بزماره‌کانی.. خالیدمه‌جید فه‌ره‌ج

 
 

 

 

ئه‌ستێره‌ی کوردستان

دوای ئه‌وه‌ی موژده‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو له‌ته‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان پاش چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆر، خۆشبه‌ختانه‌ ڕاگه‌ێنرا، و بۆ دڵ ته‌ئمین کردنی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کورد، له‌ناوه‌وه‌ ،و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، له‌ بوونی ئیراده‌ی سیاسی ته‌واو، بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌یه،‌و تاکیده‌ن بۆ ئه‌و گووتاره‌ تازه‌یه‌شی که‌ شیاوی ئه‌م مه‌رحه‌له‌یه‌یه‌، و بریتیه‌ له‌گیانی پێکه‌وه‌ ئیش کردن، و یه‌کخستنی هه‌موو تواناکان، بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و موسته‌جه‌داتانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ساحه‌ی ئیقلیمی ،و نێوده‌وڵه‌تی، روو به‌ڕوومان ئه‌بنه‌وه‌، هه‌ردوو که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ،و زاگرۆس تیڤی، به‌ هیمه‌تی هیمه‌ت داران ،و به‌ چاو لێکردن له‌و که‌ناڵه‌ عاره‌بیه‌ی که‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رنج راکێشی بۆ ده‌ستنیشان کردنی ته‌نها یه‌ک ئه‌ستێره‌ بۆ هه‌موو عاره‌بستان، سه‌ره‌ڕای بوونی زیاتر له‌ دووسه‌د ملیون عه‌ره‌ب، به‌ تواناو ئیمکاناتێکی سه‌روئاساییه‌وه‌، له‌ موزیکه‌وه‌ بیگره‌ بۆ ستۆدیۆ و لیژنه‌ی ته‌قییم ، زائیده‌ن پێشکه‌شکه‌ری ڕۆشنبیرو به‌سه‌لیقه‌، و ده‌یه‌ها به‌هره‌مه‌ندی ده‌نگ خۆش‌،که‌ ئاماده‌ی پرۆگرامه‌که‌بوون، و به‌ ئه‌دایه‌کی سه‌لیمه‌وه‌ گۆرانی گۆرانیبێژه‌ به‌ناوبانگه‌کانیان ئه‌وته‌وه‌، دروست کردبوو،  ئه‌وه‌بوو له‌ ئاکاما و پاش پێش بڕکێیه‌کی ماراسۆنی، ‌ به‌ رێژه‌ی په‌نجا له‌سه‌د له‌ده‌نگه‌کان بۆ لیژنه‌ی ته‌حکیم، و په‌نجاکه‌ی تریش بۆ بینه‌ران، که‌ به‌ ته‌له‌فوونی ده‌ستی به‌شداریان له‌ ده‌نگ دانه‌که‌یا ئه‌کرد، و ببوه‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتێکی باش بۆ پرۆگرامه‌که‌،و یه‌ک که‌س له‌وانه‌ تاجه‌ گوڵینه‌ی ئه‌ستێره‌ی عاره‌بی وه‌رگرت .که‌ناڵه‌کانی ئێمه‌ش بۆ نزیکه‌ی 6 ملیون کورد، که‌ له‌ هه‌رێمێکی زۆر گچکه‌ له‌چاو وه‌ته‌نی عاره‌بیا ئه‌ژین، هه‌ڵسان به‌ درووست کردنی دوو پرۆگرام ، بۆ ده‌ست نیشان کردنی جوتێک ئه‌ستێره به‌یه‌کجار، قلێکیان هی شیمالی هه‌رێمی کوردستان،‌ و قله‌که‌ی تریشیان هی جنوبی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ ئێمه‌ وه‌کو توانا سه‌قافی و هونه‌ریه‌که‌مان کزه،‌و له‌بری ئه‌وه‌ی ئیستیفاده‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ست و مێشک ره‌نگینن پێکه‌وه‌ بکه‌ین، ئه‌چین په‌ره‌ته‌وازه‌یان ئه‌که‌ین، بۆیه‌ ئیشه‌که‌ی ئێمه‌ نه‌ له‌ ڕووی پێشکه‌شکردنه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێ، و نه‌له‌ڕووی به‌شداربووان و هه‌ڵسه‌نگاندنیشه‌وه‌،  له‌ ڕووی ده‌رهێنانیشه‌وه‌‌ هه‌رباسی مه‌که‌. ده‌مێک بوو پڕ به‌دڵ حه‌زم ئه‌کرد، ئه‌قڵی هونه‌ری کوردیش وه‌کو لانی که‌م دراوسێکانیشمان بێت ، بکه‌وێته‌ گه‌ڕو، له‌ په‌نجه‌ره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی کورستانه‌وه‌، بتوانێ گۆڕه‌پانی گۆرانی و موزیک له‌و قه‌یرانه‌ ده‌رکا ،که‌ ئێستا تێی که‌وتووه‌ ،و هه‌رکه‌سێک پاره‌ی تۆمار کردنی گۆرانیه‌کی له‌ گیرفانا بێت، بێ حه‌سیب و ره‌قیب ئه‌بێته‌ فه‌نان، به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م بینی له‌و ئاواته‌شم په‌شیمان بوومه‌وه‌، هۆکانم زۆرن به‌ڵام له‌م بزماریا ئه‌توانم ته‌نها دونیان باس بکه‌م ، یه‌که‌میان‌: له‌ ئه‌ستێریه‌کی موسته‌قبه‌لیان پرسی له‌ گۆرانیبێژه‌ به‌ناوبانگه‌کان کێ ئه‌ناسی ووتی جا چزوانم به‌خوای زۆریان دێنه‌ سه‌نته‌ر یه‌ک و دوان نینه‌، له‌ جێگه‌ی خۆمه‌وه‌ ووتم ئه‌وانه‌ شتاقیان نه‌ماون سه‌نته‌ری چی هه‌ی (...)! دواتر ئه‌گه‌ر ماشبن ئه‌وانه‌ سه‌ید عه‌لی، و ماملێ، و زیره‌ک، و تایه‌ر ،ومه‌ردان، و به‌رواری و ئه‌وانی ترن، کاریان به‌سه‌نته‌ری پێگه‌یاندنی لاوانه‌وه‌ چیه‌؟ دووه‌مینیان :ئه‌وه‌ته‌ی گۆرانی بێژی میللی کورد دوو گوێی لێ ڕواوه‌ گۆرانی بۆ کچ ئه‌ڵێ و ئه‌ڵێ (نارجی که‌وته‌ ده‌ستم)  ئه‌وڕۆژه‌ کوڕێکی به‌شداربوویه‌کی ئه‌و پڕۆگرامه‌ که‌ به‌گژه‌ گیای سمێڵیا دیار بوو هه‌رزه‌کار بوو ئه‌ی ووت (نارجم که‌وته‌ ده‌ستی)! یه‌کسه‌ر به‌ میوانه‌که‌م ووت ئه‌زانی ئه‌و کچه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ حه‌زی لێکردووه‌ به‌خته‌وه‌ره‌ ووتی چۆن ئه‌زانی؟ ووتم هه‌موو کچێک دوو نارنجی هه‌یه‌ وایه؟‌ ووتی راسته،‌ ووتم ئه‌و کچه‌  چوار، ووتی چۆن؟ ووتم گوێت لێنه‌بوو دوانی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ش که‌و‌تنه‌ ده‌ستی .

 
           

 

02/09/2015