چی وایکردووه ئیسلامی سیاسی وه‌ک ئه‌رلته‌رناتیفی هێزه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان خۆی نیشان بدات؟
پێش وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویسته بڵێم که مه‌به‌ستی
من لێره لێکدانه‌وه‌ی ئاڵوگۆرو ململانێی هێزو ڕه‌وته سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناوچه‌که له په‌یوه‌ند به ئیسلامی
سیاسیه‌وه نییه. من مه‌به‌ستم زیاتر دیاریکردنی هه‌ندێک
هۆکاری فیکری و ڕۆشنبیری کۆنکریته که تێیدا ئیسلامی سیاسی
کوردستان سوودی لێبینوه‌و ده‌بینێ بۆ ڕه‌خساندی زه‌مینه‌ی
فیکری و فه‌رهه‌نگی و ئایدۆلۆژی له پێناو سه‌پاندنی هه‌ژموونی
سیاسی خۆی له کوردستان.
1
ـ تێکه‌ڵاوبوونی خه‌ون و وه‌همه‌کان
بارودۆخی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستان له ماوه‌ی نێوان
ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991 تاکو ئێستا عه‌قلیه‌ت و بزافێکی
ڕۆشه‌نبیری تا ڕاده‌یه‌ک نوێ به کۆمه‌ڵگای کوردستان،
هێناوه‌ته کایه‌وه. ئه‌گه‌رچی له نێو ئه‌م بزاڤه‌دا زۆر
نووسه‌ر و قه‌له‌م به‌ده‌ست په‌یدابوون، که هه‌ڵگری ڕوانگه‌ی
هیچ قوتابخانه‌یه‌کی فیکری دیاریکراو نین و سه‌رگه‌ردانی
په‌تپه‌تانێیان له نێوان قوتخانه فیکرییه جۆراوجۆره‌کان
پێده‌کا، به‌ڵام هه‌ر له نێو ئه‌م بزاڤه‌داشدا کۆمه‌ڵێک
نووسه‌ر و ڕۆشه‌نبیر هه‌ن، که ڕه‌خنه له ڕوانگه‌ی
قوتابخانه‌ی فیکری دیاریکراو له ساختاری ده‌سه‌ڵات و
پارته‌کان و کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌گرن. ئه‌مانه‌ی دوایی به
وه‌رگرتنی چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی ئه‌وروپی سه‌باره‌ت به
په‌یوه‌ندی نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ت و ده‌وری ئایین له بواری
کۆمه‌ڵایه‌تی و گشتیدا، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتن و گرێدانی ئه‌م
بیرۆکانه له‌گه‌ڵ پرسه هه‌نووکه‌یه‌کان و ململانێ و کێشه و
ئه‌وله‌وییه‌تاکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، ده‌یانه‌وێ بزافێکی
فه‌رهه‌نگی سازکه‌ن له ڕاستای ڕێفورمی گوتاری ئیسلامی سیاسی
کوردستان. کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌مانه به‌بێ ئه‌وه‌ی
زه‌ڕه‌یه‌ک ئاور له دراوسێی ولاتی خۆیان (ئێران) بده‌نه‌وه
که چۆن رووناکبیر‌و بیرمه‌نده ئیسلامییه‌کانی ئێران له
ڕێفۆرمکردنی گوتاری ئیسلامی شکستیان خوارد. که‌چی ئه‌م
به‌ڕێزانه، پاش ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌ی ئێرانییه‌کان،
ده‌یانه‌وێ به کۆپێکردنی چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی ده‌ستی دوو
و سیێ ئه‌وڕوپی به ئێمه بسه‌لمێنن که گوتاری ئیسلامی سیاسی
کوردستان (که بیرۆکه‌یه‌کی ده‌ره‌کییه) ده‌توانرێ گوتارێکی
تری لێسازبکرێ، ئه‌مه‌یه ته‌وه‌هم و ته‌وه‌م بڵاوکردنه‌وه.
ڕه‌نگه که‌سانێک هه‌بن بڵێن گوتاری ئیسلامی سیاسی گوتارێکی
یه‌کگرتوو نییه به‌ڵکو له ناوه‌خنی خوێدا لیبراڵ و توندڕه‌و
کۆنسه‌رڤاتیڤ و....هتد تێدایه، بێگومان منیش ده‌ڵێم ئه‌وه
ڕاسته، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییه، ئه‌زانی بۆ؟ چونکه
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که هه‌موو گوتاره جیاوازه‌کانی
ئیسلامی سیاسی له‌وپه‌ڕی توندڕه‌ویه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی
لیبرالیه‌وه ئه‌وه ڕه‌تناکه‌نه‌وه که خولیای یه‌کگرتنی
ئوممه‌ی ئیسلامی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی
نین. به‌ڕاستی من نیگه‌رانم که ئه‌م رۆشنبیرانه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشیان هه‌یه به‌ڵام
به‌داخه‌وه له لێکدانه‌وه‌ی کۆتاییدا جۆرێک له فیکر و
ڕۆشنبیری، که تێکه‌ڵاوبووه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گوتاری
ئیسلامی سیاسی له کوردستان، بڵاوده‌که‌نه‌وه.
2ـ
ده‌سه‌ڵات و ئیسلام و ئیسلامی سیاسی
سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین که به‌هێزی و ڕاده‌ی لیبراڵی و پڕۆسه‌ی
به مۆدیرنکردنی ئایین له‌هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک، پڕۆسه‌یه‌کی
سۆسیولۆژیه، واته گوێڕایه‌لی یاساکانی زانستی
کۆمه‌ڵایه‌تییه. نموونه‌ش بۆ ئه‌مه بوونی مۆدیلی جوراوجۆری
ئیسلامییه، ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین
ئیسلامی پاکستانی زۆر جیاوازه له ئیسلامی مالیزی و ئیسلام
له سعودیه جیاوازه له ئیسلام له تورکیا. ده‌مه‌وێ بڵێم
که مۆدیرنیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگا له بواری کۆمه‌لایه‌تی، سیاسی،
ئابووری و فه‌رهه‌نگی پڕۆسه‌یه‌که گاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر
ئایین ده‌بێ. پێموایه کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن ئیسلامێکی مۆدێرن
له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رهه‌م دێنی، وه له
به‌رامبه‌ریشدا کۆمه‌ڵگایه‌یکی سونه‌تی و دواکه‌وتوو ئیسلامێکی
دواکه‌وتووت بۆ به‌رهه‌م دێنی. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه نابێ
بکه‌وینه داوی ته‌وه‌هم، وه پێمان شتێکی سه‌یروسه‌مه‌ره بێ
کاتێک باس له بوونی جۆره‌ها ئیسلام ده‌که‌ین.
زۆر که‌س و لایه‌ن ململانێ له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی ساده
ده‌که‌نه‌وه بۆ ململانێ له‌گه‌ل ئایینی ئیسلام. یه‌کسانیکردنی
"ئیسلامی خه‌لک" به ئیسلامی سیاسی له زه‌ره‌ری ئیسلامی سیاسی
نییه چونکه ئه‌مه ئامانجی خودی ئیسلامی سیاسییه. ئایینی
ئیسلام له کوردستان پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزی هه‌یه و
کۆمه‌ڵگای گوردستان تا ئه‌مڕۆش کۆمه‌ڵگایه‌کی سونه‌تییه،
بۆیه زێده‌ڕۆێیکردن له مۆدێرن بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستان
هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه. بێهێزی ئیسلامییه‌کانی کوردستان و
به‌هێزی هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی
نه‌گرتووه که کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌مڕۆییه، به‌ڵکو
سه‌رچاوه‌که‌ی له بوونی هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزی خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه‌یه، وه هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌مڕۆ یارمه‌تی
جه‌ماوه‌ریبوونی هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌دات، هه‌ربۆیه‌شه
ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزانه خاوه‌نی ستراتیژێکی ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوو بۆ داهاتووی
کوردستان نه‌بن، ئه‌وا له داهاتوو ڕووبه‌ڕووی ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی
جیدی ده‌بنه‌وه، چونکه ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئه‌مڕۆ
یارمه‌تیده‌ره بۆ هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕه‌نگه پاش چه‌ند
ساڵی تر بێهێز ببێت.
نابێ بوونی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئایین له کوردستان به مانای
ئه‌وه لێکبدرێته‌وه که ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و هێزه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کان بکه‌ن
به‌جۆرێک خۆیان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان وه‌ک هێزی ئایینی
نیشانبده‌ن، وه‌کچۆن
چه‌ندین جار روویداوه، چونکه له‌درێژماوه‌دا ئه‌مه
به‌هێزکردنی تێزه سیاسی و ئایدۆلۆژییه‌کانی ئیسلامی سیاسییه
سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام و کۆمه‌ڵکای کوردستان، به‌مه‌ش
ئاکامه‌که‌ی خۆشکردنی هه‌رچی زیاتری زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌کان ده‌بێ له ڕاستای به‌هێزبوونی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕه‌وته ئیسلامییه‌کان.
3
ـ یه‌کگرتنه‌وه: پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک حیزبی
پێشتر باسمکرد که ده‌مێکه دوو پڕۆژه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی
جیاواز له کوردستان له ململانێدان، هه‌رئه‌مه‌ش بوو
تراژیدیای دوو ئیداره‌یی و فیفتی فیفتی و دوو ده‌سه‌لاتی به
سه‌ر کوردستان سه‌پاند. کێشه له بوونی دوو پڕۆژه‌و چه‌ند
پڕۆژه‌یی نییه، کێشه‌که
ئه‌وه‌یه چۆن ململانێیه‌کان له ژێر چه‌تری به‌رژه‌وه‌نده
گشتیه نه‌ته‌وه‌یه‌کان بهێلرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌نگاوی باش له
ڕاستای یه‌کگرتنه‌وه هاویشتراون به‌ڵام شکستی ئه‌م پرۆژه‌یه
بێ یه‌ک و دوو هه‌ر هێزێکی سیاسی، ته‌نانه‌ت زۆر کونه‌په‌رستیش
بێت، وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤیكی سیاسی به‌هێز ده‌بی، ئه‌گه‌ر
توانای ده‌رهێنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له دوو ده‌سه‌ڵاتی و
ناوچه‌گه‌ری له خۆی نیشانبدات.
له کۆتاییشدا گرنگه به‌کورتی باسی ئه‌وه بکه‌م که بۆچی
ئه‌لته‌رناتیڤێکی وه‌ک "حه‌ماس"ی فه‌له‌ستین کاره‌سات بۆ
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ل َخۆی دێنێ؟ له ڕاستیدا سازبوونی
"حه‌ماس"ێک بێجگه له‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌ت له کوردستان ناهێلێت،
ئه‌وا به ئیسلامیبوونی ده‌سه‌ڵات، له کاتێکدا ئه‌جنده و
پڕۆگرامی ئیسلامی سیاسی نه‌ته‌وایه‌تی نیه، داهاتووی
قه‌واره‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی کورد تووشی تڕاژیدیایه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی ده‌کا. ئه‌مڕۆ ئێمه له کوردستانی ژێر
ده‌ستی ئێراق له‌م قۆناغه سیاسییه مێژووییه‌ی تێیداین
به‌ده‌ر له ئیراده‌ی هه‌موومان به‌ستراوه‌ته‌وه به
دوورکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له بیر‌و پڕۆگرامی ئیسلامی
سیاسی. بۆچی ؟ چونکه کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ
ده‌ره‌فه‌تێکی هه‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی قه‌واره سیاسیه‌که‌ی
ئه‌وا به‌ده‌ر له ئیراده‌ی خۆمان، ئه‌وه‌یه که نابێ خۆی
ڕووبه‌ڕوو بکاته‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا. ئه‌مڕۆ
ئیسلامی سیاسی هه‌مان په‌یام و شوێنی ناسونالیزمی ڕادیکاڵی
عه‌ره‌بی و مارکسیزمی سه‌ر به یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جارانی هه‌یه
له‌مه‌ڕ دژایه‌تی کردنی "ئیمپریالیزم"ی ئه‌مریکا. بۆیه
کورد ده‌بێ زۆر زیره‌ک تر بێت له‌وه‌ی تراژیدیای سه‌رده‌می
جیهانی "شه‌ری سارد" دووباره بکاته‌وه و خۆی بێت جێگای
ڕه‌وته‌کانی دژی ئیمپریالیستی ئه‌و سه‌رده‌مه بگرێته‌وه. به
کورتی ده‌بێ بۆ هه‌موو که‌س ڕۆشن بێت که سازبوونی "حه‌ماس"ێک
له کوردستان، له‌و ڕه‌وته مێژووییه زۆر دیاریکراوه‌ی که
تێیدا ده‌ژین، مانای بازدانه له واقعێکی سیاسی زۆر کۆنکریتی
ئێستای کوردستان، به واتایه‌کی تر ئاکامه‌که‌ی نانه‌وه‌ی
تراژیدیایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانییه بۆنه‌ته‌وه‌ی کورد له
کوردستان.
ـ کۆتایی ـ
|