بریار  وایه‌ رۆژی 21/8 به‌هۆی دادگایی کردنی سه‌دام و 5 له‌ یاوه‌رانی له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال  له‌به‌رده‌م زۆربه‌ی سه‌فاره‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق خۆپیشاندان ساز بکرێت . هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌دا ڕای ده‌گه‌یه‌نین پشتگیری ته‌واو  له‌م خۆپیشاندانانه‌ ده‌که‌ین وله‌گه‌ل سه‌رجه‌م داواکانیشین که‌ له‌ ولاتی سوید 34 پارت و ڕیکخراوی سیاسی ئیمزایان له‌سه‌ر کردوه‌ . وه‌ داواش له‌ ره‌وه‌ندی کورد به‌گشتی و ئه‌ندام ولایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران کوردستان له‌سوید ده‌که‌ین له‌ڕۆژی 21/8 کاتژمێر 13بۆ 15 به‌شدار بن له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق.

کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان له‌ سوێد

12/8/2006

 
           

 

02/09/2015