بگه‌ڕێ.. زۆر بگه‌ڕێ
ماندوومه‌به
بمدۆزه‌وه..
ئه‌م به‌یانییه
یه‌كه‌م هه‌نگاوبنێ
به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ت
به ئه‌سپایی.. به دوو په‌نجه
په‌رده لاده و بروانه
بڕوانه ئینجانه پڕ له گوڵه‌كانی شورفه‌كه‌ت
نیگای ئه‌و په‌پووله‌یه بكه
هاتۆته دیده‌نیان
ڕه‌نگ به‌ڕه‌نگی باڵه‌كانی تێكه‌ڵ بكه
به‌و ترپانه‌ی دڵت
كه وه‌ك ترپه‌كانی دڵی زه‌ڕنه‌قوته‌یه‌ك
ته‌كان ئه‌ده‌ن بۆ ژیان
ڕه‌نگ به ڕه‌نگی گوڵه‌كان تێكه‌ڵ بكه
به‌و نه‌رمه هه‌ناسانه‌ی له سینه‌تا
سه‌ما ئه‌كه‌ن
گوێ هه‌ڵخه بۆ ئه‌و چرپانه‌ی
وان له‌نێوان دوو عاشقه كۆتردا
بمناسه‌وه
من حه‌زم له ڕه‌نگێكه
هێمنتر له ڕه‌نگی ده‌ریا
بگه‌ڕێ.. زۆر بگه‌ڕێ
ماندوو مه‌به..
بمدۆزه‌وه
له‌گه‌ڵ خوڕه‌ی ئاوا
شڵپه‌ی شه‌پۆله‌كانی ئه‌و ده‌ریایه
بێنه‌وه یاد
كه پڕن له ڕۆمانی دڵداریی نه‌هه‌نگه‌كان و
به میلۆدیای گۆرانی ماسییه‌كان
هه‌ڵده‌چن
له‌گه‌ڵ دووه‌م خوڕه‌ی ئاوا
ده‌سته‌كانت بێنه به ڕوخسارتا و
ڕوخساری ئه‌و مناڵه بێنه به‌ر چاوت
كه هێشتا خۆر لێی نه‌داوه
ته‌ماشایه‌كی ئاوێنه‌كه‌ت بكه و
بڕوانه چاوه كانت
چۆن پڕن له پرسیار
كۆڵان به كۆڵان و
شاخ به شاخی نیشتمانی دڵت
ده‌گه‌ڕێن بۆ وه‌ڵام
بگه‌ڕێ..
زۆر بگه‌ڕێ و
ماندوو مه‌به
بمدۆزه‌وه..
له‌گه‌ڵ ماچ كردنی لێواری
فنجانی قاوه‌كه‌تدا
بچۆره خه‌یاڵی ئه‌و ماچانه‌ی
تامی شیرین‌ترین ده‌نكه سنجوو ئه‌ده‌ن
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین لاپه‌ڕه‌ی
جه‌ریده‌ی ئه‌و به‌یانییه‌دا
بڕوانه دێڕه‌كان
پڕن.. له‌شیعر
پڕن له‌بۆنی هه‌ناسه‌ی ئه‌و شانیایه‌ی
كه به سۆزی شه‌ونم باڵای كردووه
پڕن.. له‌و هه‌واڵانه‌ی
وان له‌توره‌كه‌ی پۆستبه‌رێكی بێ پێناسه‌دا!
بمناسه‌وه
من حه‌زم به شیعرێكه
وه‌ك هێلانه‌ی چۆله‌كه‌یه‌ك
پڕبێت له خۆشه‌ویستی
بگه‌ڕێ..
زۆر بگه‌ڕێ و
ماندوو مه‌به
بمدۆزه‌وه
له‌ته‌ک قاپووته ڕه‌شه‌كه‌تدا
بمكه به‌رت..
له‌گه‌ل كڵاوه‌كه‌ی سه‌رتا
بمنێ سه‌ر سه‌رت
له‌گه‌ڵ ده‌سكی چه‌تره‌كه‌تدا
ده‌ستم بگره و تێكه‌ڵ به
بۆنی
عه‌تره‌كه‌تم بكه
یه‌كه‌م هه‌نگاو .. دووه‌م هه‌نگاو
هه‌تا دوا هه‌نگاو چاو بگێڕه
بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا بڕوانه
دوور‌و نزیك گوێ هه‌ڵخه بۆ..
هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌ك
هه‌موو خشپه‌ی پێیه‌ك
چاو بگێڕه
بۆ ڕه‌نگی شین
بۆ چڵێك گوڵه به‌یبوون
له‌گه‌ڵ دوا جگه‌ره‌ی ناو پاكه‌ته‌كه‌تدا
دامگیرسێنه
بگه‌ڕێ..
دڵۆپ.. دڵۆپی ئه‌و بارانه‌ی
به‌نه‌رمی ده‌كه‌ونه ناو تاڵه‌كانی قژته‌وه
ئه‌كه‌ونه سه‌ر شانی قاپووته‌كه‌ت
... ئای چ مه‌ستییه‌كه ئه‌و ساته‌ی؟
بۆنی عه‌تر و
بۆنی باران و
بۆنی من تێكه‌ڵ ئه‌بن
بمناسه‌وه..
من حه‌زم له بۆنێكه
وه‌ك بۆنی زوڵف و په‌رچه‌می «حه‌بیبه»
بڕژێت به‌سه‌ر خه‌ڵوه‌تی شه‌وێكی «نالی»دا
بۆنێك تێكه‌ڵ به‌و سروه‌یه بێت
په‌ڕه‌ی گوڵاڵه‌یه‌ك
به په‌نجه‌ی گوڵه حاجیله‌یه‌ك
ئارایشت بكات
بۆنێك بۆخۆی تامی ئارایشتێكی
خودایی بدات!
بگه‌ڕێ..
زۆر بگه‌ڕێ
ناوه‌ندی هه‌موو ڕه‌نگه‌كان
له‌سه‌ر دێڕی شیعره‌كان
گوڵه‌كانی ناو گوڵدانه‌كریستاڵییه‌كه‌ت
شه‌رمی چاو و
تامی ماچ و
شنه‌ی هه‌ناسه‌ی
تێكه‌ڵ بوونی دوو نه‌وره‌س
فنجانی قاوه‌كه‌ت
ژێر ئه‌و چه‌تره‌ی كه پڕه
له‌خۆزگه‌ی دۆزینه‌وه‌م
كه‌نار ده‌ریا..
چاوی ماسی و
هێلانه‌ی كوكوختییه مه‌سته‌كان
مزرترین سێ‌و و
شیرین‌ترین ده‌نكه توو
سوورترین گوڵه هه‌نار
بگه‌رێ..
خۆشترین یاری دوو بۆقیله‌ی
ناو جۆگه‌له‌ی به‌ر كانییه‌ك
زۆر بگه‌ڕێ..
ماندوو مه‌به
هه‌تا ئه‌مدۆزیته‌وه.
• • •
هۆڵه‌ندا، 11-07-2006
|