مه‌به‌ست
له‌م ووتاره شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و هۆ و
به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ن که له پشت ئه‌م شه‌ڕه خۆیان
حه‌شارداوه. لێره‌دا ئاماژه به زۆر مه‌سه‌له و لایه‌ن
ده‌که‌م، که مه‌به‌ستم لێیان دیاریکردنی ئه‌و ئه‌جندانه‌یه
که درێژه‌پێده‌رو هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئه‌م شه‌ڕه بوون، ڕه‌نگه
هه‌ندێکیان شاراوه بن و به ئاسانی و ڕاسته‌وخۆ بینه‌رو
گوێگری ڕادیوو ته‌له‌فزیۆن و میدیاکان نه‌یدۆزنه‌وه، یاخود
هاشوهوش و گووتاری سیاسی و فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
میدیاکانی عه‌ره‌بی له ڕێگه‌ی ئه‌و شانۆ کۆمیدی و وێنه
تراژیدیانه‌ی که له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون و ماڵپه‌ڕو
ڕۆژنامه‌کانیان پیشانی ده‌ده‌ن، کاریگه‌ری نه‌گه‌تیف له ڕای
گشتی، له ڕێگه‌ی شێواندانی ڕاستیه‌کان و سه‌پاندنی
لێکدانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و کۆنه‌په‌رست بۆ رووداوه‌کان،
دابنێن. به‌هه‌رحال من پێموایه شه‌ڕ به شێوه‌یه‌کی گشتی
ویرانکاری له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بێ
هه‌موومان ئه‌وه بسه‌لمێنین كه زۆرجار ته‌نها شه‌ڕه
مه‌سه‌له‌کان یه‌کلاده‌کاته‌وه.
یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه سه‌خته‌و ئاسان نییه، ئه‌ویش
له‌به‌رئه‌وه‌ی، ڕاسته ئیسرائیل سووپایه‌کی به‌هێزو گه‌وره‌ی
هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه که شه‌ڕه‌که له نێوان
دوو هێزی سه‌ربازی، به مه‌فهومی کلاسیکی، نییه، به‌ڵکو
ئیسرائیل لێره‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کروپ و تاکی په‌رشوبڵاو له
ناوچه سیڤیلنشینه‌کان ڕووبه‌ڕووه، که مه‌یدانی شه‌ریان به
گشتی بزرو له‌یه‌ک شوێن نییه، هه‌ربۆیه ناتوانرێ شه‌ڕێکی وا
به شێوه کلاسیکه‌که‌ی یه‌کلایی بکرێته‌وه. پرسیار
ئه‌وه‌یه، ئایا بۆ ئیسرائیل و حزبوڵڵا کامانه‌ن ئه‌و مه‌رج و
شتانه‌ی که تێدا هه‌ریه‌کپکیان ده‌توانێ سه‌رکه‌وتن
ڕابگه‌یه‌نێ؟
پێموایه حزبوڵڵا له هه‌موو حاله‌تێکدا سه‌رکه‌وتن
ڕاده‌گه‌یه‌نێ، چونکه له نه‌زه‌ری حزبوڵڵاوه، ئه‌وه‌ی تا
ئێستا کردوویه‌تی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سه‌رکه‌وتن
ڕابگه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی که ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتن چه‌نده له
لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به
جیدی وه‌رده‌گیرێ، ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی
ئیسرائیل به‌ده‌ستی دێنێ. بۆ ئیسرائیلیش ئه‌وکات سه‌رکه‌وتنه،
ئه‌گه‌ر:
یه‌که‌میان:
توانی چه‌کداره‌کانی حزبوڵڵا له باشووری لبنان و نزیک
سنووره‌کانی خۆی وه‌ده‌ربنێ، به‌جۆرێک له داهاتوودا حزبوڵڵا
توانای مه‌ترسی دانانی له‌سه‌ر دانیشتوانی ئیسرائیل نه‌مێنێ.
دووه‌میان:
توانی زه‌مینه‌یه‌کی نوێ بۆ ئاگربه‌ست دروست بکات و واقعی
گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که ئاڵوگۆرپێدا، به‌جۆرێک به‌شێکی به‌رچاو
له باشووری لوبنان داگیربکات، تا ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
بڕیاری ئاگربه‌ست و ناردنی هێزێکی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌کتیڤ و
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دا، ئه‌وا توانای به پراکتیکردنی
بڕیاره‌که له واقعدا بڕه‌خسێنێێ، به‌جۆرێک ئیسرائیل ئه‌و
خاکه‌ی داگیری کردووه بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌که یان ده‌کرێ
بۆ سووپای لوبنانی چۆل بکا.
سێیه‌م:
ئیسرائیل توانی دوو سه‌ربازه‌که‌ی، که حزبوڵلا ڕفاندوونی،
به‌بێ مه‌رج بگێڕێته‌وه.
ئه‌م سێ خاڵه وه‌ک ته‌کتیک و له کورت ماوه‌دا سه‌رکه‌وتنێکی
مه‌زنه بۆ ئیسرائیل، له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م زه‌رووزیانه‌ی که
به خه‌ڵکی لوبنان که‌وتوون ڕێگره جارێکی تر "حه‌سه‌ن
نه‌سروڵڵا" که‌ڵه‌گایه‌تی خۆی بسه‌پێنێ و به ده‌نگی به‌رز
هاوار به‌سه‌ر لوبنانییه‌کان بکا. ڕاستیه‌که‌ی نه‌ک ته‌نیا
ئه‌مه به‌ڵکو حزبوڵڵا فه‌لسه‌فه‌ی "مقاوه‌مه" و چه‌که‌که‌یی
و کاریزماکه‌ی "حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا" ش ده‌که‌ونه ژێر گومان و
وورده وورده که‌م ڕه‌نگ ده‌بنه‌وه.
به‌ڵام له درێژماوه‌دا ده‌بێ کۆمه‌ڵێک شت بێنه کایه‌وه تا
بتوانرێ ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه به‌رده‌وام بن. من لێره‌دا ئه‌م
نه‌خشه‌یه پیشانده‌ده‌م که له داهاتوودا کاریگه‌ری جیدی
له‌سه‌ر به‌رپاکردنی ئاشتی و شه‌ڕ له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست هه‌یه.
ئه‌وه‌ی پێیوابێ شه‌ڕی ئێستا، ته‌نها شه‌ڕی حزبوڵلا و
ئیسرائیله، هه‌له‌یه‌کی کوشنده‌و ساویلکانه ده‌کا.
ڕاستیه‌که‌ی زۆر مه‌سه‌له و ئه‌جندا له پشت ئه‌م شه‌ڕه
خۆیان حه‌شارداوه، له‌وانه، به‌شێکی شه‌ڕی ئێستا ململانێیه
له‌سه‌ر چاره‌نووسی لوبنان. ماوه‌ی ساڵێک زیاتره ململانێ توند
له‌سه‌ر لوبنان هه‌یه. لوبنان، پاش تیرۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی
پێشوو "ڕه‌فیق حه‌ریری" بۆ دوو به‌ره‌ی جیاواز دابه‌ش بووه،
به‌ره‌ی یه‌که‌م، "هێزه‌کانی 14 ئازار"ه (هاوپه‌یمانه‌تیه‌که
له نێوان کۆمه‌ڵێک لایه‌ن و ڕه‌وت و هێزی سیاسی
لوبنانی، که له دوای کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی لوبنان
ره‌فیق حه‌ریری، پێکهاتووه)، که به لایه‌نگیری سه‌ربه‌خۆیی
و دژایه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی سوریا و ئێران له کاروباری ناوخۆی
لوبنانن، وه به‌ره‌ی دووه‌م، حزبوڵڵا و به‌کرێگیراوانی
سوریان، له بنچینه‌دا
ئه‌مانه دژی ده‌رکردنی هێزه‌کانی سوریا و له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی سوریا له‌ناو لوبنان بوون. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه
ئه‌وه‌یه که ئه‌جنداکانی حزبوڵلا ته‌نها به‌رگریکردن
نه‌بووه‌و نییه له بوونی هه‌ژمونی سوریا له لوبنان، به‌ڵکو
حزبوڵڵا ده‌یه‌وێ ڕه‌نگ و
ئاراسته‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی لوبنان له قازانج ئێرانی شیعی
بگۆڕێ، به‌جۆرێک بێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ
سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بێگومان
دژایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی حزبوڵا له ناو لوبنان
و له ده‌ره‌وه‌ی لوبنان هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م
به‌ره‌یه ناڕۆشن و ترسنۆکه، یاخود ده‌توانین بڵێین ڕه‌خنه و
دژایه‌تیکردنی ئه‌م به‌ره‌یه بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ژموونی
ئێران له ناوچه‌که تاکتیکی و شه‌رمنانه‌یه. له
شیکردنه‌وه‌ی کۆتاییدا چاره‌نووسی لوبنان یه‌کجار
چاره‌نووسسازه بۆ مانه‌وه‌ی ئاگربه‌ست یان شه‌ر له‌سه‌ر
سنووره‌کانی ئیسرائیل.
له
به‌رامبه‌ر ئه‌م تابلۆ سیاسیه‌ی ناو لوبنان، که له سه‌روه
ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌وا ململانێیه‌کی گه‌وره‌تر و ترسناکتر له
ئاستی ناوچه‌که هه‌یه. وورده وورده دوو به‌ره و دوو
ڕه‌وتی جیاواز له رۆۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست خه‌ریکه
سه‌رده‌ردێنن. یه‌که‌میان ئێرانه له گه‌لیشیدا سوریا و
هه‌موو ئه‌و گروپه شیعی و ئیسلامییانه‌ی، له‌وانه‌ش گروپه
شیعه‌کانی ئێراق، که له ژپر هه‌ژمونی ئیرانی شیعی‌دا
کارده‌که‌ن. وه دووه‌میان ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی سووننی
مه‌زهه‌بیانه‌ن که ده‌یانه‌وێ ڕێگری له‌به‌رده‌م فراوانبوونی
هه‌ژموونی سیاسی و ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران بکه‌ن. ئه‌م
ولاتانه ڕۆژ به ڕۆژ ترسی له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی ناوچه‌که‌یان
له قازانج ئێرانی شیعی هه‌ست پێده‌که‌ن. بۆ نموونه ده‌توانین
ڕه‌خنه‌ی ئاشکرای ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک سعودیه له حزبوڵڵا له‌م
چواچێوه‌یه‌دا بخوێنینه‌وه، وه له هه‌مان کاتدا هه‌ڵوێستی
وڵاتانی وه‌ک ئوردن و میسریش که‌متر نه‌بوو له هی ئه‌و.
پێموایه ململانێ ئه‌م دوو به‌ره‌یه له داهاتوودا ڕۆشنتر و
دیارتر ده‌بێ. له‌م نێوه‌دا نابێ بیرمان بچێ که سه‌رکه‌وتنی
ئێرانی شیعی له سه‌پاندنی هه‌ژموونی سیاسی به‌سه‌ر ناوچه‌که
بێجگه له‌وه‌ی ناوچه‌که به‌ره‌و تاریکی و کۆنه‌په‌رستی
ده‌گێرێته‌وه ئه‌وا یه‌کجار مه‌ترسیداریشه له‌سه‌ر هاوسه‌نگی
هێزه‌کان له‌ناو ئێراق، به‌جۆرێک هێزو گروپه شیعیه‌کانی ئێراق
ئه‌جندا سیاسییه‌کانیان ئاراسته‌یه‌کی یه‌کجار مه‌ترسیدار بو
سه‌ر
خودی کوردستانیش وه‌رده‌گرێ.
هیچ
گومان نییه که ئێران و سووریا، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌خۆش نه‌بێ
ئه‌وا سیاسه‌تێک که ئه‌وان له ناوچه‌که په‌یڕه‌وی
لێده‌که‌ن، هانی جزبوڵڵایدا بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئه‌م شه‌ڕه دژی
ئیسرائیل، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ده‌بێ سوریا و ئێران
به‌داوی کام پاداشت له‌نێو
ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌دا بگه‌ڕێن؟ سه‌باره‌ت به سووریا، پاش
ده‌رچوونی سووپاکه‌ی له لوبنان له‌ژێر پاڵپه‌ستۆی کۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی و لوبنانییه‌کان و تاوانبارکردنی له‌لایه‌ن
زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی لوبنانی به کوشتنی "ره‌فیق حه‌ریری"،
له‌مێژبوو به‌دوای هه‌ڵێک ده‌گه‌ڕا بۆ تێکدانی ئاسایشی لوبنان،
ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به‌کرێگیراوانی خۆی له لوبنان. ئێستا
سووریا ڕه‌نگه ئاماده بێت کۆنتڕۆڵی حزبوڵڵا ( ئه‌گه‌ر
پێیبکرێ) بکات، به‌ڵام ده‌بێ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پاداشتێکی
باشی بداتێ. پرسیار ئه‌وه‌یه پاداشته‌که چییه؟ سوریا
له‌لای خۆی خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری
وسه‌ربازی خۆی به‌سه‌ر لوبنان ده‌بینێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕێگه به‌مه بدات، ئه‌وا خیانه‌تێکی
ئه‌گجار گه‌وره‌یه به لوبنانییه‌کان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
ساڵ پار به سه‌دان هه‌زار خزانه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ
ده‌رکردنی سوریه‌کان، له هه‌مان کاتدا تراژیدیایه‌کی یه‌کجار
گه‌وره‌شه بۆ لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی لوبنان. به کورتی
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی سوریه‌کان بۆ لوبنان
شکستێکی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌مریکا و لایه‌نگرانی له ناوچه‌که و
کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤیشی ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی ئێراق،
به‌جۆرێک ئه‌و لایه‌نانه‌ی که دژی پرۆسه‌که‌ن متمانه‌یان به
خۆیان به‌هێزترو زیاتر ده‌بێ. من پێموایه کۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ په‌یامێکی توند بۆ سوریه‌کان و
ئیرانییه‌کان بنێرێ: ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن له
پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا و له خوشکردنی ئاگری شه‌ڕ ئه‌وا
ئاگره‌گه ماڵی ئێوه‌ش ده‌سوتێنێ.
ڕه‌نگه حزبوڵڵا کاتێک دوو سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌که‌ی ڕفاند
نه‌یده‌زانی هه‌ڵوێستی ئیسرائیل ئاوا توند ده‌بێ، وه ده‌یویست
به‌م کاره‌ی سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی و سیاسی به‌ده‌ست بێنێ. خۆ
ئه‌گه‌ر سه‌یرکه‌ین هه‌ر به‌دوای رفاندنی دووسه‌ربازه‌که
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا (ڕابه‌ڕی حزبوڵڵا) ڕاگه‌یاند که ئه‌و
ئاماده‌یه ئه‌م دوو سه‌ربازه بگۆڕێته‌وه به گیراوه
لوبنانی و فه‌له‌ستینه‌کان له ئیسرائیل. ئه‌و ده‌یویست
پیشانیبدا که حزبوڵڵا ئاماده‌یه یارمه‌تی حه‌ماس بدات.
مه‌سه‌له‌یه‌ک که جێی سه‌رنجه کاتی ڕفاندنی دوو
سه‌ربازه‌که‌یه، واته ئه‌و کێشه‌یه حزبوڵڵا ئه‌وکاته
نایه‌وه که مه‌سه‌له‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی ێران له لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه قسه‌یه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرا. پێموایه
ئه‌م شه‌ڕه په‌یوه‌ندیه‌کی به کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه
هه‌یه، به‌جۆرێک، ئێران ده‌یویست
مه‌سه‌له‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی خۆی به دروستکردنی ته‌نگژیه‌ک له
ناوچه‌که وه‌ک په‌روه‌نده‌ی یه‌که‌م له ئه‌جندای ولاته
زلهێزه‌کان و له نێو ڕای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربێنێ، به‌مه‌ش هه‌م
کاتی زیاتر و بیانووی خۆدزینه‌وه‌ی ده‌ستده‌که‌وێ، وه هه‌م ڕق
و قینه و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که له دژی ئێران
پشێوی تێده‌که‌وێ.
شه‌ڕی
ئه‌مجاره چه‌ند شتێکی جیاوازه‌له شه‌ڕه‌کانی تر: نه ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ک جارانه وه نه جیهانیش جیهانی
جارانه. په‌یدابوونی ده‌سه‌ڵاتێکی شیعه‌یی له ئێراق و شه‌ڕی
تیرۆر و ئه‌جندای ئێرانی شیعی بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی له
ناوچه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕن که ناوچه‌که‌ی وه‌ک جاران
نه‌هێشتۆته‌وه. له ئیسرائیل نه‌ک ته‌نیا حکومه‌تی ئیسرائیل
تێگه‌یشتووه که حزبوڵڵا ڕۆژ به ڕۆژ ترسناکتر ده‌بێ بۆ
ئاسایشی خۆی (خۆ ده‌رکه‌وت حزبوڵڵا به هه‌زاران مووشه‌کی
هه‌یه و زۆر به‌هێزتره له خودی حکومه‌تی لوبنان)، به‌ڵکو
ئه‌مجاره خه‌ڵکی ئیسرائیلیش به‌رگری له درێژه‌دان به‌م
شه‌ڕه ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی تێگه‌یشتن، که حزبوڵڵا
ده‌ستپێشخه‌ربووه له‌شه‌ر نه‌ک ئیسرائیل. ئه‌مه یه‌که‌مین
جاره خه‌ڵکی ئیسرائیل و هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که و
به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵک و سیاسیه‌کانی لوبنان له هه‌ندێک
خاڵ به‌یه‌ک بگه‌ن، ئه‌ویش: نه ئه‌بوایه دوو سه‌ربازه‌که
بڕفێنرێ و ئه‌م کاره پاساوی بۆ نییه. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ
هه‌ڵێکی زێرینه بۆ ئیسرائیل و لوبنانییه‌کان و به تایبه‌تی
"هێزه‌کانی 14 ئازار" که سوودی لێوه‌ربگرن له ڕاستای
سه‌پاندنی مه‌رجه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر حزبوڵڵا، که هه‌موومان
ده‌زانین دوایین سه‌نگه‌ری سوریایه له لوبنان. ئه‌وه‌ی جێی
داخه ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا "هێزه‌کانی 14 ئازار" به
گوتاریکی زۆر جیوه‌یی و لێل حزبوڵلایان تاوانبار کرد و
ڕایانگه‌یاند که ئه‌وان ئاگایان له‌م کاره‌ی حزبوڵلا
نه‌بووه، وه‌لی ئه‌مه کافی نه‌بوو بۆ پێکهێنانی گوتارێکی
ڕوشن سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی حزبوڵڵا به
ئاراسته‌ی خه‌ڵکی لوبنان، به‌مه‌ش ئاکامه‌که‌ی وه‌ک ده‌بینین
وورده وورده به ناچاری ده‌خزینه ژێر چه‌تری ئه‌جنداکانی
حزبوڵڵا،که ئه‌مه‌ش له داهاتوودا یه‌کجار زیانباره بۆ خودی
خۆیان. سه‌رکه‌وتنی حزبوڵڵا له رووی سیاسیه‌وه گه‌وره‌ترین
گورزه به "هێزه‌کانی 14 ئازار".
من
له‌سه‌ره‌وه کاتێک باس له ئێران ده‌که‌م، وه‌ک هێزێک که
ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی سیاسی و ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به
سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بسه‌پێنێ، ڕه‌نگه که‌سانێک بلێن
ئایا ئێران وڵاتێکی ئه‌وه‌نده به‌هێزه؟ هێزی ئێران له کوێ
هاتووه؟ من له‌و باوه‌ره‌دام ئێران گه‌رچی وڵاتێکی گه‌وره و
بێ‌توانا نییه، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی هانی ئێران ده‌دا،
که ئیدعای زلهێزی له ناوچه‌که بکات یه‌کنه‌گرتوویی ولاته
زلهێزه‌کانه (ئه‌مریکا، چین، ڕووسیاو ئه‌وڕوپیه‌کان) له
به‌رامبه‌ر ئێران. ئێران تا ئێستاش زۆر باش کایه‌ی سیاسی
له‌سه‌ر جیاوازی ستراتیژ‌و تاکتیکی سیاسی وڵاته زلهێزه‌کان بۆ
ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات. تا ئه‌و کاته‌ی وڵاته
زلهێزه‌کان یه‌کگرتوو نه‌بن به‌رامبه‌ر ئێران و په‌یامێکی ڕۆشن
و یه‌کگرتوو بۆ ئێران نه‌نێرن، پێموایه ئێران نه واز له
دروستکردنی
چه‌کی ئه‌تۆمی دێنێ و نه ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ له نانه‌وه‌ی
کێشه و ته‌نگژه‌کان له ناوچه‌که‌دا.
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست به‌ره‌و کۆێ ده‌روا؟ کێ داهاتووی ناوچه‌که
دیارده‌کا،ئێران و هاوپه‌یمانانی یان ئه‌مریکا و
هاوپه‌یمانانی؟ ڕه‌نگه ئه‌م پرسیارانه له خولیای ملیۆنان
مرۆڤی ناوچه‌که‌و جێهاندا بن. پێموایه چاره‌نووسی ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رامبه‌ر دووڕیانکه. ئه‌مڕۆ بۆ
یه‌که‌مین جار وڵاته عه‌ره‌بییه سووننه مه‌زهه‌بییه‌کان له
قه‌یرانێکی جیدا ده‌ژین و ستراتێژێکی یه‌کگرتوو و ڕۆشنیان له
به‌رامبه‌ر ترسی زیادبوون و فراوانبوونی هه‌ژموونی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ئێران، نییه. له به‌رامبه‌ردا ئێران
به ستراتیژێکی یه‌کگرتوو و ڕۆشنتر هاتوته مه‌یدان، به‌جۆرێک
به ڕۆشنی ده‌بینین چۆن ئێران ئه‌مڕۆ سوود له خاک و
جه‌ماوه‌ری ولاته عه‌ره‌بییه‌کان بۆ بردنه‌وه پێشه‌وه‌ی
ئه‌جندای خۆی له ناوچه‌که‌دا وه‌رده‌گرێ. پرسیار له‌وه‌ی
ئێران له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی کومه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر به ئه‌جنداکانی له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستی تا کوێ ده‌ڕوا؟ وڵامی ئه‌و پرسیاره په‌یوه‌سته
به ڕاده‌ی یه‌کگرتووی وڵاته زلهێزه‌کان به‌رامبه‌ر به
کێشه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی ئێران. په‌یامێکی یه‌کگرتوو و ڕۆشن له
لایه‌ن زلهێزه‌کان چاره‌نووسسساز ده‌بێ له ڕێگرتن و
به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی ئێران و تیرۆریستان له خه‌ون و خولیا
دوژمنکارو تاریکستانیه‌کانیان به‌رامبه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که و
جیهان.
ـ
کۆتایی ـ
4
ئۆگوستی 2006 ـ هۆڵه‌ندا
|