(به‌شی یه‌که‌م)
زۆرکه‌س
پێیوایه، بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له ئێران، وه
سیاسه‌ت’و چۆنیه‌تی بڕیاردان له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی
ئپراندا ڕۆشن’و ساده‌یه. به پێچه‌وانه‌وه، من پێموایه
مه‌سه‌له‌کان هه‌روا ساده نین، بڕیاره‌کان له سیسته‌می
کۆماری ئیسلامی ئێران’دا
ئاڵۆز’و به‌پێچوپه‌نان، وه هه‌روا به ئاسانی چاودێرانی سیاسی
ناتوانن به ووردی ده‌ستنیشانی سه‌رچاوه’و پێشبینی بڕیاڕ’و
ئاکامه‌کان بکه‌ن. ڕاسته قسه‌ی کۆتایی له زۆربه‌ی
مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ند به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی’ بۆ ڕابه‌ری
شۆرشی ئیسلامی’یه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر
سه‌یرکه‌ین، بۆ نموونه که‌سێکی وه‌ک سه‌رۆکی ئێران "ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد"، که له دوایین هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست
هێنا، ڕۆڵێکی یه‌کجار کاریگه‌ر ده‌گێڕێ له ئاراسته‌کردنی
په‌روه‌نده‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران’و ڕێکخستنه‌وه‌ی به
شێوه‌یه‌ک، که له زۆر حاله‌تدا بازیداوه به‌سه‌ر زۆرێک له‌و
سیاسه‌تانه‌ی، که ده‌خولانه‌وه له چواچێوه‌ی یاری دبلۆماسی
له سه‌روه’و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمیش
له‌ژێره‌وه، که پێشتر له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت’و دامه‌زراوه‌کانی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانی، داڕێژڕابوون.
ئایه‌توڵڵاکان، نزیکه‌ی سێ ده‌یه‌یه، ئێران به‌ڕێوه
ده‌به‌ن’و له دوایین هه‌ڵبژاردنیشدا توانیان که‌سێکی وه‌ک
"ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"، که یه‌کێکه له ڕادیکاڵه
ئیسلامییه‌کان، بگه‌یێنه سه‌رۆکایه‌تی ئێران. بۆیه من ئیدعای
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، به‌وه‌ی هاکا ڕژێم رووخا’و خه‌ڵک ڕاپه‌ڕی،
زۆر به جدی ناگرم’و له هه‌مان کاتیش‌دا قه‌یرانی توندی کۆماری
ئیسلامیش ڕه‌تناکه‌مه‌وه. توانای مه‌لاکانی تاران له ماوه‌ی
سێ ده‌یه‌یه‌ی ڕابردوو له ڕاکێشانی خه‌ڵکێکی زۆر بۆ هۆڵی شانۆ
کۆمیدی و تراژیدیاکانیان، ده‌ربڕی هه‌ژاری فکری’و
تێگه‌یشتن’و ڕێکخستنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ده‌گه‌یه‌نێ. من که
لێره باسی گرنگی هه‌ڵبژاردنی "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"م کرد،
مه‌به‌ستم کاریگه‌ری ڕۆڵی ئه‌و له هه‌ڵخراندنی هه‌ستی خه‌ڵک’و
جه‌ماوه‌رو خۆنیشاندانی بوو، نه‌ک ته‌نیا له ئێران، به‌ڵکو
له ته‌واوی جیهانی ئیسلامیشدا، وه‌ک ته‌نها سه‌رکرده‌ی خۆڕاگر
به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا’و ئیسرائیل. مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییه
پیشانی بده‌م، که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد چه‌نده سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ
یا نا، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که له‌سه‌ر ناڕۆشنی و پێشبینی کردنێکی
ڕۆشن’و وورده له‌سه‌ر بیڕوڕای خه‌ڵکی ئێران له لایه‌ن
چاودێرانی سیاسییه‌وه له لایه‌ک و سه‌رکه‌وتوویی کۆماری
ئیسلامییه له داپۆشین و ڕێگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی سه‌رچاوه‌ی
زانیارییه‌کانه له لایه‌کی’تر. کۆنترۆل َکردنی باروودۆخی
ناوخۆ خاڵێکی به‌هێزی مه‌لاکانی تارانه له‌ماوه‌ی سێ ده‌ییه‌ی
ڕابردوو. هه‌ربۆیه له مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌نده‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی
ئێرانیشدا هه‌روا نابێ سیاسه‌ت’و بڕیاره‌کان’و کاردانه‌وه‌ی
مه‌لاکانی تاران ساده بکه‌ینه‌وه، چونکه ئه‌وان به‌ڕاستی
له سێ ده‌ییه‌ی ڕابردوو سه‌لماندییان که ستراتیژیانه
هه‌ڵویست بۆ مه‌سه‌له و ڕووداوه ناوچه‌یی’و ناوخۆییه‌کانی
ئێران وه‌رده‌گرن.
به له‌پێش’چاوگرتنی ئه‌م ڕابردوو’و فاکتانه، پێموایه، که
ئه‌گه‌رچی مه‌لاکانی تاران پراگماتیکی’و عاقلانه هه‌ڵویست
وه‌رده‌گرن’و زۆر باشیش هاوسه‌نگی’و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
وڵاتانی ناوچه‌که’و زڵهێزه‌کان ده‌خوێننه‌وه’و به ئاگاشن
له‌و باجه گه‌وره‌یه‌ی، که ڕه‌نگه به‌هۆی به‌رنامه
ئه‌تۆمییه‌که‌ی بیده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جدی و
قووڵ باوه‌ریان به دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌یه. ئه‌گه‌ر
له سیاسه‌ت هه‌ر کارێکی سیاسی ده‌ستکه‌وت’و قوربانیدان
هانده‌ری سه‌ره‌کی بێت، ئه‌وا بۆمان هه‌یه بپرسین، ئایا تاران
چۆن ده‌ڕوانێته به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی’و تا کوێ ده‌ڕوا؟
ئایا تاران په‌رچه‌می "هه‌موو شتێک یان هیچ" به‌رزده‌کاته‌وه
یان سنوورێک هه‌یه لێیدا بوه‌ستێ؟ ده‌کرێ وڵامی ئه‌م
پرسیارانه جۆراوجۆربن، به‌س من پێموایه به‌شێکی زۆری وڵامی
ئه‌م پرسیارانه له
فه‌لسه‌فه‌ی بوون’و توانای ڕیفورمی سیسته‌م’و ساختاری
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کۆماری ئیسلامی‌دا، خۆیان حه‌شارداوه.
باشه،
هۆی چییه، ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی
ده‌دات؟ لێره‌دا وڵامی ئه‌م پرسیاره له‌م چه‌ند خاڵه‌ی
خواره‌وه کورت ده‌که‌مه‌وه:
یه‌که‌م:
له ڕووی مێژووییه‌وه، ئێران هه‌میشه له کێشمه‌کێشدا بووه
له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که، به تایبه‌تی عه‌ره‌به‌کان، هه‌ر
له دێر زه‌مانه‌وه، ئێرانیان وه‌ک ڕه‌قیبێکی سه‌رسه‌ختی
خۆیان، بینیوه. مه‌ترسی فراوانخوازی ئێران، به تایبه‌تی پاش
هاتنه سه‌رکاری ئایه‌توڵڵاکان، هانده‌ری سه‌ره‌کی وڵاته
عه‌ره‌بیه‌کان، بۆ پاڵپشتیکردنی شه‌ڕی ئێراق له دژی ئێران،
بوو. نه‌ک ته‌نیا ئه‌مه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش، له
پێناوی ئه‌وه‌ی پێشبگرێ به به‌رفراوانبوونی کاریگه‌ری شۆڕشی
ئیسلامی ئێران، یارمه‌تی ئپراقیدا. هه‌ربۆیه، ڕووخانی ڕژێمی
شا له ساڵی 1979 و هاتنه سه‌رکاری ئایه‌توڵڵاکان، ئێرانی
ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی توندی دبلوماسی، له‌گه‌ڵ زۆرێک له
وڵاتانی دراوسێ’’و ناوچه‌که’و جیهاندا، کرده‌وه. له‌و
کاته‌وه تا ئێستا ئه‌جنده’و ستراتیژی ئێران، له لایه‌ن
ولاتانی ناوچه‌که’و ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ش، که
په‌یوه‌ندی دبلۆماسیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، بۆته جێی
گومان’و مه‌ترسی. پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی عه‌ره‌بی ئێراقی’و
په‌یدابوونی ڕه‌وت’و هێزی شیعی له گۆڕه‌پانی سیاسی ئێراق’و
به‌هێزبوونی هه‌ژموونی سیاسی’و ڕۆشنبیری ئێران له
ناوچه‌که‌دا، حکومه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانی خستۆته قه‌یرانێکی
مێژووییه‌وه. به واتایه‌کی’تر، ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ ئێران
له‌لایه‌ک ڕۆڵێکی نه‌گه‌تیف له به‌رامبه‌ر ره‌وشی سیاسی ئێراق
ده‌گێڕێ’و باشووری ئێراقی کردوته کۆڵۆنیالێکی خۆی، وه
له‌لاوشه‌وه خه‌ریکی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی’و
نانه‌وه‌ی ته‌نگژه ترسناکه‌کانی ناوچه‌که‌شه، که‌چی له
به‌رامبه‌ردا حکومه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانی ناوچه‌که هێشتا
هه‌ڵوێست’و گووتارێکی یه‌کگرتوو’ و ڕۆشنیان له به‌ره‌نگاری
ئێران‌دا نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ
ده‌که‌ونه سه‌ر که‌نداوی فارس، وه‌ک ئیمارات’و به‌حرێن’و
قه‌ته‌ر... که به ئاگان له به‌هێزبوونی کاریگه‌ری ئێران،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر به لێلی پاڵپشتی هه‌وڵی
کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێش‌گرتن به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی
ئێران ده‌که‌ن. ئێران، له ڕێگه‌ی خونیشاندانی وه‌ک
له‌مپه‌رێک’و ڕێگرێک له به‌رده‌م سیاسه‌ت’و ئه‌جنده‌کانی
ئه‌مریکا، که زۆرێک له وڵاته ئیسلامییه‌کان لێی ناڕازین،
توانیویه‌تی نفوز’و گوێگرێکی زۆر له نێو جه‌ماوه‌ری وڵاته
عه‌ره‌بی’و ئیسلامییه‌کاندا په‌یدا بکات، به‌جۆرێک له
هه‌ندێک ڕاپرسی له نێو ولاته عه‌ره‌بیه‌کان سه‌باره‌ت به
چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران’و مه‌ترسی ئێران له ناوچه‌که‌دا، زۆربه‌ی
جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان وایه که
ئێران له هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ئه‌تومی دایه، به‌ڵام
پاڵپشتی له پاڵپه‌ستۆی
نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران
ناکه‌ن’و زۆربه‌شیان ئه‌مریکا’و ئیسرائیل به مه‌ترسی سه‌ره‌کی
له سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که ده‌بینن، نه‌ک ئێران. بۆیه من
پێموایه ئه‌مڕۆ ئێران به باشترین شێوه ده‌یه‌وێ سوود له‌و
جێگه‌وڕێگه‌یه‌ی خۆی’و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری به‌رامبه‌ر
ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا وه‌ربگرێ’و بارودۆخه‌که‌ش به
هه‌ڵێکی مێژوویی ده‌زانێ بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه
ئه‌تۆمیه‌که‌ی.
دووه‌م:
ئێران، دوای ڕووداوه‌کانی 11 سێپتێمبه‌ر، به مه‌ترسیه‌کی
سه‌ره‌کی بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که’و ئه‌مریکا’و جیهان، له
لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه سه‌یر ده‌کرێ.
بۆیه ئایه‌توڵڵاکان بوونی سووپای ئه‌مریکی له ئێراق’و
ئه‌فغانستان’و که‌نداوی فارس’و...هتد به مه‌ترسیه‌کی جدی’و
ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ئاسایش’و ڕژێمی خۆیان ده‌بینن. تاران
هاتۆته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، که بۆ مانه‌وه’و پاراستنی خۆی
ده‌بێ چه‌کی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبێنێ. ئایه‌توڵڵاکان تێگه‌یشتوون،
که له هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکا ناتوانن خۆیان ڕابگرن، بۆیه له‌وباوه‌ڕه‌دان به
به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، نه‌ک ته‌نیا وا له ئه‌مریکا
ده‌کا جورئه‌تی هێرش بۆ سه‌ر ئێران نه‌کا، به‌ڵکو زۆر باشتریش
داواکاری’و ئه‌جنده‌کانیان له ناوچه‌که‌دا ده‌توانن ببه‌نه
پێشه‌وه.
سێیه‌م:
ئه‌وه
ته‌نها ئێرانی ئایه‌توڵڵاکان نییه، که ڕابه‌رایه‌تی
ناوچه‌که به مافێکی بێ ئه‌ملاو’ئه‌ولای خۆی ده‌زانێ، به‌ڵکو
"ڕه‌زا شا"’ش زۆر هه‌وڵی له‌م ڕاستایه‌دا. به‌شێکی زۆر له
خه‌ڵکی ئێران پێیانوایه ئێران مێژوویه‌کی پڕ شکۆمه‌ندی
هه‌یه’و خاوه‌نی شارستانییه‌تێکی گه‌وره‌یه’، لێره‌شه‌وه
مافی خۆیانه حسابی زلهێزی ناوچه‌که‌یان بۆ بکرێ. ئه‌م
هه‌سته‌ی ئێرانیه‌کان به هاتنه سه‌رکاری ڕژێمی ئیسلامی چه‌ند
بار زیادی کرد، به‌جۆرێک به‌شێکی به‌رچاو له ئێرانییه‌کان
شۆڕشی ئیسلامی‌یان به یه‌که‌م هه‌نگاوی ڕابه‌ڕایه‌تی ته‌واوی
جیهانی ئیسلامی چاولێده‌که‌ن. هه‌ربۆیه پێموایه شانازی کردنی
ئێرانییه‌کان به شکۆمه‌ندی مێژوویی’و مه‌زنی ئیمبراتۆڕیه‌تی
فارسی’و ئیسلامی‌یان پاڵنه‌رێکی’تره له ڕاستای هه‌وڵدانیان بۆ
به‌ده‌ستخستنی چه‌کی ئه‌تۆمی. ئێرانییه‌کان پێیانوایه ته‌نها
چه‌کی ئه‌تۆمی وا له وڵاتانی ناوچه‌که’و جیهان ده‌کا ڕێز له
ڕۆڵی ئێران بگرن’و تێیدا بچنه ڕێزی وڵاته زلهێزه‌کانی
جیهانه‌وه.
چواره‌م:
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی خه‌ونێکی کۆن’و نوێی
ڕابه‌ڕانی ئێرانه. ئایه‌توڵڵاکان، ڕاسته‌وخۆ دوای شۆڕش،
ڕووبه‌ڕووی به‌رگرییه‌کی توندی ئه‌مریکا بوونه‌وه.
لێره‌وه‌یه که ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شوڕش پێویستی به‌هێزێکی
سه‌ربازی مه‌زن’و چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌یه. ئه‌وان ده‌بینن که
به‌رپاکردنی شۆڕشی ئیسلامی له ولاتانی’تر ڕووبه‌ڕووو له‌گه‌ڵ
هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مریکا، بۆیه به‌ده‌ستهێنانی
چه‌کی ئه‌تۆمی ته‌نها گرێنتی’و ڕێگایه بۆ سنووردارکردنی
هه‌ژموون’و ڕێگری ئه‌مریکایه‌کان له ڕاستای گه‌یشتنی تاران
به ئامانجه‌کانی.
ـ
درێژه‌ی هه‌یه ـ
|