چه‌ن په‌یڤێکی پێویست:
کوردستان به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به‌هه‌شتێکی ڕازاوه و
له‌به‌ردڵانه مخابن له‌به‌ر بنده‌ست بوون و بێ ده‌وڵه‌تی
کوردان ، هێشتا سه‌تی یه‌کی شوێنه‌گه‌شتیارییه‌کان و هه‌روه‌ها
شوێنه‌واره‌کانی مێژوویی و کۆنی، ئاشنا به گه‌لانی دونیا نین
و وه‌ک پێویست نه‌ناسێندراون. نیگا و ڕوانینی هه‌رده‌م
ئه‌منیه‌تی و ئاسایشییانه‌ی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ستی کوردستان
بۆ ناوچه‌کوردییه‌کان بۆ خۆ باری سه‌ر بارانه و بۆته مایه‌ی
ئه‌وه‌ی قه‌ت لا له‌و به‌هه‌شته بزره نه‌کرێته‌وه. به‌ڵام
پڕ ڕوونه دۆخه‌که بۆ هه‌میشه وا نامێنێته‌وه و
ڕه‌هه‌نده‌کانی شۆڕشی زانیاری و تێکنۆلۆژی ئه‌مڕۆکه هه‌تا
به دووره ده‌سترین گونده‌کانی کورده‌واریشی گرتۆته‌وه. ئیدی
جێی په‌رۆشی نییه و هه‌تا دێ نیشانه‌کانی ژیار و
شارستانییه‌تی کۆن و دێرینی کوردان زێتر لای دونیا
ده‌رده‌که‌ون. ئه‌م به‌ینه گۆڤارێکی ئێرانی به ناوی
"سه‌فه‌ر" له نوێترین ژماره‌ی خۆدا به تێر و ته‌سه‌لی
که‌وتۆته ناساندنی شوێنه‌گه‌شتیارییه‌کانی ده‌ڤه‌ری
ڕه‌نگاڵه‌یی و هه‌رده‌م به گوڵ نه‌خشاوی هه‌ورامان به
هۆگرانی خۆ و زۆربه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م جاره‌ی خۆی به‌م
ناوچه‌دڵبزوێنه ته‌رخان داوه. من چم له‌وه نه‌داوه‌ته‌وه
نیازی ئه‌م گۆڤاره چییه و مه‌به‌ستی پشته‌وه‌ی ئه‌و کاره
چییه و به‌دوای چیدا ده‌گه‌ڕێ به‌ڵام جێی ڕێزلێنانیشه له
که‌شێکی ته‌ماوی نێو کۆماری ئیسلامی‌دا گۆڤارێک هه‌ڵده‌که‌وێ لا
له جوانییه‌کانی ناوچه‌یێکی کوردستان بکاته‌وه. بۆیه منیش
ئه‌و هه‌له ده‌قۆزمه‌وه و نیازمه پوخته‌ی بابه‌ته
به‌پێزه‌کانی نێو ئه‌و گۆڤاره بکه‌مه کوردی و بیخه‌مه
به‌رده‌س کوردزمانانم له‌هه‌ر کوێی دونیا بن ، ئومێدمه ئه‌م
هه‌وڵه که‌لێنێکی خه‌رمانه‌ی کوردی سه‌باره‌ت به
ده‌ڤه‌ره‌که‌ی هه‌ورامان پڕ بکاته‌وه. بۆ وتن ده‌شێ گۆڤاری
"سه‌فه‌ر" گۆڤارێکی مانگانه‌یه و خۆی به گۆڤارێکی سه‌ربه‌خۆ
و ناده‌وڵه‌تی و سه‌ر به که‌رتی تایبه‌تی ده‌ناسێنێ و گوایه
گه‌ره‌کیه‌تی شوێنه‌گه‌شتیاری و که‌وناراییه‌کانی ئێران به
هۆگری خۆ بناسێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌خرێته به‌رچاو بابه‌تێکی
نێو ئه‌م گۆڤاره‌یه له‌سه‌ر گوندی "هه‌جیج"که بۆ تۆی
خوێنه‌ری کوردم هه‌ڵبژاردووه، ئاواتمه چێژی لێ به‌ری.
ڕێناس
جاف
****
به‌ره‌به‌یان
زوو وه‌ڕێ که‌وتبووین و به هیوای گه‌یشتن به‌و ناوه به مله
و ڕێگه‌ی پڕ پێچ و په‌نا و کوێستانی‌دا سه‌رده‌که‌وتین و
داده‌گه‌ڕاین. هه‌تا ئاخرییه‌که‌ی گه‌یشتینه قه‌راخی سیروان و
به پێیان ڕێبڕین ده‌س پێکرا به‌شکو بگه‌ینه هه‌جیج. پاشی
چه‌ن کاتژمێرێک ده‌مه‌وه ئێواره ، پشوو سوار و به‌ده‌م
ئاره‌قه‌ی زه‌رد و سووره‌وه، له‌و دیو دوا پێچی جاده‌وه
سیمای گوندێکمان لێ ده‌رکه‌وت که به‌سه‌ر پێ بنار و له نێو
دۆڵێکدا هه‌ڵکه‌وتبوو. ئایا هه‌جیج ده‌بووه شوێنێ بۆ
حه‌سانه‌وه‌ی چه‌ن کاتژمێرێکم؟ به‌ڕاستی چه‌نده له
"ماسووله" 2 ده‌چێ ، هه‌م
شێوه‌ی چێکرانی خانووبه‌ره‌کانی و هه‌میش ئاو و هه‌وای شێداری.
بۆ نیگایێک دیمه‌نی ده‌رکه و ده‌لاقه‌ی گوند دڵمی ڕفاند.
پاشان پاقژی و خاوێنی گوند سه‌رنجمی ڕاکێشا و به خۆمم ده‌گوت
ئایا هه‌تا به‌ئێستا گوندی به‌و چه‌شنه ڕازاوه‌م بینیوه؟
بۆ چه‌ن ساتێ به‌سه‌ر ویشکه‌که‌ڵه‌ک و به‌رده‌ڵانه‌که‌ی
ته‌نیشت جاده‌وه چه‌مه‌ڕای هاوڕێیانم مامه‌وه و چاوم بڕیه
دونیای چوار ته‌نیشتم. چم چاو پێکه‌وت! ئارامگه و
مه‌زاره‌که‌ی سه‌ی عه‌بدوڵڵا که به وته‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ناوه
برای ئیمام ڕه‌زایه3 و
کۆسه‌ی هه‌جیجی پێ ده‌ڵێن، چیای سه‌ربه‌ته‌م به خانووی په‌یژه
و پلیکان ئاسا و به‌سه‌ر هه‌ندێ بانیشه‌وه ژنانی گوندی به
جل و به‌رگی گوڵ گوڵینه‌وه ، دارهه‌نارانی چڕی ئه‌و ناوه
به‌سه‌ر پێ بنارانه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌یوانی به‌رماڵان و
له‌و لاشه‌وه زه‌وی و زاری ته‌پۆڵکه‌ئاسا که نسێی
گوڵاڵه‌زه‌رده‌یان به‌سه‌ره‌وه نه‌خش بوو. هه‌ستامه‌وه سه‌ر
پێیان و پرسیاری شوێنی حه‌سانه‌وه‌م کرد. تازه بیرم هاته‌وه
ئه‌و هه‌موو ماوه به‌سه‌ر وشکه که‌ڵه‌کێکه‌وه دانیشتووم.
گونده‌که‌ی هه‌جیج خانه‌قایێکی تیایه. جوانه، وا نییه؟
کۆسه‌ی هه‌جیج و خانه‌قا به‌رامبه‌ربه یه‌ک، به خه‌ڵکانی
سوننه مه‌زه‌به‌وه. ئێره چه‌نده ئۆقره و هێوری لێ
ده‌بارێ. ئۆقره و هێوری ئه‌وتۆ له شاردا قه‌ت ده‌س ناکه‌وێ
. ته‌نانه‌ت پشیله‌یێکی چاوزیت به‌سه‌ر گوێ پاساری خانه‌قاوه
نیگای تێ بڕیوین. هه‌ستێکی سه‌یرم لا دروس بووه، پێم وایه
هێورییه‌که‌یان تێک ده‌ده‌ین. هێدی هێدی سه‌ر و سیمای
هاوڕێیانم لێ وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ و هه‌موومان له ده‌وری یه‌ک خڕ
ده‌بینه‌وه. هه‌ڵده‌ستمه‌وه سه‌رپێیان و که‌ل و په‌له‌که‌م
هه‌ڵده‌گرم و به‌ره‌و لای پاسه‌که ده‌چم که چاوم به پیره
پیاوێک ده‌که‌وێ پاڵی داوه به دارتێلێکه‌وه و بڕێک
ته‌زوێحی پێیه. لێی نێزیک‌تر ده‌بمه‌وه وپرسیاری لێ ئه‌که‌م
ئه‌مه چنه. به هه‌ورامییه‌کی تۆخ وه‌رامم ده‌داته‌وه
ته‌زوێحی پێیه که ساخته‌ی گژ و گیا و دار و ده‌وه‌نی ئێره‌ن.
لێ ده‌بڕێم چه‌ن دانه‌یێکی لێ بکڕم به‌ڵام ئیزنم ناداتێ چه‌ن
وێنه‌یێکی لێ هه‌ڵبگرم. به پلیکانه‌کان دا داده‌گه‌ڕێم و ڕێی
خانه‌قا ده‌گرمه به‌ر .
له‌و
نێوانه‌دا سه‌ربانی خانه‌قام به‌رچاو ده‌که‌وێ و به‌ڵێن به خۆ
ده‌ده‌م شه‌و به‌سه‌ر بانی خانه‌قاوه و له‌ژێر ئاسمانی
ڕه‌نگاڵه‌یی هه‌جیجدا بنوم. به‌ڵام چ خه‌یاڵێکی خاو، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هه‌تا به‌یان باران به‌خوڕ ده‌بارێ. کازیوه‌ی به‌یان
شاد و به‌که‌یف له‌به‌ر ده‌نگی خڕمه‌ی باران هه‌ڵده‌ستمه‌وه
به‌نیازی گه‌شت وسووڕانه‌وه به ئاوایی دا و بینینی
ده‌رکه‌وتنی زه‌رده‌ی سه‌رکه‌ل وه‌ڕێ که‌وتم. هه‌وا شنه‌ی
به گیان ده‌به‌خشی،تژی بوو به بۆنی له‌به‌ردڵانی باران
به‌سه‌ر دار‌هه‌نارو ڕه‌زه‌کانی ئه‌و ناوه‌وه. خه‌ڵکی گوند
زووتر له خه‌و ڕابوونه و مژولی کار و هه‌رمان بوون. پیاوان
به بان گلێن خه‌ریکی بان تلاندن بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بانه‌که‌یان
شۆڕه‌که نه‌کات. ژنانیش به‌سه‌ر ساجه‌وه خه‌ریکی نانکردن
بوون، مناڵه مه‌دره‌سه‌یی ڕێی قوتابخانه‌یان گرتبووه به‌ر ،
کوڕان به جل و به‌رگی کوردی و کچانیش به مانتۆ و
سه‌رپۆشه‌ووه! دوو هه‌ڵۆش به ڕاسه‌ری ئاسمانی گونده‌وه
خه‌ریکی فێره‌فڕین کردنی به‌چکه‌کانیان (بێچوو) بوون و به‌سه‌ر
دۆڵه‌که‌ی ئه‌و ناوه‌دا باڵیان لێ ده‌دا و ده‌سووڕانه‌وه.
هێوری و ئارامی هه‌روا باڵی به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌دا کێشابوو.
به‌ده‌م گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و لای خانه‌قا ،پیرپیاوێکم به‌رچاو
که‌وت . له‌ژێر لچه‌وه و به هێواشێ سڵاوێکم لێکرد و ئه‌ویش
جواوی دامه‌وه. هه‌وڵم دا سه‌ری قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌مه‌وه و
هه‌ندێ بیدوێنم. پێمی وت زۆربه‌ی لاوانی ئاوایی بۆ کار و
خوێندن ڕوو له شار ده‌که‌ن و هێستر تاقه که‌ره‌سته‌ی
گواستنه‌وه‌ی که‌ل و په‌لی نێو ئاواییه. ئه‌و ده‌یگوت خه‌ڵکی
گوند بڕوای زۆریان به کۆسه‌ی هه‌جیج هه‌یه و ئه‌وه به
درێژاییی ئه‌و هه‌موو ساڵانه ئه‌وانی له‌و هه‌موو به‌ڵا و
په‌تایانه‌ی وه‌ک لافاو و تۆفان و فه‌رته‌نه ده‌رباز کردووه.
به‌ده‌س ژیانه‌وه ڕه‌زا بوو و شوکربژێری خودای به‌جێ دێنا
که گونده‌که‌یان کاره‌بای هه‌یه و ئاواییه‌کی پاک و خاوێنه.
ماڵئاواییم لێکرد و ڕێی خانه‌قام گرته به‌ر هه‌تا ده‌گه‌ڵ
هاوڕێیانی دی درێژه به سه‌فه‌ره‌که‌مان بده‌ین. پاشی کۆڵ و
بار پێچانه‌وه و ماتڵ مانه‌وه بۆ ئاماده‌بوونی هاوڕێیانی دی،
لێبڕام پیاسه‌یێکی دی ئه‌و ناوه بکه‌م هه‌تا جوان جوانێ
هه‌موو شوێنێکی به گۆشه‌ی دڵ بسپێرم . پاڵم دا به
دیواره‌که‌ی خانه‌قاوه. به‌سه‌ر سه‌ربانه‌وه ژنانی کراس گوڵ
گوڵین، دارهه‌ناری ئه‌و ناوه، کوێستانی سه‌ربه‌ته‌م، دۆڵ و
مێرگی گچکه و ... ئه‌و ناوه به وه‌رچاومدا گوزه‌ریان کرد.
پاشان چاوم به کۆسه‌ی هه‌جیج، پاڵ دانه‌وه‌ی پیره‌ژنێ به
دیواره‌که‌یه‌وه، سنووقی کومیته‌ی ئیمداد و پیاوانی گوندی
که‌وت بۆ به‌ڕێکردنی ئێمه هاتبوون ، دیسان گه‌یشتمه‌وه به
کابرای ته‌زوێح فرۆش، چوارمه‌شقی له په‌نای دارتێلێکه‌وه
دانیشتبوو و ئێستێ ته‌واو سه‌ری قاڵ بوو و ته‌زوێحی به
هاوڕێیانم ده‌فرۆت و ئه‌وه‌نده مژول و سه‌رقاڵ بوو گوێی
نه‌دا به‌و هه‌موو وێنانه‌ی لێم هه‌ڵگرتبوو. ئاوایی به‌جێ دێڵم
... ئاوڕێک ده‌ده‌مه‌وه هه‌تا بۆ دواجار چاوێک ببڕمه
گوند...ده‌مه‌وێ به بیرگه‌می بسپێرم که من چاوم به به‌هه‌شت
که‌وت... به قه‌راخی سیرواندا به‌ره‌و هه‌ورامانی ته‌خت
ده‌که‌ومه ڕێ و به‌درێژایی ڕێگه‌که‌ی ئه‌و ناوه‌دا
گوڵاڵه‌سووره به‌ڕێمان ده‌که‌ن، سه‌ت حه‌یف و مخابن شار
گوڵاڵه‌سووره‌ی تیا نییه4.
**********
1
ئه‌و ناونیشانه بۆخۆم دامناوه.
2
ماسووله شارۆچکه‌یێکی هه‌ره‌دڵاوای هه‌ڵکه‌وته له ستانی
گیلان له باکووری ئێرانه که زۆر له هه‌جیج ده‌چێ.
3
ئه‌م بۆچوونه زێتر پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران سه‌ری
هه‌ڵداوه و له ڕاستیدا ساخته‌ی ده‌س تاقمێکی هه‌لپه‌رسته و
گه‌ره‌کیانه له‌و ڕێگه‌وه بۆخۆ کار و کاسبییه‌ک بنێنه‌وه و
فڕی به‌سه‌ر برای ئیمام ڕه‌زاوه نییه. بۆ زانیاری فره‌تر
له‌و باره‌وه خوێنه‌ری به‌ڕێز ده‌کارێ چاو له وتار یان
بابه‌ته‌که‌ی هێژا "سه‌دیق بابایی" بکات که له چه‌ن
ماڵپه‌ڕێکی کوردی وه‌ک "گیاڕه‌نگ" دا بڵاو بۆته‌وه.
4
ئه‌م بابه‌ته له مانگی گوڵانی ساڵی 1385 ی هه‌تاوی
نووسراوه.
******
ژێده‌ر:
گۆڤاری مانگانه‌ی "سه‌فه‌ر"،ساڵی پانزه‌هه‌م،ژماره 9
،خه‌رمانانی 1385 ی هه‌تاوی
ناونیشانی ئینته‌رنێتی ئه‌م گۆڤاره:
www.safarmagazine.ir
تاران، 18 ی خه‌رمانانی 2706 ی کوردی
|