ئه‌و
هێمنییه په‌یتا په‌یتایه‌ی که به‌ره‌ی شه‌ڕی باشووری لوبنان
ده‌گرێته‌وه، په‌رده له‌سه‌ر زۆر خواست و ئاره‌زووی لایه‌نه
جیاوازه‌کانی ئه‌م تراژیکۆمیدیایه‌ش دادپۆشێته‌وه.
ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی که کۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌گه‌رچی
نه‌یتوانی ئامانجه هه‌ره گرنگه‌که‌ی بپێکێت به په‌لکێشکردنی
ناوچه‌که به‌ره‌و گێژاوێک که کلیله‌کانی چاره‌سه‌رکردنی
ته‌نها لای خۆی بێت، به‌ڵام توانی جێگه به رژێمه
عه‌ره‌بییه‌کان ته‌نگ بکات و له به‌رده‌م گه‌له‌کانیاندا
ئیحراجیان بکات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی توانی وه‌ک ده‌رهێنه‌رێکی
کارامه له پشت په‌رده‌کانه‌وه رووداوه‌کان به باشی
ئاراسته بکات و، خۆی وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیفێکی وڵاتانی عه‌ره‌بی
نیشان بدات له کێشه‌ی فه‌له‌ستین، به‌مه‌ش پتر گرنگی
ده‌به‌خشێت به پله و پێگه‌ی سیاسی خۆی له ئاستی ناوچه‌که و
جیهان.
کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی
ئاماژه‌مان پێیاندا له جه‌نگی باشووری لوبناندا
ده‌سته‌به‌رکردووه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا، دڵنیایه
له‌وه‌ی که بێده‌نگ بوونی تفه‌نگ و تۆپخانه‌کان، واتای
سه‌ره‌تای سنووردارکردنێکی پراکتیکی رۆڵی ئه‌وه له لوبنان و
دوورخستنه‌وه‌ی له‌و سنووره‌ی که ده‌یخواست رۆژاوای له
میانه‌وه‌ی ناچاربکات به گوێگرتن بۆ خواسته‌کانی. ئه‌مه و،
جگه له‌وه‌ی که تاران له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانێت
خامۆشبوونی به‌ره‌ی شه‌ڕ له باشووری لوبنان واتا کارکردنه بۆ
هه‌ڵگیرساندنی له شوێنێکی دیکه‌دا و، گومان له‌وه‌شدا نییه
که ئێران گۆڕه‌پانی چاوه‌ڕوانکراوی ئه‌و به‌ره‌یه.
ئه‌مریکا، که زۆر به په‌رۆشه‌وه‌بوو بۆ خۆی ببێته دانه‌ری
سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ری ئه‌و تراژیکۆمیدیایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا توانی رۆڵی ده‌رهێنه‌رێکی نیمچه سه‌ره‌کی وه‌ربگرێت
و، زۆر گیروگرفتی هه‌بوو له ئاراسته‌کردن و نه‌خشه‌کێشانی
دیمه‌نه جیاوازه‌کاندا. خاتوو گۆندالیزا رایس ئه‌گه‌رچی له
سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌که‌دا قسه‌ی له خۆرهه‌ڵاتێکی
ناوینی تازه ده‌کرد، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ک
قسه‌کانی پتر له‌سه‌ر چۆنییه‌تی راگرتنی جه‌نگ و کاره
ته‌کنیکییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌وه ده‌سوڕایه‌وه،
ئه‌مه‌ش له نه‌ریتی سیاسی‌دا واتای بێ ئاکامی ئه‌و ده‌ربڕینه
ده‌گه‌ێینێت. ئه‌مریکا پێی وابوو ئیسرائیل ده‌توانێت له
ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ئامانجه‌کانی بپێکێت و کۆتایی به
حیزبوڵڵا بهێنێت تا ده‌ستیان بکردایه به قۆناغی دووه‌م که
سوریایه، به‌ڵام پوچه‌ڵ بوونی حیساباته‌کانی ئیسرائیل و ئه‌و
شێواندنه‌ی که تووشی بوو له باشووری لوبنان، واشینتۆنی
ناچارکرد که به په‌له چاره‌سه‌ردکردنێکی به په‌له‌ی
وه‌ک"که‌له‌به‌ری دفرسوار"شه‌ڕی نێوان میسر و ئیسرائیل له
ساڵی1973دا بۆ بدۆزێته‌وه، چاره‌سه‌رییه‌که‌ش بڕیاری1701بوو
که مه‌سه‌له‌ی داماڵینی چه‌کی حیزبوڵڵای کرده ئه‌رکێکی
ناوخۆیی لوبنان و، ئه‌مه‌ش واتای قه‌یرانێکی ناوخۆیی لوبنانی
ده‌گه‌ێینێت که چه‌ند سیناریۆی جیاواز له چاوه‌ڕوانیایه‌تی.
به‌ڵام واشینتۆن له هه‌مان کاتیش‌دا په‌یامه‌که‌ی تارانی باش
پێ گه‌یشت و بۆی ئاشکرابوو که کۆماری ئیسلامی ئێران میسر و
سوریا و عێراق نییه، به‌ڵکو شتێکی یه‌کجار جیاوازه و هه‌ڵگری
میراتی شارستانییه‌تییه‌کی دێرینه و ده‌زانێت چۆن و به چ
جۆرێک شه‌ڕ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیدا ئاراسته بکات، هه‌ربۆیه
پێی ده‌چێت ئه‌مریکا به خۆیدا بچێته‌وه له‌باره‌ی
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێرانه‌وه و، ئیستراتیجییه‌تێکی نوێ
دابڕێژێت که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی کاریگه‌ر و پراکتیزه‌تر
ستوونه‌کانی داکوتێت.
حیزبوڵڵاش که شایه‌نی ناوی سه‌ربازی ئێرانی ژماره یه‌که،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که جۆره مه‌ستییه‌ک سه‌رتاپای گرتۆته‌وه
به‌وه‌ی که بیستی و ده‌یبیستێت له میدیاکانی جیهانه‌وه
له‌باره‌ی سه‌رکه‌وتنی"مه‌عنه‌وی"ئه‌و به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا،
به‌ڵام باشیش ده‌زانێت که رزگاربوونی له گورزی ئه‌مجاره
په‌یوه‌ستبوو به کۆمه‌ڵه حیساباتێکه‌وه که هیچیان له
توره‌که‌که‌ی ئه‌ودا نه‌بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زانێت کۆتایی
هاتنی جه‌نگ واتای هه‌ڵگیرساندنێتی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له دوو
هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کییه‌که‌ی له ناوچه‌که‌دا و، ئه‌و کاته‌ش
گومان له‌وه‌دا نییه که پشتیوانی به‌هێز به خۆیه‌وه
نابینێت و له‌وانه‌یه به ده‌ردی بێکه‌س کوژی ببه‌ن.
ئیسرائیل، که جارێکی تر جه‌رگ و دڵی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی
هه‌ژاند و ترس و دڵه‌ڕاوکێ خسته ناو رژێمه
عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه، زۆر به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته
ئاکامه ناڕاسته‌وخۆکانی کۆتایی هاتنی ئه‌م"گێمی"شه‌ڕه و،
ده‌خوازێت له میانه‌ی سیناریۆیه‌کی دیکه‌ی کاریگه‌ره‌وه،
کارته‌کان تێکه‌ڵ بکاته‌وه و، ئاراسته‌ی هه‌ندێک هێڵی فیکری ـ
سیاسی ـ سه‌ربازی بگۆڕێت و، پێیده‌چێت ئه‌و کارته‌ی ئێران له
عێراقدا به‌کاری هێنا"تایفه‌گه‌رایی"، ئیسرائیل له ناوچه‌که
به گشتی و له خودی لوبناندا به‌تایبه‌تی به‌کاری بهێنێت.
به‌ڵام، هه‌رچۆنێک بێت، کۆتایی هاتنی شه‌ڕ یان بڵێین
بێده‌نگبوونی به‌ره‌کانی شه‌ڕ، واتای ده‌نگداربوونی به‌ره‌ی
تازه‌ی تری هه‌مان شه‌ڕه له‌ناو خودی لوبناندا به‌ڵام به
ئاقارێکی هه‌ندێک جیاوازتر که له کۆتاییدا خزمه‌تی
ئامانجه‌کانی ئۆرشه‌لیم ده‌کات.
له‌مناوه‌شدا، لوبنان لاوازترین و بێتواناترین ئه‌کته‌ری ئه‌و
تراژیکۆمیدیایه، به زیانێکی گه‌وره‌ی له راده‌به‌ده‌ر له‌و
جه‌نگه دێته ده‌ره‌وه و، جارێکی تر به "خشان خشان و سه‌ولی
بنه‌وشان"خه‌ریکی پیتاک ده‌بێت تا ئه‌و کاولکاری و
وێرانکارییانه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریا بۆیان
دروستکرد، سه‌ر له نوێ بنیات بنێته‌وه، هه‌رچه‌نده تا
ئێستاش زۆر له دیارده‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی ساڵه‌کانی حه‌فتاکان
و هێرشی ساڵی1982ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته ماوه و
چاوه‌ڕێی چاکسازییه!
nezarjaff@gmail.com
تێبینی: له رۆژنامه‌ی"کوردستان راپۆرت"ی
ژماره57بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|