سلێمانی له‌ ئێواره‌یه‌کی ڕۆحانیدا،،

 
 

ڕزگارڕانگور

      شار

   له‌ناو گه‌واڵه‌ی دوکه‌ڵدا

     چاوه‌کانی

  وه‌ک چرای ماڵه‌ جوتیاره‌ هه ژاره‌کان

   کز ده‌سوتێ

    ،،،،،

    شار

  له‌تاوگه‌رما

  له‌داخی هه وای

  به‌ر سپلیت

  ڕیشۆڵه‌ غه‌مگینه‌کانی

   باخچه‌ی گشتی

  بۆکۆچێ چون،،باوه‌ڕناکه‌ن

   بگه‌ڕێنه‌وه‌

   بۆ ئامێزی سنه‌وبه‌ره‌

    نایلۆنه‌کان

     ،،،،،

    شار

  پێویستی

   به‌نوسینی یاخی شه‌وه و

به‌یانه‌ قاچاخه‌کانه‌

تاسپێدان

بزه‌بخاته‌ سه‌ر لێوی خه‌ڵکی

شارم،، واتێ نه‌گه‌ن

 بێخودانن،، له‌سوتانی عه‌شق بگه‌ن

 ئاڵای سپی باهه ڵنه‌که‌ن

 

       ،،،،،

دارته‌له‌کانی شاری من

چاوده‌گێڕن

  بۆپۆسته‌ری شه‌هیده‌کان

  ئه‌و پۆسته‌ره‌ی

 هه موو شه‌و باران لێ ی ده‌دا

 جاش ده‌ی دڕی

  سیخوڕ چاوی  هه ڵده‌کۆڵی

 ڕه‌شه‌بای شار گاڵه‌ی

 ده‌کرد به‌باڵایدا

 پۆسته‌ر سه‌نگه‌ری چۆڵ

 نه‌کرد

 پۆسته‌ر شاری قه‌د جێنه‌هێشت

،،،،،

شار

پێویستی

به‌زامدارێکی تره*‌

تاڕۆژانه‌  ڕه‌نگ تێکه‌ڵ کات

ووته‌کانی ژیان

په‌نده‌کانی پێشینان و

کۆپله‌ شعری توێكڵ دار

وه‌بیر خه‌ڵکی بێنێته‌وه‌

،،،

شار

پێویستی

به‌هاتنی شه‌مامه‌یه**‌

تاگوڵاو پرژێنی شه‌قام

به‌و بسپێرێ

،،،

شار

پێویستی

به‌هاتنی ڕه‌وه‌ ئه‌سپی

12سواره‌ی مه‌ریوانه‌

تاشارله‌تفه‌نگی په‌موو

پاکاته‌وه‌

،،،

شار

پێویستی

به‌قوتابخانه‌ی گۆیژه‌یه***‌

له‌کرۆکدا

تاسپێدان  ،،به‌ده‌نگی

قوتابیه‌کان و

به‌سرودی ئه‌یڕه‌قیب

هه مووشار له‌خه‌و هه ستێنێ

،،،

شار

تامه‌زرۆی هه ڵۆی شه‌وه‌

تابه‌قرمه‌ژنی گوله‌

له‌جێی له‌یلایه‌ی داپیره‌

هه مووشارم

بخه‌وێنێ،،،

                                               سلێمانی 2006

*زامدار ،،خالید زامداری خه‌ت خۆش وهونه‌رمه‌ند که‌ڕۆژانه‌ له‌شه‌قامی سابونکه‌را ن به‌رامبه‌ر

 دوکانه‌که‌ی هۆنراوه‌ یان په‌ندی پێشینانی ده‌نوسی به‌خه‌تێکی جوان

**هه موو به‌یانیانێک گونده‌ نزیکه‌کانی ده‌وری شار باری کالیاریان ده‌هێنا شه‌مامه‌کانیان

له‌سه‌ر کۆڵوانه‌کان له‌قه‌راغ شۆسته‌که‌ داده‌نا  بۆنی خۆشی ئه‌و ناوه‌ی پڕ ده‌کرد

*** ئێستا  جێگه‌ی قوتابخابه‌ی گۆیژه‌ پارکه‌رینی ئۆتۆمۆبیله‌ سه‌رده‌مێ هه موو به‌یانیه‌ک

سروده‌کانی تیا ده‌وترا له‌ حه‌وشه‌که‌یدا  ،،،‌

 

 

 

 

 
           

 

02/09/2015