پاش ماوه‌ی
زۆرتر له یه‌ک مانگ شه‌ڕێکی خوێناوی له نێوان ئیسرائیل
له‌لایه‌ک و حیزبوڵای لوبنان له لایه‌کی تره‌وه سه‌ره‌نجام
به قه‌بووڵکردنی بریارنامه‌ی ئاگربه‌سی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
UN
(ژماره 1701) له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه،کۆتایی پێهات . له‌م
شه‌ڕه‌شدا وه‌ک هه‌ر شه‌ڕێکی دیکه، ئه‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی و خووی
دڕنده‌ی ئینسانیی له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه نیشاندرا.
هه‌ردوولا به‌گوێره‌ی توانا و ده‌ره‌تان،هه‌موو ئیمکانی خۆیان
بۆ خوڵقاندنی جه‌نایه‌ت و نیشاندانی رووی جه‌نایه‌تکارانه‌ی
خۆیان به‌کار هێنا. بۆیه هیچ لایه‌ن و مروڤێکی ئینساندۆست و
دژی شهڕناتوانێ هه‌ردوولایان وه‌ک یه‌ک به تاوانبار و
جه‌نایه‌تکار نه‌ناسێ. چوونکه ئه‌گه‌ر قه‌بووڵمان بێت که
شه‌ڕ حاسڵی به بنبه‌ست گه‌یشتنی دیالۆگ و سیاسه‌ته، ئه‌وا
سیاسه‌تی هه‌ردوولا وه‌ک یه‌ک بووه. که ئه‌ویش هه‌میشه توند
و تیژی و کوشت و کوشتاری لێ به‌جێ ماوه.
له‌م
ماوه‌دا زۆر وتارمان له‌مباره‌وه دیتوه و هاوکات شاهێدی
هه‌ڵوێستی ئاشکراو لاوه‌کیی زۆر لایه‌ن و حیزبی سیاسی بوین.
دیاره مه‌به‌ستی من کوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانه
به گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانیی
کوردستانه‌وه‌یه. ئه‌گینا هه‌ڵوێستی که‌س و لایه‌نه‌کانی
ده‌روه‌ی ئه‌م بازنه پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.ئه‌گه‌رچی
نرخاندنی هێندێک لایه‌ن بۆ ناساندنی روواڵه‌تی درۆزنانه‌یان
پێویسته. که نموونه‌یه‌کیان ئیسڵاح ته‌ڵه‌بانی کوردی
لایه‌نگری کۆماری ئیسلامین.ئه‌م که‌سانه‌ش هه‌ر وه‌ک حکوومه‌تی
ئێران له رووانگه‌ی ئیدئولوژیکیی خۆیانه‌وه(ئیسلام) چاویان
له‌و شه‌ڕه ده‌کرد و له‌ئه‌نجامدا بێجگه له "به‌رژه‌وه‌ندیی
جیهانی ئیسلام" که له "حیزبوڵا"دا خۆی ده‌نواند،چاویان له
ئه‌سڵی رووداوه‌که و جه‌نایه‌ت و تاوانه‌کانی لایه‌نێک و
پشتیوانانی که حکوومه‌تی ئیسلامی ئیرانه، ده‌پۆشی. هه‌روه‌ها
نموونه‌یه‌کی دیکه هێندێک که‌س و لایه‌نی ناو نه‌ته‌وه‌کانی
دیکه‌ن که به‌رواڵه‌ت خۆیان به چه‌پ یا لائیک ده‌زانن (وه‌ک
هێندێک له هێزه چه‌ند که‌سییه‌کانی خارج نشین .یا که‌سانی
وه‌ک "فه‌ریبورز ڕه‌ئیس دانا"، که به‌ناو دژایه‌تی کردنی
ئامریکا و ئیسرائیل و پاراستنی یه‌کێتی خاکی لوبنان، حیزبوڵا
یان لێ ده‌بێته هێزێکی رزگاری خوازی شوڕشگێڕ. که ئه‌گه‌ر
به‌یانی شتێک له یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان
به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه روو بدات،ئه‌مجاره هێزێک وه‌ک سپای
پاسداران و "ویلایه‌تی فه‌قی"،جێگه‌ی حیزبوڵایان بۆ
ده‌گرنه‌وه و ئه‌و هێزانه‌ی که هه‌وڵی کۆتایی هێنان به
کۆنه‌په‌رستی ده‌ده‌ن ،ده‌بنه دارده‌ستی ئامریکا و .....
ئیستا
بهختهوهرهانه واوێده‌چی (ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی کاتیش بووه)
ئه‌و شه‌ڕه ته‌واوبووه. به‌ڵام هه‌ڵا و بگری پاش ته‌واو
بوونی شه‌ڕ، هیچی له سه‌رده‌می شه‌ڕه‌که که‌متر نه‌هێناوه.
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولا(به پشتیوانهکانیانهوه)
خۆیان به‌براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ناوده‌به‌ن. وه‌ک دیتمان پاش
ئاگربه‌س، ئیسرائیل ڕایگه‌یاند که خۆی به سه‌رکه‌وتووی شه‌ڕ
ده‌زانێ . چوونکه مه‌یدانی به حیزبوڵا چۆل کردووه و پاش
زیاتر له 40 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی لوبنان و له‌شکری ئه‌و
حکوومه‌ته‌ی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری لوبنان1.
سه‌روککۆماری ئامریکاش هه‌ر
بۆچوونێکی ئه‌وتۆ واتا سه‌رکه‌وتنی ئیسرائیلی هێنایه ئاراوه.
له‌ملاشه‌وه ،حیزبوڵا، پاش ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س،
"سه‌رکه‌وتنی مێژوویی خۆی و ئیسلامی" ڕاگه‌یاند و شانبه‌شانی
حیزبوڵا، ئاغاکانیشێ(حکوومه‌ته‌کانی ئێران و سووریه)
حیزبوڵایان به سه‌رکه‌وتوو ناوبرد. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه،
رێبه‌ری حکوومه‌تی ئێران که تا پێش شه‌ڕه‌که پێوه‌ندی خۆی
له‌گه‌ڵ حیزبوڵاله باری یارمه‌تیی دارایی و چه‌ک و
تهقهمهنیییهوه ئینکار ده‌کرد، سه‌ره‌ڕای به‌سه‌رکه‌وتوو
زانینی حیزبوڵا،په‌یامی پیرۆزبایی تایبه‌تیی بۆ "حه‌سه‌ن
نه‌سروڵا"(سه‌رۆکی حیزبوڵا) نارد و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه بۆ شه‌ڕ
و ماڵوێرانی و جه‌نایه‌ت هانی دا. هاوکات ئایه‌توڵاکانی ئێران
"فتوا"یان ده‌رکرد که به‌شێک له "سه‌همی ئیمام"2
،ده‌بی بۆ حیزبوڵا ته‌خان بکرێت.واتا یارمه‌تیدانی حیزبوڵایان
کرده وه‌زیفه‌یه‌کی شه‌رعی.
ڕاستی ئه‌وه‌یه له‌و ماوه‌دا، شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و
حیزبوڵا بووه مه‌یدانی له مه‌حه‌ک دانی بیر و ڕا و بۆچوونه
جۆر به جۆره‌کان. به شێوه‌یه‌ک زۆر که‌س و هیزی سیاسی
هه‌بوون که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نن گۆڕانیان
به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ده‌بینین هێشتا به
پێوه‌ری سه‌ده‌می شه‌ڕی سارد سیاسه‌ت ده‌که‌ن و هێشتا به
کاتاگۆری و پێوه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ڵوێست ده‌گرن و
ده‌ژین. بۆیه هه‌رکه‌س دژی ئامریکا بوو ئه‌وه شوڕشگێڕ و له
سه‌ر هه‌قه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه تێروریستکی وه‌ک
شێخ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بێت. له‌م لاشه‌وه هێندێک لایه‌ن و
به‌تایبه‌ت تاکی هاونیشتمانیمان، که پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی
سارد، ئه‌وانیش له باوه‌ڕه‌کانیان "سارد" بوونه‌ته‌وه ، به
مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ڕابردوو، به‌شێوه‌یه‌کی
قیزه‌ون دیفاع له ئامریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌که‌ن و له‌و
پێناوه‌دا چاو له هه‌موو جینایه‌تێکی ئه‌مانه ده‌به‌ستن.
ئه‌و هه‌ڵوێستانه که باسکران ئێمه له کاتی شه‌ڕه‌که‌دا و
ته‌نانه‌ت ئێسته‌ش پاش ئاگربه‌س به‌چاو ده‌یانبینین. بۆ
نموونه ده‌سته‌ی ئه‌وه‌ڵ که خۆیان به "چه‌پ" و دژی
ئیمپیالیست ده‌زانن،له کاتی شه‌ڕه‌که‌دا، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل
ده‌یکرد به ئاو و تاوه‌وه بڵاویان ده‌کرده‌وه و زۆرجار که
ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان ده‌ر ده‌کرد یا چاوت له رادیو یا
به‌رنامه‌یه‌کی تهفهریونی ده‌کرد، پێت وابوو چاو له
ئورگانێکی رێکخراوێکی ئیسلامی سیاسی ده‌که‌ی.مه‌سه‌له‌ن
حیزبوڵا که له رۆژێکدا 200 تا 300 راکێت و "کاتیوشا"ی به بێ
نیشانه‌گرتن له ناوه‌نده‌کانی نیزامی و به‌شێوه‌ی ره‌مه‌کی
ده‌باراند به‌سه‌ر شار و شارۆچکه‌کانی ئیسرائیل‌دا ، که
ماڵوێرانی و کوشتنی خه‌ڵکی سئڤیلیشی به‌داوه بوو، ئه‌مانه
ته‌نانه‌ت جارێکێس ئیدانه و مه‌حکوومیان نه‌کرد.
له‌و لاشه‌وه،کۆنه چه‌په‌کان و خه‌ڵکانی وه‌زاڵه هاتوو
له‌ده‌س ئیسلامی سیاسی(به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) چاو
پۆشییان له هه‌موو کوشتار و وێرانکارییه‌کانی ئیسرائیل
ده‌کرد و ئه‌و جینایه‌ته‌یان به‌ناوی دیفاع له خۆ،پاساو
ده‌کرد.به‌بێ ئه‌وه چاو له‌وه بکه‌ن که بارمته‌گرتن و
شهڕههڵگیرسانی حیزبوڵا چ پێوه‌ندییه‌کی به خه‌ڵکی
ئاساییه‌وه هه‌یه که ئیسرائیل به شێوه‌ی ره‌شه‌کوژی و بێ
هه‌ڵاواردن به ئاگر و ئاسن به‌ر بووبوه گیانیان و ده‌یانی
کوشت و ماڵی وێران ده‌کردن.
ئێستا پاش شه‌ڕه‌که‌ش ئه‌م بۆچوونانه، هه‌ر به‌پێی فیکر و
حه‌زه‌کانی خۆیان سیاسه‌ت ده‌که‌ن و رووداوه‌کان لێک
ده‌ده‌نه‌وه. بۆیه لایه‌نی یه‌که‌م حیزبوڵا به سه‌رکه‌وتوو
ده‌زانێ و لایه‌نی دووه‌م،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هێندێکیش له
دژکرده‌وه‌کانی ئیسرائیل ناهومێد بووه‌و چاوه‌روانی شه‌ڕی 6
رۆژه‌یان!!
لێده‌کرد، به‌ڵام هه‌ر حه‌ز ده‌که‌ن ئیسرائیل به سه‌رکه‌وتوو
بناسێنن.
ئێسته که باسی دوو شیوه بۆ چوون له‌سه‌ر رووداوێکی
ناوچه‌یی- جیهانی ده‌که‌م وا باشه باسی بۆچوون و روانگه‌ی
سێهه‌میش بکه‌م. که ئه‌ویش رووانگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌م
رووانگه‌یه، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یا بۆچوونه‌کانییه‌وه چاو
له هیچ کێشه و مه‌سه‌له و دیارده‌یه‌ک ناکات. به‌ڵکه به
به‌یان کردنی ڕاستییه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به حه‌زی خۆی
نه‌بێ و هه‌روه‌ها له رووانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه(بۆ
ئێمه کۆمه‌ڵگه‌ی کۆردستان) چاو له کێشه و رووداوه‌کان
ده‌کات.
ئه‌م بۆچوونه که له هه‌موو شوێنێک به‌دی ده‌کرێ و تایبه‌ت
به ئێمه‌ی کورد نییه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و شه‌ڕه‌ی
مه‌حکووم کرد. هه‌ردوولایانی به جه‌نایه‌تکار و ئینسان کوژ
ناوبرد. هه‌ر به‌و پێیه‌ش پاش ئاگر به‌س هیچ لایه‌کیان نه‌ک
هه‌ر به براوه نه‌ناساند، به‌ڵکه هه‌ردوولایان تا ئێستا به
دۆڕاو زانیوه.
من که خۆم به رێره‌وی بۆچوونی سێهه‌م ده‌زانم ،هه‌وڵده‌ده‌م
له‌م رووانگه‌وه چاوێک به ئه‌نجامی شه‌ڕه‌که‌دا بخشێنم.
گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه لێک بده‌ینه‌وه و بزانین
کێ توانیویه سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی خۆی بباته پێش و
سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنی،له پێشدا ده‌بێ چاو له ئامانج و
هۆی ده‌سپێکردنی شه‌ڕه‌که بکه‌ین.
له حیزبوڵاوه ده‌سپێده‌که‌م. ئه‌وه‌ی که حیزبوڵا ده‌سکردی
حکوومه‌تی ئێرانه شتێکی روونه و پێویست به
دووباره‌کردنه‌وه ناکات. ئێران ئه‌م تاقمه چه‌کداره‌ی
هه‌میشه به‌پێی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی به‌کار
هێناوه. ئێمه له 20 ساڵی ڕابردوودا ئه‌و ڕاستییه‌مان
دیتووه. که نموونه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئامریکا
له لوبنان و کوشتنی سه‌دان که‌س بوو. هه‌روه‌ها حکوومه‌تی
ئیسلامی له کوشتنی نه‌یارانی خۆیدا،له‌م تێروریستانه که‌ڵکی
وه‌ر گرتووه که نموونه‌ی زیندووی "حه‌نیف نه‌قاش" ه3
، که هه‌وڵی دا شاپووری به‌ختیار بکوژێ. هه‌روه‌ها له کوشتنی
دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕیانی له ئاڵمان،چه‌ند که‌س له
ئه‌ندامانی تیمی تێرور خه‌ڵکی لوبنان و ئه‌ندامی حیزبوڵا بوون
که لانی که‌م یه‌کیان گیرا. هه‌روه‌ها له ئێرانیشدا بۆ
سه‌رکوتی ده‌نگی ئیعترازی جه‌ماوه‌ری زۆرجار حکوومه‌ت له
حیزبوڵا که‌ڵکی وه‌رگرتووه.
دواین جار که ئێران له حیزبوڵا که‌ڵکی وه‌رگرت، بۆ شێواندنی
بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوو. که ئه‌ویش به هێرشی
حیزبوڵا بۆ سه‌ر هیزه‌کانی ئیسرائیل و کوشتنی چه‌ند که‌س و
به‌دیل گرتنی 2 سه‌ربازی به‌دواوه بوو. ئه‌م کرده‌وه‌ی
حیزبوڵا بیابوویهکی باشی دایه ده‌ستی ئیسرائیله‌وه که به
واتای خۆی بۆ پاککردنه‌وه‌ی یه‌کجاریی حیزبوڵا هه‌نگاو
هه‌ڵگرێ.
به‌ڵام ئامانجی ئێران(که ئامانجی حیزبوڵاشه) له‌م
کاره،واتابهشهردانی ئیسرائیل و حیزبوڵا چی بوو. یه‌که‌م
ئه‌وه‌ی که سه‌رنجی ڕای گشتی له‌سه‌ر کێشه‌ی ئه‌تۆمیی خۆی
دوور بکاته‌وه. گه‌رچی ئه‌مه نه‌یده‌توانی بۆ حکوومه‌تی
ئێران عیلاجی یه‌کجاری بێ و ته‌نیا ده‌رمانێکی کاتی بوو،
به‌ڵام وه‌ک دیتمان له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا کێشه‌ی ئه‌تۆمیی
ئیران ، که تا ئه‌وکات له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو
دهنگوباسهکانهوه بوو، فه‌رامۆش کرا. دیاره ئێران پێی
ناخۆش نه‌بوو که ئاگری شه‌ڕه‌که به‌رفراوانتر بێ و ده‌وڵه‌تی
لوبنان خۆی بکات به خاوه‌نی شه‌ڕه‌که و گه‌ریش بکرێ پێی
سووریه‌ی تێهوه بگلێ و به‌کورتی شه‌ڕه‌که به قه‌ولی
ئاخونده‌کان ببێته شه‌ڕی "جیهانی ئیسلام" و ئیسرائیل. به‌ڵام
وه‌ک دیتمان هه‌موو هه‌وڵه دیپلوماتیکیهکانی ئێرانیش
نه‌یتوانی ئه‌و ئامانجه وه‌دی بێنی. به‌شێوه‌یه‌ک که
کۆبوونه‌وه‌ی "یه‌کێتی عه‌ره‌ب" بۆ داکۆکی له وڵاتێکی
عه‌ره‌بی(لوبنان) هیچ ههنگاوێکی هه‌ڵنه‌گرد و ته‌نیا به
ده‌رکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه
قه‌ناعه‌تی هێنا. هه‌نگاوی دواتری ئێران ، کۆبوونه‌وه‌ی
وڵاتانی ئیسلامی بوو. له‌م هه‌نگاوه‌شدا ئێران هیچی چنگ
نه‌که‌وت. چوونکه زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی هه‌ر وه‌ڵامی
بانگهێشته‌که‌یان نه‌دایه‌وه و کۆبوونه‌وه‌که به‌بێ
به‌شداریی به‌شێکی زۆر و گرینگی ئه‌م وڵاتانه پێک هات و
نه‌یتوانی هیچ بڕیارێکی گرینگتر له یه‌كێتی عه‌ره‌ب ده‌ربکات.
له‌وه‌ش گرینگتر، هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی لوبنان بوو که
نه‌که‌وته شووین "رێنوێنی"یه‌کانی ئێران. به‌تایبه‌ت گه‌ر
ئه‌وه له‌پێش چاو بگرین ده‌وڵه‌تی لوبنان دڵێ خوێنی له
حیزبوڵا و ئێران هه‌یه. چوونکه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه به
پووڵ و پاره‌ی ئێران و هاوکاریی سووریه، حیزبوڵا ده‌وڵه‌تێکی
له نێو ده‌وڵه‌تی لوبناندا پێک هێناوه و له‌ناوچه‌ی ژیر
ده‌سه‌ڵاتیدا(باشووری لوبنان)حکوومه‌تی لوبنان هیچ ئیراده و
بوونێکی نه‌بووه.
به‌م شێوه به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که ئێران له‌م
ئامانجه‌یدا سه‌ر نه‌که‌وت و بێگومان له رۆژانی داهاتوو دا
ئێمه شاهێدی هه‌رچی قووڵتر بوونی کێشه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران
ده‌بین.
ئامانجێکی دیکه‌ی ئێران له وه‌پێش خستنی حیزبوڵا،که ئه‌میش
پێوه‌ندیی به ئامانجی یه‌که‌مه‌وه هه‌یه، نیشاندانی
ئه‌وه‌یه که بڵێت من ئه‌وه‌نده ده‌ستم هه‌یه و گه‌ر به‌ر
په‌لامار بکه‌وم، شه‌ڕه‌که هه‌ر له ئێران‌دا ناوه‌ستێ و
شووێنه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک لوبنان و ئێراق و.. ده‌گرێته‌وه.
واتا له ڕاستیدا ئێران ده‌ستی پێشی گرتووه که پاش نه‌که‌وێ.
تابه‌ڵکوو ،ئیسرائیل و ئامریکا و به‌گشتی به‌ره‌ی دژ
به‌حکوومه‌تی ئێران، به‌له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسیی و
کۆمه‌ڵایه‌تیی ئیمرۆ ،ده‌ست له به‌رۆکی ئاخونده‌کان به‌رده‌ن
و وه‌ک "گه‌وره هێزێکی جیهانی ئیسلام" ددانی پێدا بنێن. ئه‌م
بۆچوونه‌ی ئێران، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌یه و که‌س له‌به‌رانبه‌ریدا
پاشه‌کشه ناکات، به‌ڵام له‌و ڕاستیانه‌ی خواره‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرێ. وه‌زعی ئاڵۆزی ئیراق و ئه‌فغانستان و به‌گشتی
ژۆژههڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزتری ئامریکا له‌م
وڵاتانه و سه‌رهه‌ڵدانێکی به‌رفراوانی هه‌ستی دژ به رۆژئاوا
له‌نێو موسولمانانی فاناتیک و تاراده‌یه‌کیش له نێو
موسوڵمانانی ساده‌دڵ و دواکه‌وتوودا و په‌ره‌سه‌ندنی کرده‌وه
و چالاکییه تێروریستییهکان. به‌ڵام ئاشکرایه که نه
ئامریکا و نه ئورووپا ناتوانن له به‌رانبه‌ر ئه‌م
گهردهنکهشیهدا ته‌سلیم ببن. چوونکه حکوومه‌تی ئیران و
بیروباوه‌ڕه فاناتیکهکهی ،نه‌ک هه‌ر ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندی
رۆژئاوا ده‌سته‌به‌ر بکا،به‌ڵکوو به‌هۆی ناپایه‌داریی له
سیاسه‌ت و پاشهرۆیی ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیری زۆرتری
ناوچه‌که و ته‌نانه‌ت جیهان. که ئه‌مه‌ش به‌زیانی سه‌رمایه
و ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌کانه.بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌زعی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیی جیهان سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش خراپتر بێت،و ئامریکا و
هاوپه‌یمانه‌کانی سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش له زه‌لکاوی داگیرکاری‌دا
چهقیبێتن و گه‌ر حکوومه‌تی ئێرانیش ده‌یان گارانتیی هاوکاری و
نۆکه‌رییان پێ‌بدا، هێشتا هه‌ر ڕازی ناده‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی یاخی
و فاناتیک به‌که‌نه شه‌ریکی خۆیان. چوونکه ده‌زانن له دریژ
خایه‌ندا سه‌ره‌نجام فاناتیزمهکهی هه‌ڵوێستی چه‌واشه ده‌کات
و زیانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ. بۆیه له‌مباره‌شه‌وه به‌باوه‌ڕی من
ئیران هیچ سه‌رکه‌وتنێکی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبوڵاش به ئێرانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه،
له‌راستیدا حیزبوڵاش سهرکهتورنێکی نه بۆخۆی و نه بۆ
باربووکهرهکهی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
به‌ڵام
له‌لایه‌نه‌که‌ی دیکه واتا
ئیسرائیل.
ئیسرائیل که له 60 ه‌کاندا،له‌گه‌ڵ ناسیوناڵیزمی فه‌له‌ستینی
و بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریی پێشمه‌رگانه رووبهرووبوو، به
هه‌رشێوه‌یه‌ک بوو له درێژ خایه‌ندا به‌سه‌ر ئه‌و
بزووتنه‌وه‌دا سه‌رکه‌وت و هێزه سیاسییه‌کانی نوێنه‌ری ئه‌و
بزووتنه‌وه‌ی هێنایه ئاستی دابه‌زاندن و تاڕاده‌یه‌ک ته‌سلیم
بوون. به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ هیزی ئیسلامی ده‌رگیره. ئه‌ڵبه‌ت
ئه‌مه ته‌نها ده‌ردی ئیسرائیل نییه و هه‌موو ناوچه‌که‌ی
گرتووه‌ته‌وه. له ڕاستیدا ئێستا زۆربه‌ی هێزه
نیشتمانییه‌کان ،به‌هۆی گه‌نده‌ڵکاری خۆیان و سیاسه‌تی
ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه(له دووبه‌ره‌ی رۆژئاوا و ئیسلامی
سیاسی‌دا) به‌شێکی زۆر له پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان له‌ده‌س
داوه4.
که نموونه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان جۆری حیزبوڵا و ئه‌لقاعیده
و حه‌ماس و جه‌یشی موحه‌مه‌د و ئه‌نساری ئیسلام و سپای
موحه‌مه‌د و سه‌در و به‌در و ... له‌ناوچه‌که‌دایه. له
ڕاستیدا هه‌رکام له‌م ده‌سته و تاقمانه که ناویان هات،
بۆخۆیان هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر عیلمانییه‌ت و ده‌سکه‌وته‌کانی
تائیمرۆی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
وه‌ک باسم کرد ئیسرائیل ئێستا له‌گه‌ڵ تاقمه فاناتیکهکان
ده‌رگیره. کهلهبهختی ره‌شی حه‌ماس له ناوچه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی،له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا، ده‌سه‌ڵاتی
به‌ده‌سته‌وه گرتووه ؛ و حیزبوڵاش له باشووری لوبنان
بووه‌ته هێزێک که ده‌سه‌ڵات و هێز و توانایی دارایی و
نیزامیی له ده‌وڵه‌تی لوبنان زۆرتره و بێجگه له‌وانه
چه‌ندین هێزی فاناتیکی چکۆله‌ی دیکه‌ش له‌ناوچه‌که چالاکن .
له‌وه‌ش خراپتر،وای لێهاتووه که هێزه فاناتیکهکان هیزه
نهتهوهییهکانیشیان به شوێن خۆیاندا کێشاوه. که نموونه
سه‌رهه‌ڵدانی لکێکی تێرۆریسته له‌نێو "رێکخراوی فه‌تح"دا
به‌ناوی "شه‌هیدانی ئه‌لئه‌قسا".
ئه‌و رێکخراوانه و به‌تایبه‌ت حه‌ماس له ناوخۆ و حیزبولای
لوبنان له باکوور،کۆسپێکی گه‌وره‌یان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئیسرائیل پێک هێناوه تاوه‌کوو نه‌توانن به ئامانجه‌کانیان
بگه‌ن.دیاره ئه‌مه هیچ رهواییهک به چالاکیی تیروریستانه‌ی
حه‌ماس و حیزبوڵا نادات.
ئه‌و گرفتانه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌و هۆیه‌وه
که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل نایانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی
عادیلانه کێشه‌ی فه‌له‌ستین چاره‌سه‌ربکه‌ن، تووشی
سه‌ره‌گێژه هاتوون. واتا هه‌م نایانه‌وی مافی فه‌له‌ستین
بده‌ن و هه‌م ده‌یانه‌وێ بێ کێشه ژیان بکه‌ن. له ڕاستیدا
ئه‌م رێبازه‌ی ئیسرائیل و به‌تایبه‌ت پاش کێشانی رێکخراوی
ئازادیخوازی فه‌له‌ستین(PLO)بۆ
ناوچه‌که و بێ ئیعتبار کردنی(ئه‌ڵبه‌ت هۆیه‌کی گه‌وره‌شی
گه‌نده‌ڵیی خۆیانه)،بواری سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه و جه‌ماوه‌ری
بوونی هێزه فاناتیکهکانی خۆش کرد. به‌هه‌رحال له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماده نییه به رێگه‌ی ئاشتیخوازانه و
دیموکراتیک مافی چاره‌نووسی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بسه‌لمێنێ،
ئههکات زۆریش پێی ناخۆش نه‌بوو که هێزه فاناتیکهکان
به‌هێز بن. تا به‌و شێوه کرداری تێروریستیی ئه‌وان بکا به
به‌ڵگه‌ی هه‌قانییه‌تی خۆی.
پاش به‌هێزبوونی ئیسلامی سیاسی له‌ناوچه‌که، ئیتر له
ئیسرائیل و باشوری لوبنان ئیمه شاهێدی چالاکیی تیروریستی و خۆ
کوژین. به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و کردارانه دژی خه‌ڵکی سیڤیل
به‌ریوه ده‌چن. ئه‌مانه به‌فریای سیاسه‌تی شه‌رخوازانه‌ی
ئیسرائیله‌وه هاتوونه و به داخه‌وه،به‌ره‌ی ئاشتیخوازی له
هه‌ردوولای هه‌رچی لاوازتر کردوه.
پاش هێرشه‌که‌ی حیزبوڵا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی سنووری ئیسرائیل و
لوبنان و به‌دیل گرتنی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی (که له
سه‌ره‌وه به درێژه هۆکاره‌کانی باسکراوه)، ئیسرائیل
هێرشێکی به‌رفراوانی له ئاسمان و ده‌ریا و زه‌ویه‌وه کرده
سه‌ر لوبنان.
ئیسرائیل به پێچه‌وانه‌ی 3 شه‌ڕی ڕابردوو که‌له‌گه‌ڵ "جیهانی
عه‌ره‌ب" کردووه‌یه، ئه‌مجاره ، سه‌ره‌ڕای تێکنولوژیی
پێشکه‌وتووتر، تا ئێستا نه‌یتوانیوه به ئامانجه
دیاریکراوه‌کانی بگات.
ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ،که هاتووه حیزبوڵا له سه‌ر زه‌وی پاک
بکاته‌وه. به‌ڵام به باوه‌ڕی من ئیسرائیل هه‌م له باری
هه‌ڵسه‌نگاندنی
شه‌ڕه‌که و هه‌م له‌باری زانیاری له سه‌ر تواناییه‌کانی
حیزبوڵا له هه‌ڵه‌دا بوو. چوونکه ئیسرائیل له شه‌ڕه‌کانی
پێشوودا له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی کلاسیکی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان
ده‌رگیر بوو. که یه‌که‌م؛ له‌شکری مونه‌زه‌م و ئارایش دراون و
له پێگه و سه‌بازخانه یا شه‌ڕی مه‌یدانی دا دیارن و خاوه‌ن
ئامراز و ئامێری جۆربه‌جۆری قورسن و جمجووڵیان ئاسان نییه.
دووه‌م؛ ئه‌ندامانی ئه‌رته‌شێکی کلاسیک، کارمه‌ند و مووچه‌خۆری
ده‌سه‌ڵاتن و زۆرجار هیچ هه‌ستێکیان بۆ شه‌ڕ نیه و تێكنولوژیی
پێشکه‌وتوو به‌ئاسانی وره‌یان ده‌شکێنی و په‌رش و بڵاویان
ده‌کات. ( وه‌ک دیتمان له‌شکه‌ره جۆربه‌جۆره‌کانی سه‌دام
حوسێن که هه‌موو وڵاتانی ناوچه(به ئێرانیشه‌وه) لێی
ده‌ترسان، به‌رگه‌ی یه‌ک مانگ شه‌ڕی تێکنولوژیی ئامریکا و
هاوپه‌یمانه‌کانی نه‌گرت و لێک بڵاو بوو.
به‌ڵام ئیسرائیل که هیرش ده‌کاته سه‌ر لوبنان له‌به‌ر ئه‌وه
تووشی هیچ له‌شکرێکی رێک و پێک و دامه‌رزاو نابێ،ده‌که‌وێته
بومباران کردنی خانوو به‌ری خه‌ڵک و کوشتارێکی فراوان له
خه‌ڵکی ئاسایی ده‌کات . شانبه‌شانی هه‌موو ئه‌و کوشتارانه،
ژێربینای ئابووری و پیشه سازیی لوبنان به بومباران تێک و پێک
ده‌دات. تا به‌و شێوه به‌خه‌یاڵی خۆی ئه‌و ماڵوێرانی و
کوشتاره خه‌ڵکه‌که له حیزبوڵا عاسێ بکات. له‌م لاشه‌وه
له‌کاتی چوونه پێش بۆ ناو خاکی لوبنان ته‌نیا له‌گه‌ڵ
چه‌کداری نامونه‌زه‌م(گه‌ریلا) ده‌رگیره ده‌بێ . ئه‌م
چه‌کدارانه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌فسه‌ر و دهرجهدار و سه‌ربازی
له‌شکره کلاسیکه‌کان، خاوه‌ن ئیدئولوژین و هه‌موویان
خۆخوازانه چه‌کیان هه‌ڵگرتووه و بۆ ئیسلام و چوونه به‌هه‌شت
ده‌جه‌نگن. ئه‌وه‌یه که ئیسرائیل زیانێکی زۆری گیانی له
سه‌ربازه‌کانی ته‌حه‌مول ده‌کات. هاوکات حیزبوڵا به هاویشتنی
ڕاکێتی جۆر به جۆر(زهڵزال، خه‌یبه‌ر، فه‌جر و له هه‌موو
گرینگتر کاتیوشا)، که هه‌موویان ده‌توانرێن به ئاسانی
بگوێزرێنه‌وه، شار و شارۆچکه‌کانی ئیسرائیل ده‌داته به‌ر
بارانی هه‌زاران ڕاکێت.
گه‌رچی له‌م شه‌ڕه‌دا حیزبوڵاش تووشی زیانی زۆر هات و ئیسرائیل
توانی به‌شێکی زۆر له باشووری لوبنان داگیر بکات و تا کاتی
ئاگر به‌س هێندێک له ستراتێژیی نیزامی خۆی بباته پێشه‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئیسرائیل له سه‌ر خۆی حیسابی ده‌کرد ،پێی
نه‌گه‌یشت . هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو که ناره‌زایه‌تیی گشتی له نێو
خه‌لكدا سه‌ری هه‌ڵدا و سه‌روک وه‌زیر و وه‌زیری به‌رگری یان
به بێ لیاقه‌ت و خه‌تابار ناساند.
به‌و شتانه‌ی که باسم کرد، به‌باوه‌ڕی من تا ئێستا ئه‌م
شه‌ڕه هیچ لایه‌نێکی براوه‌ی نییه. چوونکه له‌لای
حیزبوڵاوه، یه‌که‌م ئێران وه‌ک بڕیارده‌ر و شوێنگری ئامانجه
دیارکراوه‌کانی ،به هیچکام له ئامانجه‌کانی نه‌گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها به هاتنی 15 هه‌زار سپای ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی
لوبنان بۆ باشوور و 15 هه‌زار سپای پارێزه‌رانی ئاشتی (UNIFIL
)به سه‌رپه‌رستیی فه‌رانسه،حیزبوڵا ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
پێشووی له باشووری لوبنان نامێنی. هه‌روه‌ها ئیمکانی
چهککردنیشی وه‌ک ئه‌وه‌ی له بڕیارنامه‌ی 1701ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش‌دا هاتووه، له ئارادایه. جانازانم کوێی ئه‌مانه
سه‌رکه‌وتنه، که ئێران و حیزبوڵا و هێندێک که‌س و لایه‌نی
"به رواڵه‌ت دژی ئیمپریالیست"ی بهناوهۆک فاناتیکی ده‌ورانی
شه‌ڕی سارد، ئیدیعای ده‌که‌ن؟
له لایه‌ن ئیسرائییشهوه یه‌که‌م، حیزبوڵا ئه‌گه‌رچی
لێدراوه و بۆ پاش راونراوه و زۆر زانیاری له‌سه‌ر چۆنییه‌تی
ڕاهێنان و ئارایشی نیزامی و یارمه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تی ، نیزامی
و داراییه‌کانی که ئێران پیی کردووه، به‌ده‌ست هێناوه.
به‌ڵام حیزبوڵا هه‌ر ماوه و هێشتا هه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌ی
هه‌یه که پێش شه‌ڕ هه‌یبوو. دووه‌م ،ئیسرائیل که له
شه‌ڕه‌کانی ڕابردوودا و ته‌نانه‌ت ئه‌وه شه‌ڕه‌ش که له ساڵی
1982 دژی
PLO
له لوبنان کردی سه‌رکه‌وتوو بووه. ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه تا
پێش ئه‌م شه‌ڕه لایه‌نی عه‌ره‌بی تووشی سه‌رشۆڕی و لایه‌نی
ئیسرائیلی تووشی لووت به‌رزی کردبوو. به‌ڵام له‌م شه‌ڕه‌دا
ئه‌نجامه‌کان وه‌ک لێکدانه‌وه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل
به‌ده‌ست نه‌هاتن . بۆیه ئه‌مجاره چه‌شنێک سه‌رشۆڕی تووشی
له‌شکری ئیسرائیل هات. ئه‌ڵبه‌ت من جیا له‌وانه‌ی باسم کرد
هۆکارێکی دیکه‌ی ئه‌مه له‌وه‌دا ده‌بینم که بیروڕای گشتی له
ئیسرائیل له چه‌ندساڵی ڕابردوودا زۆر گۆڕاوه و تا هاتووه
فاناتیزمی جووله‌که رووی له کزی کردووه. بۆیه لاوێکی
ئیسرائیلی ئیدی وه‌ک ساڵه‌کانی پێشوو نایه‌وێ بۆ فراوان خوازیی
ده‌سه‌ڵاتداران بکوژرێت. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ناردویانه
وڵاتێکی دیکه داگیر بکات نه‌ک له "نیشتمان"ی خۆی پارێزگاری
بکات.
به پێی ئه‌وه‌ی باسم کرد من تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به
براوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه نازانم. به‌ڵام به‌باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر
شه‌ڕی چه‌کداری کۆتایی هاتووه، هێشتا شه‌ری سیاسی هه‌ر
به‌رده‌وامه، که ئه‌ویش جێبه‌جێکردن و پیاده‌کردنی
به‌نده‌کانی بڕیارنامه‌ی 1701 ی
UN
ه. بۆیه گه‌ر هه‌رکام له لایه‌نه‌کان بتوانن له شه‌ڕی
سیاسی‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن ،ده‌بێ به‌لایه‌نی براوه‌ی
شه‌ڕ بناسرێ.
وه‌ک ده‌زانین، ئیسرائیل داوی چه‌ککردنی حیزبوڵای کردووه، و
ئه‌وه‌ش به چه‌شنێک له‌و بڕیار نامه‌ی
UN
ه دا هاتووه. جا ئه‌گه‌ر له پرۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و
بڕیارنامه‌دا، حیزبوڵا چه‌ککرا و هیچ هێزێکی میلیشیایی له
لوبنان نه‌ما، ئه‌وه بێگومان ئیسرائیل(و تا ڕاده‌یه‌کیش
ده‌وڵه‌تی لوبنان) براوه‌ی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای
شه‌ڕه‌که‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر حیزبوڵا مل به چه‌ککردن نه‌دات(روواڵه‌تی تا
ئێستای هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبوڵا ئه‌وه‌یه که ئاماده چه‌ک
دانان نییه) و وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌و بتوانێ وه‌ک جاران
ده‌وڵه‌ت له‌نێو ده‌وڵه‌تدا پێک بێنی، ئه‌وا حیزبوڵا
سه‌رکه‌وتووی شه‌ڕ ده‌بێ. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌پێش
چاو بگرین که حکوومه‌تی ئێران وه‌عدی پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری
بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه زیان لێکه‌وتوان داوه به حیزبوڵا.
به‌شیوه‌یه‌ک که رێبه‌ری حیزبوڵا به ئاشکرا ڕایگه‌یاندوه
که هه‌ر زیان لێکهوتوویهک 12 هه‌زار دولار وه‌رده‌گرێ. که
بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌ستی حیزبوڵا له بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و
پاره زۆره‌دا ئاواڵه بێت که به گوێره‌ی هه‌واڵی
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان حیزبوڵا به‌شینه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌ست
پێکردووه، ئه‌وا ده‌توانێ له‌نێو خه‌ڵکی غه‌یر شێعهشدا(وه‌ک
موسوڵمانانی سونی و کوردانی دروزی و مه‌سیحییه‌کان) خه‌ڵکانێک
له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه.
گه‌لاوێژی 2706
تێبینیه‌کان:
1- باشووری لوبنان هه‌ر له کاتی شه‌ڕی 6 رۆژه‌وه که
بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح به رێبه‌ری یاسه‌ر عه‌ره‌فات شه‌ڕی
چه‌کداریی دژی ئیسرائیل ده‌سپێکرد و پاشتر
PLO
پێک هات له کونتڕۆڵی هێزه جۆر به‌جۆره فه‌له‌ستینییه‌کاندا
بووه و قه‌ت ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ناوه‌ندیی به‌خۆیه‌وه
نه‌دیوه. له ساڵی 1982 که ئیسرائیل هێرشی هێنایه سه‌ر
باشووری لوبنان و
PLO
ی وه‌ده‌رنا، هێزێکی تازه به ناوی حیزبوڵا که به‌هۆی
ئیرانه‌وه له جیابوونه‌وه له نیو هێزی شیعه‌ی "ئه‌مه‌ل"
پێک هاتبوو، کونترۆلی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌سته‌وه‌گرت و پاشتر
به به‌رفراوان کردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌کرده‌وه ده‌وڵه‌تێکی
بۆ خۆی پێک هینابوو که خاوه‌نی له‌شکه‌رێکی میلیشیایی به‌هێزی
10000 که‌سه و 80 هه‌زار مووچه‌خۆره. که هه‌مووی له‌لایه‌ن
حکوومه‌تی ئێرانه‌وه دابین ده‌بن.
2 - سه‌همی ئیمام ئه‌رکێکی شه‌رعییه له مه‌زهه‌بی شیعه‌دا
که هه‌ر شیعه‌یه‌ک ده‌بێ به‌شێک له داهاتی خۆی بۆ ئیمامی
12هوم که ئیمامی غایب یا مێهدی مهوعوودی پێده‌ڵێن، ته‌رخان
بکات. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێشتا غایبه،ئه‌و داهاته
ده‌درێ به ئه‌و ئاخونده‌ی که که‌سی شیعه به مه‌رجه‌عی خۆی
ده‌زانێ. له‌م ڕێگه‌وه ساڵانه ئاخونده‌کان داراییه‌کی
زۆریان له لایه‌ن خه‌ڵکانی مهزههبییهوهکه پێی ده‌ڵێن
"مقلد" پێده‌گات . سه‌یر ئه‌وه‌یه له چه‌رخی 21دا و به‌و
پێشچوونه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌م دابه هێشتا له نێو زۆر شیعه‌ی
باوه‌ڕمه‌ند دا په‌یره‌وی ده‌کرێت.
3 - "حه‌نیف نه‌قاش" ، تیروریستێکی لوبنانییه که هه‌وڵی
دا شاپووری به‌ختیار بکوژێ ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بتوانێ
کاره‌که‌ی ئه‌نجام بدات، له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌رانسه‌وه گیرا و
پاشان به مه‌عامله له‌گه‌ڵ ئێران ئازاد کرا و ئێسته له
ئێران ژیانێکی باش و ئاسووده‌ی بۆ دابین کراوه.
4 - دیاره تاڕاده‌یه‌ک کوردستان تووشی ئه‌م کێشه‌یه
نه‌هاتووه. ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی من رۆژهه‌ڵات و باکووری
کوردستانه. له‌م نێوانه‌دا له باشووری کوردستان به‌داخه‌وه
به‌هۆی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی 2 پارتی سه‌ره‌کی،ئه‌رکه
نیشتمانییه‌کانیان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر فه‌رامۆش کردوه و
چه‌شنێک گه‌نده‌ڵی
قه‌واره‌ی ئه‌و پارتانه‌ی گرتووه‌ته‌وه. هاوکات حکوومه‌تی
ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بیش به ڕژاندنی پاره و کڕینی هێندێک
مه‌لا و خه‌ڵکانی کۆنه‌په‌رست چه‌ند ده‌سته و تاقمی
ئیسلامی‌یان بۆ دروست کردووین. که به‌داخه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک
توانیویانه دزه بکه‌نه نێو کۆمهگهوه و خه‌ڵکانێکی
ساده‌دڵ به شوێن خۆیاندا بکێشن. هه‌روه‌ها له باکووری
کوردستان ، یه‌ک ذو تاقمی ئیسلامیی فاناتیک سه‌ریان هه‌ڵداوه
که ده‌سکردی میتی تورکییه و حکوومه‌تی ئێرانن ئه‌م تاقمانه
به‌هۆی به‌رزبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هێشتا نه‌یانتوانیوه
ببنه هێزێکی جێ مه‌ترسی. به‌ڵام به له‌پێش چاو گرتنی
هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وری ئایین
له‌م به‌شه‌ی کوردستان ،ده‌بێ هێزه سیاسییه‌کانی باکوور به
وردبینییه‌وه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
ئاشکرایه رۆژئاوای کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک له ژێر کاریگه‌ریی
باکووردایه و بێجگه‌له‌وه‌ش ده‌وری مه‌زهه‌بیش له‌وێ جێ
مه‌ترسییه. چوونکه بوونی دیکتاتوریی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د و
توند و تیژیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ،ده‌توانێ سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای
هێزه فاناتیکهکان ڕاکێشێ.له‌م نێوانه‌دا رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
به‌خته‌وه‌رانه هیچ مه‌ترسیی ئیسلامی سیاسیی له‌سه‌ر نییه.
هۆی سه‌ره‌کیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێبازه
چه‌وته له‌ماوه‌ی 28 ساڵی ڕابردوودا. واتا به‌کرده‌وه
ئیسلامی سیاسیان دیوه و لێی بێزار بون.
|