15.8.2006
بڕیاروایه له 21 ی ئۆگستدا دادگایی سه‌دام حوسێن، عه‌لی
کیمیاوی و هه‌ندێ له هاوکارانیان له‌سه‌ر گه‌لکوژی ئه‌نفال
ده‌ستی پێ بکریت. دیاره من پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و دادگایه‌م
نوسیووه[1]،
به‌ڵام له‌م بۆنه‌یه‌شدا به پێویستی ده‌زانم به‌چاوی ڕه‌خنه
سه‌یرێکی ئه‌و دادگا عاره‌بی و ئێراقییه بکه‌م و هه‌ندێ
لایه‌نی نه‌گه‌تیڤی بخه‌مه‌ڕوو.
ئه‌و ترێبیوناڵه واته دادگایه تایبه‌ته، دادگایه‌کی
ئێراقیه، به زمانی عاره‌بی به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆرینه‌ی
دادوه‌ره‌کانیش عاره‌بن. دادگاکه جگه‌له ده‌سته‌ی داواکاری و
به‌ڕێوه‌بردن سێ به‌شی سه‌ره‌کی ده‌گرێته‌خۆی: ده‌سته‌ی باڵا،
ده‌سته‌ی دادگایی‌کردن، ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه و لێپێچانه‌وه.
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دادگایی‌کردن بۆیان نییه ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی دوو به‌شه‌که‌ی دیکه بن. سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵا
سه‌رۆکی گشتی تریبوناڵه‌که‌یه. سه‌رۆکی ترێبیونال سه‌رۆکی
گشتی دادگایه و ده‌سه‌ڵاتی باڵای به‌ده‌سته. دادگاکه بۆ
هه‌ر که‌یسێک ده‌سته‌یه‌کی پێنچ که‌سی له دادوه‌ران
هه‌ڵده‌بژێرێت، یه‌کێک وه‌کو سه‌رۆک و ئه‌وانی دیکه وه‌کو
یارمه‌تیده‌ر و هاوکار دادگاییه‌که به‌ڕێوه ده‌به‌ن. واته
هه‌ر که‌یسێک پێنج دادوه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت.
دادگاکه له‌ژێر کاریه‌گه‌ری ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانان به
سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئیراق
دایه. دادگاییکردنه‌کان کراوه نین، هه‌موو مشت‌ومڕ و
ده‌مه‌ته‌قێکانی کۆبوونه‌وه‌کانی دادگا به خه‌ڵک پیشان
نادرێن، ته‌نها ئه‌وه به خه‌ڵک پیشان ده‌درێت که
ده‌سه‌ڵاتداران گه‌ره‌کیانه یا ڕێگای پێده‌ده‌ن.
دادگاکه نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌کو به‌شیک له گه‌لی ئێراق سه‌یر
ده‌کات، له‌ته‌ک گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیه‌کانی وه‌کو
عاره‌ب و تورکمان یا شیعه و سوننه دایان ده‌نێت و هه‌موویان
وه‌کو ئێراقی سه‌یر ده‌کات. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه تاوانباران
که‌سانێکی ئێراقین و تاوانکاریان به‌رامبه‌ر به گروپ و
که‌سانێکی ئێراقی کردووه[2].
ئه‌وه‌ش له‌خۆڕا نییه، به‌هۆی هه‌وڵی زلهێزه‌کان، عاره‌بی
ئێراق و ڕه‌وتی ئێراقیچیانه و عاره‌بدۆستانه‌ی هه‌ردوو پارتی
ده‌سه‌ڵاتداری باشوری کوردستان یه‌کیتی و پارتی، کێشه‌ی کورد
به‌ئێراقی کراوه، به‌مجۆره له سنوری ستاتی ئێراقدا
هێشتراوه‌ته‌وه، ناوخۆیی کراوه و چاره‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌کیش
که په‌یوه‌ندی به‌کورده‌وه له ئێراقدا هه‌بێت، وه‌کو کێشه‌ی
خه‌ڵکی ئێراق یا کێشه‌یه‌کی ئێراقی سه‌یری ده‌کرێت.
دیاره هێرشه سه‌ربازیه‌کانی شاڵاوی ئه‌نفال، پلان بۆداندراو
و سیسته‌ماتیکی بوو و به‌پێی بڕیاره‌کانی خودی رژێمی پێشووی
روخێندراوی به‌عسی ئێراق، مه‌به‌ست له‌ناوبردنی به‌شێکی
دیاریکراوی کورد له چه‌ندین ناوچه‌دا (که به ناوچه
قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان ناوزه‌د کرابوون) بووه. گۆڕی به‌کۆمه‌لی
ژن و منداڵ، به‌هه‌زاران دیته‌ری ڕزگاربووی زیندانه‌کانی
عه‌رعه‌ر، به‌سیه، نوگره‌سه‌لمان، دوبز، تۆبزاوه و نیزارکێ،
هه‌روه‌ها چه‌ند دیته‌رێکی که‌می رزگاربووی کوشتنه
به‌کۆمه‌ڵه‌کان، که سه‌رسوڕهێنه‌رانه له کوشتن ڕزگاریان
بووه و ئێستا چۆنیه‌تی گولله‌بارانکردنی به‌کۆمه‌ڵی کوردانمان
بۆ ده‌گێڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ به سه‌دان و هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه
که پیشانی بڕیاره نهێنیه‌کانی رژێمی ئێراق له جێبه‌جێکردنی
کاری ژینۆسایدکارانه‌دا به‌شێوه‌ی جیا جیا ده‌ده‌ن، هه‌موو
ئه‌وانه هێما بۆ تاوانی گه‌لکوژی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له
باشوری کوردستاندا به‌ڕاکشاوی ده‌که‌ن.
دادگای تایبه‌تی ئێراقی، سه‌باره‌ت به بوونی تاوانی گه‌لکوژی
یا نا، به‌ر له‌هه‌موو شتێک مه‌نتالێکی عاره‌بیانه به‌سه‌ریدا
زاڵه، بۆیه له‌و باره‌دا ده‌کرێ تووشی کێشه ببێت و بیه‌وێ
لاملی پیشان بدات. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد
کراوه‌ته کێشه‌یه‌ک له کێشه‌کانی ناو ئێراق و کورده‌کان
وه‌کو ئێراقی سه‌یر ده‌کرێن، له‌و باره‌دا دادوه‌ری عاره‌ب له
ده‌ربازبوونی له دیلامای بوونی کورد وه‌کو ناسیۆنێکی جودای
خاک داگیرکراو، یارمه‌تی گرنگی دراوه. به‌و پێیه، ئه‌گه‌ر
نه‌توانن خۆیان له بوونی تاوانی ژینۆساید ده‌رباز بکه‌ن و به
ناچاری ئه‌وه بسه‌ڵمێنن، ئه‌وه له‌و باره‌دا ژینۆسایده‌که
به‌رامبه‌ر به‌که‌مینه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یا گروپێکی ئێتنی
ئێراقی ده‌ناسێنن، که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێشووی به‌عسه‌وه
له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی به‌عس ئه‌نجام
دراوه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوانی ژینۆسایده‌که بخه‌نه
سه‌ر چه‌ند که‌سانێک یا سه‌رکردایه‌تی پارتی به‌عس،
به‌ئه‌گه‌ری زۆر نه‌ک ستاتی ئێراق. قوربانیانی کوردیش وه‌کو
خه‌ڵكێکی ئێراقی له‌به‌ر جودایی ڕه‌گه‌ز به‌کۆمه‌ڵ کوژراون.
گوتنی ئه‌وه به‌جۆرێکی دی سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی وه‌کو
ڕژێمی داگیر‌که‌ری کوردستان تاوانبار ناکرێن، هه‌روه‌ها کوردیش
وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی جودای خاک داگیرکراو سه‌یر
ناکرێت. ئه‌وه ئه‌گه‌ر کوردستانیانه سه‌یری دۆزه‌که بکه‌ین.
دیاره به‌رگریکه‌رانی سه‌دام و هاوکارانی، به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرشه‌کانی ئه‌نفال به جه‌نگی
ئێراق-ئێران ببه‌ستنه‌وه و ئاماژه به بوونی به‌شداری
پێشمه‌رگه کورده‌کان له‌و جه‌نگه‌دا بکه‌ن، به‌مشێوه‌یه
هێرشه‌کانی ئه‌نفال بخه‌نه‌ژێر بانگاشه‌ی به‌رگری له
به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالانه و ئاسایشی ستاتی ئێراق. ئه‌وه
جگه‌له‌وه‌ی ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وه بسه‌ڵمێنن، که
هێرشه‌کان له دژی چه‌ند گروپێکی ڕامیاری دژ به ستات کراوه و
ئه‌وان له قوربانیه سڤیله‌کان تاوانبار نین. دیاره کوشتنی
به‌کۆمه‌ڵی گروپی ڕامیاری ناچێته‌خانه‌ی ژینۆساید به‌پێی
ڕێکه‌وتننامه‌ی ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، هه‌روه‌کو
دادگای تایبه‌تی ئێراقی په‌یڕه‌وی ده‌کات.
ڕژێمی به‌عسی ئێراقی کاتێ بڕیاری له‌ناوبردنی دانیشتوانانی
به‌سه‌دان گوندی ناوچه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی داوه، ئه‌وانه‌ی
وه‌کو یاخی، خۆفرۆش و دارده‌ستی دوژمن ناوزه‌د کردووه. واته
ئه‌وان ئاگاداری یاساکانی تاوانی گه‌لکوژی بووین، زانیویانه
چۆن ده‌کرێ یاساییانه کوشتنی ئه‌و خه‌ڵکه له‌ژێر ناوی
به‌رگری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌وا بکه‌ن و خۆیان له
تۆمه‌تی گه‌لکوژی له دواڕۆژدا ده‌رباز بکه‌ن. ده‌کرێ ئه‌و
جۆره ئاماژه پێکردنه که له بڕیاره‌کانی به‌عسدا هاتوون،
هه‌روه‌ها بوونی به‌شداری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له جه‌نگی
ئێران-ئێراقدا و هاوکاریان له‌گه‌ڵ سوپای ئێران‌دا، کێشه بۆ
داواکارانی کورد سه‌باره‌ت به بوونی تاوانی گه‌لکوژی، دروست
بکه‌ن.
وه‌کو گوترا دادگا تایبه‌ته‌که به زمانی عاره‌بی به‌ڕێوه
ده‌چێت، زمانی عاره‌بی زمانی نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی گه‌لکوژه،
ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران ئه‌فسه‌ره عاره‌به ئێراقیانه‌ی
سه‌رپه‌رشتی گه‌لکوژیه‌که‌ی ئه‌نفالیان کرد و ئه‌رکه
گه‌لکوژیانه‌که‌یان له قۆناغ و ئاستی جیاجیادا جێبه‌جێی کرد،
عاره‌ب بوون و به زمانی عاره‌بی فه‌رمانی به‌کۆمه‌ڵ
گولله‌بارانکردن و کوشتن، زنیده‌باچاڵکردن، کۆیله‌کردن،
زیندانیکردن، هه‌تککردن، ده‌ستدرێژی و تێهه‌ڵدان هتد.
قوربانیه کورده‌کانیان دا. ئه‌و زمانه گه‌لکوژه دیسان
به‌سه‌ر کوردا زاڵه و قوربانیه ڕزگار بووه‌کان ئه‌وانه‌ی
دیته‌رن و ده‌بێ له دادگا عاره‌بی و ئێراقیه‌که‌دا
کاره‌ساته‌کانیان بگێڕنه‌وه، ده‌بێ بێن و گوێبیستی ئه‌و
زمانه سامناک و ترسناکه ببنه‌وه. سه‌رۆکی دادوه‌ر عاره‌به
و به عاره‌بی فه‌رمانیان پێده‌کات بدوێن، بوه‌ستن،
ڕوونکردنه‌وه بده‌ن هتد. بوونی ئه‌و زمانه چه‌وسێنه‌ر و
ترسناکه له‌سه‌ر قوربانیان ده‌کرێ کارتێکردنی ده‌رونی خراپی
له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی دیته‌ره ڕزگاربووه‌کان له دادگادا ببێت.
دادگای ئێراقی بۆی نییه که‌سانی نائێراقی بداته دادگا،
ته‌نها ئێراقیه‌کان دادگایی ده‌کات، له‌و باره‌دا ئه‌وانه‌ی
که ئێراقی نین و که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌شداریان
له گه‌لکوژی ئه‌نفال کردووه، نادرێنه دادگا. بۆنمونه گه‌ر
دادگای های هۆڵاندی تاوانبار (فرانس ڤان ئا‌نرات) ی
ڕانه‌کێشابا‌یه دادگا، ئه‌وه دادگای تایبه‌تی ئێراق کاری
پێیه‌وه نه‌بوو. ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی کۆمپانیا عاره‌بی و
جیهانیه‌کان، ستاته عاره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاواییه‌کان
که له کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ده‌کرێ پشکیان هه‌بێ یا پشکیان
هه‌یه، نادرێنه دادگا و ناویان ناهێندرێت. به‌مجۆره گه‌لێ
ڕاستی سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی ئه‌نفال ته‌واو ئاشکرا نابن، یا
هه‌ر ئاشکرا نابن و ده‌شاردرێنه‌وه. گومان له‌وه‌دا نییه،
ده‌سه‌ڵاتی ئێراق خۆی و به‌توانای خۆی ژاری کیمیاوی، چه‌کی
کیمیاوی، چه‌کی بایه‌لۆژی و کۆمه‌ڵکوژی به‌رهه‌م نه‌هێنا.
ئێراق به‌بێ هاوکاری ده‌وه‌ره، هه‌رگیز توانای وه‌به‌رهێنانی
ئه‌و جۆره ژار و چه‌کانه‌ی نه‌بوو. ئه‌وه له دادگاییه‌که‌ی
فرانس ڤان ئا‌نرات لایه‌نێکی بچوکی ئاشکرا کرا. به‌ڵام وه‌کو
گوترا دادگای ئێراقی بۆ ئه‌وه دانه‌دراوه ئه‌و ڕاستیانه
ئاشکرا بکات.
دیاره سه‌رۆکی ده‌سته‌ی دادگاییکردنه‌که عاره‌به و تائێستا
ناوی ئاشکرا نه‌کراوه. هه‌رچۆنی بێت ئه‌و دادوه‌ره
به‌ئه‌گه‌ری زۆر وه‌کو عاره‌بێکی ئێراقی بیرده‌کاته‌وه،
خاوه‌نی مه‌نتال و که‌لتورێکی عاره‌بیه. ئه‌و به‌پێی یاسا و
په‌یڕه‌وی دادگا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، به‌ڵام گومان زۆر
له‌وه‌دا هه‌یه، بتوانێ خۆی له باکگراونده عاره‌بیه‌که‌ی
خۆی ده‌رباز بکات. دیاره دادگاکه بۆ که‌یسی دوجه‌یل دادوه‌ری
کوردی (رزگار ئه‌مین و پاشان ڕه‌وف عه‌بدولڕه‌حمانی) بۆ
سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی دادگاییکردنه‌که دانا، کاتێ که‌یسه‌که
په‌یوه‌ندی به عاره‌بانه‌وه هه‌بوو، ئێستاش دادوه‌رێکی
عاره‌ب بۆ که‌یسی ئه‌نفال داده‌نێت، که که‌یسه‌که په‌یوه‌ندی
به کوردانه‌وه هه‌یه. واپێده‌چی بۆ هه‌ر که‌یسێک دادگا
که‌سانێک ده‌ستنیشان ده‌کات که سه‌ربه گروپی قوربانی نین.
ده‌یه‌وێ کێشه‌ی بێلایه‌نی دادگا به‌رامبه‌ر به دۆزه
جیاجیاکان به‌و شێوه‌یه چاره بکات. به‌ڵام گومانی زۆر
له‌وه‌دا هه‌یه دادگا بتوانێ به‌م کاره‌ی بێلایه‌نی خۆی
بسه‌ڵمێنێت، چونکه وه‌کو ڕوونه گروپه ناسیونال و
ئایینیه‌کانی ناو ئێراق کێشه‌یان له کۆنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتر
هه‌بووه و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه. له‌باری ئێستای
ئێراقدا کوشتاری بێویژدادنانه‌ی رۆژانه به‌چڕی له نێوان
به‌تایبه‌تی شیعه و سوننه، عاره‌ب به‌گشتی و کورد له
ئارادایه. که‌سی دادوه‌ر ئه‌ندامی یه‌کێ له‌و کۆمه‌ڵگانه‌یه
و له دید و لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی بێبه‌ری نییه.
ئه‌گه‌ر بزانین دادوه‌ر و یاساناسه‌کانی وڵاتێکی وه‌کو ئێراق،
هه‌میشه له‌ژێر کاریگه‌ری ڕه‌وتی ڕامیاری کۆمه‌ڵگه‌که‌یاندان،
که‌سایه‌تی هێنده پێگه‌یشتوو نین که بتوانن خۆیان له ڕه‌وتی
ڕامیاری ده‌وروبه‌ریان بترازێنن و بێلایه‌نانه په‌یڕه‌وی
کاره‌کانیان بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بزانین که ئه‌و
یاساناسانه ته‌واو ئازاد نین و ده‌بێ کۆمه‌ڵی لێکدانه‌وه بۆ
بڕیاره‌کانیان بکه‌ن، ئه‌وه گومانی گونجاوی ئه‌و دادوه‌رانه
زۆر زیاتر ده‌بن. جگه‌له‌وه‌ی دادوه‌ر و یاساناسانی ئێراق و
ناوچه‌که به‌گشتی گومان له توانا و زانیاریان ده‌کرێت،
هه‌روه‌ها ئه‌زمونیان له جۆره دادگایه‌کی ئه‌وها یا
زۆرکه‌مه یا هه‌ر نییه.
به‌ئه‌گه‌ری زۆر دادگای تایبه‌تی ئێراق له‌ڕوانگه‌ی بانگاشه‌ی
"یه‌کسانی هه‌موو گروپه ئێراقیه‌کان له‌ناو ئێراقی دوای
سه‌دام" دا هه‌نگاو ده‌هاوێت و ئه‌وه‌ی داوا لێده‌کرێت.
ده‌یه‌وێ ئه‌نجامێکی ڕوواڵه‌تیی ڕووه ڕامیاریه‌که‌ی ئامانجی
پرۆسه‌ی به‌ناو "دیموکراتیزه‌کردنی" ئه‌مه‌ریکا له ئێراقدا
به خه‌ڵکی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه پیشان بدات، ئه‌گه‌رچی ئه‌و
دادگایه له‌ڕاستیدا له زۆر لایه‌نه‌وه بێخه‌وش نییه.
دیاره ئه‌گه‌ر له ڕووانگه‌یه‌کی کوردستانیانه‌وه سه‌یری
دادگاکه بکه‌ین، ئه‌وه دادگایه‌که له ئاستی داخوازیه‌کانی
ناسیۆنی کوردا نییه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو زۆر ناڕه‌وایه،
چونکه عاره‌ب و ئێراق به هیچ جۆرێک مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو
ببنه دادوه‌ری گه‌لکوژیه‌ک که نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان
ئه‌نجامیان داوه.
|