ده‌سه‌ڵاتێک دێموکراته که مافی ئیعترازی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگا
بسه‌لمێنی و به‌کرده‌وه ره‌چاوی بکات.
له‌م
رۆژانه‌دا چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ی باشووری کوردستان زه‌نجیره
خۆپیشندانێکی ئیعترازییان به‌خۆوه بینی، که هه‌موویان به‌بی
"هه‌ڵاواردن" که‌وتنه به‌ر په‌لاماری "باسکی چه‌کداری
ده‌سه‌ڵات" و چه‌ندین کوژراو وبرینداریان لێکه‌وته‌وه و
به‌سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ناڕازی که زۆربه‌یان لاو و
مێرمنداڵن گیراون و له به‌ندیخانه‌کان شه‌ته‌ک دراون.
گه‌رچی
ئیعترازی جه‌ماوری له شاره‌کانی باشوور دژی گه‌نده‌ڵیی ئیداری
و داڵده‌دانی به‌رپرسی دز و کۆنه‌جاش و ئه‌نفالچی له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه، پێشتریش بینراوه،به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆله
ناڕه‌زایه‌تییه‌ی ئه‌مجاره،ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن که
ناڕه‌زایه‌تی و ئیعتراز تا قووڵایی کۆمه‌ڵگا په‌لی کوتاوه.
به‌شێوه‌یه‌ک که کاربه‌ده‌ستانیش هه‌ستیان پێکردووه و له
ئاستی سه‌ره‌وه کۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێک دێنن. که ئاخرین
نموونه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تیی هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتداره به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی.و دانیشتنی
هێزه سیاسییه‌کانی نێوپارلێمان و ده‌وڵه‌تی هه‌رێم.
گه‌رچی
به‌داخه‌وه له‌م ره‌وه‌نده‌دا(ئیعترازی جه‌ماوه‌ری) ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ش هه‌یه که ده‌ستانێک له‌ژێره‌وه بۆ ئاڵۆزتر کردنی
هه‌لومه‌رج که‌ڵک وه‌رگرن،به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌وه هه‌ر
ده‌سه‌ڵاته که تاوانی ده‌که‌وێته‌سه‌ر . چوونکه ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵات ئیمکانی ئیعتراز له خه‌ڵک نه‌ستێنێ و به‌بیانووی
پڕ‌و پووچی وه‌ک ، نه‌بوونی مۆڵه‌تی خۆپیشاندان، په‌لاماری
ئیعترازه‌کان نه‌دا، بێگومان هه‌موو ئیعترازه‌کان به ئارامی و
بێ توند و تیژیی کۆتای‌یان پێدێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، وای
دابنێن که هێندێدک ده‌ستی شاراوه له‌ژێره‌وه بیانه‌وێ گێره
شێوێنی بکه‌ن، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و ده‌ستانه له‌نێو هێزه‌کانی
حکوومه‌تدا نه‌بن(که به‌داخه‌وه هه‌ن)،جه‌ماوه‌ر خۆی پێش به
ئاژاوه‌گێڕانی دزه‌کردوو له ریزه‌کانیدا ده‌گرێ و ریسوایان
ده‌کات. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تائێستا بینراوه، ئه‌وه
لایه‌نی حکوومه‌ت بووه که به نواندنی گرژی و ته‌قه له
ئاپووره‌ی خه‌ڵک، خۆپیشاندانه‌کانی به‌ره‌و توند و تیژیی
بردووه، تاڕاده‌یه که وایلێهاتووه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌و
قهناعهتهبگهن که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
نه‌زانن و شێوه‌یه‌ک دڵساردی کۆمه‌ڵگای کوردی نه‌ک هه‌ر
باشوور، به‌ڵکه له سه‌رتاسه‌ری کوردستان بگرێته‌وه.
به‌رپرسانی
حکوومه‌تی هه‌رێم هۆی په‌لاماردانی خۆپیشاندانه‌کان به‌م شێوه
پاساو ده‌که‌ن که خۆپیشانده‌ران مۆڵه‌تیان داوا نه‌کردووه.
یه‌که‌م
ئه‌وه‌ی له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا ئیعتراز مافی
هه‌موو هاووڵاتیانه. واتا یه‌کێک له پێوه‌ره‌کان بۆ
دیموکراتیک بوونی ده‌سه‌ڵاتێک سه‌لماندنی مافی تاک و کۆی
کۆمه‌ڵه بۆ ئیعتراز به ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت تا ئاستی
گۆڕانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌شێوه‌ی هێمنانه. ئه‌مه
ڕاستییه‌که که به‌ڕاشکاوی له بڕیارنامه‌ی مافی مرۆڤیش‌دا
ئاماژه‌ی پێکراوه.
دووه‌م
ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئیعترازانه، ئیعترازی جه‌ماوه‌رین واتا چین
و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ و له‌ڕاستیدا ئیعترازی ئاپووره‌یه‌کی بێ
شکڵ و قه‌واره‌ن که له‌گه‌ڵ ئیعترازه پیشه‌ییه‌کان جیاوازن.
هه‌ر ئیعترازێکی پیشه‌یی ده‌توانرێ له رێگه‌ی سه‌ندیکای
تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه به‌ڕێوه بچێ. بۆ نموونه شۆفیر
تاکسییه‌کان یا هه‌ر پیشه‌یه‌کی دیکه. به‌ڵام کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک خۆ خاوه‌ن سه‌ندیکا نین. جیا له‌وه‌ش ئه‌م ئیعترازانه
خۆجۆش و له تووره‌ییدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. تووره‌یی له
ده‌سه‌ڵات و که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی. جا کێ دێت و له‌م کاتانه‌دا
داوای مۆڵه‌ت بۆ خۆپیشاندان بکات؟ نوێنه‌رانی خه‌ڵک له
پارلێمان ؟ پێم وانییه که‌س بێ نه‌زانێ که ئه‌وانه‌ی له
پارلێمان دانیشتوون تا به‌رژه‌وه‌ندیی پارته‌که‌ی خۆیان و پله
و جێگه‌که‌ی خۆیان وه‌ستابێ ئاوڕێک له جه‌ماوه‌ر و
خواسته‌کانی بده‌نه‌وه. خۆ وه‌زعی ئه‌نجومه‌نی شاره‌کانیش
دهسکهمێکی له نوێنه‌رانی پارلێمان نییه. بۆیه ئه‌و
خه‌ڵکه که گه‌رمای تاقه‌ت پڕووکێن و بێ کاره‌بایی و بێ ئاوی
و بێ ئیمکاناتی وه‌زاڵه‌ی هێناون، هاواریان به هیچ جێگایه‌ک
ناگات . ئه‌وه له کاتێکدایه که به‌رپرسان هه‌زار به‌ڵێنی
بێوادهیان پێداون . بۆیه ته‌نیا رێگایه‌ک که شک ده‌به‌ن
یاخی بوون و ڕژانه سه‌ر جاده و شه‌قامه‌کانه.
چاوه‌روان
ده‌کرێ له‌م کاتانه‌دا، به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئه‌گه‌ر دڵسۆزی
نیشتمان و خه‌ڵکن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆ له‌گه‌ڵ
خۆپیشانده‌ران هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و هه‌وڵبده‌ن
دایانمرکێننهوه و گوێ له داخوازه‌کانیان بگرن و به‌بێ
ئه‌وه وه‌عدی سه‌ری خه‌رمانیان پێبده‌ن، واتا وه‌عدێک که
خۆشیان ده‌زانن ناتوانن جێبه‌جی بکه‌ن، ڕاستیه‌کان به
جه‌ماوه‌ر بڵێن. بێگومان گه‌ر له هه‌ر خۆپیشاندانێکدا
هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌وتۆ ره‌چاو بکرێ، هیچ توند و تیژییه‌ک
روونادا.
به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا دیتوومانه، ده‌سبه‌جێ په‌لاماری
ئاسایش و پۆلیس بووه، ئه‌م په‌لاماره‌ش ته‌نیا بۆ سه‌ر
خۆپیشاندانی وه‌ک کاربه‌ده‌ستان ئیدیعای ده‌که‌ن "بێ مۆڵه‌ت"
نه‌بووه و تا ئێستا چه‌ندین خۆپیشاندانی "مۆڵه‌ت"داریشیان
به‌ر ته‌قه دراوه و کرێکار و زه‌حمه‌تکێشیان بریندار کردوه
و ده‌نگی ئیعترازیان ده‌مکوت کردووه.
به‌کورتی
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ خۆی له‌م سهردهرگومییه
ده‌ر بێنی. بانێک و دوو هه‌وا پێکه‌وه نایانکرێ. ئه‌گه‌ر
ئیدیعای دیموکراتی بوون ده‌کات .ده‌بێ تاوانی بۆ بدات و
مه‌رجه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی و له‌وانه مافی
بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای ئیعترازی هاووڵاتیان(چ تاک و چ کۆ)
بسه‌لمێنی.
سه‌رکرده‌کانی ئه‌م حکوومه‌ته رۆژ تا ئێواره هاواری
دێموکراسی ده‌که‌ن و له قسه‌دا خۆیان به نۆکه‌ری خه‌ڵک
ده‌زانن به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ناتوانن ئیعترازێکی به‌جێگه و
ره‌وای خه‌ڵکێکی وه‌زاڵه هاتوو ته‌حه‌مول بکه‌ن. ئه‌گه‌ر وا
نییه تا ئێستا چه‌ندکه‌س له چه‌کدار و کاربه‌ده‌ستانی خۆیان
به‌تاوانی سه‌رکوتی بێڕوحمانه خه‌ڵک و لێدان و بریندارکردنی
مێرمنداڵی 9 تا 15 ساڵیان داوه‌ته دادگا؟ چۆنه سه‌رۆکی
یه‌کێتی نیشتمانی، مافی ژیان بۆ جه‌نایه‌تکارانێک وه‌ک سه‌دام
حوسێن ده‌سه‌لمێنی و هێنده به‌ره‌حمه ناتوانێ بڕیاری کوشتنی
ئیمزا بکات، به‌ڵام پۆلیس و ئاسایشی سه‌ر به حیزبه‌که‌ی
ته‌قه له هاوزبان و هاونیشتمانانیی خۆی ده‌که‌ن و ده‌یکوژن،
نه‌ک هیچ ناڵێ به‌ڵکه خه‌ڵکی زوڵم لێکراویش به ئاژاوه‌گێڕ
ناوده‌با؟ یا سه‌رۆکی پارتی وه‌ک هه‌ر رێبه‌رێکی پۆپۆلیست
که‌بێ ناوی خه‌ڵک چاوی ناچێته خه‌و، چاولێکه‌ری سه‌رکوتی
ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که ئه‌و خۆی به قه‌رزاریان ده‌زانێ.
ئه‌م
ئیعترازه جه‌ماوه‌ریانه ده‌بێ ده‌رسێکی گه‌وره‌ی به
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور دابێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به‌خۆیاندا
بچنه‌وه و له‌باتی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و داهاتی وڵات
له‌نێو خۆیان و پشت به‌ستن به هێزی چه‌کدار، ئاوڕێک له
ڕابردووی خۆیان بده‌نه‌وه و بزانن چێ و له کوێ بوون و هه‌ر
ئه‌و جه‌ماوه‌ره به چی و کوێی گه‌یاندن. ده‌سه‌ڵاتی کوردی
له باشوور ئیمرۆ له‌گه‌ڵ که‌س و لایه‌نانێک هاوپه‌یمانه که
ئیدیعای دیموکراسی ده‌که‌ن و له وڵاتی خۆیاندا لانی که‌می
ئازادیه دیموکراتییه‌کان سه‌قامگیر بووه. بۆیه له‌باتی
ئه‌وه چاو له ده‌سه‌ڵاته دیکتارۆرهکان بکه‌ن و لاسایی
ئه‌وان بکه‌نه‌وه،وا باشه لانی که‌م له‌باری مافی
هاووڵاتیانه‌وه چاو له‌و هاوپهیمانانهیان بکه‌ن.
ئیمرۆ له
سایه‌ی شێوه ده‌سه‌ڵاتداریی خێڵه‌کی و برابه‌شیی پارتی و
یه‌کێتیدا، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ باڵی به‌سه‌ر
باشووری کوردستاندا کێشاوه. ئه‌م گه‌نده‌ڵییه و تاڵان و بڕۆی
به‌شێکی به‌رچاو له کاربه‌ده‌ستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
بووه‌ته‌هۆی دڵساردیی جه‌ماوه‌ر، به‌داخه‌وه بووه‌ته‌هۆی
ته‌شه‌نا کردنی فیکری ئیسلامی سیاسی و گه‌شه‌کردنی هێزه
فاناتیکه ئیسلامییه‌کانی ده‌سکردی حکوومه‌تی ئێران. ئه‌و
حکوومه‌ته‌ی که هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی پارتی و یه‌کێتی به دۆست
و پشت و په‌نای خۆیانی ده‌زانن.
حکوومه‌تی
باشووری کوردستان به‌کار و کرده‌وه نابهجێیهکانییهوه
خه‌ریکه کۆمه‌ڵگا پێشکه‌شی ئیسلامی سیاسی ده‌کات. که ئاخرین
نموونه‌ی خۆپیشاندانی ئیسلامییه‌کان له هه‌ولێر به ئیعتراز
به شه‌ڕی لوبنان بوو. ئه‌وه له‌کاتێکدایه هه‌ر ئه‌م
حکوومه‌ته تا ئێستا چه‌ندین جار (به ته‌قه و لێدان و گرتن و
زیندانیکردن) پێشی به ئیعترازی خه‌ڵک دژی کوشتاری
هاونیشتمانانیان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرتووه.
حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان پێویستیی به چاکسازیی بنه‌ڕه‌تییه و ده‌بێ
یا لێبڕاوانه به گژ گه‌نده‌ڵی و یاساشکێنی و دزیی هێندێک
له گه‌وره‌کاربه‌ده‌ستانی خۆیدا بچێته‌وه و بنه‌ما
دیموکراتییه‌کانی جێ په‌سه‌ندی ڕاگه‌یه‌ندراوی مافه‌کانی مرۆڤ
به کردوه به‌ڕه‌سمی بناسێ؛ یا ده‌بێ له داهاتوودا بێ پێچ و
په‌نا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و سه‌رکوتگه‌ری دوور له
جه‌ماوه‌ر بمێنێته‌وه. ئیمرۆ له باشووری کوردستان که له
روانگه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌ییان چاره‌سه‌ر کراوه، ده‌بێ هه‌موو مافه‌کانی
شه‌هروه‌ندیی هاووڵاتان له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه دابین بکرێ.
که ئازادی کۆبوونه‌وه و ئیعتراز و پاراستنی حورمه‌ت و
که‌رامه‌تی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگه به‌شێک له‌و مافانه‌ن.
گه‌لاوێژی 2706
|