بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج

که‌رامه‌تی خه‌فێ یه‌ک*

 
 

له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانا معاون ئه‌منی یه‌کێک له‌ شارۆچکه‌کانی کوردستان که‌ عه‌ره‌ب بووه‌، گێرابوویه‌وه ووتبووی‌: کوردێکی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌، موعته‌مه‌دی ئه‌من ئه‌بێ لامان،ڕامان سپاردبوو هه‌واڵی جموجۆڵی پێشمه‌رگه‌مان بۆ بێنێ، هه‌ر خه‌به‌رێکیش ته‌نها پێنج دیناری ئه‌وکاته‌ ‌ده‌ست خۆشانه‌که‌ی ئه‌بێ. ڕۆژێک ویستبووی تاقی بکا‌ته‌وه‌ بزانێ نزمی که‌رامه‌تی ئه‌م خه‌فێ یه‌ چه‌ند تا چ ڕاده‌یه‌ک شۆڕه‌، به‌ پۆلیسه‌که‌ی به‌رده‌رگاکه‌ی ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر کاکه‌(...) هات تا خۆم پێت نه‌ڵێم مه‌یکه‌ره‌ ژووره‌وه‌ ، کابرا هه‌روه‌کو جاران چنگ له‌سه‌ر شان دێ و دیاره‌ هه‌واڵی پێ ئه‌بێ، ئه‌یه‌وێ وه‌کو جاران بێ وه‌ستان یه‌کسه‌ر بچێته‌ ژووره‌وه‌، پۆلیسه‌که‌ هه‌روه‌کو ڕاسپێراوه‌ پێی ئه‌ڵێ ها کاکه‌ وێن؟ ئه‌میش به‌عه‌ره‌بیه‌کی دوکه‌ڵاوی ئه‌ڵێ یروح معاون، پۆلیسه‌که‌ ئه‌ڵێ معاون ئیشی هه‌یه،‌ ئا لێره‌ راوه‌سته‌ ئینتیزارکه‌، به‌م شێوه‌یه‌  تاوه‌کو ده‌می ده‌وام ته‌واو بوون، که‌ ئه‌کاته‌ نزیکه‌ی هه‌شت سه‌عات راوه‌ستان هه‌ر به‌چاوه‌ڕوانی هێشتبوویه‌وه‌،  ئافه‌رم کاکه‌  هه‌ر نه‌ڕۆی، ئینتیزار بکه‌ی بۆ چه‌ن بۆ پێنج دینار، بۆچیش خه‌به‌ر له‌ قه‌ومه‌که‌ی خۆت بده‌ی، سه‌ییدی لێ ناپرسێته‌وه‌ هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی ئاوی قاچی دایه‌ت ، ئه‌وجا بانگی ئه‌کا ئه‌ڵێ ها کاکه‌ شنو ئه‌لئه‌خبار ، کاکه‌ ئه‌ڵێ سه‌یدی ئه‌ربعه‌ موخه‌ریب  نام فی بیت کاکه‌ حه‌مه‌ بیل قه‌ریه‌. معاونه‌که‌ ئه‌ڵێ به‌وا بۆم ده‌رکه‌وت کاتێک ئه‌توانی ‌به‌پاره‌، هه‌موو شتێک به‌و ئه‌وجۆره‌که‌سانه‌ بکه‌ی ، که‌ راده‌ی که‌رامه‌ت و عیزه‌تی نه‌فسیان وه‌کو کاکه‌ هه‌زار پله‌ له‌ژێر سفره‌وه‌ بێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

* خه‌فێ : جاران له‌ سلێمانی به‌ جاسوسیان ووتووه‌ خه‌فێ ئه‌ویش له‌ ووشه‌ی خه‌فی عه‌ره‌بیه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌کاته‌ نهێنی به‌کوردی.

 

موخته‌سه‌ری که‌لام

.....................

پله‌ی گه‌رمی که‌رامه‌تی کام له‌ ئه‌نفالچیه‌ کورده‌کان سه‌رو که‌رامه‌تی ئه‌و خه‌فێ یه‌وه‌ بووه‌ با ده‌ست هه‌ڵبڕێ........

 

 

 

 

 

 
           

 

02/09/2015