ذه‌سه‌ڵات خواستێکی تاکه، که هه‌ر ده‌م هه‌وڵده‌دات
بیروبۆچونکانی خۆی به سه‌ر خه‌لکی تردا فه‌رز بکات، وه،ئه‌و
بریاره‌ش گرنگ نیه به دێالۆک بێت یان به زۆری ، چونکه‌له
بابه‌ته‌که ناگۆردری بۆ ئه‌و که‌سه، بۆیه زۆر جار خه‌ڵکانێک
سه‌ری خۆیان له‌سه‌رداناوه له پیناوی گه‌ێشتن به
ئامانجه‌کانیان...ئه‌م بۆچو‌نه‌ش بێگومان کاری بۆ ده‌کرێت و
هه‌وڵی بۆ ده‌درێ.
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه لای هه‌موان که هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات زۆر
جۆری هه‌یه،به‌ڵام ئه‌وی گرنگه ئامانجه‌کانیان له یه‌ک
سه‌رچاوه خۆی ده‌دۆزێته‌وه ئه‌ویش هێنانه دی
خواسته‌کانیانه.
ئه‌گه‌ر ئێمه زێتر وردبینه‌وه له فرمانه‌کانی ده‌سه‌ڵات
ده‌بینین به‌رده‌وام له گۆرانکاریدایه ، هه‌ر بۆ نمونه له
جیهانی ئه‌مرۆماندا وه له زۆر ووڵاتانی پێشکه‌وتوو، یاساش
یه‌کێکه له هه‌ره ده‌سه‌لاته مه‌زنه‌کانی رۆژگار که
ده‌به‌خشدرێت به سه‌ر چه‌ند که‌سانێکی لیهاتووی ئه‌و
سه‌رده‌مه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بینین خه‌لکانیک هه‌ن
به شیوه‌یه‌کی دکتاتۆری سوودیان له‌م هێزه یاسییه وه‌ر
گرتوه، وه‌ک ئه و‌ه‌ی له دادگاکاندا روو ده‌دات و خه‌لکانێک
بێ تاوان سزا ده‌درێت یان هه‌لده‌واسری، ته‌نها له‌به‌ر
بۆچونیکی دژ به ئایدۆلۆلۆژیای رژێمه که‌ی تیدا ده‌ژی
ده‌رده‌برێ.
هیزی
دادگای سیڤیڵ (مه‌ده نی)وه هیزی دادگای سه‌ربازی نمونه‌یه‌کی
ده‌سه‌ڵاتی نوێن که زۆر جار کۆمه‌لگایه‌ک تێک ده‌ده‌ن له‌به‌ر
په‌رژه‌وندی تاقمێکی به ده‌سه‌ڵات و پاره‌دار.
ئه‌گه‌ر ئاوریک له مێژوو بده‌ینه‌وه ده‌بینین مالومه‌ی
جووله‌که‌کان و قه‌شه‌کانی فه‌ڵه‌کان و مه‌ڵای موسڵمانان زۆر
جار ئاگریان خستوته جه‌رگی زۆربه‌ی که‌سانی کۆمه‌لگاکه‌یان
له‌به‌ر په‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بۆچونه دینیه‌کانیان،وه
ده‌سه‌ڵاتێکی بێ پایانیان بۆخۆیان دروست کردبوو ،که یه‌زدان و
فه‌رمانه‌کانی یه‌زدانیان کردبووه ئامێرێکی کاریگه‌ر بۆ
هێنانه دی ئامانجه‌کانیان.
ئه‌مرۆ
ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و پاره له زۆر شوێندا ده‌ستی به‌سه‌ر
گرووهه‌کانی کۆمه‌لگادا گرتوه،به‌لکو توانیویانه زۆر جار له
په‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و کۆمه‌لگایه بده‌ن له‌به‌ر
خواستی کۆمه‌لێکی بجوک که به په‌نجه ده‌ژمێردرێن.
هه‌ر
له‌به‌ر پاره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌بینین زۆر جار برا کوژی به‌رپا
بووه له ناو میلله‌تێکدا، وه هه‌زاران گه‌نج و منداڵ پیرو
ژن بۆته قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته بۆگه‌نه، له مێژوودا زۆر
جار شه‌ری وا رووی داوه ،وه‌ک شه‌ری نێوان که‌مبۆدیه‌کان،
شه‌ری نێوان ڤێتنامیه‌کان، شه‌ری نێوان خه‌لکانی باشور و
باکوری ئامریکا‌و. شه‌ری نێوان ئیسپانیه‌کان ، شه‌ری نێوان
ره‌واندیه‌کانله ئافریکا شه‌ری نێوان خه‌لکانی به‌لقن و...هتد
به‌لام له هه‌موی نوی تر‌و ناخۆشتر به ڵای کورده‌وه شه‌ری
پارته‌کانی بآشوری کوردستان بوو که زۆر جار باکوریشی
ده‌گرته‌وه. به‌ڵام ئه‌و زنجیره شه‌ره‌ی پارتی و یه‌کیتی له
ساڵانی شه‌سته‌کان و هه‌فتاکان و هه‌شتاکان و به تایبه‌تی
نه‌وه‌ته‌کان وا کاری کردۆته سه‌ر مێشک و سۆزی کوردی که
سه‌ده‌یه‌کی ده‌وێت ئه‌و برینه ئازاره‌که‌ی سارێژ ببێته‌وه،
که‌چی مه‌خابن سه‌رکرده ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌و دوو پارته
وه‌ک نه بایان دیتبێ نه باران، به‌لکو ئێستا زیاتر ده‌سه‌ڵات
دارن و زیاتر پاره‌ی میلله‌ته‌که‌یان لف داوه، وه که‌سیش بۆی
نیه ناویان بهێنێ، وه ده‌سه‌ڵاته‌کانیشیان فراوانتر کردوه
له ناو تیره‌و ئه‌شره‌ت و ئه‌ندامه په‌رپوته‌کانی خۆیان،
له راستیدا ده‌بوایه زۆربه‌ی له‌م ده‌سه‌ڵات دارانه ئێستا
دادگایی بکرانایه نه‌وه‌که ده‌سه‌ڵاته‌کانیان زیاتر
بکرێت،وه هه‌ر به هۆکاری شه‌ری برا کوژی وشه‌ری نێو
میلله‌ته‌کان زۆر خه‌لک وڵاته‌کانی خۆیان به‌جێ هێشت و روویان
کرده هه‌نده‌ران، به‌وه‌ش ده‌سڵاتی نوێتر په‌یدا بوو، وه‌ک
چۆن ئه‌وروپیه‌کان کۆچیان کرده ئامریکا‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر
ئه‌و شوێنه تازه‌یه دروست کرد‌و وره‌گه‌زی پێست سووره‌کانیش
که هاوڵاتی ئه‌سڵیه‌کان بوون، بوون به قوربانی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته.
له‌م
دواییه‌دا باوی شه‌ر نه‌ما به تایبه‌تی دوای شه‌ری جیهانی
دووهه‌م له نێوان وڵاته گه‌وره‌کان به‌لکو یاسای
قه‌ده‌غه‌کردنی شه‌ر له یاسای وڵاته یه‌کگرتوه‌کان به
ئه‌نجام هات، بۆیه ده‌سه‌ڵاتێکی تر هاته کایه‌وه ئه‌ویش
ده‌سه‌ڵاتی ئابووری به هۆی پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی له زۆر
وڵاتانداو، دۆزینه‌وه‌ی کانزای سروشتی له ڵایه‌کی تره‌وه
وه‌ک نه‌وت و ئالتون و ...هتد که کۆمپانیکانیانی سه
رمایهدارهکان گۆره‌پانیکی گه‌وره‌ی گرته‌وه له زۆروڵاتانی
تریشدا که له‌سه‌ره‌تادا بوو به هۆی ده‌سه‌ڵاتی داگێر کردنی
ئه‌و وڵاتانه له لای وڵاته زڵ هیزو سه‌رمایه‌داره‌کان ،
به‌ڵام له‌دواییدا سوک سوک جۆره ئازادییه‌کیان به‌خشی به
خه‌لکی ئه‌و وولاتانه . هه‌ر له‌و روانگایه‌وه جۆره
ده‌سه‌ڵاتێکی تری به‌ر پا بوو له خودی ئه‌و وولاته سه
ر‌مایه‌دارانه ئه‌ویش له‌گه‌ل به‌رزبوونی رێژه‌ی ئابوری خه‌لک
نیمچه دیموکراتیه‌ک بڵاو بۆوه له ناو خه‌لکدا که بوو به
بنه‌مای سیسته‌می دیموکراتی له هه‌موو ولاتانه‌دا.
ئه‌وبۆشاییه‌ی نێوان زانستی فێرکردنی ئه‌مرۆ خواسته‌کان بۆ
دوارۆژ ڵاپه‌ره‌یه‌کی دوور‌و درێه‌ژه که به نووسین نایه‌ته
دی
هه‌ر
له کۆنه‌وه توندره‌ویی له بیر‌وباوه‌رو بۆچون،
کاریگه‌ریه‌کی گرنگی له‌سه‌ر ره‌وشتی مرۆڤدا هه‌بوه، وه رۆژ
به رۆژ شه‌رو ناکۆکی نێوان ئه‌ندامانی خیزان وکۆمه‌لگا سه‌ری
هه‌لداوه، نزیکه‌ی زۆری ئه‌وهه‌ڵه کۆمه‌لایه‌تیانه
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ که‌سایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه نه‌فامانه‌ی که
خۆیان به زیره‌ک و بلیمه‌ت ده‌زانن له کۆمه‌لگادا، ئه‌و
که‌مایه‌تیه له هۆشیاریدا گه‌لێک کاره‌ساتی په ی‌دا کردوه
له ناو کۆمه‌لگاکاندا.هه‌ر له کۆنه‌وه زۆر گرووپی وا
هه‌بووه که هه‌ر ده‌م دژایه‌تی زۆرینه‌ی خه‌لکیان کردوه له
کۆمه‌لگه‌دا، به ناوی توندره‌وی ئایین و تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تی
نوێ و بۆچونی نامۆ ویاسای بێ سنووری تایبه‌ندمه‌ند به
گرووپێکه‌وه ده‌ستیان کێشاوه به‌سه‌ر ئازادییه‌کانی تاکدا.
ئه‌م
گروپانه زۆربه‌یان وه‌ک خه‌باتکه‌رێکی پێشکه‌وتووخواز له
سه‌رتادا ده‌رکه‌وتوون،به‌ڵام له‌دوای سه ر‌نه‌که‌وتنیان بۆ
هێنانه دی ئاره‌زووه‌کانیان به‌ره‌نگاری کۆمه‌له‌گا بوونه‌وه
به نادروستی ، ئه‌مه‌ش بوو به هۆی مافیان دا به‌خؤیان که
خه‌لکانێ دژ به تێۆریه‌کانیان بوون تۆله‌یان ڵیبکه‌نه‌وه،
نموونه زۆرن بۆ ئه‌مانه وه‌ک سه‌ربازه رۆمانه‌کان که دژ
به جووله‌که‌کان ده‌جوڵانه‌وه، مافیاکانی ئیتالیا دوای
روخاندنی شۆرشه‌که‌یان بوون به درنده‌ی نێو ده‌وله‌تی دژ به
سه رمایهدارهکان و ده‌سه‌ڵاتدارا‌نێ که بۆچونه‌کانیان
له‌گه‌ڵ یه‌کدا نه‌ده‌گونجا.
شمشێری عه‌ره‌به‌کانی بیابانی سعودی دژ به میلله‌تانی تر به
ناوی ئیسڵامه‌وه، شه‌ری نێوان هیندۆس و بوودیه‌کان، ئیسڵام و
هیندۆزه‌کان وه ده‌هات نموونی نوێتریش هه‌یه....تاد. یه‌کێ
له ترادیژیه‌کاانی تر شه‌ری نێوان دا‌نیشتوانی باشور‌و باکوری
ئه‌مریکا که مێژوویه‌کی له رق و تۆله‌سه‌ندنه‌وه تۆمار کرد
له سه‌ر تاڤلۆی ژیانی مۆدێرنی مرۆڤایه‌تی، جگه له‌و
کاره‌ساته‌مه‌زنه‌ی به‌سه‌ر هیندیه پێست سوره‌کان هات که که
ته‌خت و تاجی و ره‌گه‌زیان تێکدرا له ڵایه‌ن پێست
سپیه‌کانه‌وه، به‌لکومێژوو ده‌ریده‌خات که ره‌گه‌زپه‌رستی
پێست سپیه‌کان ئه‌ونده درنده بوون ، بووبه هۆی کوشتن
وبریندارکردنی هه‌زاره‌ها پێست ره‌شه‌کانیش،که تۆله‌سه‌ندن
بوو به ماییه‌ی نیازێکی بڵند بۆ پێست سپییه‌کان که سه‌ده‌ها
خانوی ره‌شه‌کانیان سوتاندن و ملیونه‌هایان ده‌ربه‌ده‌رکردن
له ناوچه‌کانی خۆیان،وه به ناوی ئایینی مه‌سیحی توانیان
ده‌سه‌ڵاته‌کانیان پتر به‌هێز بکه‌ن،چونکه زۆر له قه‌شه‌کانی
ئه‌م ئایینه هه‌ندێجار به ئاشکرا هانی سپیه‌کانیان ده‌دان
به ناوی ئایینی مه‌سیحی تۆله بکه‌نه‌وه بۆ نموونه گرووپی ((k
k k
به واتای
کوو..کڵاکس..کڵان ...هتد.
به‌ڵام
له هه‌موی ناخۆشترو ناسک‌تر به ڵای ئێمه‌ی کورده‌وه، ئه‌و
گروهه تێروریسته وه‌هابی و سه‌له‌فیه‌کانن که سه‌وزو وشکی
کوردستانیان تێکداوه وه به‌رده‌وام به زۆر شێوه‌و ره‌فتاری
ئایینی ده‌یانه‌وێ کولتوری به‌رزی کوردی تێکبده‌ن.ئه‌مانه به
ناوی ئیسڵامه‌وه هه‌زاره‌ها موسلمان ده‌کوژن و منداله‌کانیان
هه‌تیو ده‌که‌ن، نمونه زۆرن له‌م بابه‌ته وه‌ک ئه‌وانی له
ئه‌نده‌نوسیا وتایڵاندو وپاکستا ن وئه‌فغانستان وئێران، وه
له کوردستانیش هه‌مو ده‌زانن که ئه‌نساری ئیسڵام به‌شێکن
له‌و تیرۆریستانه،
وه
له هه‌موی نوێتر گروهه‌که‌یی به ناو شێخ زاناییه بوو له
بنی هه‌مانه‌که‌ی دا. ئه‌وه‌ی که‌ترسناکتره له .ئه‌و
گرووپانه‌ی به ناویی یه‌کگرتووه‌کان بانگه‌واز ده‌که‌ن که
زۆر به زیره‌کانه ئه‌و بۆشاییه‌ی نێوان کێسشه‌کانی پارته
سیاسیه‌کانی کوردستانی باشوریان پر کرۆته‌وه،وه که‌سیش
نازانێ کۆتاییه‌که‌ی ده‌گاته کوێ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکراییه
کێشه‌ی هه‌موو گروهه ئیسڵامیه‌کان دوای کاره‌ساته‌که‌ی 11ی
سێپتیمبه‌ر گۆرانکاریه‌کی جیهانی به‌سه‌ر داهات به‌لکو زیاتر
له له که‌سایه‌تیکانیان ئاشکرا بوو..به‌ڵام ئه‌وه‌ی من
ده‌ترسم له هه‌رگرووهێکی ئتسڵامی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات دارانی
کوردی هانیان ده‌ده‌ن بۆ مانه‌وه‌ی کورسیه‌کانیان که ده‌بێته
جێگای نه‌گه‌رانی و قه‌یرانێکی دوور‌و درێژ له دوارۆژدا دژی
زۆرینه‌ی خه‌لکی مه‌ده‌نی له هه‌موو کۆمه‌لگاکاندا به
تایبه‌تی له کوردستان که من مه‌به‌ستمه.وه زۆر به
زیره‌کانه‌و به‌بی ترس خه‌لکانی به ناوی سیاسه‌تی ئیسلامه‌وه
گه‌یشتوونه‌ته په‌رله‌مانی کوردستان به هه‌ر شێوه‌یک بوبێت،
به‌ڵام خه‌تاکه له‌وان نیه که هاوار ده‌که‌ن له‌ناو
په‌رلماندا که کورد میلله‌تێکی موسلمانه ده‌بێت یاساکه‌شی
شه‌ریعه‌ی ئیسلام بێت، وه‌ک چۆن بلێت هه‌ر له کۆنه‌وه
نه‌ته‌وی کورد هه‌ر موسلمان بوون، ئه‌مه‌ش هه‌موو ویژدانی
مێژوو ره‌شده‌کاته‌وه که گۆتیه‌کان و مێدیه‌کان و ئایینی
زه‌رده‌شتی پیرۆزی کۆنی کورد هه‌ر بوونی نه‌بووه، ئه‌و
په‌رله‌مانتاریانه ده‌بێ بزانن که یاسی مرۆڤایه‌تی و
مه‌ده‌نی ئه‌مرۆ هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه وه ئایین له هیچ
روویه‌که‌وه په‌یوه‌ندی به یاسای رۆژانه‌وه نه‌ماوه به‌لکو
ئایین و باوه‌ری تاک ته‌نها خه‌لک خۆی به‌رپرسی داهاتووی
خۆیانن... به‌لام ئه‌وه‌ی ڵای من سه‌رسورهێنه‌ره کاتێ ئه‌و
په‌رله‌مانتاره موسلمانانه هاوریان ده‌کرد بۆ یاسای ئیسلامی
خه‌لکه‌کانی تری ناو په‌رله‌مان که زۆربه‌یان علمانین به ناو
فزه‌یان له ده‌م ده‌رنه‌چوه بۆ به‌ره‌نگاری بۆجونی ئه‌م
دواکه‌وتوانه، به‌لکو هه‌ر یه‌کێک له به‌ر کورسیه‌که‌یو
پاره‌ی مانگانه‌یه‌ن ملیان شۆر کردوه به‌بێ وه‌ڵام---؟ ئه‌مه
کاره‌سات دروست ده‌کات له دوارۆژدا که یاسای ئاسمانی جارێکی
تر هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتوه‌انه‌ی ده‌ستمان که‌وتوه
پێشێڵده‌کرێنه‌وه و وه ئه‌و که‌سانه‌ش که که‌ڕوڵالن
به‌رامبه‌ر هاوارکردنی ئه‌و تووندره‌وانه تاوانبار ده‌بن
به‌رامبه‌ر به مێژوو.
خۆویستی و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکی له ناو سه‌رکرده‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی نه‌ک ته‌نها جۆرێکه له نه‌خۆشی
ده‌روونی به‌لکو بۆته کاره‌ساتێکی ناو کۆمه‌لگای کوردی که
هه‌رزو بۆچونی تاکی کوردیی سست کردوه به تایبه‌تی له ناو
کۆمه‌له هه‌ستیاره‌کانی کوردی وه‌ک لاو گه‌نج و ژنان، که
ئه‌مانه هه‌رده‌م له‌داواکردنی ما‌فه بنه‌ره‌تیه‌کانی
ژیانێکی ئاسایی سه‌رکوت کراون. که ئه‌م ده‌سه‌ڵات دارانه
به رۆژی نیوه‌رۆ له قه‌نا‌ره‌ی ده‌ده‌ن و به پێش چاوی
هه‌موو کۆمه‌لگاوه زینده‌به‌چالیان ده‌که‌ن.
ده‌مێکه گه‌نجان لاوان و ژنان واته ئه‌و گروهانه به ئاگا
هاتوون و داوای چاک سازی و گۆرین ده‌که‌ن، به‌ڵام مه‌خابن
جاریکی تریش سه‌رکرده ده‌سه‌ڵات داره حیزبیه‌کانی کوردی له
خشته‌یان ده‌به‌ن به به‌رده‌وامی ، بۆیه پێویسته ئه‌م
گروهانه به هه‌لمه‌تی بازووی خۆیان و به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
هۆشیاری شۆرشێکی رۆشنبیرانه‌ی نێو کۆمه‌لگا ده‌ست پێ بکه‌ن،
وه له‌سه‌ر شانی کابینه‌ی نوێیه یارماتیان بده‌ن وشۆینان بۆ
ئاماده بکه‌ن چونکه ته‌نها ئه‌م گروهه تازه‌و نوێیانه
ده‌توانن گۆرانکاری دروست بکه‌ن، وه‌ک چۆن هه‌ر له کۆندا
موسته‌فا بارزانی نه‌مرکه وه‌ک باوکی کورد ده‌ڵیت قووتابیان و
ڵاوان سه‌ری ڕمن له هه‌مو شۆرشێک وراپه‌رینێکدا، بۆیه منیش
له دووره‌وه ده‌بینم شۆرشی خوێندکارانی زانکۆکان مه‌شخه‌لی
ئه‌و ئازادییه‌یان به‌دسته‌وه‌یه، راپه‌رینه‌کانی ئه‌م
دووایییه له‌شاروو شاروچکه کانی کوردستانی
باشورنموونه‌یه‌کی زه‌قه بۆ سه‌ره‌تای شۆرشی رۆشنبییری.
8/2006
|