گیانبه‌خت کرد‌و، عه‌باس
کابلی له چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵک
ده‌مانێکی دورودرێژه
له ته‌مه‌نی
شه‌وه‌زه‌نگ و درێژی سه‌ده‌کان تێده‌په‌رێ و
چرکه ژمێره‌کانی
سه‌عاتی سه‌رده‌م
به‌ره‌و ئاراسته‌ی
به‌ره‌به‌ێانی راسته‌قینه ده‌چێته پێش.
ده‌نگی چرکه‌ی سه‌عات
لێدانی دڵی ئینسانه
سته‌مدیتوه‌کانه
که به درێژایی
سه‌ده‌کان
به عه‌شقی سبه‌ی
رۆژی گه‌ش و روناک
له دڵی ئه‌م شه‌وه
تاریک و درێژه‌دا
له به‌ر روناکی مۆمی
له‌شی گیانه فیدا کراوه‌کان
بۆ درندان به تاریکی
و تارماییه‌کان
وه مۆته‌که‌ی
ئه‌هریمه‌ن خوڵقه‌تی حاکمان و
حه‌قیقه‌تی مه‌رگی
شه‌مشه‌مه کوێره
ته‌لاش و
به‌ربه‌ره‌کانێێان کردوه و
ئێستا زه‌نگی بێداری
و هوشیاریی سه‌عاتی سه‌رده‌م
لێدراوه.
زه‌نگی راپه‌رین
لێدراوه
تا مۆژده‌ی ئاسۆی
خۆری سوری شۆرش
به خه‌ڵکانی جیهان
بدا!
تا خه‌ڵکه‌کان،
سرودی به‌ره‌به‌ێانی
ژیان
له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی
گیان به‌خشی ئه‌نترناشنال
هاوده‌نگ بکه‌ن.
خوله‌که‌کانی
سه‌رده‌م دیسان ده‌چنه پێش
به‌ڵام، نه‌ک به‌ره‌و
تاریکیی شه‌و،
به ئاراسته‌ی خۆری
پرشنگدار و
به‌ره‌و جه‌مسه‌ر،
جه‌مسه‌ری ئازادیی
ئینسانه ئازادیخوازه‌کان
جه‌مسه‌ری جوانیه‌کان،
عه‌شق
ده‌ربرینه‌کان و
خۆشویستنه‌کان و
تاریکی هه‌ڵنه‌گه‌ر:
جه‌مسه‌ری کۆمومونیسم!
|