ماندوو وه ک ماڵه قورینه کانی شار

 
نامۆ سامان

                                           

به عه شقه وه

به دڵێکی پر له حوزنه وه

هاتووم له به رده م چاوه کانتا

خه ون به ئارامییه وه ببینم

راممه چڵه کێنه زه مه ن بابۆستی

له م ده ڤه ره ی ئێمه دا

کات هیچ مانایه ک نابه خشێ

به ئه ستێره کان بڵێن

دره وشانه وه ی ئێوه رووناکی پێنه به خشیم

به خوا بڵێن عیباده تی تۆ

هیچ بروایه کی نه دامێ بۆ ته نیایی

ئێساتاکه له بچوکترین خاڵی ئه م گێتیه بچوکترم

ئه ترسم جوگرافیای گومان

بمسریته وه

ئه ترسم ته نیایی خاڵیمکات له عه شق

پیر ببمو کۆڵانه کانی عه شق نه مگرێته خۆی

پیر ببمو هاورێکانم نه مناسنه وه

پیر ببمو چاڵه کانی جه نگ

ئاساوریان هه ر مابێت

ئێمه له م  هه راجخانه ی حیزبانه دا

په نجه ره یه کمان به دی نه کرد بۆ روانین

له م مه زادخانه ی جامبازانه دا

نه مانتوانی هه ڵبێین

ده رگاکانیان به پشتی خۆیانه وه مین رێژکرد

په نجه ره کانیان به روانینی خۆیانه وه ره شپۆشکرد

په نجه کانیان به قامکی خۆیانه وه بریه وه

ئێمه یان سپارد به وه حشیه ت

ئێمه یان به سیمای تاڵی خۆیاندا هه ڵواسی

هیچیان نه هێشته وه

جگه له هه ناسه یه کی ماندوو

ماندوو وه ک ماڵه قورینه کانی شار

وه ک شه قامه ماندووکانی شارو

سفره بێخوانه کانی شار

 

 

 

           

 

02/09/2015