شوێن، گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کان که بێ به‌شن له ساده‌ترین
پێویستییه‌کانی ژیان، به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌ند له قوربانی.
ئه‌کته‌ره‌کانی به‌ره‌ی یه‌که‌م: هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه
و ڕێژه‌یه‌کی زۆری گه‌نجان، توڕه ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵام
میهره‌بان و موحیبه‌تیان هه‌یه بۆ یه‌کتری. زمانیان دووباره
بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕسته‌یه که ده‌سه‌ڵات هه‌راسان ده‌کات،( ئاو
،کاره‌با،نه‌مانی گه‌نده‌ڵی، ئازادی،) و جارنه‌جارێ زمانی تر
به‌کارده‌هێنن که دیسان ده‌سه‌ڵات لێ تێناگات، وه‌ک: بۆ
گوێمان لێ ناگرن و بۆ باسی ئازادی ده‌که‌ن له میدیا و
سرووده‌کانتاندا، به‌ڵام که ئێمه باسی ئازادی ده‌که‌ین قه‌ڵس
ده‌بن؟. که‌ره‌سه‌کانیان چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ک له به‌یاننامه و
خڕه‌ک و کوچک (به‌رد) و قه‌ڵماسن(به‌رده‌قانی) و دارلاسیق و
ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستیان بکه‌وێت. جلوبه‌رگیان شێوه‌یه‌کی
مه‌ده‌نی پێوه‌دیاره وێڕای هه‌ژارییان. شێوه‌ی داهێنانی
قژیان ده‌لاله‌ی ئاره‌زووی ژیانێکی شارستانییه‌ته. ئه‌م
به‌ره‌یه به شه‌وقه‌وه به‌ره‌و ڕووی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
ده‌ڕۆن و سه‌ره‌تاتکێی ئه‌وه‌ن که په‌یامنێری رۆژنامه‌کان
ببینن.
ئه‌کته‌رکانی به‌ره‌ی دووه‌م: ئه‌مانیش به گشتی وادیاره
هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ڵام هه‌موو یه‌ک ڕوخسار و
یه‌ک جلوبه‌رگ و نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتن. شوێنیان: خانوبه‌ره‌ی
باش، پۆلیسخانه و ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات. زمانیان به‌رامبه‌ر
به‌ره‌ی یه‌که‌م: ئێوه تێگده‌رن ، ئاژاوه‌گێڕن، زمانی
سه‌رده‌م نازانن چونکه هه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌ند
قسه‌یه‌ک ده‌که‌نه‌وه، ده‌ستێک هه‌یه له‌ناوتان.
که‌ره‌سه‌یان:، گوله، چه‌ک، زیندانی. چاویان به
په‌یامنێره‌کاندا هه‌ڵنایه‌ت و لێشیان زیندانی ده‌که‌ن و
وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی رۆژنامه‌وان به شێوه‌یه‌ک ده‌ده‌نه‌وه
که خۆیشیان باوه‌ری پێ
نه‌که‌ن.
ئه‌مه تابلوێ ئه‌و نمایشه‌یه که چه‌ند ڕۆژێکه له کوردستان
ده‌بینرێت و ئه‌م شارانه چه‌مچه‌ماڵ، کفری، ده‌ربه‌ندیخان،
زه‌ڕایه‌ن، که‌لار، به‌شدار بوون له جوانکردنی
تابلۆکه.
15 ساڵه ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه و چه‌ندین شێوه له خۆ
ده‌گرێ، 15 ساڵه ده‌سه‌ڵات ده‌رگای له‌سه‌ر پشته بۆ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی که ئۆمێدی خه‌ڵکی کوردستان نییه، له
کۆنه‌په‌رستان و ئه‌وانه‌ی که خوازیاری قورسکردنی باری ژیانی
خه‌ڵکن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر که‌سانی ئازادیخواز داخراوه.
ده‌رگا له‌سه‌ر پشته و میدیای ده‌سه‌ڵات خه‌ریکی
مکیاجکردنیانه بۆ ونکردنی ڕووه‌ناشرینه‌کانیان، ده‌رگا
له‌سه‌ر پشته‌و بۆ به‌خشینی پاره.به‌ڵام نه‌توانرا چه‌ند سه‌د
میاگبایتێک له وزه دابینبکرێت. 15 ساڵه هه‌موو به‌شه‌کانی
ژیان توشی ئیفلیجی بووه وهه‌ر بووارێک ده‌گریت به ئاسانی
ده‌توانی ڕه‌خنه‌ی لێ بگریت وئه‌لته‌رناتیفیشی بۆ دابنه‌یت.
15 ساڵه ژنان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سووکایه‌تی پێ ده‌کرێت و
مناڵان خۆیان له له‌شکری په‌یداکردنی بژیوی ده‌بینن. 15 ساڵه
په‌روه‌رده و فێرکردن ده‌سه‌ڵاتی حزب به‌رنامه‌ی بۆ
داده‌نات.
به‌م چه‌ند خاڵه خۆپیشاندان ڕوون ده‌که‌مه‌وه
خۆپیشاندان نامه‌یه‌که، خه‌ڵک یان گرۆپێک، یان هه‌ر چین و
توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌کاری ده‌هێنێت بۆ کۆمه‌ڵێ داواکاری
له ده‌سه‌ڵات، ڕه‌نگه له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م داواکاریانه زۆر
ساده و ئاسان بێت.
1- زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بۆ دوو ئامانجی سه‌رکه‌ی
به‌رپاده‌بێت، ئا- ئابووری با- سیاسی ، ئا-ئابووری: به دابین
کردنی سه‌رتایترین مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ستی پێده‌کات له
دابینکردنی پۆشاک و خۆراک و شوێنی حه‌وانه‌و تا پێویستییه‌کانی
تر. و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی کرێ یان موچه و بۆ به‌هه‌رمه‌ندبوون
له هه‌موو پێوێستییه‌کانی ژیان، ئه‌م داواکارییانه له
وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێک جیاوازه و ده‌گۆڕێت به‌گوێره‌ی ئاستی
به‌رزی ژیان یان ئاستی بژێوی خه‌ڵک. ئه‌گه‌ر دابینیش بکرێت
هه‌ر چینێک له جێنێکی تر زۆر به‌تواناترن له ڕووی
ئابووریه‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌ر هه‌مان پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان
ده‌داته ده‌سته‌وه که ده‌وڵه‌ت زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
چینه‌یه که له ڕووی ئابوورییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره، ئه‌م
داواکارییه ئێسته له زۆربه‌ی شوێنه‌کان پێش داخوازییه‌کانی
تره. با-داواکارییه سیاسییه‌کان.: هه‌موو خۆپیشاندانێک بۆ
چیبه‌چێکردنی داوا ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌کان خۆی له خۆیدا
ئه‌بێته داوایه‌کی سیاسی و ده‌گۆڕێت بۆ مه‌سایلی سیاسی،
چونکه ڕوو به‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش
پارێزه‌ری خاوه‌نکار و سه‌رمایه‌ده‌ره‌کانه. له وڵاته‌کانی
تر به‌تایبه‌تی ئه‌وروپای ڕۆژائاوا، خۆپیشاندان بۆ ئازادی
ڕاده‌ربڕین و ئازادی مانگرتن به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینیت و
زه‌مانێکه به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام خۆپیشاندانی سیاسی گه‌وره
ده‌کرێت بۆ ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌ی ده‌سڵاتداران ، دژ به شه‌ڕ
و ناردنی سه‌رباز بۆ وڵاته‌کانی تر ، دژ به په‌یمان به‌ستنی
حکومه‌تی ئه‌و وڵاتانه که له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدا نییه
وه‌یاخود بۆ بێده‌نگی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانی
جیهان. به‌ڵام له کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساده‌ترین
خزمه‌تگوزاری وه‌ک ئاو و کاره‌با نییه و گه‌نده‌ڵی هه‌یه و
حکومه‌ت هیچ پێناسه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی نییه و ئازادی
ڕاده‌ربرین و مانگرتن به گووله و زیندانی وه‌ڵام
ده‌درێته‌وه، بۆیه هه‌موو خۆپیشاندانه‌کان یان
داواکارییه‌کان هه‌م ئابووریه و هه‌م به‌ئاسانی ده‌بێته
داوایه‌کی سیاسی. له‌به‌ر خاڵێکی تر زۆربه‌ی شوێنی کاره‌کان
هه‌موو به‌ده‌ستی ده‌سڵاتدارنه‌وه‌یه، که‌سانی خاوه‌ن پله‌ن
له حکومه‌تدا و که‌سانی سیاسین و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ن. له
لایه‌کی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتی حزب ڕیشه‌ی داکووتاوه هه‌ر وه‌ک
حکومه‌ته و کاری حکومه‌ت ده‌کات. زۆربه‌ی خه‌ڵک ئه‌گه‌ر به
ته‌زکییه‌ئ حزبی نه‌بێت کاریان ده‌ست ناکه‌وێت یان له پێناو
بژیوی و کارێک له لایه‌نێکی سیاسی بدۆزێته‌وه به‌تایبه‌تی
هه‌ردوو زل هێز. بۆیه ئه‌م داواکاریانه‌ی خه‌ڵک پێناسه‌یه‌کی
سیاسی ده‌بێت به‌ڵام زۆر به ڕۆشنی دیار نییه.
3- هیچ خۆپیشاندانێک ئاژاوه‌گێڕ و هه‌ڕه‌مه‌کیانه نییه، ئه‌و
خۆپیشاندانه که ئاژاوه‌گێڕه به هۆی ڕووداوێکی هه‌نووکه‌یی
ڕووده‌دات وه‌ک له ئه‌نجامی یاریه‌کانی تۆپی پێ، له ئه‌نجامی
نمایش‌کردنی شانۆیه‌ک یان کارێکی نابه‌چێ که کاربه‌ده‌ستێک
بیکات، خۆپیشاندانێک له‌ناکاو درووستده‌بێت، خه‌ڵکی
ده‌ستده‌که‌ن به ئاژاوه گێڕی. هه‌رچه‌نده ده‌بینیت له
کوردستان زۆر که‌م په‌لاماری دام و ده‌زگای مه‌ده‌نی بده‌ن. و
دام ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کانیش تاڕاده‌یه‌ک تێکه‌ڵ به حزبی
ده‌سه‌ڵاته له کوردستاندا، ده‌ڵێم ئاژاوه نییه جونکه
ده‌سه‌ڵات به به‌رده‌وامی و به‌مونه‌زه‌می
خزمه‌تگوزارییه‌کانی له خه‌ڵک بڕیوه و به به‌رده‌وامی زمانی
سه‌رکوت و گێلکردنی خه‌ڵک به‌کارده‌هێنێت، نه‌بوونی ئاو و
کاره‌با خزمه‌گوزارییه‌کانی تر به به‌رده‌وامی، وایکردووه
له زهنی خه‌ڵکدا چه‌سپیوه و ڕۆژانه ڕووبه‌ڕوویان
ده‌بێته‌وه، و مه‌سه‌له‌ی ژیانه لای خه‌ڵکی. که‌وابوو به
هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت هۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاته. و ده‌سه‌ڵات
به‌پرسیاره، جونکه نابێت سه‌یر ئه‌نجامه‌که‌ی بکه‌ین ده‌بێت
هۆی خۆپیشاندانه‌که بزانین. پاشان خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی
پۆلیسه‌وه ده‌بێت بپارێزرێت به‌ڵام له کوردستان پۆلیس خۆی دژ
به خۆپیشانده‌رانه. ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌نده‌ی تر متمانه به
ده‌سه‌ڵات نامێنێت.
4- هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌و دۆخه‌ی کورستان بێت له بێ
هیواییان به دوا ڕۆژ، له ئه‌م سه‌رگه‌ردانییه و کێشمه‌کێشه
نابه‌راییه و له نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی ڕۆشن بۆ چاره‌نووسیان
له عێراقدا و له پێش چاوی ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتی حزب هۆیه‌که
بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه به خێراییه‌کی زۆر، و له نه‌بوونی
یاسایه‌کی مۆدرێن، زالبوونی خیتابی ئاینی دژ به ژنان و بێ
به‌شیان له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌ست نه‌کات به خۆپیشاندان و هه‌وڵی
خۆڕێکخستنه‌وه نه‌دات، له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵگه خه‌ریکه
هه‌ڵده‌وشێته‌وه، ئه‌وا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئیفلیجه و
ڕیگه‌خۆشکه‌ره بۆ زاڵبوونی دیکتاتۆریه‌ت و زاڵبوونی حزب. له
هه‌ر بارێکه‌وه باس له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردستان بکه‌یت نه‌ک
پێویستی به خۆپیشاندانی ئه‌م شار و ئه‌و شاره، بگره ده‌بێت
به به‌رده‌وامی خه‌ڵکی له هه‌موو بواره‌کاندا ناڕه‌زای
ده‌رببرن. ئێمه ته‌نها باس له دابین کردنی ئاو و کاره‌با
ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌کانی تر له په‌روه‌رده و
ڕیگه‌و بان و ته‌ندرووستی ، پێویستییه‌کانی گه‌نجان و
چاره‌نووسی کوردستان و دانانی ده‌ستور و باری سیاسی و
به‌رودۆخی ژنان ..هه‌تا دوای، جارێ ونه، چونکه هه‌موو بیری
لای پێویستییه سه‌ره‌کییه‌کانه.
|