تێبینی
ئه‌م وتاره له‌یه‌ک کاتدا ئه‌نێرم بۆ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه و
ماڵپه‌ڕه‌کانی: پی. ی‌و. که‌ی ئۆنلاین (ماڵپه‌ڕی مه‌ڵبه‌ندی
رێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی)، ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان، ماڵپه‌ڕی
کوردستان پۆست و ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت. هه‌ر ماڵپه‌ڕێکی تریش
ویستی، ئازاده له یه‌کێکیانی وه‌ربگرێ و بڵاوی بکاته‌وه.
هه‌تا ئێستا شتی وام نه‌کردوه: یه‌ک نوسین بۆ چه‌ند شوێنێک
بنێرم بۆ بڵاوکردنه‌وه. هیوادارم ئاوێنه و ئه‌و ماڵپه‌ڕانه
به دڵی فراوانه‌وه ئه‌مه‌م لێوه‌ربگرن و، بۆ خاتری
به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی، هه‌مویان بڵاوی بکه‌نه‌وه. بۆئه‌وه‌مه
زۆرترین که‌س، تایبه‌ت زۆرترین ژماره‌ی کوردانی هه‌نده‌ران،
تایبه‌تتر: زۆرترین ژماره‌ی کوردانی دانیشتوی وڵاتی سوید
بیخوێننه‌وه.
هه‌روه‌ک هیواداریشم نوسه‌رانی لایه‌نگرم زۆر بن و،
قه‌ڵه‌مه‌کانیان بۆ ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه بخه‌نه کار.
********
له هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی سێپته‌مبه‌ری 2006 دا، هه‌ڵبژاردنی
په‌ڕله‌مانی وڵاتی سوید ئه‌نجام ئه‌د‌رێ. به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ
جاره‌کانی تر دا، ئه‌مجاره ژماره‌یه‌کی زۆری کوردانی دانیشتوی
ئه‌م وڵاته، له رێگه‌ی چه‌ند حیزبێکی سویدی یه‌وه، خۆیان بۆ
ئه‌ندامه‌تی په‌ڕله‌مان کاندید کردوه:
1- کاک رێبوار حه‌سه‌ن، له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌وز (ژینگه
پارێز) یه‌کێک له کاندیده‌کانی شاری ستۆکهۆڵم-ه.
2- خاتو تارا مه‌لا عه‌لی، له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیال
دیموکرات، یه‌کێک له کاندیده‌کانی شاری ستۆکهۆڵم-ه.
3- خاتو گوڵان، له‌سه‌ر لیستی پارتی گه‌ل (فۆڵک پارتی)، یه‌کێک
له کاندیده‌کانی شاری ستۆکهۆڵم-ه.
4- خاتو ئامینه، له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ، یه‌کێک له
کاندیده‌کانی شاری ستۆکهۆڵم-ه.
5- کاک جه‌بار ئه‌مین، له‌سه‌ر لیستی پارتی سه‌وز (ژینگه
پارێز)، یه‌کێک له کاندیده‌کانی شاری ئومێو-ه.
6- کاک هیوا کاردۆیی، له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات،
یه‌کێک له کاندیده‌کانی شاری یۆتۆبۆری-ه.
7- کاک سمایل، له‌سه‌ر لیستی پارتی گه‌ل (فۆڵک پارتی)، یه‌کێک
له کاندیده‌کانی شاری پاڤله یه.
سێ سه‌رنجی گشتی:
1- له ژماره‌ی 7 کاندید، 3 که‌سیان مێینه‌ن. ئه‌مه
ئاماژه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ره. نیشانه‌یه بۆئه‌وه‌ی ژنانی کورد
ئه‌یانه‌وێ به‌کرده‌وه بیسه‌لمێنن که، چ یان له پیاوانی
کورد که‌متر نییه.
2- ئه‌و 7 زاته خۆیان له‌ناو 4 پارتی سویدی دا دۆزیوه‌ته‌وه
که، هه‌رچواریان سه‌ربه هاوپه‌یمانیی چه‌په‌کانی سویدن. بۆ
من وه‌کو کابرایه‌کی چه‌پی پراگماتی، دیارده‌یه‌کی ئه‌رێنی
یه. هه‌روه‌ک به‌گشتی ش ئه‌رێنی یه، به‌ومانایه‌ی
ئازادییه‌کی به‌رفراوان به ده‌نگده‌ری کورد ئه‌به‌خشێ، تا بێ
دوودڵی، به‌هه‌رکامیان بێ ده‌نگ بدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکا،
دووفاقییه‌ک له‌ناو ده‌رونی دا ئه‌سازێ. به‌مانا: هه‌مویان
له‌به‌ره‌ی چه‌پ و له‌و خانه‌یه‌دان که، کورد ئه‌توانێ بۆ
گه‌یاندنی ده‌نگی، پشتیان پێ ببه‌ستێ.
3- له کۆی 7 کاندید، 4 که‌سیان خۆیان بۆ ناو شاری ستۆکهۆڵم
کاندید کردوه. ئه‌مه خه‌له‌لێکی گه‌وره‌یه. کوردانی شاری
ستۆکهۆڵم ئه‌گه‌ر به وریایی ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌باتی
سۆزی دۆستایه‌تی و ئایدیولۆجی، ئه‌قڵ به‌کار نه‌هێنن، ئه‌وا
ده‌نگه‌کانیان خێرێکی بۆ جالیه‌ی کوردی نابێ. به‌جۆرێکی تر،
ئه‌کرێ بڵێین: ده‌نگه‌کانیان به خۆڕایی ئه‌ڕۆن...ته‌نیا
حیزبه‌کانیان قازانجیان لێ ئه‌که‌ن.
ده‌نگی پراگماتییانه و ده‌نگی ئایدێولۆجییانه:
1-
ده‌نگی پراگماتییانه:
ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆری کورد به وڵاتانی دنیادا تۆ‌و بون.
ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپای ناوه‌ند،
وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی، ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا و ئوسترالیا
ئه‌ژین، سه‌دان هه‌زارن. ئه‌مه هێزێکی مه‌زنه و ئه‌کرێ و
پێویسته که‌ڵک له وزه‌و توانایان وه‌رگیرێ. ئه‌توانرێ له‌م
هێزه، جالیه و لۆبی دروست بکرێن. به‌ڵام به‌بێ گردکردنه‌وه
ورێکخستنی، ئه‌و دوو ئامانجه نایه‌نه‌دی. ئه‌گه‌ر
گردکردنه‌وه و رێکخستن له‌سه‌ر بناخه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی
کوردانه‌ی دور له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ئه‌م یان ئه‌و حیزب
نه‌بێ، دیسانه‌وه به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆمان نابێ.
بۆ رونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستم، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی
په‌ڕله‌مانی سوید و ئه‌و 7 کاندیده کورده، چه‌ند نمونه‌یه‌ک
ئه‌هێنمه‌وه:
* من ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانم. یه‌کێتی،
حیزبێکی سۆسیال دیموکراته. که‌واته به ئایدێولۆجیا، له‌ناو
حیزبه‌کانی سوید دا، نزیکترین حیزب بۆ من، حیزبی سۆسیال
دیموکراتی سویدی یه. له‌و حاڵه‌ته‌دا به دوو مه‌رج، من ده‌نگ
بۆ کاندیده کورده‌که‌ی ئه‌و حیزبه ئه‌ده‌م:
مه‌رجی یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر جێگه‌ی کاندیده کورده‌که
له‌ناو لیسته‌که‌ی حیزبی سۆسیال دیموکرات دا ئه‌وه‌نده نزیک
بێ، گومانم نه‌بێ له‌وه‌ی ده‌نگه‌که‌م به‌خۆڕایی ناڕوا و،
ده‌رئه‌چێ. بۆنمونه بۆ حیزبێکی وه‌ها، له‌شارێکی وه‌کو
ستۆکهۆڵم دا، ره‌نگه هه‌تا ناوی بیستهه‌میش مه‌ترسی له‌سه‌ر
نه‌بێ، به‌ڵام له‌وه به‌ره‌وژور، ده‌نگه‌که‌م ئه‌که‌وێته
غه‌رغه‌ره‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر پراگماتییانه بیر بکه‌مه‌وه،
با به‌ئایدیۆلۆجیاش لێم نزیک بێ، ده‌نگی خۆم نا سوتێنم و
ئه‌یده‌م به کاندیدێکی تری کورد، له لیستی حیزبێکی تری
سویدی.
مه‌رجی دووه‌م:
ئه‌گه‌ر جێگه‌ی کاندیده کورده‌که، له‌سه‌ر لیستی حیزبه‌که
دوور بێ، به‌ڵام به چه‌ند هه‌زار ده‌نگێکی که‌م، به هه‌قی
خۆی ده‌ربچێ، ئه‌م ده‌نگه له وڵاتی هۆڵاند پێی ئه‌وترێ:
ده‌نگی فه‌زڵدار. ده‌نگی فه‌زڵدار ئه‌و ده‌نگه‌یه که
هه‌ر کاندیدێک هێنای، ریزی ناوه‌که‌ی له هه‌رکوێدا بێ، گرنگ
نیه. ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی پێیدراون ده‌ری ئه‌چێنن. ده‌نگی
فه‌زڵدار له حیزبێکه‌وه بۆ حیزبێکی تر جیاوازی هه‌یه.
په‌یوه‌ندی به قه‌باره‌ی حیزبه‌وه هه‌یه.
بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر ده‌نگی فه‌زڵداری حیزبی دیموکرات مه‌سیحیی
هۆڵاندی (له هه‌ڵبژاردنی رابردو دا گه‌وره‌ترین ده‌نگی هێنا)
پازده هه‌زار (15000) بوبێ، ئه‌وا ده‌نگی فه‌زڵداری حیزبی
دیموکراته‌کانی شه‌ستوشه‌ش (له هه‌ڵبژاردنی رابردو دا
که‌مترین ده‌نگی هێنا) دوو هه‌زار (2000) ده‌نگێک بوه.
* ئه‌گه‌ر یه‌کێک له کاندیده کورده‌کانی شاری ستۆکهۆڵم، خوشک،
برا، هاوڕێ یان خزمم بێ، ریزی ناوه‌که‌شی له جێگه‌یه‌ک بێ
گومانم هه‌بێ ده‌ربچی، ئه‌وا ئه‌گه‌ر ده‌نگی بده‌مێ، یانی
ده‌نگم به سۆزی نزیکیی یان خزمایه‌تی داوه. ئه‌مه بۆ
که‌سێکی سویدی ئاساییه. به‌ڵام بۆ کوردێک، ئه‌گه‌ر کوردانه
بیر بکاته‌وه، ده‌نگه‌که‌ی به‌خه‌سار ئه‌چێ. له‌و حاڵه‌ته‌دا
حیزبه‌که قازانجی لێ ئه‌کا نه‌ک خزمه‌که‌ی یان جالیه‌ی کورد.
ئه‌م جۆره ده‌نگدانه‌ش بۆ ئێمه‌ی کورد، ئه‌گه‌ر کوردانه بیر
بکه‌ینه‌وه، نا-پراگماتی یه.
* خۆشترین و پراگماتی ترین ده‌نگدان ئه‌و ده‌نگه‌یه که، به‌و
کاندیده‌ی ئه‌ده‌ی سه‌ربه ئایدێولۆجیاکه‌ی خۆته و، دڵنیاشی
له‌وه‌ی به‌و ده‌نگه‌ی تۆ، ئه‌و ده‌رئه‌چێ.
2-
ده‌نگی ئایدێولۆجییانه:
ده‌نگی ئایدێولۆجییانه ئه‌و ده‌نگه‌یه که خاوه‌نه‌که‌ی به
حیزبی (سین) یان (صاد) ی ئه‌دا، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئایدێولۆجیای حیزبه‌که، ئه‌و ئایدێولۆجیایه‌یه که ئه‌م
باوه‌ڕی پێیه‌تی. ئه‌م جۆره ده‌نگدانه بۆ ئێمه‌ی کورد،
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بێ کار بۆ دروستکردنی لۆبی بکه‌ین، زیان
به‌خشه.
ره‌فتاری دروست بۆ ئه‌نجامی گه‌وره:
به‌گوێره‌ی زانیاریم، له‌ناو ئه‌و 7 که‌سه‌دا 4 ئیتیجاهی فیکری
و سیاسی: یه‌کێتی، پارتی، شیوعی کوردستانی و سه‌ربه‌خۆ، هه‌ن.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌یڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌کێک له کاندیده‌کانی
ستۆکهۆڵم یه‌کێتی بێ، به‌ڵام به گوێره‌ی ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی
له‌سه‌ره‌وه باسم کردن، دڵنیابم له‌وه‌ی که‌ڵک له‌ده‌نگه‌که‌ی
من وه‌رناگرێ و پێی ده‌رناچی، ده‌نگی خۆمی ناده‌مێ. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بزانم کاندیدێکی تر، جا پارتی بێ یان شیوعی یاخود
بێلایه‌ن، به‌ده‌نگی من ده‌رئه‌چێ، بێ سێ و دوو، به‌دڵیکی پڕ
له‌خۆشی و ویژدانێکی ره‌حه‌ته‌وه، ده‌نگی خۆمی ئه‌ده‌مێ.
ئه‌گه‌ر کوردانی دانیشتوی سوید به‌م جۆره بیر بکه‌نه‌وه و
ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وا به دڵنیایییه‌وه ئه‌توانن 3 یان 4 که‌س
له‌و کاندیده کوردانه به‌رنه ناو په‌ڕله‌مانی سوید.
ئه‌رکی رێکخراو و حیزبه کوردییه‌کان له‌م پرۆسه‌یه‌دا:
ئه‌رکی سه‌رشانی یه‌کێتی، پارتی، حیزبی دیموکرات، کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشان، باقی حیزبه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و
رێکخراوه کوردییه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له وڵاتی سوید
ئه‌وه‌یه: پێش رۆژی ده‌نگدان دیدی خۆیان له‌سه‌ر کاندیدی
هه‌مویان یه‌کبخه‌ن و، دیاری بکه‌ن له شاری ستۆکهۆڵم ده‌نگ
به‌کێ ئه‌ده‌ن.
به‌ڵام بۆ کاندیده‌کانی شاره‌کانی تر، به‌ڕێزان: جه‌بار
ئه‌مین، هیوا کاردۆیی و سمایل (ئسماعیل) هه‌قوایه هه‌مویان
رێکه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، داوا له ئه‌ندامه‌کانیان بکه‌ن
به‌بێ دوودڵی ده‌نگیان بده‌نێ.
سه‌رکه‌وتن له‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌دا هانی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ئه‌دا، له وڵاته‌کانی تریش ئه‌م ته‌جره‌به‌یه دووباره
بکه‌نه‌وه.
کورد ئه‌ڵێ: هه‌مو رێگه‌کان ئه‌چنه‌وه بانه. منیش ئه‌ڵێم:
توله‌ڕێ زۆرن، باڵام ته‌ئکید هه‌مویان نامانبه‌ن بۆ بانه.
وه‌لێ دڵنیام ئه‌م توله‌ڕێ یه... ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی
په‌ڕله‌مانی سویدی، ئه‌گه‌ر بیگرین و به‌ری نه‌ده‌ین،
له‌ئه‌نجام دا ئه‌مانبات بۆ بانه... ئه‌مانگه‌یه‌نێته سه‌ر
شاڕێ ی لۆبیی کوردی، که بوه به‌یه‌کێک له زه‌روره‌ته‌کانی
ئه‌م چه‌رخه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان.
------------------
*کارگێڕی راگه‌یاندن و رۆشنبیری مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی
ده‌ره‌وه‌ی (ی.ن.ک)
|