ده‌مه‌وێت به‌فرۆشتنی‌ سیدیه‌كان، قه‌رزه‌كانم بده‌مه‌وه

ئا/ ئاسۆ:

 

   هونه‌رمه‌ند حامیدی محه‌مه‌دیان بۆ هاوڵاتی

 

                  

 هونه‌رمه‌ند حامیدی محه‌مه‌دیان دوای گۆرانی حافیزی په‌پووله‌، ئێستا سیدیه‌كی نوێی به‌رهه‌مهێناوه‌، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ‌ "دوای وتنی گۆرانی حافیزی په‌پووله‌ خه‌ڵكی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن زۆر هانیاندام كه‌ سیدییه‌ به‌رهه‌مبهێنم بۆیه‌ به‌ هه‌وڵ‌ و ماندووبوونی خۆم ئه‌م سیدییه‌ نوێیه‌ به‌رهه‌مبهێنا".
هاوڵاتی: وه‌ك ئێمه‌ ئاگادارین سیدییه‌كی تازه‌ت تۆماركردووه‌ ئه‌م سیدیه‌ تازه‌یه‌ چه‌ند به‌رهه‌می له‌خۆ گرتووه‌و كێ‌ هاوكاری كردوویت بۆ به‌رهه‌مهێنانی؟
حامید: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ناڵی كوردسات ئه‌و كلیپه‌یان بۆ كردم ئه‌توانم بڵێم ئه‌و كلیپه‌ هانده‌رم بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كوردستانی ئازاددا من سیدی تۆمار بكه‌م و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌ولێرو كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان و هونه‌رمه‌ندان هانیان دام كه‌ سیدی تۆماربكه‌م. سیدییه‌كه‌م له‌ نۆ به‌رهه‌م پێكهاتووه‌ هه‌شت به‌رهه‌میان گۆرانیه‌و به‌رهه‌مێكیشیان مۆسیقایه‌ هیوادارم جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو خه‌ڵك بێت.
:
كاك حامید له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی كوردستاندا نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ زۆره‌ كه‌ به‌ ئاستی پێویست یارمه‌تی و بایه‌خ به‌ هونه‌رمه‌نده‌ لاوه‌كان نادرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌، تۆ تاچه‌ند ئه‌م ڕه‌خنانه‌ به‌ڕاست ئه‌زانی؟
حامید: ئه‌گه‌ر بایه‌خ به‌ هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌كان نه‌ده‌ن ئه‌وا موسیقای كوردی هه‌ر له‌و ئاسته‌ی‌ ئێستادا ده‌مێنێته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ خراپتریشی لێبێت، من پێم وایه‌ هیچ شوێنێك به‌قه‌د كوردستانی ئازاد غه‌دری له‌ مۆسیقای كوردی و غه‌دری له‌ گه‌نجه‌كانی كورد نه‌كردووه‌.
له‌ هه‌موو دونیادا گه‌نج جیلێكی تازه‌یه‌ هه‌ناسه‌ی تازه‌یه‌ ئه‌توانێت شتی زۆر باش بكات ئه‌گه‌ر یارمه‌تی بدرێت، له‌ بواری هونه‌ریدا گه‌نجی كوردستان زۆر فه‌رامۆش كراوه‌.
هاوڵاتی: ئه‌توانین بڵێن حامیدیش ئه‌و غه‌دره‌ی لێكراوه‌؟
حامید: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ غه‌درم لێكراوه‌ من له‌ هه‌موو لاوه‌كانیتر یارمه‌تین زیاتر دراوه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا زۆر ئازارم كێشاوه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا ته‌نانه‌ت شوێنێكیشم نیه‌ تیایدا بخه‌وم ئه‌گه‌ر له‌و دووكانه‌ كاری فۆتۆگرافیش نه‌كه‌م نان نییه‌ بیخۆم.
هاوڵاتی: به‌شێك له‌ ڕه‌خنه‌گران له‌ بواری موسیقاو گۆرانی ده‌ڵێن لاوه‌كانمان كه‌ له‌ بواری گۆرانی و مۆسیقا وگۆرانی كارده‌كه‌ن نه‌یانتوانیوه‌ په‌ره‌ به‌ مۆسیقا و هونه‌ری گۆرانی بده‌ن و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هونه‌ری كوردی و شێوتینن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ لاوه‌كانی خه‌ریكی كۆپی كردنی موزیكی فارسی و توركین؟
حامیدی محه‌مه‌دیان: به‌ بۆچوونی من ئه‌م كێشه‌یه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌م پرۆفیشناڵ‌ بوونی ئه‌و گۆرانی بێژانه‌ من له‌گه‌ڵتام گۆرانی بێژی كورد هه‌یه‌ گۆرانی توركی ئه‌كه‌ن به‌ كوردی ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی كه‌م پرۆفیشناڵ‌ بوونی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌.
هاوڵاتی: سیدیه‌كه‌ت چه‌ندی‌ تێچوه‌؟
حامید: له‌ ڕاستیدا من چوار هه‌زار دۆلار مه‌سره‌فی سیدیه‌كه‌م كردووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ش براده‌رێكی خۆشه‌ویست دابینی‌ كردوه‌ كه‌ من لێره‌وه‌ زۆر سوپاسی ئه‌كه‌م ئه‌ویش كاك عیرفانی خاوه‌نی كۆمپانیای چوارچرایه‌، ئێستاش من له‌سیدیه‌كه‌ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ماددیم نیه‌و ته‌نها ده‌مه‌وێت "ئه‌گه‌ر بتوانم" به‌فرۆشتنی‌ سیدیه‌كان قه‌رزه‌كانم بده‌مه‌وه‌.

 

ئةم ضاوثيَكةوتنة لةرِوَذنامةى هاولاَتي دا بلاوكراوةتةوة

ضةندويَنةيةكيش لةم بابةتة لةكليثي حافيزى ثةثولةوةرطيراوة

 
           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca