با
له‌پێناوی قوربانیانی ئه‌نفال
و هه‌ڵه‌بجه به‌شداری خۆپیشاندانی
21/
8 بین
به‌ڕێزینه وه‌ك ئاگادارن ڕۆژی 21 ی ئه‌م مانگه ( سه‌دام و
سه‌رانی به‌عس) له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دادگایی
ده‌كرێن و ڕێكخراوی چاك
بانگه‌وازی خۆپیشاندانی كوردستانیانی نێو‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی
كردوه.
بۆیه كۆمیته‌ی ئێمه‌ش
كه له ئه‌ندامه‌تی ( یه‌كێتی
وپارتی‌و حیزبی دیموكرات و شیوعی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی
ڕیفراندۆم و كۆمه‌ڵه‌ی كوردی مالمۆ) پێكهاتووه وه‌ك ئه‌ركی
نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی‌یانه‌مان بڕیاری
به‌شداری داوه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌شاری مالمۆوه ئۆتۆبووس
گیراوه بۆ كۆپنهاگن.
هه‌ڵبه‌ت تاوانه‌كانی ( سه‌دام و ڕژێمی به‌عس)
دژ به گه‌له‌كه‌مان هێنده زۆر و بێ ژماره‌ن نه ده‌بژێرێن
و نه‌شاراوه‌شه …
بۆیه به‌شداری خۆپیشاندان له كۆپنهاگن ئه‌ركی كوردانه‌ی هه‌ر
هه‌موومانه تا حكومه‌تی ئێستای عێراق داوای لێبووردن بكات و
به‌فه‌رمی تاوانی ( ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ) بناسێنێت. له ڕێی
دانپیانانی عێراقیشه‌وه بكرێته دۆكۆمێنتی نێو نه‌ته‌وه‌یی
ژینۆسایدی گه‌لی كوردستان.
به‌شداری كردنی خۆپیشاندانی 21 ی ئه‌م مانگه وه‌ك وه‌فاش ڕێز و نه‌وازشه
بۆ قوربانیانی
( فه‌یلی و بارزانی‌یه‌كان و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالی گه‌رمیان و
ته‌واوی كوردستان).
ڕێز و یادكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌ریا خوێن و
هه‌زاران هه‌زار ئه‌وگیانه پاكانه‌یه كه ڕژێمی سه‌دام و
سه‌رانی به‌عس
له‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیاندا شه‌هید و زینده به‌چاڵ و
له‌سێداره‌یاندان.
به‌هیوای به‌شداری كردنتان.
بژی كورد..... بژی كوردستان
شوێنی ئۆتۆبووس:
به‌نزینخانه‌ی ڕۆسنگۆردكاتژمێر 15.00ی ئێواره ده‌ڕوات.
ئـــۆ بــــــێ ÖB
كاتژمێر
15.15ی ئێواره
ده‌ڕوات.
بۆ زانیاری زۆرتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
1) ئالان:0735446022
2) شێرزاد:
0704089091 Comviq
كۆمیته‌ی
هاوكاری لایه‌نه كوردستانی‌یه‌كانی مالمۆ
2006-08-18
|