سیناریۆی عه‌شق

سه‌رهه‌نگ خامۆش


به‌ سۆمای چاو
له‌ نهێنیه‌کانی عه‌شق ده‌گه‌یشتین
له‌ ژێر سایه‌ی هه‌وری شه‌رم
بارانی حه‌ز دایده‌ڕشتین
به‌ برژانگیش سوجده‌مان
بۆ هه‌ڵوێستی پاکی ئه‌ وین ده‌برد
ئه‌فسونه‌ پڕ مه‌سته‌کانیش
له‌ تارمایی چاوانماندا
سیناریۆیان دروست ده‌کرد
تۆ دوو دڵ بویت
منیش ئێشگری په‌یامێکت بووم
چاوه‌ڕوانی سۆزی
تاکه‌ وشه‌یه‌کت بووم
که‌چی نه‌من نه‌ تۆ
نه‌مانتوانی نازی وشه‌ یه‌ک هه‌ڵگرین
کرنۆش بۆ شای عه‌شق به‌رین..!

           

 

02/09/2015