رۆژنامه‌ى ئه‌لحه‌یاتى له‌نده‌نى له‌ژماره‌ى
ئه‌مڕۆ8/9/2006 له لاپه‌ڕه 10وتارێکى به‌ڕێز سامى شۆڕش-ى
بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر کورد وپڕۆژه‌ى ئاشته‌وایى نیشتمانى
عیراقى ، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه سامى شۆرش له‌ته‌نیشت ناوى
خۆى نووسیویه‌تى (هه‌ولێر-باکوورى عێراق)! ئه‌مه له‌کاتێکدا
که سامى شۆڕش ماوه‌ى پتر له ساڵێک وه‌زیرى رۆشنبیریى حکومه‌تى
کوردستان بوو تا له حکومه‌تى یه‌کگرتووى کوردستاندا پۆسته‌که‌ى
لىَ سه‌ندرایه‌وه.
جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که سامى شۆرش کادیرێکى دیارى یه‌کێتى
بوو چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر وازى له حزبه‌که‌ى هێناو په‌یوه‌ندى
به‌پارتییه‌وه کرد،له زۆربه‌ى نووسینه‌کانیشیدا خۆى وه‌ک
نووسه‌رێکى عیراقى ده‌ناسێنێت وبه باشوورى کوردستانیش ده‌ڵێت
باکوورى عیراق .!
|