دواى چه‌ندین دانیشتن وکۆبۆنهوهو په‌یوه‌ندی، نزیک به سه‌د
که‌سێک له کوردستانیانى که‌نه‌دا به‌شدارى خۆپێشاندانى رۆژى
21/8 یانکرد له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئێراق له ئۆتاوا،
خۆپێشاندانه‌که وه‌ک زۆربه‌ى چالاکییه کوردییه‌کانى ده‌ره‌وه
به‌ده‌ر نه‌بوو له چه‌ندین کێماسى ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆر جێگه‌ى
داخه ئه‌وه‌یه که دواى ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و ڕێگابڕینهش
که‌سێک بێت بهبىَ ویست وخواستى خۆت بتکاته‌وه به ئێراقى.
رۆژى 23/8 له به‌شى عه‌ره‌بى سایتى www.pukmedia.comدا
راپۆرتێک له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌که بڵاوکراوهتهوهلهلایهن
ماجید عه‌زیزه که رۆژنامه‌نووسێکى ئاشوورى خه‌ڵکى موسلهودانیشتووى
تۆرۆنتۆیه وبۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له راگه‌یاندنى به‌عس کارى
کردووه تێیدا نووسیویه‌تى (سه‌دان کوردى عیراقی دانیشتووى
شاره‌کانى ئۆتاواو تۆرۆنتۆو هاملتن وله‌نده‌ن- ئۆنتاریۆ له‌به‌رده‌م
بالیۆزخانه‌ى عیراق له ئۆتاوا خۆیانپێشاندا...........) له
درێژه‌ى راپۆرته‌که‌شدا لێدوانێک له به‌ڕێز چرۆکهریم زه‌نده‌وه
وه‌رگیراوه ، دیاره ماجید عه‌زیزه خۆى به‌شدارى ئه‌م
خۆپێشانهى نه‌کردووه وته‌نها هه‌واڵه‌که‌ى له به‌ڕێز چرۆ زه‌نده‌وه
وه‌رگرتووه‌و به‌ناوى خۆى بڵاوى کردۆته‌وه ،هه‌ربۆیه‌ش من
رووى قسه‌م له‌م خاتوونه‌یه:
به چ هه‌قێک ئه‌م خه‌ڵکه‌ت هه‌موو کرد به عێراقى له‌کاتێکدا
چه‌ندین کوردى رۆژهه‌ڵات وباکوورى کوردستان به‌شداربوون وته‌نانه‌ت
په‌یڤى سه‌ره‌کى خۆپێشانده‌رانیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز بروسک ڕه‌شڤان
به‌رپرسى کۆمه‌ڵه‌ى کوردى ئۆتاوا خوێندرایه‌وه که کوردى
باکوورى کوردستانه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ى هه‌ر ته‌نها له‌لایه‌ن
ماڵى کورد لهتۆرۆنتۆوه ده کوردى رۆژهه‌ڵات وباکوورى
کوردستان به‌شداریان کرد، ئیدى له‌پاى چى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ت
بهزۆروزۆردارهکى کرد بهئیراقى؟؟؟
ئه‌گه‌ر له‌لاى چرۆ زه‌نده‌وه عیراقیبوون ئاساییه، ئه‌وه به‌لاى
من وزۆرێک له ئاماده‌بووانى خۆپێشاندانه‌که گه‌وره‌ترین سه‌رشۆڕى
وشه‌رمه‌زارییه و ئه‌و سووکایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ى ماجید عه‌زیزه
له‌ڕێگه‌ى چرۆ زه‌نده‌وه له‌به‌رامبه‌ر من کردوویه‌تى بهئهنفالێکى
دیکه‌ى ده‌زانم ولێره‌شه‌وه داوا ده‌که‌م که داواى لێبووردن
له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه بکه‌ن.
http://pukmedia.com/arabicnews/23-8/news18.html
|