به‌ر له هه‌موو شتێک پیرۆزبایه‌کی زۆر زۆر گه‌رم له
سه‌رکردایه‌تی کورد‌و هه‌ر دوو شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان و
شۆڕشه‌که‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و گشت
هێزه‌سیاسیه‌کانی تر ده‌که‌م، به بۆنه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی
جاشه‌خۆفرۆشه‌کانی ڕژێمی سه‌ددامی گۆڕ به گۆڕ و ئه‌و هه‌وڵ و
کۆششه نۆێیه‌ی ئه‌م به‌کرێگیراوانه ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی
جارێکی تر سوود له زه‌مانی بێ ئابڕۆ و له‌م ده‌رفه‌ته
تازه‌یه‌ی بۆیان ڕۆخساوه‌و وه‌رگرن و جارێکی تر
"سه‌ربه‌رزانه" بێنه‌وه مه‌یدان و شانازی به ڕابردووه
تاریکه‌که‌یان بکه‌ن و خانه نشینیان بکه‌ن و مووچه‌ی
تایبه‌تی یان بۆ ته‌رخان بکه‌ن...
هه‌روه‌ها له ڕۆژێکی وا پیرۆزه‌دا به پێویستی ده‌زانم
نامه‌ی پیرۆزبایی تایبه‌ت ئاراسته‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان و
ئه‌نفال کراوه‌کان و هه‌موو زیندانی یه‌سیاسیه‌کان و سه‌رجه‌می
شۆرشگێرانی کوردستان بکه‌م ...!
ئه‌مه بێ گۆمان قۆناغێکی مێژوویی یه و ده‌بێت به‌م
بۆنه‌یه‌وه هه‌ر شایی و زه‌ماوه‌ندو ئاهه‌نگ بگێرین و ده‌هۆڵ
و زوڕنامان بێده‌نگ نه‌بن و له سه‌رله‌به‌یانی و تاوه‌کو
شه‌ویش هه‌ر هه‌ڵپه‌ڕین و شاد‌و به‌خته‌وه‌ربین...
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌شی پێ زه‌حمه‌ت بێت با هه‌ر به شان و له
جێگه‌ی خۆیدا هێدی هێدی که‌مێک بجووڵێته‌وه یا خۆی
هه‌ڵته‌کێنێ!
هه‌ر دوێنێ بوو ئه‌م چڵکاوخۆرانه، له به‌ر ده‌رگای بنکه‌کان
و دام و ده‌زگای ئه‌من و موخابه‌رات و مه‌نزومه‌کانی حیزبی
به‌عسی بۆگه‌ن وه‌ستابوون و پاشماوه‌ی پیاوانی ڕژێم ودارو
ده‌سته‌ی ئه‌خواردو ئێسقانه‌کانه‌کانی ژێر مێزه‌کانیان
کۆده‌کرده‌وه و ده‌می خۆیان پێ چه‌ور ده‌کرد ...!
ئه‌وا ئێستاش ده‌ڵین گوایه ده‌سه‌ڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌مان
به ته‌مایه بێ به‌شیان نه‌کات له دیوانخانه‌کانی و
به‌رهه‌مه‌تازه‌که‌ی ونیمچه‌مه‌عاشێکیان بداتێ ... له کاتێکدا
هه‌تا ئه‌مڕۆژ سه‌دان پێشمه‌رگه بێ ناو‌و سه‌رو شوێنن له
سیجله‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ...!
وا پێ ده‌چێت ئه‌م جاشه گڵاوانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "
ڕۆڵی گرنگیان" گێراوه له دژایه‌تی کردنی هێزه‌کانی
پێشمه‌رگه و خزمه‌تێکی باشیان هه‌یه ومیدالیای سه‌رشۆڕی به
ملیانه‌وه‌یه، دیسان هه‌ر وه‌کو پیشه‌یانه که‌وتوونه‌ته
جمووجۆڵ و قوونبادان و ته‌قڵه لێدان و ئیستیماره‌پڕکردنه‌وه
و فڵچه‌یان گرتۆته ده‌ست و خه‌ریکی چاک خۆبۆیاغ کردنن، به
ڕه‌نگی سه‌وز یا زه‌رد و له ڕیزێکی درێژ وه‌ستاون و چاوه‌ڕێی
ئه‌وه ده‌که‌ن خه‌ڵات وه‌ربگرن !!!
تازه‌ش زانیومه که خێزانێکی خۆفرۆشێکی به‌ناوبه‌نگ که
ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه له گرتن و به کۆمه‌ڵ کوشتنی 23
هاووڵاتی بێ تاوان، دانیشتووی شارۆچکه‌ی شه‌قلاوه خه‌ڵات
کراوه‌و له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری پایته‌خت پارچه زه‌ویشی
دراوه‌تێ...
یاخوا هه‌مووی درۆ بێت !!!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه وابێت ئه‌وا ئێمه‌ی کۆنه‌پێشمه‌رگه
هیچمان بۆ نامێنێته‌وه ته‌نیا خۆمان بشارینه‌وه ...!
ده‌ی کوڕینه ... سه‌ری خۆتان زۆر مه‌یێشینن و خۆتان ئاماده
بکه‌ن، با نه‌مانگرن و تاوانبارمان بکه‌ن! باوه‌ڕتان بێت من
ئه‌وه به دووری نازانم ...! ئێوه‌و خواتان ڕوو بکه‌ینه کۆی
؟
ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر له‌وه ده‌کا که دیسان ووته‌ی براده‌رێکی
نه‌کوردم به بیر بێنێته‌وه که له ڕۆژانی
پێشمه‌رگایه‌تیمان ناوه ناوه به زمانه‌کوردییه
شه‌توپه‌ته‌که‌ی دووباره‌ی ده‌کرده‌وه‌و ده‌یگوت:-
ئێوه چی ده‌ڵێن و باسی چیم بۆ ده‌که‌ن و ده‌هۆڵی چیم بۆ
لێده‌ده‌ن ...؟
ئه‌م زه‌مانه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌وه‌شێته‌وه، به‌م شێوه‌یه
وه‌سفی بکه‌یت: ( دونیا دونیایا، بزن سواری گایه، زه‌مانی
قه‌حبه دایه )!؟
|