چ بێهوده بوو
ته‌مه‌نمان
چ بێهوده بوو
ژیانمان
ساڵانێک بێ ئاگایی و
سه‌رده‌مێک نوستن و
عه‌یامێک وونبوون
وونبوون
له‌ناو شیله‌ی
خه‌نده‌ی کچێکی بیانی و
ئازاری خۆبه‌ستنه‌وه به ته‌له‌زی
جه‌هاله‌ت و
توانه‌وه
له‌ته‌لیسمه‌کانی ووجود
ڕێچکه‌کان
بۆ هه‌مان شۆێنی بردین
له‌هه‌مان قوژبنی زه‌مه‌ن
گیرمان خوارد و
هه‌مان تاسه و
هه‌مان ئاره‌زوو
به‌ره‌و خه‌ونی دوێنێی بردین
ڕێچکه‌کان
فێری ئه‌لف و بێ ی
ڕۆچوونیان کردین
فێریان کردین
دڵ ره‌ق تر
له‌دڕک
له‌نێوو بازنه‌ی گوڵه‌کاندا
خۆ حه‌شارده‌ین
ئه‌و گوڵانه‌ی
پێده‌که‌نن جارێ و
جارێکی تریش وه‌ک گوڵه
(هێرۆ)
مات ده‌بن
ڕێچکه‌کان فێریان کردین
وردبین
گرژبین
دووربین
ده‌یان پاڵه‌وان
له به‌فر هه‌ڵکۆڵین و
سه‌دان
گه‌له‌ڕاوژێ
له‌که‌ناره‌کانی موحیبه‌تدا
بهۆنینه‌وه و
تۆمه‌ت
بۆ که‌ناریه‌کانی
شار و
شاخ و
گوند و
چۆڵ و
به‌هه‌شته سه‌رمه‌دییه‌که‌ی خوا
دورست بکه‌ین.
ئه‌فسووس
بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی
بێهوده بردمانه سه‌ر و
ئینجانه‌ی گوڵه‌کانمان تیا شکان
2006
|