بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج

قیبله‌ نوما

 
 

 

ده‌ساڵ زیاتر ئه‌بوو له‌ ئه‌وروپا ئه‌ژیان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنیانه‌و پێیان ووتبوون ،ئه‌گه‌ر ناوی خۆتان بنووسن بۆ کرینی ئه‌وخانوانه‌ی که‌ وه‌ک پڕۆژه‌یه‌ک بۆ ده‌ستگرۆیی ئه‌وانه‌ی له‌مناڵێک زیاتریان هه‌یه‌،و ناتوانن به‌ ئیمکاناتی تایبه‌تی خۆیان خانوو بکڕن، ئه‌توانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌‌ به‌ سیعرێکی موناسیب و به‌قیستێکی موریح، ئه‌و خه‌ونه‌یان بهێننه‌دی. به‌ڵێ هه‌روه‌کو په‌یمان و به‌ڵێنیان پێ درابوو، چه‌ندساڵێک دوای خۆنووسینه‌که‌، رۆژێک نامه‌یه‌کیان بۆ دێ، تیا نووسراوه ‌: به‌رێزتان کاندیدن بۆ پرۆژه‌ی ئه‌و شانزه‌ خانووه‌ی که‌ به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه‌و وا له‌ته‌واو بوونایه‌، تکایه‌ به‌زوویی و بێ دواکه‌وتن هه‌موو ئه‌وموسته‌مسه‌کاتانه‌ی که‌له‌م نامه‌یه‌دا ئاماژه‌مان پێکردوون ،بۆمان بێنن،‌ کاتی پیشاندانی خانوه‌کانیشیان پێ ووتبوون، ئێواره‌ی دیاری کراو هه‌موو ئه‌چن بۆ سه‌یری خانوه‌کان،که‌ عیباره‌ت ئه‌بێ له‌ دوو ریزی به‌رانبه‌ر به‌یه‌ک، خانووه‌کان هه‌موویان یه‌ک خه‌ریته‌یان ئه‌بێ، ته‌نها موشکیله‌ ئه‌وه ‌ئه‌بێ، ئه‌مان حه‌زیان له‌و به‌ره‌ئه‌بێ که‌ حه‌دیقه‌که‌ی به‌هاوین به‌یانیان هه‌تاوی تێ ئه‌که‌وێ ،و ئێوارانیش ‌سێبه‌ر، بۆ به‌ختی ئه‌وان ئه‌و ئێواره‌یه‌ ئاسمان هه‌ور گرتبووی ،و هه‌تاو له‌ هیچ کونێکه‌وه‌ نه‌ ئه‌بینرا، پیاوه‌که ‌له‌و خانمه‌ی که‌ بۆ رێنمویی کردنیان دانرابوو ئه‌پرسێ، داخۆ فه‌سڵی هاوین هه‌تاو له‌کام به‌ریانه‌وه‌ هه‌ڵدێ؟ ئه‌ویش نه‌خشه‌ی پرۆژه‌که‌ ده‌رئه‌هێنێت ،و ئه‌ڵێ :به‌ هاوینان له‌به‌ری راسته‌وه‌ هه‌ڵدێت، و له‌به‌ری چه‌په‌وه‌ ئاوا ئه‌بێت . ئه‌ویش به‌ خۆشیه‌وه‌ به‌ره‌و ڕووی ژنه‌که‌ی ئه‌ڕواو ئه‌ڵێ گیانه‌ ئه‌و شکه‌شمان نه‌ما، به‌ری لای راست خۆیه‌تی، ئه‌ویان هه‌ڵئه‌بژێرین، ژنه‌ ئه‌ڵێ ئاخر تاکیدی؟ ئه‌ڵێ تاکید، ژنه‌ ئه‌ڵێ به‌خوا تا به‌ته‌وای تاکید نه‌بم بڕیار نایه‌م، پیاوه‌که‌ ئه‌ڵێ ته‌وای چی له‌سه‌ر خه‌ریته‌که‌ شه‌رق و غه‌ربی تیا ده‌ست نیشان کرابوو، به‌چاوی خۆم دیم ، ژنه‌ ئه‌ڵێ نه ‌به‌خوا باوه‌ڕم به‌ خه‌ریته‌و مه‌ریته‌ نیه.‌ ته‌له‌فوون بۆ کاکم ئه‌که‌م ئه‌و زۆر ووریایه،‌ به‌هینه‌که‌ی خۆی یه‌کسه‌ر بۆمان بدۆزێته‌وه‌، هینه‌که‌ی چیه‌ ژنه‌که‌؟ کوره‌ قیبله‌ نوماکه‌ی ئه‌وه‌ بۆ شتت بیر ئه‌چێته‌وه‌ خۆجارێ پیر نه‌بووی ئه‌ی دوێنێ پێم نه‌وتی ؟‌ پیاوه‌که‌‌ لاحول وه‌لا قوه‌ته‌ قه‌یچێکا بابێت . رۆژێک جه‌ره‌سی ده‌رگا لێئه‌درێ ژنه‌ ئه‌ڵێ به‌قوربانی بم خۆیه‌تی کاکمه‌، بزانه‌ ئه‌و چه‌ن دڵسۆزه‌، تۆش هه‌ر زه‌می ئه‌که‌ی‌، پیاوه‌که‌ ئه‌ڵێ بابێته‌ سه‌ره‌وه‌، ژنه‌ ئه‌ڵێ ناتونێ بێت مه‌جالی نیه‌، ئه‌ڵی‌ بابچینه‌ سه‌ر خانوه‌کان، ده‌خێراکه‌ پیاوه‌که ‌عه‌یبه‌  چاوه‌ڕوانه‌، پیاوه‌ له‌خۆشی ئامێری قیبله‌ نووما که‌ سه‌د ده‌ر سه‌د ئیتیجاهه‌که‌ ئه‌دۆزێته‌وه‌ نازانێ چی بکا، کاتێک ئه‌گه‌نه‌ شوێنی مه‌قسه‌د ،خاڵه‌ شتێکی بچووک له‌ گیرفانیا ده‌رئه‌هێنێ، کابرا ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ چیه‌؟ خاڵه‌ ئه‌ڵێ قیبله‌ نوماکه‌یه‌،کابرا سه‌یر ئه‌کا به‌عه‌ره‌بی له‌سه‌ری نووسراوه‌! ئه‌ڵێ تۆ له‌ ئه‌وروپای ئه‌مه‌ بۆ به‌عاره‌بی نووسراوه‌؟ ‌ خاڵه‌ ئه‌ڵێ ره‌مه‌زانی پێشوو لێره‌ له‌دوکانی عه‌ره‌بێک ‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئیتیجاهی قیبله‌ کڕیومه، کابرا ئه‌ڵێ ئه‌ی ڕۆژ هه‌ڵاتن و رۆژ ئاوا بوون ئه‌خوێنێته‌وه؟‌ خاڵه‌ ئه‌ڵێ ئه‌ی بێقه‌زابی وه‌ره‌ ئه‌ها‌ سه‌همه‌که‌ بۆ کوێوه‌یه؟‌ ئه‌وه‌تا‌، ئێستا ڕێکی شانی ڕاستم  سه‌یرکه‌ ئه‌وه‌ ‌قیبله‌یه‌، که‌واته‌ هاوینان له‌و ده‌سته‌یه‌ی که‌ له‌به‌ری چه‌په‌وه‌یه‌‌ ڕۆژ هه‌ڵدێت، و له‌به‌ری راستیشه‌وه‌ ئاوا ئه‌بێ، ئیتر سێو دووی ناوێ به‌ری چه‌پ هه‌ڵبژێرن ،و بیریشی نه‌چوو به‌ ته‌له‌فونه‌ ده‌ستیه‌که‌ی به‌ خوشکه‌که‌ی بڵێ ئیتیجاهه‌که‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ .‌ بۆ به‌یانی خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌وهه‌وره‌ی ئه‌وماوه‌یه‌ به‌ری ئاسمانی گرتبوو، ئه‌ڕه‌وێته‌وه‌ ،و ده‌ر‌ئه‌که‌وێ ئه‌گه‌ر به‌پێی قیبله‌ نوماکه‌ی خاڵه‌ بێت،‌ سوبحان ئه‌ڵڵا ئه‌مێستا له‌ مه‌غریبه‌وه‌ ڕۆژ هه‌ڵدێ، و له‌ مه‌شریقیشه‌وه‌ ئاوا ئه‌بێ .

 

موخته‌سه‌ری که‌لام

 

به‌هه‌ڵه‌ دیاری کردنی ئیتیجاهی رۆژه‌که‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نا‌بێ، چوونکه‌ کات زۆر ئه‌مێنێ  بۆ پرسو رای ترو قسه‌ی ئه‌سه‌حی وه‌رگرتن، کێشه‌که‌ ئه‌وه‌ ئه‌بێ  ، ئه‌گه‌ر خاڵه‌ له‌ ره‌مه‌زانی پاره‌وه‌   به‌قسه‌ی ئه‌و قیبله‌ نومایه‌ نوێژی کردبێ، یه‌ک دانه‌ی بۆ حلێب نه‌کراوه‌ .

 
           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca