گۆرانی نیشتیمان

 

ڕاینه‌ر ماریا ڕیلکه‌
وه‌رگێڕانی له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه
:
‌ یاسین بانیخێڵانی

 

له‌ کێڵگه‌کانه‌وه‌ ده‌نگی ئاوازێکی ڕاستی دێ

نازانم، چی له‌من ڕووئه‌دا

ئه‌ی کچی چیکی وه‌ره‌ بۆ ئێره‌

گۆرانییه‌کی نیشتیمانم بۆ بخوێنه

کچان داسه‌کانیان فڕێ ئه‌‌ده‌ن

لێره‌ هه‌راو هوریایه‌

له‌ نێو ته‌ڵانه‌کان دانیشتووه‌‌

گۆرانی (کا دێ دۆمۆڤ موی)*1 ئه‌‌چڕێت

ئێستا به‌ ئارامی بێده‌نگ بوو،

چاوه‌کانم پڕبوون له‌ فرمێسکی خۆشی

لیره‌که‌ی*2 لێ وه‌رگرتم و

ده‌سته‌ لاڵه‌کانی ماچ کردم

 

په‌ڕاوێزه‌کان

*1 (کا دێ دۆمۆڤ موی) له‌ده‌قه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ش وه‌ک خۆی نووسراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و دێڕه‌ سروودی نێشتیمانی چیکه‌ به‌ واتای (نیشتیمانی من له‌ کوێیه‌) دێت

*2 له‌ده‌قه‌ ئه‌ڵمانییه‌ک وشه‌ی (Kupferkreuzer) به‌کارهاتووه‌، که‌ پاره‌یه‌کی کۆنی نه‌مسایه‌

 

سه‌رچاوه‌

Rainer Maria Rilke. Das Heimtlied

 

           

 

02/09/2015