پاش کۆتایی هاتنی یه‌کیتی سۆڤییه‌ت گوندیکی ئه‌رمینیا کۆمۆنیزم
هه‌لده‌بژیریت
له‌سه‌رده‌می یه‌کیتی سۆڤییه‌ت دا،گوندی ( لیرنامیردز ) یه‌کیک
بوو له‌و شوینه ده‌گمه‌نانه‌ی که په‌یکه‌ری
لینینی تیا نه‌بوو . خه‌لکانی ئه‌م گونده ده‌لین ئیمه
کۆمۆنیستی ئاشتی خواز بووین ، به‌لام وه‌ک و که‌سانی
هه‌لسوراوو ماندوو نه‌ناس ته‌نها 7 حه‌وت کۆمۆنیستمان هه‌بوو
که چالاکیان ده‌کرد .
به‌لام
پاش سه‌ربه‌خۆیی ئه‌رمینیا [ له یه‌کیتی سۆڤییه‌ت] و کاتیک
په‌یکه‌ری کلله‌سه‌ری رابه‌ره مه‌زنه‌کانیان
ده‌گرته‌خواره‌وه[ له‌وانه‌ش لینین] له سه‌رانسه‌ری وولات دا
سالی 1996 .خه‌لکی لیرنامیردز( ئه‌م ناوه به ئه‌رمه‌نی مانای
له {نزیک شاخه‌کانه‌وه} دیت )، هه‌ستان به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی
په‌یکه‌ری کلله‌سه‌ری لینین له ناوه‌راستی گونده‌که‌یان دا ،
ئه‌م په‌یکه‌ره که له به‌ردی بورکان دروست کرابوو
قورساییه‌که‌ی دوو ته‌ن ده‌بیت وشوینیکی گرنگی ئه‌م گونده‌ی
داگیرکردووه و بۆته سه‌رچاوه‌ی شانازییه‌کی گه‌وره بۆ ئه‌م
گونده .
ئازاد
بارسیگیان سکرتیری گروپی ناوخۆیی کۆمۆنیست له لیرنامیردز، که
ده‌که‌ویته [ واتا ئه‌م گونده ] دۆلی ئارارات ، نزیک
یه‌ریڤان ده‌لین:- سالی 1990 کاتیک ده‌ورانی سۆڤییه‌ت کۆتایی
هات ، تیگه‌یشتین له وه‌ی که‌کام مه‌سه‌له باش بووه بۆ
ژیانمان ، له‌پاش 6 سال تیگه‌یشتین له‌وه‌ی که ته‌نها یه‌ک
راستی هه‌یه ئه‌ویش ته‌نها سۆسیالیزمه ، له‌و رۆژه‌وه
کۆمۆنیزم مان کردۆته ریبازیک بۆ ژیانمان هه‌تا ئه‌مرۆ .
پیاویکی
41 ساله له ئارارات پیی ووتین :- کاتیک لینین ده‌گه‌ریته‌وه
، ئاوه‌کان به هاژه‌کانیان له جۆگه‌کاندا گۆرانی ده‌لین و
خه‌لکیش ژیانیکی باشتر ده‌ست پی ده‌که‌ن
به‌پی ی ووته‌ی پیاویکی به‌ته‌مه‌ن و وه‌فاداری کۆمۆنیزم :-
لیرنامیردز ناسراوه به ( کوبای بچوک ) له ئه‌رمه‌نیدا ،
بیروباوه‌ری کۆمۆنیزم بالی کیشاوه به‌سه‌ر هه‌موو ماله‌کان دا
، له‌م گونده‌دا 103 خیزان هه‌یه‌و دانیشتوانه‌که‌ی 530 که‌سن
.
کوبای
بچوک بۆته جیگایه‌کی سه‌رنج راکیشی گه‌شت و گوزار ،
گه‌شتیاره‌کان له وولاتانی روسیا ، ڤیتنام ، فه‌ره‌نسا ،
بیلاروس ، یۆنان ، قبرس ، وولاتانی تر ، دین و بۆچون و
هه‌لسه‌نگاندن و هیواکانیان له ناو کتیبی ئالتونی لیرنامیردز
، که له به‌رگی یه‌که‌میدا به وینه‌ی لینین رازاوه‌ته‌وه
یاداشت ده‌که‌ن .
له
سوچیکی مالیکدا که به‌به‌ردی سور دروست کرابوو ، ئازادی 61
ساله ، به‌ئاگایی یه‌وه خه‌ریکی دانانی وینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی
لینین بوو ، که‌میک له‌ولا تره‌وه وینه‌ی کلله سه‌ری لینین
لکینرابوو به شوشه‌ی جامخانه‌یه‌که‌وه .
ئارتۆری
41 ساله پی ی ووتین که :- په‌یکه‌ری لینین هیزمان ده‌داتی ،
شایه‌ت حالی برایه‌تی و پیشکه‌وتنمانه .
له
ده‌وروبه‌ری ئه‌م سه‌رچاوه‌ی هیزه‌دا ، خه‌لکی ئه‌م گونده زۆر
ئاهه‌نگ و مه‌راسیم ساز ده‌که‌ن وه‌ک ئاهه‌نگ گیرانیان به
بۆنه‌ی له دایک بوونی لیده‌ری مه‌زنه‌وه [ لینین ] ،رۆژی
کۆچی دوایی یه‌که‌ی ، یادی شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر ، رۆژی یه‌کی
ئایار‌و 7 حه‌وتی نۆڤه‌مبه‌ر .
له ژیر
تیروانینی تیژ‌و پته‌وی لینین دا[ مه‌به‌ستی په‌یکه‌ری لینینه
] ، مندالان ریبوارانی ریگای خۆشی و خۆشه‌ویستین و ئه‌ندامی
{ کۆمسۆمۆ لی } ناوخۆیین .
له
کاتی ئه‌م ئاهه نگ و بۆنانه‌دا 50 بۆینباخی سور که بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته هه‌لگیراوه له ملی مندالان ده‌به‌ستریت .
ئازاد
ده‌لیت :- زۆربه‌ی جار رۆژنامه‌کان باسمان ناکه‌ن ، به‌لام که
دینه قسه پیمان ده‌لین پاشماوه‌ی کۆمۆنیزم به بۆینباخیکی
سور ده‌بینن که له ملی مندالانیان ده‌به‌ستن .
ئازاد
ووتی :- به‌لام وانی یه ئیمه بۆینباخی سور له ملی مندالان
ده‌به‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پاکیان رابگرن .
ئه‌لبیرت میرزۆیان ی 14 ساله ووتی:- به پیچه‌وانه‌ی بۆچونی
وولاتان و ناوچه‌کان و زه‌مه‌نی ئیستا [ له‌سه‌ر کۆمۆنیزم ] ،
ئیستا رون و ئاشکرایه که لینین چ ئینسانیکی مه‌زن بووه .
ئه‌لبیرت به دورودریژی باسی بۆنه‌وئاهه‌نگه کۆمۆنیستی یه‌کانی
بۆ ده‌کردین که به شۆروشه‌وقه‌وه ئه‌نجامیان داوه .
<<
نا‌توانیت پیشبینی ئه‌وه بکه‌یت که ئیمه به چ
شۆروشه‌وقیکه‌وه چاوه‌روانی یه‌کی ئایار ده‌که‌ین؟ له‌م
رۆژه‌دا هه‌موومان پیکه‌وه ده‌چین بۆ یه‌ریڤان>> .
به‌لام
ئه‌رمین بارسیگهین ی 15 ساله ، که به شانازی یه‌وه
بۆینباخه سوره‌که‌ی نیشان ده‌داین ، پی ی ووتین که :- هه‌موو
بالۆن و ئالاسوره‌کانی خۆش ده‌ویت که به‌رز ده‌بنه‌وه ، رۆژی
یه‌کی ئایار ، پیرو گه‌نجی هه‌موو گونده‌که له‌م مارشه‌دا
به‌شدار ده‌بن و جمۆجۆلیان هیمنانه‌یه .
لیودا
هاروتیئونیان ، ئافره‌تی 38 ساله ، که‌له گوندیکی نزیک
ڤۆسکیهات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ووتی :- له لیرنامیردز وا هه‌ست
ده‌که‌یت که له زه‌مه‌نیکدا ده‌ژیت ، هه‌موو که‌سیک باش
ژیان به‌سه‌رده‌بات و ئه‌م ئاهه‌نگ گیرانانه له‌م گونده‌دا
سالانی قوتابخانه‌م دینیته‌وه یاد که مارشمان ده‌کرد به
بۆینباخی سوره‌وه .
زاڤین
گریگۆریان ، لیپرسراو له قوتابخانه‌ی لیرنادزۆر که له
گوندیکی دراوسی ی ئه گاڤناتون ده‌ژی پی ی ووتین :- که
په‌یوه‌ندی خه‌لکی ئه‌م گونده له گه‌ل یه‌کتری زۆر
دۆستانه‌یه ، له‌و باوه‌ره‌دام له ئه‌نجامی بیری هاوپشتی و
کۆمۆنیزمه‌وه هاتوون .
خه‌لکی
گونده‌که پییان ووتین:- له گه‌ل ئه‌مانه‌شدا رۆژیک به
گه‌یشتنی لیپرسراویکی تازه و بریاریک که له سه‌ره‌وه
ده‌رچوو به قه‌ده‌غه‌کردنی بۆینباغی سور ، چونکه << به‌شیک
نی یه له پرۆگرامی خۆیندن>>.
زاڤین
هه‌روه‌ها ووتی :- به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا که کۆتایی به
به‌ستنی بۆینباغ{ سه‌رپیچی کردن له یاسا } هاتووه ، به‌لام
له به‌ر کردن و فیربوونی هۆنراوه‌کان له سه‌ر لینین و
سۆسیالیزم کۆتایی نه‌هاتووه و رۆحی گوند نشینه کانی تیک
نه‌شکاندووه .
هه‌موومان پیکه‌وه وه‌کو یه‌ک بیرده‌که‌ینه‌وه ، له هه‌مووی
گرنگتر هه‌موومان یه‌کگرتویین ، ته‌نانه‌ت مندالانیشمان فیری
ئه‌م یه‌کگرتنه بوون ، له‌و باوه‌ره‌دام ده‌توانییت به هۆی
یه‌کگرتنه‌وه زۆر کار ئه‌نجام بده‌یت .
گوند
نشینه‌کانی لیرنامیردز هاوران له سه‌ر ئه‌م بۆچونه ،
گرتنه‌به‌ری کۆمۆنیزم وه‌ک و بیریکی یه‌کسانیخواز یارمه‌تیان
ده‌دات که زال ببن به‌سه‌ر ته‌نگ و چه‌له‌مه
کۆمه‌لایه‌تیه‌کاندا ، که پاش رمانی یه‌کیتی سۆڤییت به‌ره‌و
روویان بووه‌وه .
به‌لام
ژیان لیره ئاسانتر نه‌بووه له چاو باقی گونده‌کانی تری
ئه‌رمینیا ، به‌تایبه‌تی پاش نه‌مانی خۆمالیکردنی زه‌وی له
گونده‌که‌دا .
لیرنامیردز ته‌نها به ریبازی کۆمۆنیزم به ناوباگ نی یه ،
به‌لکو به گیای { ته‌رخون} یش به‌ناوبانگه که نه‌وعی
یه‌تیکی باش به‌رهه‌م ده هینیت و ده‌بیته ده‌رامه‌تیکی باش
بۆ گونده‌که له‌کاتیکدا که گرانی زۆر بۆ خه‌لک ده‌هینیت .
گوند
نشینه‌کان ده‌لین :- له سالی نه‌وه‌ته‌کاندا ، ته‌رخونی
لیرنامیردز یه‌کسه‌ر نیردراوه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ته‌بلیسی
،داهاتیکی باش و جیگیری دابین کردبوو بۆ دانیشتوانه‌که‌ی
،به‌لام ئه‌مرۆ بازرگانه گه‌وره‌کان ئه‌م کاره‌یان گرتۆته
ئه‌ستۆی خۆیان ، ته‌رخونیکی زۆر ده‌کرن به نرخیکی زۆر هه‌رزان
و ده‌یفرۆشنه‌وه به نرخیکی گران .
یه‌کیک
له دانیشتوانی ئه‌م گونده ووتی:- خه‌لک ده‌لین له ده‌ورانی
کۆمۆنیزم دا [ کۆمۆنیزمی سۆڤییت ] ئازادی نه‌بووه ، به‌لام
ئه‌مرۆ خه‌لک زیاتر په‌یوه‌ستن به په‌یوه‌ندی
ماله‌کانیانه‌وه وه‌ک له زه‌مانی سۆڤییت دا .
گوند
نشینیک به شانازی یه‌وه رایگه‌یاند:- که لیرنامیردزگوندیکی
تاقانه‌ی ئه‌رمینیایه که سۆسیالیزم به زیندوویی
ماوه‌ته‌وه تیایدا هه‌تا ئیستا و خه‌لکه‌که‌ی وه‌فادارن به
بیر‌و باوه‌ری پیشینیانه‌وه ،وه له‌وباوه‌ره‌دایه که‌ئه‌م
زه‌مه‌نه [ ده‌ورانی کۆمۆنیزم ] رۆژیک ده‌گه‌ریته‌وه .
ئه‌گه‌ر
ممکین بووه ده‌وله‌تیک ی به هیزی 70 ساله بروخیت . ئایا بۆ
حکومه‌تیکی له‌سه‌ر لم دروست کراوی ئه‌م ده‌وله‌ته [ده‌وله‌تی
ئه‌رمینیای ئیستا ] ناتوانریت بروخیندریت ؟
من له‌و باوه‌ره‌دام کۆمۆنیزم له دواییدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست
دینیته‌وه .
کۆمسۆمۆل:- ووشه‌یه‌کی روسی یه، به مانای ئه‌ندام له
ریخراویکی جه‌ماوه‌ری سۆڤی یه‌تدا ده‌گه‌یه‌نیت ، ئه‌رکی
کۆمسۆمۆل بریتی بووه له ریکخستنی گه‌نجان له‌سه‌ر بنه‌مای
کۆمۆنیستی.- وه‌رگیر
ته‌ئکیدی ئه‌م دوو کاوانه‌یه [ ] هی منه- وه‌رگیر
ئه‌م نوسراوه وه‌رگیراوه له سایتی {کۆمۆنیسته‌کان}
،که‌سایتیکی فه‌ره‌نسی زبانی سویسرایه ، کۆمۆنیسته‌کان
گروپیکن که جیا بونه‌ته‌وه له حیزبی کاری سویسری.
2.8.2006
|