ئامینه
کاکه باوه : من ئه‌مه‌وێت ده‌نگی بێده‌نگه‌کان بم ، ئه‌مرۆ
ته‌نها گوێ له‌وانه ئه‌گیرێ که ده‌سه‌ڵات و پاره‌یان هه‌یه،
ئه‌بێ ئێمه پشتیوانی ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که خه‌بات ئه‌که‌ن
بۆ نه‌هێشتنی سته‌م و زۆرداری وسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات له سوید
وکوردستان و جیهان .
ته‌مه‌ن
: 34 ساڵ
,شاری
سه‌قز ،له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتؤته دنياوه ، له‌سالى 1992
له سوید ده‌ژیت .
کار :
کۆمه‌ڵناس ، له 2002 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له کۆمه‌ڵناسی له
دانشگای ستۆکهۆڵم به ده‌ست هێناوه .
له‌ته‌مه‌نی
14
ساڵییه‌وه بووه به پێشمه‌رگه له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه ، له
پێشمه‌رگایه‌تیشدا بێووچان خه‌باتی کردووه بۆ یه‌کسانی و
مافی مرۆڤ و ئازادی , به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگه و
ژنانى سته مديده .
ئامينه
ده ليت : له ئاستی سوید من خه‌بات ئه‌که‌م له پێناو :
1.
باشتر کردنی ژیانی کۆمه‌ڵگه و خێزان . به تایبه‌ت
به‌رزکردنه‌وه موچه‌ی ژنان و پشتیوانی کردنیان بۆ به‌ده‌ست
هێنانی کاری باشتر .
2.
گۆڕانکاری له سیاسه‌تی په‌ناهه‌نده ، ئه‌منیه‌تی باشتر بۆ
منداڵان ، گه‌نجان و که‌م ئه‌ندامان .
3.
به‌رزکرده‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان , به
تایبه‌ت له بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێرکردن .
4.
دابینکردنی کار بۆ بێکاران و باشتر کردنی باری و دۆخی ژیانی
کرێکاران .
له
ئاستی کوردستان :
1.
به‌فه‌رمی ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدی کورد و ڕۆژی 16/3
به ڕۆژی دژ به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژى له ئاستی سويد و ئه‌وروپا
و جیهان .
2. من
وه‌ک ئه‌ندامێکی ناوه‌ندی چاک
CHAK
,
شان به شانی هاوکارانم له ناوه‌ند , خه‌بات ئه‌که‌م له
پێناو باشتر کردنی ژیانی منداڵان و ژنانی له ئه‌نفالى به
جێماو له ڕێگه‌ی گه‌یاندنی ده‌نگیان به ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات
له کوردستان و سوید و ئه‌وروپا و جیهان , هه‌روه‌ها ناساندنی
كيشه كانيان به ده زگا و ڕێکخراوه جیهانیيه‌کان .
من
هه‌موو ساڵێک سه‌ردانی کوردستانم کردووه , بۆ ئه‌وه‌ی له
نزیکه‌وه ئاشنای ژیانی میلله‌ته‌که‌م بم و کێشه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌که‌م زیاتر ده‌رک بکه‌م ، له سالى 2002 له‌گه‌ڵ
ژورنالیستێکی سویدی له سه‌ردانێکما بۆ کوردستان , سه‌ردانی
ئۆردوگاکانی شۆڕش و سمودم کرد , چه‌ندین چاو پێکه‌تنم له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکی ناوچه‌که کرد . هه‌روا له 2005 له‌گه‌ڵ گروپێکی
زانکۆی ستۆکهۆڵم سه‌ردانی کوردستان کرد .
دوا
چالاکیم به‌رزکردنه‌وه‌ی نوسراوێک بوو بۆ پارته‌که‌م پارتی
چه‌پی سوید , تیایدا داوای به فه‌رمی مه‌حکومکردنی هێرشه‌کانی
ده‌وڵه‌تی تورکیام كرد بۆ سه‌ر کوردستان .
هاووڵاتیانی كوردی خۆشه‌ویستى
دانيشتووى
سوید
بۆیه
به هه ق ده‌نگدان به ئامینه , ده‌نگدانه به ناساندنی
ئه‌نفال دوور له پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن , ده‌نگدانه به
به‌جیهانیكردنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه , ده‌نگدانه به
ناساندنی كاره‌ساتی قارنیَ و قه‌ڵاتان , ده‌نگدانه به
ئازادیخوازان و سته‌مدیدانی
كوردستان , ده‌با پیكه‌وه له پێناو كورد له هه‌موو
پارچه‌كانی كوردستان , ئامینه خانی پیشمه‌رگه , كه
ته‌مه‌نی لاویتی له سه‌ر پیشمه‌رگایه‌تی دانا , به
ده‌نگه‌كانمان به‌رینه په‌رله‌مانى سویده‌وه
.
|