وه ،دوواجار له سه‌رده‌می
ڕۆمانتیکدا ئه‌م بایکوت کردنه کۆتایی پێهات و ژیانێکی نوێ
دروست بوو بۆ موزکزیکزانه‌کان و ده‌نگخۆشانی ڕۆژئاوا ، له‌ته‌ک
ئه‌م هه‌موو ناکۆکییه‌دا، ده‌کرێ سه‌رده‌می کلاسیک وه‌ک
نمونه‌یه‌کی گرنگی مرۆڤایه‌تی، باسی لێوه بکه‌ین و دیوه
قه‌شه‌نگه‌کانی ڕاڤه بکه‌ین
( کلاسیک بزووتنه‌وه‌یه‌کی هونه‌ری و ووێژه‌یی بوو ، که
پێشنیاری لاسای کردنه‌وه‌ی مۆدێله‌کانی گریك و لاتینی ده‌کرد
*) هه‌ر ئه‌و تێندێنسه بووه هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی ده‌یان که‌سی
لێهاتوو له بواره‌کانی موزیک و گشت لایه‌نه‌کانی تری ژیانی
مرۆکانی ئه‌م گۆی زه‌ویه ( له مێژووی موزیک‌دا سه‌رده‌می
کلاسیک ده‌که‌وێته نێوان کۆتایی سه‌رده‌می به‌رۆک و سه‌ره‌تای
سه‌رده‌می ڕۆمانتیکه‌وه، که ناو ده‌برێت به کلاسیک ، ساڵی
ده‌ستپێکردنی 1760 و کۆتایی یه‌که‌ی له ده‌وروبه‌ری 1830 دا
ده‌بینرێته‌وه ، پایته‌ختی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش شاری ڤێنا
بووه ، که بوو بووه بنکه‌یه‌کی پۆڵاین بۆ ئه‌و شه‌پۆله
هونه‌ریانه‌ی موزیکزانه‌کانی ئیتالی و ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی
که هێنابوویانه شاره‌که‌و سه‌رچاوه‌یه‌کی پته‌ویان بۆ
ڕه‌خساندبوو که ده‌وڵه‌مه‌ندیان کردبوو به لۆژیکی ئه‌ڵمانی و
فه‌ره‌نسی و به میلۆدی یه نه‌رم و خۆش ئاوازه‌کانی ئیتالی* )
هه‌ر ئه‌م شه‌پۆلانه به زووی خۆیان خزانده سنوره‌کانی
سه‌رجه‌م ووڵاتانی ڕۆژئاوا و دونیا به گشتی ، به تایبه‌تی
خۆی له ناو ئۆپێرا و کۆنسێرته سمفۆنییه‌کاندا بینییه‌وه
،ئه‌م به‌ره‌و پێشچونه کارێکی زۆری کرده سه‌ر گوێگارنی
ئۆپێراکان و گرووپه سه‌مفۆنیه‌کان، که تا ئێستا ئه‌م
هونه‌ره زه‌نگینه به‌رده‌وامی مه‌زن به خۆوه ده‌بینێ،
یه‌کێک له‌و ده‌نگه ڕه‌سه‌نانه‌ی که توانیویه‌تی سه‌رنجی
زۆر له گوێ‌گران بۆ لای خۆی په‌لکێش بکات (
لوسیانۆ پاڤارۆتی ) ه
که له (12 /10 /1935 ) له ووڵات ئیتالیا زاوه و ،له
زووربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا به یه‌کێک له ده‌نگه
ڕه‌سه‌نه‌کانی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره ناو زه‌ند ده‌کرێت ، وه
ده‌نگخۆشی نابینا ( ئه‌ندریا
بۆچێلی ) له ( 22 /09 /1958 ) له ووڵات ئیتالیا
زاوه‌و له زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا کۆنسێرت و ئۆپێرای پێشکه‌ش
کردوه ، خانمی ده‌نگخۆش (
بارتۆلی سیسیلیا ) له (4/06 /1966 ) له شاری رۆما له
ووڵاتی ئیتالیا زاوه‌و ، یه‌کێکه له ده‌نگخۆشه‌کانی ئیتالیا
و جیهان ،یه‌کێک له به‌رهه‌مه نایه‌به‌کانی ئه‌م خانمه
ده‌نگخۆشه ( چوار وه‌رزی ساڵی
) ( ئه‌نتۆنیۆ ڤیڤاڵدی)ه
که بووه مشت ومڕێکی زۆری موزیکزاناکانی ڕۆژئاوا‌و جیهان ،
ئه‌م ده‌نگانه‌ی که ئاماژه‌مان پێ‌کرد ، ئه‌و ده‌نگانه‌نن که
ده‌توانین به ده‌نگه (
ئاسمانیه‌کان ) ناویان به‌رین، ژبه‌ر ئه‌و داهێنانه‌یه
که کردوویانه له شێوه‌ی چڕینی ئۆپێراکانداو
بونه‌ته جێگه‌ی سه‌رسامی سه‌ر جه‌م گوێگارنی ئۆپێراو گرووپه
سه‌مفۆنیاکان، ڕۆژئاوییه‌کان ڕۆلێکی گرنگیان بینیوه له
پاراستنی ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و پێشخستنی ده‌نگه (
ئاسمانیاکان *) به
دیوێکی تری ئه‌م باسه‌ماندا لاکردنه‌وه‌یه له ده‌نگخۆشانی
هونه‌ری گۆرانی چڕین ،له موزیکی ڕۆک و جازدا به تایبه‌تی
ئه‌و ده‌نگانه‌ی که مرۆڤایه‌تی ناتوانێ له بیریان بکات وه‌ک
( ئێلڤس برسلی و ئێریک کلاپتۆن و
جیمس براون ، وێتنی هینستۆن ،
نۆرا جێنس ، ڕه‌ی چارلس،سیلین
دیۆن، جۆو کۆکه‌ر ) ئه‌م ده‌نگانه له سه‌رانسه‌ر
دونیا‌و ته‌نانه‌ت له مه‌ڕ ووڵات خۆشمان ده‌نگگه‌لێکی ناسراو
ئه‌ستێره‌ی بریقه‌دارن له سروشتی ئاسمانی گۆرانی چڕیندا ،
ده‌کرێ ئێمه‌ش له‌م باسه‌ماندا ناوی هونه‌رمدنێکی ده‌نگخۆشی
کورد بخه‌ینه به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه‌وه، که به ده‌نگه
خۆشه‌که‌ی خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به هونه‌ری کوردی کردوه‌و
هه‌میشه له خۆ ئاماده‌کردندایه بۆ داهێنانی تازه‌و زه‌نگین
له بواری موزیکی کوردی‌دا، ده‌نگی ئاسمانی و ده‌نگخۆشی ئێستای
کورد هونه‌رماند ( عه‌دنان
که‌ریم ) یه‌کێکه له‌و ده‌نگانه‌ی ده‌بێت موزیکزانانی
کورد له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی دێباتیان هه‌بێت و شیکاری ئه‌و
تایبه‌تی یه بکه‌ن که عه‌دنان که‌ریم ، به شێوازێکی زۆر
عاقڵانه و زانستیانه سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستانی
به سه‌ر کردۆته‌وه ، بۆ نمونه گۆرانیی یه لوڕیه‌کان و
ئاوازه‌کانی ناوچه‌ی بادینان و سۆران و مه‌قامه کوردیه‌کان و
هاڕمۆنیاتی ده‌نگی، له‌گه‌ڵ ده‌نگخۆشانی تری وه‌ک (
مامۆستا تایه‌ر تۆفیق و عه‌لی
مه‌ردان ) که داهێنانێکی تازه بوون له موزیکی
کوردی‌دا ، دواجار چڕینی گۆرانییه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک (
سێوه ، ڕه‌شۆل ، عه‌لی مه‌ردان
)
که به جۆرێک ئه‌م گۆرانییانه‌ی چڕیوه‌ته‌وه ، گوێگر سه‌رسام
ده‌بێت له گوێگرتنیان ، به مانای ئه‌وه‌یه که هونه‌رمه‌ند
عه‌دنان که‌ریم ،هه‌میشه له هه‌وڵدایه بۆ ، تازه‌گه‌رێتی و
له‌زه‌تی تایبه‌ت ده‌ڕژێنێته ناو ئاوازه‌کانییه‌وه ، بۆ
نمونه گۆرانی ( گوڵاڵه سوره
) که هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش (
ڕه‌شۆل ) چڕیویه‌تی ،
پاشان
عه‌دنان ئه‌م گۆرانیه‌ی چڕیوه‌ته‌وه به شێوازێک که گوێگر
ماندوو نابێت له‌و هه‌موو هه‌سته به سۆزه‌ی که بۆمان
ده‌چڕێت له ئادائو به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و
گۆرانیه‌دا،ئه‌گه‌ربه ووردی سه‌رنج بده‌ین له‌یه‌که‌م
به‌رهه‌می ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌وه ، ده‌بینین ده‌نگێکی تر به
سۆزێکی تر هاتۆته ناو گۆرانی و موزیکی کوردیه‌وه‌و زۆربه‌ی
ده‌نگخۆشانی کوردی له ده‌نگی خۆیدا کۆکردۆته‌وه ،جگه
له‌وه‌ی که خۆی خاوه‌نی ده‌نگێکی (
ئۆپێرای) یه ئه‌گه‌ر
کورد خاوه‌نی زانستی موزیکی خۆی بوایه و تێکستی سه‌مۆفۆنی
هه‌بوایه، ئه‌وکاته کورد به ئاسانی ده‌یتوانی له‌م ئاسته‌دا
سود
له ده‌نگخۆشی هونه‌مه‌ند عه‌دنان که‌ریم وه‌ربگرێت، واته
ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌نگێكی ( ئاسمانی )یه ژبه‌ر
هه‌ندێ زۆر به زووی دێته هه‌ست و دونیای سروشتی مرۆڤی
کورده‌وه ، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌م باسه کۆنسێرته‌که‌ی شاری
سلێمانیه که له سه‌ر یه‌کێک له شیعریه‌کانی (
نالی ) جوانترین ئاواز و
باشترین چرینی تازه‌ی پێشکه‌ش کردین ، که له مێژووی ئه‌و
شاره‌دا وێنه‌ی نه‌بووه‌و جارێکی‌تر نالی هێنایه‌وه بۆ
پایته‌ختی بابانه‌کان ، به‌ڵام به به‌رگێکیتر و به
نه‌غمه‌یه‌کیتر نالی هاته‌وه بۆ حزووری عاشقانی ، یه‌کێک له
جوانکاریه‌کانی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان ، هه‌ڵبژاردنی شیعره ،
زۆر به سه‌لیقه‌وه شیعر هه‌ڵده‌بژێرێت و ئاوازی بۆ داده‌نێ،
هه‌ر ئه‌م
هه‌سته‌یه بۆته سه‌ر چاوه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
به‌رهه‌مه‌کانی و توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتنی باشی تیادا به
ده‌ست بێنێت
هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م هاڕمۆنیه‌ته‌ی شیعر و ئاوازه‌وه‌یه ،
هونه‌رێکی ڕه‌سن و به‌رهه‌مێکی قه‌شه‌نگ دروست ده‌کات ،
که بۆ هه‌تا هه‌تایه له بیر ناچنه‌وه و له وویژدانی
مرۆڤی کوردا به زیندووی ده‌مێننه‌وه ، شیعری شاعیرانی وه‌ک
( جه‌مال غه‌مبار و به‌رزان
هه‌ستیار و به‌ختیار عه‌لی و هیوا قایه‌ر ) که ده‌کرێ
بڵێین هه‌ر یه‌کێ له‌م شاعیرانه خاوه‌نی داهێنانی تازه‌و به
سوودن بۆ جیهانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ، به تایبه‌تی هونه‌ری
موزیک توانیویه‌تی له ڕێگه‌ی ئاواز و ده‌نگخۆشانی وه‌ک
عه‌دنان که‌ریم ، ئاشنایه‌تیه‌کی ڕۆحی دروست بکات له نێوان
شاعیر و ده‌نگخۆش و موزیکزانه‌کاندا ،هونه‌رمه‌ند عه‌دنان
که‌ریم به تانیا ده‌نگخۆش نیه ، به‌ڵکو شێوه‌کارو عود
ژه‌نێکی باش و مه‌قام زانێکی شاره‌زایه که ئه‌م هه‌سته له
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رهه‌مه‌کانیدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه ،
لێره‌دا پێویسته ئاوڕێک له موزیک ژه‌نانی وه‌ک (
مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و
مامۆستا غه‌مگین فه‌ره‌ج
و فه‌رهاد موحه‌مه‌د و ئاکۆ عه‌زیزو گۆران کامیل و مامۆستا
سه‌لاح ڕه‌ووف و گروپی کامگاران ) بده‌ینه‌وه که به
شێوازێکی ڕه‌سن و سرووتی جوان، به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ند
عه‌دنان که‌ریمیان ڕازاندۆته‌وه ، یه‌کێک له‌و به‌رهه‌مه
جوانانه‌ی گۆرانی ( زووڵفی تاری
) یه ئه‌م گۆرانیه موزیکێکی دینامیکی هه‌یه ، که
ده‌کرێ زۆر له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه قسه بکه‌ین ،که شایسته‌ی
دێبات و لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی بێت ، به مانای ئه‌وه‌یه
موزیکی ئه‌م گۆرانیه ، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ (
ڤیڤاڵدی ) و سه‌مفۆنیای
چوار فه‌سله‌که ،که بۆ یه‌که‌مین جار بوو له مێژووی
مرۆڤایه‌تیدا موزیک به میلۆدی باس له وه‌رزه‌کانی ساڵ بکات و
باس له جوانه‌کانی سروشت به گشت پێکهاته‌کانیه‌وه ، واته
خۆشبه‌ختانه له‌م به‌رهه‌مه‌وه کوردیش ده‌بێته خاوه‌نی
موزیکی ( ته‌عبیری )
که بۆ یه‌که‌م جاره له کوردا شتی وا دروست بو بێت ،
هیوادارم موزیکزانانی کورد به دیدو پێوانه‌ی زانستیانه‌وه
دێباتی جیدی له سه‌رئه‌م به‌رهه‌مانه بکه‌ن (
ئه‌ڕۆی ئۆغر ، شنه‌ی با ،
تاڤگه‌یه‌ک له عیشق ، ئه‌مشه‌و ) هه‌ر چه‌نده کۆی
هه‌موو به‌رهه‌مه‌کان خۆی له حه‌وت سێ دێ‌دا ده‌بینێته‌وه‌و
داهێنانی جوانی تیایه بۆ دونیای موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی ،
دڵنیام کۆی ئه‌م به‌رهه‌مانه گه‌نجینه‌یه‌کی به‌سوودن بۆ
نه‌واکانی داهاتووی هونه‌ری موزیک و هونه‌ری گۆرانی چڕین ،
ئومێده‌وارم ئه‌م ده‌نگه ئاسمانی و ئیلهامبه‌خشه‌ی هونه‌رمه‌ند
عه‌دنان که‌ریم بۆ هه‌میشه له ئاسمانی موزیکی کوردی‌دا
ده‌نگبداته‌وه، دواجار پێویسته ئێمه‌ی کورد ده‌نگخۆشی و
هونه‌ری موزیک و گۆرانیبێژ له یه‌کدی جیابکه‌ینه‌وه، که به
داخێكی زۆره‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه به جیدی و زانستیانه
ئه‌م باسانه ڕاڤه‌و شیکاری بۆ بکرێ .!
* بۆ ئه‌م باسه سوودم له کتێبی (سه‌رده‌می کلاسیک له
مێژوودا ) وه‌رگرتووه له نوسینی ( به‌رزان یاسین )
|