روون کردنه‌وه‌یه‌ک :
پاش چه‌ند رۆژێک قسه‌وباس له سه‌ر بارودۆخی کوردوستان و
فراوانبون و قولبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری شاره‌کانی،
ئێمه ئه‌و که‌سانه‌ی که له خواره‌وه ناومان هاتوه ، له
روژی 18/8/ 2006 له شاری سیدنی کۆبوینه‌وه و بریارمان له سه‌ر
پێکهینانی " ده‌سته‌ی داکۆکیکردن له داخوازیه‌کانی خه‌لکی
کوردوستان" دا و له راستای پشتگیری‌کردن و به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری کوردوستان به‌ره‌و به‌ئامانج گه‌یشتنی،
کۆمه‌لێک ئه‌رکمان خسته ده‌ستوری کاری خۆمانه‌وه که به
گشتی بریتین له: گه‌یاندنی داخوازیه ره‌واکانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه
به کۆمیونیتی کورد‌و عیراقی و رایگشتی له ئۆسترالیا و
رسواکردنی ئه‌و شیوازه نا ئینسانی و درندانه‌یه‌ی که ده‌سه‌لاتدارانی
کوردوستان پیاده‌ی ده‌که‌ن بۆ سه‌رکوتکردنی. پێکهینانی لوبیه‌کی
فراوان بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی کوردوستان بۆ ملدان
به‌و داخوازیانه و رێزگرتن له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی جه‌ماوه‌ری
کوردوستان و ئازادکردنی بێمه‌رجی گشت گیراوه‌کان . رێکخستنی که‌مپینێکی
مالی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ گیراوه‌کان و زیانلێکه‌وتوه‌کانی
له رابه‌ران و هه‌لسوراوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه. په‌یوستبوونو
هاوئاهه‌نگکردنی هه‌لسورانمان له گه‌ل ده‌سته‌ی ناوکوردوستان
و ئه‌و ده‌سته‌و کۆمیتانه‌ی که له ولاتانیتر پێکهاتوون. بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمیته‌یه‌کمان دیاریکرد که ده‌ستبه‌جی بکه‌وێته
کار بۆ جێبه‌جکردنی ئه‌و ئه‌رکانه. ئه‌ندامانی کۆمیته‌که
بریتین له‌م ناوانه ؛
1. ئه‌حمه‌د معین 2. موزه‌فه‌ر عه‌بدوللا 2. نهرو جه‌لال شێره
4. حه‌سه‌ن مارف 5. دلاوه‌ر مونزیر 6. جه‌لال محه‌مه‌د .
ئێمه بانگه‌وازی گشت ئازادیخوازانی جالیه‌ی کوردی ئۆسترالیا
ده‌که‌ین بۆ په‌یوه‌ستبون به‌م ده‌سته‌یه‌وه و هاوکاریکردنی
به هه‌ر شێیوه‌یه‌ک که بۆ یان ده‌کرێت له پێناو به‌دیهێنانی
ئامانجه‌کانی.
تیبینی:
بۆ په‌یوه‌ست بوون و زانیاری زیاتر تکایه په‌یوه‌ندنی به‌م
ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بکه‌ن :
جلال محمد :0402217864 ئه‌حمه‌د موعین :0421170966 یان به
ریگای ئه‌دره‌س ئیمیلی ساتی ده‌نگه‌کان و بۆ پیشه‌وه‌وه.
راگه‌یاندنی:
"ده‌سته‌ی داکۆکی له داخوازیه‌کانی جه‌ماوری کوردستان /
ئۆسترالیا"
ئاشکرایه که بێزاری و ناره‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری
کوردستان له چه‌ند رۆژی رابوردوودا،هه‌م له ئاستی فراوانبون
و هه‌م له ئاستی ریکخراوبوونیدا پێێناوه‌ته قۆناغێکی تازه‌وه
و خه‌ریکه له ئاستی سه‌رانسه‌ریدا روبه‌روی حوکمه‌تی هه‌ریمی
کوردستان، ده‌بێته‌وه،خۆپیشاندانه‌کان و مانگرتنه‌کانی رانیه،
ئاکرێ، هه‌له‌بجه، که‌لار ، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌مال، دهوک
وسلێمانی و ...هتد نیشانه‌ی حاشاهه‌لنه‌گری توره‌یی جه‌ماوه‌ری
سته‌مدیده‌ی کوردستانه له سیاسه‌تی به‌تالانبردنی به‌ری خه‌باتو
ره‌نجی ده‌یانساله‌یان له پێناوی دابینکردنی ژیانیکی ئازاد،
خۆشگوزه‌ران و ئینسانی له لایه‌ن تاقمیکی چاوچنوک، گه‌نده‌ل و
فایلداره‌وه. ئه‌م بزوتنه‌ویه نیشانه‌ی پربونی جامی سه‌بری
جه‌ماوه‌ره به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تیک که لانی که‌م پانزه
ساله به به‌هانه‌ی جۆراوجۆره‌وه خۆل ده‌کرێته چاویانه‌وه
و ده‌ستیده‌ستیان پێده‌کرێت ، ژیانیکی سه‌ختو نا ئینسانیان به‌سه‌ردا
ده‌سه‌پێنرێت، بێکار ده‌کرێن وه‌ده‌کرێنه سوته‌مه‌نی شه‌ریناوخو،
که‌چی له‌و لاشه‌وه لێپرسراوانی داموده‌زگا حیزبی وده‌وله‌تیه‌کان،
له‌م کۆمه‌لگا وێران‌و داروخاوه‌دا ژیانێکێان بۆ خۆیان فه‌راهم
کردوه که به ده‌گمه‌نیش نایه‌ت به خه‌یالی که‌سدا .
ئه‌م بزوتنه‌ویه ره‌وا و به‌رهه‌قه ، ئامانجی به‌ده‌ستهینانی
مافه هه‌ره‌سه‌ره‌تایییه‌کانی ئینسانه که مافی ژیانه له
به‌ر روناکیدا، مافی خۆپارستنه له سه‌رماو سۆله‌ی زستان و گه‌رمای
هاوین، مافی به‌هره‌به‌رداریه له بوونی ئاو، کاره‌با ،خزموتگوزاری
ته‌ندروستی و خۆێندن ، به‌ده‌ستهێنانی ئازادیه سیاسیه‌کان؛
ئازادی خۆپیشاندان، مانگرتن،مافی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر
به‌و هه‌مو زولم‌و بێعه‌داله‌تیه‌ی که له کوردوستان به‌رێوه‌ده‌چێ
.
ده‌سه‌لاتدارانی کوردوستان له بری گوێگرتن له‌مداخوازیانه و
دابینکردنیان نه‌ک هه‌رکه‌وتونه‌ته به‌هانه‌وتۆمه‌تهه‌لبه‌ستن
بۆ رابه‌ران و هه‌لسوراوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ، نه‌ک هه‌ر خه‌ریکی
ریگرتن و کۆسبدروستکردن و دارشتنی پلانی چه‌په‌لن بۆیان ، نه‌ک
هه‌ر خه‌ریکی راونان و گرتنیانن، به‌لکو له زۆر جار‌و شۆیندا
به‌عس ئاسا و زۆر بێره‌حمانه سه‌رکوتیان ده‌که‌ن و
خۆپیشاندانه مه‌دنی و هیمنه‌کانیان شه‌لالی خۆین ده‌که‌ن.
ئیمه، به‌رگری له‌م بزوتنه‌وه‌یه، ناساندنی ئامانج وداخوازیه‌کانی
به‌رای گشتی جیهان ، په‌یداکردنی هیزولایه‌نگر بۆی له پێناو
سه‌رکه‌تن و به ئامانج گه‌یشتنی به ئه‌رکی ده‌موده‌ستی هه‌مو
که‌سێکی ئازادیخواز ده‌زانین ، که دلی بۆ ئازادی و عه‌داله‌تی
کۆمه‌لایه‌تی لیبدات ، به‌ده‌ر له هه‌ر بۆچوون و لیکدانه‌وه‌یه‌کی
سیاسی و ئایدۆلۆجی .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئیمه "ده‌سته‌ی داکۆکی له داخوازیه‌کانی
جه‌ماوه‌وی کوردوستان / ئۆسترالیا" راده‌گه‌ینین و خه‌بات ئه‌که‌ین
له پیناوی جێبه‌جی کردنی :
1. هه‌ر ئێستا ئازادکردنی بێمه‌رجی گشت گیراوه‌کان.
2. قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران و
ده‌ستگیرکردن و راو نان و تاقیب کردنیان و به‌ره‌سمیناسینی
ئازادی خه‌لکی کوردستان له کۆبونه‌وه، رێکخستن، خۆپیشاندان و
مانگرتن.
3. دابینکردنی پیویستی یه خزمه‌تگوزاری یه‌کان به تایبه‌تی
دابین کردنی خیرای کاره‌با و سوته‌مه‌نی .
ئیمه ئه‌م ده‌سته‌یه، هه‌م به به‌شیک ده‌زانین له‌و کۆمیته
سه‌رانسه‌ریه‌ی که له کوردوستاندا رابه‌ری بزوتنه‌وه‌که ده‌کات
وهه‌م ده‌چینه پال ئه‌و کومیته و ده‌ستانه‌ی که له هه‌ندران
پێکهاتوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و هه‌لسورانی چالاکی خۆمان به
به‌شیک له هه‌لسورانی هه‌موویان ده‌زانین.
ئێمه خوازیاری په‌یوه‌ستبون و هاوکاری هه‌مو که‌سێکی
ئازادیخوازی دانیشتوی ئۆسترالیاین له پیناوی به ئامانج گه‌یاندن
و سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی وه‌گیانهاتوی جه‌ماوه‌ری
کوردستاندا که هه‌لگری ئالای مه‌دنیه‌ت و پارستنی حورمه‌تو که‌رامه‌تی
ئینسانیه له‌و کۆمه‌لگایه‌دا.
ناوه‌کان :
موزه‌فه‌ر عه‌بدولڵا، د. پشتیوان عه‌بدولڵا، فه‌یسه‌ڵ عه‌زیز،
دلاوه‌ر مونزیر، سروه وه‌هاب ، مه‌نسور ره‌زاقی، حه‌سه‌ن مارف،
چیمه‌ن عارف، نه‌هرو جه‌لال شێره، عه‌لی عوسمان، عامر سابیر ،
جه‌لال محمد ، ئه‌حمه‌د معین ،کۆسار شه‌ریفی. ساکار ئه‌حمه‌د .دکتۆر
کامه‌ران ئازاد .شیلان عزیز. دالیا عباس. سوهام محمد .شیرین
علی.
سیدنی/ ئۆسترالیا
18/8/2006
|