پارتی ویه‌کێتی گه‌لێک فرسه‌تیان له‌کیس داوین وێده‌چێ ئه‌م
فرسه‌ته‌یشمان له‌ده‌ست بده‌ن وسه‌دام
دادگاییه‌که‌به‌رێته‌وه‌وقه‌رزاریشمان بکات..
ئه‌وان پدکوینک نازانن ته‌نانه‌ت بێژه‌ریش بۆ کانه‌ڵه‌کانی
ته‌له‌فیزۆنیان هه‌ڵبژێرن .. شاهیده که‌ی ئه‌مڕۆیان
بێژه‌ره‌کانی کوردسات و کوردستانتیڤی به‌بیرهێنامه‌وه ..
له کوردستانتیڤی شیروان تالیب مۆریاسی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ
سیاسه‌تمه‌داران ده‌کات ، له‌یلاعه‌لی کوردسات چاوپێکه‌وتن
له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌س ده‌کات ، ده‌نگ و باسیش ده‌خوێنێته‌وه
،خۆش ئه‌وه‌یه‌که فڕی نه‌به شیعره‌وه‌یه‌ونه‌به سیاسه‌ت ،
شیروان چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دوکتۆرمه‌حمود عوسمان ده‌کات وه‌ک
بڵێی زۆر له سیاسه‌ت شاره‌زابێت، نوسره‌ت هادی کوردستانتیڤی
چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کریس کۆچێرا کرد ، له‌وه‌ڵامی
پرسیارێکدا کۆچێرا پێی‌گوت تۆ ده‌ته‌وێت شه ڕم له‌گه‌ڵدابکه‌یت.
ئاخر له هه‌موودونیادا باشترین ڕۆژنامه‌نووس بێژه‌ره‌وهه‌واڵ
ده‌خوێنێته‌وه‌که‌چی لای ئێمه پێچه‌وانه‌بۆته‌وه..
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم شاهیدی ئه‌مڕۆی دادگاییه‌که ، ئه‌مانه‌و
زۆرشتی دیکه‌ی به‌بیرهێنامه‌وه ، ئه‌مڕۆسه‌رانی پدکوینک
له‌به‌رگه‌نده‌ڵی نه‌یانتوانی نه دادگاییه‌که ڕێکبخه‌ن ونه
کاره‌بابۆبینی دادگاییه‌که‌دابین بکه‌ن ، خه‌ڵکێکی زۆر
دادگاییه‌که‌یان نه‌دیت به‌هۆی نه‌بوونی کاره‌باوه‌له
کوردوستان..
ده‌مه‌وێ له‌کۆتاییدا به پدکوینک بڵێم موسته‌شاره‌تاوانباره
کان ته‌سلیم به‌دادگابکه‌ن ده‌نا خۆیشتان
ده‌ده‌ینه‌دادگاله‌سه‌رشه‌ڕی کورد به‌کورد به‌کوشتدان
وگه‌نده‌ڵی.
پێم بڵێن خه‌ڵکانی وه‌کوو شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگاری سلێمانیتان
له‌کوێ شاردۆته‌وه...... باشه ئه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی بۆچی
ئه‌وکابرایه ناده‌نه‌دادگا،که‌می لێ‌کوشتن ...
ئاخ ....له ئێوه‌وله‌سیاسه‌تتان..ئێوه
له‌ته‌له‌فیزۆنه‌کانتانه‌وه باسی چه‌نده‌هاتۆن ته‌ن
به‌ڵگه‌نامه‌ده‌که‌ن ،،که‌چی کابراییه‌کی نه‌خوێنده‌وارتان
ناردووه شاهیدی بدات ، به‌عسیه تاوانباره‌کان ، ببورن
ئه‌گه‌ر بڵێم به‌ئاشکراقه‌شمه‌رییان پێده‌کرد..
ئه‌ی باشه شتێکی تر ئه‌وه‌بۆ ئێران هه‌مووڕۆژێک بۆمبابارانی
کوردستان داکات و ئێوه ده‌نگێکتان لێووه‌نایه‌ت وادیاره
خه‌نجه‌ره‌که‌تان بۆ ته‌نگانه‌هه‌ڵگرتووه...
له‌کۆتایدا بابه‌بیری مام جه‌لالی به‌ڕێزی بهێنمه‌وه که ساڵی
نه‌وه‌دویه‌ک له قه‌ڵاچوالان چی گووت:
برایان ئه‌گه‌ر ئێمه‌وه‌کووبه‌عسیه‌کان ڕه‌فتار بکه‌ین میلله‌ت
وه‌کووئه‌وانمان لێده‌کات ، میلله‌ت باری بۆکه‌س نیه به خودا
قاچ ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌ری ئێمه‌یش.
ڕێباز قه‌سته‌می
٢٢ئه‌وگوستی ٢٠٠٦
سوید
|