(دوعای چوارده‌هه‌م)
به‌ڕاست
قاوه قاو و هه‌رایه‌كه مه‌پرسن!! دیسان ده‌ستی به بۆڵه بۆڵ
كردووه و به‌رد به با ئه‌كات.. با
تێبگه‌م له مه‌وزوع.
... تۆ
پێم ئه‌ڵێی ئه‌بۆڵێنی..
ئه‌مه بۆڵه‌یه یا هه‌رچییه‌ك، موهم ئه‌وه‌یه ده‌ری بڕم،
ئه‌گینا ته‌حه‌مول ناكه‌م. چۆن نابۆڵێنم.. شێت بووم له ده‌ست
شتی خوار و ناڕێك، له‌ده‌ست درۆ، باوه‌ڕم به‌هیچ نه‌ماوه، وام
لێهاتووه له خۆشم دڵنیا نه‌بم. بۆ هه‌رلایه‌ك ئه‌ڕوانم، بۆ
هه‌ركوێیه‌ك ئه‌چم هه‌مووی پڕه له درۆ.. سیخناخه بووم
له‌درۆ...
ماڵت ئاوا بێت ووتم ئاخۆ چی بووه؟ دووربێ..
دووربێ، وام زانی سۆنامی ڕوومان تێئه‌كات. باشه وا له داخی
درۆ ده‌هری بوویت ئه‌ی خوارو خێچی چییه !؟ دونیا وای لێهاتووه
من و تۆ هیچمان پێناكرێت و هه‌ر هیلاكیمان بۆ ئه‌مێنێته‌وه..
سومه حاشا حازری بكه قابیله ئه‌م عاله‌مه هه‌موو هه‌ر درۆزن
بن.
مه‌سه‌له‌ی درۆ كه‌وتۆته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕۆژ، چۆن سووڕا
خه‌ڵكیش وه‌ك گوڵه‌به‌ڕۆژه ئه‌سووڕێن و هه‌ردووكیشیان
عیلاقه‌یان به زه‌وقه‌وه هه‌یه (یه‌عنی مه‌سئه‌له زه‌وق).
خه‌ڵكانیش جۆراوجۆرن، كۆمه‌ڵێك حه‌زیان به‌خۆهه‌ڵكێشانه،
كۆمه‌ڵێكی كه حه‌ز به خۆده‌رخستن ئه‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێكیش
هیوایه‌تیان فشه‌یه، لای ئه‌وان فیل به‌باڵ ئه‌فڕێت. كۆمه‌لێك
شێتی ڕاستین و له ملیان به‌یت درۆ ناكه‌ن، دایمه ئه‌ڵێی
گۆچانیان قوت داوه.. نا عه‌فو تێڵایان قوت یاوه و ڕێك و
ڕه‌وان. باقیش هیوایه‌تیان درۆیه، ئه‌مانه‌ش به‌ده‌ست خۆیان
نییه، درۆ نه‌كه‌ن شه‌ق ئه‌به‌ن. جا ئه‌ویش كه‌وتۆته سه‌ر
توانا و قابلیه‌ت و ته‌فه‌نون و ته‌سه‌نوع له داهێنانا وه‌ك
ئیبداع ئه‌یخولقێنن. هه‌موو شتێك لای ئه‌وان درۆیه و درۆش
فه‌قیره هه‌موو كه‌س پێی ئه‌وێرێت. خۆشه‌ویستی، هاوڕێیه‌تی،
سوێند، ده‌سه‌ڵات، یاسا، وه‌فا و دڵسۆزی، ته‌نانه‌ت برایه‌تی و
ژیانی هاوسه‌رێتی و.. ژیانیان كردۆته ڕاستییه‌كی موزه‌یه‌ف
و، به ئاره‌زوو چی‌یان بوێت ئه‌یڵێن و ئه‌یكه‌ن، بێ هه‌ست كردن
به مه‌سئولیه‌ت. ئه‌و جۆرانه‌ش زه‌میریان مردووه و هه‌ست به
ئازاری كه‌س ناكه‌ن.
مه‌سه‌له‌ن قه‌ناتی ئه‌لجه‌زیره‌ی درۆزن كه درۆزنترین قه‌ناتی
ته‌له‌فیزیونی یه له دونیایا كێچێك ئه‌كا به‌گایه‌ك، سه‌ری
لێشێواوه و ئیرهابی ئه‌كا به‌شه‌هید، تیرۆرستان ئه‌كا به
مونازلین. كوێر بێ و سه‌دام نه‌بینێ له قه‌فه‌سی ئیتیهاما و
شه‌ق ئه‌با ناوی كورد ببیستێ. ماڵوێرانه عه‌له‌مه‌كه‌ی
كوردستانی نه‌كرد به‌چ فه‌وزایه‌ك؟! موزیعه‌كانی له‌تاوا
ئه‌مه‌نه ئاوسابوون خه‌ریك بوون له قوژبنی سه‌قفه‌كان
بته‌قنه‌وه، كاكه ئیتر فێر بووه به‌كوردی و به‌كورتی درۆ
نه‌كات شه‌ق ئه‌بات!!
ده‌مێكه
بیستوومه ئه‌ڵێن دوو جۆر درۆ هه‌یه:
درۆی ڕه‌ش و درۆی سپی. جا نازانم حیكمه‌ت له‌وه‌دا چییه
كردوویانه به دوو سه‌نفه‌وه. ئه‌ها..
درۆی شاخداریش هه‌یه ئه‌مه‌یان زیاتر له تیجاره‌ت و
كه‌سابه‌تا.. له ئه‌فلامی ئه‌كشن و هیندی و ڕیكلامی تیجاریدا
به‌كار دێت چونكه خه‌ڵك زۆر موتابه‌عه‌یان ئه‌كه‌ن. با
ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌م دایمه بچووك لاسایی گه‌وره ئه‌كاته‌وه
چۆن پێشینان ووتویانه:
«گه‌وره ئاو ئه‌ڕژێ و بچووك یاری پێئه‌كات». مه‌به‌ستم لێره‌دا
ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵات له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی دونیادا
پابه‌نده به یاسا و ڕێسای درۆوه و خه‌ڵكیش مه‌جبورن بژین
ڕاست بێت یا درۆ.. ئه‌مڕۆ نانه‌كه مسۆگه‌ر بێت چش.
به‌ڵام
كاك بۆڵه‌بۆڵ په‌نجه‌كانی ده‌ست چون یه‌ك نین، كه‌سانێكی زۆر
خاوه‌ن مه‌بده‌ئی ڕاستین و له‌سه‌ریان به‌ی درۆ ناكه‌ن، گه‌ر
راستی تووشی گێرمه و ده‌رده‌سه‌ریشیان بكات. قابیله.. هه‌موو
عاله‌م نه‌بووه به‌و قیتاره‌ی یه‌ت بۆ سلێمانی!! كه ئه‌ڵێن
سی چل ساڵه به‌ڕێوه‌یه و به‌قودره‌تی قادر ناگات، مه‌گه‌ر له
سه‌ر قه‌راری 986 ته‌نفیز بكرێت !؟ جا با ئه‌وه‌شت پێ‌بڵێم
هه‌ر درۆیه ماڵی هه‌زاران كه‌سی وێران كردووه و سه‌ری
عاله‌مێكی خواردووه. بۆ كه‌ممان نه‌دی درۆ ته‌فره‌ی دان یا
خۆیان فرۆشت یا خه‌ڵك یا خاك! زۆر ووتن ئه‌بێته هۆی سه‌ر
یه‌شه. ده‌ی.. ببۆڵێنه به‌ڵكو ته‌ئسیری هه‌بێت. هه‌ر زانیشت
چاری نه‌بووه و نییه، دوعایه‌بكه با هه‌موو بڵێین ئامین:
(خوایه له ده‌ردی درۆ و فیتنه‌ی درۆزنان به دورمانكه‌یت و
زمانی درۆزن هه‌ڵوه‌رێنی!).
هۆله‌ندا، 10-09-2006
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری له هه‌ولێر بڵاو
ده‌بێته‌وه.
|