به پێی
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له کوردستانه‌وه پێمان گه‌یشتووه، تا
ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌کی زۆر له گیراوه‌کانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی
هه‌فته‌ی ڕابردووی شاره‌کانی کوردستان له زیندانه‌کاندا
ماونه‌ته‌وه. چه‌ند ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داکۆکی شاری سلێمانی(
وه‌ک نه‌وزاد ساڵح بابان، علی مه‌ولود) به‌رزان له ده‌سته‌ی
به مه‌ده‌نی کردنی گه‌رمیان و کۆمه‌ڵێکی زۆر له
خۆپیشانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان و شوێنه‌کانی تر له نێو ئه‌و
گیراوانه‌دان. به پێی هه‌وڵێک که سایت‌و هه‌فته‌نامه‌کانی
کوردستان بڵاویان کردۆته‌وه، ئه‌مرۆ شه‌ش که‌س له
زیندانییه‌کانی کانی گۆمه
(عه‌لی حمه سالح، گۆران عه‌لی ره‌ش، مامۆستا عه‌تا، زانا
عه‌بدولعه‌زیز،تایه‌ر تۆفیق، سۆران ساڵح)
براون بۆ شوێنێکی نادیار، هه‌روا به پێی هه‌مان سه‌رچاوه
دوێنێ 35 که‌س له زیندانیانی کانی گۆمه ڕایانگه‌یاندووه که
مان له خواردن ده‌گرن و خوازیاری ئه‌وه بوون که ته‌واوی
زیندانیه‌کان ئازاد بکرێن و تاقیب کردنی خه‌ڵكی ناڕازی کۆتایی
پێ‌بێت و خواستی جه‌ماوه‌ری ناڕازی به‌دیبێت.
ئێمه
له ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق،
وێڕای پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له خواسته‌کانی
جه‌ماوه‌رهه‌وڵه سه‌رکوتگه‌رییه‌کانی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار
مه‌حکوم ده‌که‌ین و خوازیاری ده‌ستبه‌جێ ئازاد کردنی بێ
قه‌ید و شه‌رتی هه‌موو به‌ندکراوانی ناڕه‌زایه‌تییه
جه‌ماوه‌رییه‌کانین.
هاوکات
بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی خواسته‌کانی
جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌که‌ین که له ده‌وری ئه‌م خواستانه‌ی
خواره‌وه هه‌وڵه‌کانی خۆیان یه‌کگرتوو ڕێکخراو بکه‌ن:
-
ئازادکردنی بێ قه‌ید و شه‌رتی ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی که
له په‌یوه‌ند به به‌شداری کردن له خۆپیشاندانه‌کان
ده‌ستگیرکراون. هه‌روا کۆتایی هێنان به تاقیبکردنی
هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان. هیج که‌س نابێت به هۆی
به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کان سزا بدرێت.
-
دادگایی کردنی ئاشکرای ته‌واوی ئه‌وانه‌ی دستیان هه‌بووه له
ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران و ئه‌زیه‌ت و ئازاردانیان.
-
دابین کردنی ئاو و کاره‌با و سووته‌مه‌نی پیویست بۆ خه‌ڵک به
نرخێکی هه‌رزان.
-
به ڕه‌سمیه‌ت ناسینی ئازادی کۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان و
مانگرتن و پێکهێنانی ڕێکخراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستانه‌وه.
ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و هه‌وڵی ڕیسواکردنی کرده‌وه
سه‌رکوتگه‌رانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات ده‌بێت تاکو به‌دیهاتنی ئه‌و خواستانه‌و ئازادبوونی دوا
به‌ندکراو درێژه‌ی ببێت. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق له‌م
پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌خاته کار.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق
2006-08-17
|