(به‌شی دووه‌م‌و كۆتایی)
قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له به‌رنامه
ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌ڵگرێ، كارێكی ئاسان نییه، ئه‌گه‌ر
موسته‌حیل نه‌بێ. هه‌ندێك كه‌س پێیوایه، كه ئه‌گه‌رچی هه‌موو
ده‌سه‌لاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاره‌زووی دروستكردنی
چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن، به‌س به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شێكیان،
به تایبه‌تی ریفۆرمیسته‌كان، له ئه‌وله‌وییه‌تی
كاره‌كانیاندا نییه. پێموایه ئه‌م رایه، كه ئه‌وروپیه‌كان
زیاتر باوه‌ریان پێی هه‌یه، بێجگه له ته‌وه‌هم هیچی‌تر
نییه. ئه‌مرۆ، ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین، چه‌قی گووشاری كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ند به به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی
ئێران چربۆته‌وه له‌وه‌ی كه ئێرانیان سه‌رپشك كردووه له
هه‌ڵبژاردنی ئابلوقه‌ی ئابووری یان یارمه‌تی ئابووری‌و
ته‌كنه‌لۆژی. ئه‌م جۆره هه‌لسوكه‌وته له‌گه‌ڵ ئێران له
تێه‌گه‌یشتنێكی لێڵ‌و نادروست له سیاسه‌ت‌و بنچینه‌ی شۆرشی
ئیسلامی ئێران سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران
كه‌متر په‌یوه‌ندی به بواری ئابووریه‌وه هه‌یه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی له بنچینه‌دا سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئایدۆلۆژیای
سیسته‌می كۆماری ئیسلامی‌دا هاتووه. مه‌سه‌له‌یه‌ك كه
رۆژئاواییه‌كان له بیریان كردووه، سروشتی رژێمی كۆماری
ئیسلامییه. به‌شێك له رۆژئاواییه‌كان، به تایبه‌تی
ئه‌وروپیه‌كان، پێیانوایه كه هه‌لسوكه‌وتی رژێمی ئیسلامی
قابیلی گۆرانه، ئه‌مه‌ش له تێنه‌گه‌یشتنی فه‌لسه‌فه‌ی بوون‌و
به‌رده‌وامی ئه‌م رژێمه‌دا هاتووه. پێموایه، به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه له نزیك ماوه‌دا هیچ نیشانه‌یه‌ك له گۆرانێكی
دراماتیكی له فه‌لسه‌فه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا له گۆرێ نییه،
بۆیه ئه‌و هیوای كه ئه‌وروپیه‌كان هه‌یانه سه‌باره‌ت به
ئاڵوگۆرپێدانی هه‌ڵسوكه‌وتی كۆماری ئیسلامی له خۆزگه‌وه نه‌ك
له فاكته‌كانه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
به
گوێره‌ی راپۆرته ئابوورییه‌كان، بازرگانی دوو قۆڵی نێوان
ئێران‌و ئه‌وروپیه‌كان، له نێوان سالانی 2000 تا 2005 سێ
به‌رابه‌ر زیادی كردووه، كه‌چی ئه‌مه ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه
له‌سه‌ر مۆدێرنیزه‌كردنی ئێران‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
گوزه‌رانی ئێرانییه‌كان. هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، كه كۆماری
ئیسلامی قازانجی بازرگانی به‌كارهێناوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی
به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی. مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه
رۆژئاواییه‌كان تێنه‌گه‌یشتوون، كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی
ئێران به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به ئایدۆلۆژیای
ئایه‌توڵلاكانی تارانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به
كێشه ئابووری‌و سیاسیه‌كانه‌وه نییه. دوایین هه‌وڵی شكست
خواردووی ئه‌وروپیه‌كانیش بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ئێران له
ده‌ستهه‌ڵگرتن له پیتاندنی یۆرانیوم‌و به‌رنامه
ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ر پالپشتی ئه‌منیه‌تی‌و
ئابووری‌و ته‌كنه‌لۆژی، باشترین نموونه‌یه.
فه‌لسه‌فه‌ی بوون‌و مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران چییه؟ به
واتایه‌كی‌تر ئایدۆلۆژیای سیاسی ئایه‌توڵلاكان چییه؟
نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سه‌لاتی خوا له‌سه‌ر زه‌وی‌و
بلاوكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی بربره پشتی
ئایدۆلۆژیای ئێرانی ئیسلامییه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی ساده له مێژووی هاتنه سه‌ركاری
ئیسلامییه‌كانی ئێران، به تایبه‌تی ئایه‌توڵلا خومه‌ینی،
بده‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه شیعاری سه‌ره‌كی له سه‌ره‌تای
شۆرشه‌وه بریتی بوو له: "مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا، مه‌رگ بۆ
ئیسرائیل". ئه‌مرۆ پاش تێپه‌ربوونی سی ساڵ له
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌لات، سه‌رۆكی ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
هه‌مان شیعار به‌رز ده‌كاته‌وه. ئه‌مه مانای چییه؟ مانای
وایه پرۆسه‌ی ریفۆرمی كۆماری ئیسلامی به بنبه‌ست
گه‌یشتووه‌و ده‌سه‌لاتدارانی كۆماری ئیسلامی وه‌فادارن به
هه‌مان پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌كانی شۆرشی ئیسلامی‌و
رابه‌ره‌كه‌ی. زۆر كه‌س ره‌نگه قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
سه‌رۆكی ئێران سه‌باره‌ت به ئیسرائیل به جدی وه‌رنه‌گرن،
ئه‌مه‌ش وایكردووه ته‌وه‌هم دروست بكات، بۆ؟ چونكه سه‌رۆكی
ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بێجگه له پێداگرتن له
پره‌نسیپه‌كانی شۆرشی ئیسلامی‌و وه‌فاداری خۆی بۆیان هیچی‌تری
نه‌كردووه‌و له‌مه‌شدا راستگۆ‌و جدییه. مه‌سه‌له‌كه رۆشنه
كه هه‌ندێك پره‌نه‌سیپ له ئایدۆلۆژیای كۆماری ئیسلامی جێگه‌ی
یه‌كده‌نگی نێوان هه‌موو باڵه‌كانی نێۆ كۆماری ئیسلامییه، بۆ
نموونه
وه‌ك دژایه‌تی كردن‌و له‌ناوبردنی ئیسرائیل. ئایدۆلۆژیا له
فه‌لسه‌فه‌ی كۆماری ئیسلامی بربره پشته، بۆیه ناكرێ له
لایه‌ن هیچ یه‌كێك له باڵه‌كانی نێۆ كۆماری ئیسلامی پشتگوێ
بخرێ. خۆ راسته باڵ‌و گروپی جیاواز له ناوه‌خنی ده‌سه‌لاتی
تاران‌دا هه‌یه، به‌س ئه‌مه مانای وانییه كه سیاسه‌تێكی
ناوه‌ندی هه‌مووییان ئاراسته ناكات. به‌رۆشنی له میدیای
ئێران‌دا جۆرێك له یه‌كگرتوویی ئایدۆلۆژی له نێو هه‌موو
باڵه‌كانی نێو كۆماری ئیسلامی ده‌بینرێ، هه‌ربۆیه‌شه كاتی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوونی هۆلۆكۆست ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه،
ئه‌وا له هه‌مان كاتدا رێفۆرمیسته‌كان باسی مافی ئێران له
په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. راسته ئێران
پاش نزیكه‌ی سی ساڵ له ده‌سه‌لاتی ئیسلامی جۆرێك كاریگه‌ری
له دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له باوه‌ری ئایینی كردووه،
به‌لام به
هه‌ڵه‌دا چووه ئه‌وه‌ی پێیوابێ خه‌ڵكی ئێران په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئایین‌و ئایه‌توڵلاَكان بێهێزه. ده‌بێ رۆشن بێت كه
له رووی مێژووییه‌وه ئێران، وه‌ك ده‌وڵه‌تێك، ئه‌وه‌نده‌ی
له‌سه‌ر بنچینه‌ی سۆزی ئایینیه‌وه دامه‌زراوه ئه‌وه‌نده له
نه‌ته‌وه ناچێت. نیشانه‌ی زۆر هه‌ن كه ده‌ربری قووڵی بیری
ئایدۆلۆژی له مێژووی كۆمه‌ڵگای ئێران پیشانده‌ده‌ن، بۆیه
به‌ده‌ست خستنی چه‌كی ئه‌تۆمی له له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه جێگه‌ی
مه‌ترسییه.
تا ئێستا نه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه‌كده‌ست‌و هاوده‌نگه
له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه، وه نه ئێران
به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ووتوه چۆن و به كام شێوه ئه‌و
قه‌یرانه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كۆتایی پێ‌دێ. كێشه‌كه
ئه‌وه‌یه، كه پاش سێ ساڵ له وتووێژی ولاته ئه‌وروپیه‌كان،
یان باشتر بڵێم به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ
ئێران، زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ
زانراون‌و زۆربه‌شیان له لایه‌ن رۆژئاواوه جێبه‌جێكراون،
كه‌چی ئێران نایه‌وێ واز له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی خۆی بێنێ.
كه‌واته رۆشنه، كه مه‌سه‌له‌كه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی
په‌یوه‌ندی به ستراتیژی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ده‌ستهێنانی
چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به
جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ئێران له رووی ئابووری‌و
ته‌كنه‌لۆژیه‌وه نییه. له‌م نێوه‌دا زۆر سه‌رنجراكێشه، كه
له به‌رامبه‌ر تێنه‌گه‌یشتنی به‌شێك له رۆژئاواییه‌كان له
ئامانجی كۆماری ئیسلامی، ئه‌وا ئێرانییه‌كان زۆر جوان ئه‌قلی
ئه‌وروپیه‌كانیان خوێندۆته‌وه، به جۆرێك ده‌زانن چۆن
هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. بۆیه
ده‌بینیین زۆر زیره‌كانه توانیویانه درێژه به گفتۆگۆكان
بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ داواكارییه‌كی ئه‌وروپیه‌كان به‌جێ
بێنن. مه‌به‌ستی ئێرانییه‌كان له گفتوكۆ به‌ده‌ستهێنانی
كاته، وه تا ئێستاش سه‌ركه‌وتوو بوونه له‌مه‌دا.
تا
ئه‌م ساته‌ش كۆماری ئیسلامی سوودمه‌نتره له وتووێژه‌كان،
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك، ئه‌وان رۆژ به رۆژ به‌رنامه‌ی
ئه‌تۆمی خۆیان گه‌شه پێ‌ده‌ده‌ن، وه له لایه‌كی‌تر ملیان
به‌هیچ رێكه‌وتنێك، كه رێگه‌ی پیتاندنی یۆرانیومیان لێبگرێ،
نه‌داوه. ئه‌م باوودۆخه چه‌ند ده‌كێشێ، دیار نییه، به‌س
پێموانییه ئه‌م سیاسه‌ته تاسه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران درێژه بكێشێ.
هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران له گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كان له‌و باوه‌روه
سه‌رچاوه ده‌گرێ كه پێیوایه كێشمه‌كێشه‌كه ده‌باته‌وه،
بۆیه وتووێژكردن له لایه‌ن ئاتوڵلاكان وه‌ك ئامرازێك بۆ
كوشتنی كات به‌كارده‌هێنرێ. ئه‌مه‌یه تا ئێستا ئه‌وروپیه‌كان
لێی تێنه‌گه‌یشتوون. ووتوێژ هیچ ئه‌نجامێكی نابێ ئه‌گه‌ر
ئێران پێیوابێ ئه‌و بالاده‌سته‌و ده‌یباته‌وه. ئه‌م جۆره
بیركردنه‌وه له ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر
هه‌رگیز سه‌ركه‌توو نییه، بۆ؟ چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین
ئێرانییه‌كان مزگێنی "له‌ناوچوونی ئه‌مریكا" له‌م نزیكانه
ده‌ده‌ن. خاوه نى ووتارێكی له‌م بابه‌ته ده‌كرێ ووتوێژت
له‌گه‌ڵ بكا، به‌لام نه‌ك بۆ رێكه‌وتن، به‌ڵكو وتووێژت له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانت له‌گه‌ڵدا ده‌كا.
ئێران،
گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خێراتر كردووه به‌و
هیوایه‌ی به‌زووترین كات ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات. بۆیه
رۆژ به رۆژ نیگه‌رانی ئه‌مریكا‌و رۆژئاواش زیاتر ده‌بێ،
به‌جۆرێك گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ی كه ده‌بێ شتێك
بكه‌ن. له‌كاتێكدا كه ئه‌وروپیه‌كان‌و به‌شێكی به‌رچاویش له
سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا بانگه‌وازی رووبه‌روونه‌بوونه‌وه‌ی
چه‌كداری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن‌و بانگه‌وازی كاری هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، به مه‌رجێ واز له به‌رنامه
ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بێنێ، ئایا ده‌كرێ
هه‌نگاوێكی جیدی له راستای رێگرتن له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی
ئێران له رووی پراكتیكه‌وه بهاویشترێ؟ ئایا ده‌كرێ به‌بێ
به‌كارهێنانی هێز‌و له رێگه‌ی ئاشتیه‌وه ئێران واز له
پرۆگرامه ئه‌تومییه‌كه‌ی بێنێ؟ پێناچێ، به‌لام با بوه‌ستین‌و
بزانین داهاتوو‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چی ده‌ڵێ.
10
سێپتێمبه‌ری 2006
ـ كۆتایی ـ
|