"ئازادی
ته‌نها له لووله‌ی تفه‌نگه‌وه سه‌رده‌رده‌هێنێت"، ئه‌وه
دروشمی زۆرێک له پارته‌کانی باشووری کوردستان بوو کاتێک له
شاخ به‌دژی ڕێژیمی عێراق شه‌ڕیان ده‌کرد بۆ ئازادیی. ڕووخاندنی
زیندانه‌کان، یه‌کسانی و دادوه‌ری و یاسا سه‌روه‌ریی و
برایه‌تی گه‌لان و زۆر دروشمی قه‌به‌ی تر، په‌یره‌وپرۆگرامی
پارته‌کانیان تیژیی کردبوو، ئه‌وانه‌ی که خۆیان به مارکسی و
چه‌پ ده‌زانی دروشمه‌کانیان قه‌به‌تر و لێواو لێو پارێزگاری
که‌رامه‌تی مرۆڤی لێ ده‌تکا. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ریایه‌ک له خوێنی
هه‌ژارانی کورد ڕژێنرا و هه‌زاران گوندی کوردستان کاولووێران
کران، سووکایه‌تی نه‌ما به کورد نه‌کرێت، ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک
سه‌رۆکی کورد شانازی پێوه ده‌که‌ن، به‌کارنه‌هێنانی کرده‌وه‌ی
تیرۆریستیانه‌بووه به دژی داگیرکه‌ر، به‌ڵام له بیریان
چووه که ده‌یان تیرۆری سیاسی له کوردستاندا کران به
هه‌زاران کورد له شه‌ڕیی ناوخۆی کوردستاندا کوژران، دیاره
تیرۆری کورد ناچێته خانه‌ی تیرۆره‌وه، له‌و ڕۆژانه‌دا بیستم
که پارتێکی سیاسی له هه‌شتاکاندا، مێرمنداڵێکی کورد ده‌گرن
به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له پارتێکی رقه‌به‌ردا، به‌ده‌ستی
خۆی گۆڕه‌که‌ی پێهه‌ڵده‌که‌ن، ئێستا به‌شێک له‌و جه‌لادانه
حاکمی کوردستانن.
له
ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر پۆست ٦/٩) ڕێپۆرتاژێک له‌سه‌ر ئه‌و
تاوانانه‌ی که له ئاسایشی سلێمانی ده‌رهه‌ق به گیراوه‌کان
ده‌کرێت، بڵاوکراوه‌ته‌وه، که ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و
ڕێپۆرتاژه بێت به‌عس میهره‌بانتر بووه له سه‌جانه‌کانی
کورد، مرۆڤ شه‌رم ده‌کات ئاوا باسی پۆلیس و ئاسایشی وڵاته‌که‌ی
بکرێت، جاران که له ڕاپۆرتێکی ئه‌منستی ئینته‌رناشیوناڵدا،
باسی تاوانه‌کانی به‌عس و ئێران و تورکیا و سووریا ده‌کرا،
خۆشحاڵ ده‌بووین کاتێک مرۆڤایه‌تی له‌و تاوانانه ئاگادار
ده‌کرایه‌وه، ئێستا ده‌بێت ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری دامانگرێت
کاتێک باسی هه‌مان تاوان ده‌کرێت له‌لایه‌ن کورد خۆیه‌وه.
ده‌بوایه ئه‌وانه‌ی که زیندانی سیاسی بوون له زیندانه‌کانی
ڕێژیم‌دا، له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه ئه‌م تاوانه‌یان ریسوا
بکردایه، کاشکی (هه‌ولێر پۆست) زه‌حمه‌تی بکێشایه و که‌مێک
باسی زیندانی ئاکرێشی بکردایه تا تای ته‌رازوه‌که هاوسه‌نگ
بوایه، ئه‌وه نییه خه‌ڵک له ئاکرێ شه‌رم ده‌کات بڵێت
خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌م، کاتێک لێی ده‌پرسن خه‌ڵکی کوێی!(ڕۆژنامه‌ی
هاوڵاتی ٣٠/٨). ڕه‌نگه هه‌ولێر پۆست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و
به‌دواچوونه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئه‌و تاوانه‌ی ئاسایشی
سلێمانی ئاشکرا کردبێت، به‌هه‌رحاڵ هه‌ردوو لاتان،
ماندوونه‌بن.
به‌داخه‌وه، ئیمرۆ له باشووری کوردستان هه‌رکه‌س پارتی یان
یه‌کێتی یانیش سێبه‌ری ئه‌وان نه‌بێت، مافی ژیانی نییه له‌و
وڵاته‌دا، که ده‌ڵێم مافی ژیان مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که
ده‌ستیان کردووه به کۆمه‌ڵکووژی، به‌ڵکو هه‌مان سیسته‌می
به‌عس په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، هه‌رکه‌س پارتی و یه‌کیه‌تی نه‌بێت
ناتوانێت به‌هه‌رمه‌ند بێت له هیچ داهاتێکی ئه‌و وڵاته،
ده‌بێت وه‌ک تووتی به سه‌رو سمێڵی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی
مه‌کته‌بی سیاسی‌دا هه‌ڵبڵێیت ده‌نا په‌راوێز ده‌کرێیت یانیش
زیندانه‌کانی ئاکرێ و سلێمانی و شوێنه‌کانی تر به‌خێرهاتنت
ده‌که‌ن.
گرتنی
به‌رێز دوکتۆر فایه‌ق گوڵپی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلیمانییه‌وه،
هێنده قێزێونه که به‌جارێک ڕووی ڕه‌شی ده‌سته‌ڵاتی کوردیی و
ئه‌ڵقه له‌گوێیه‌تی هه‌ندێک کاربه‌ده‌ستی حوکوومه‌تی
کوردستانی بۆ داگیرکه‌ران، ده‌رخست. ئاخر ئه‌م سینارۆییه‌ی که
هۆنیویانه‌ته‌وه هه‌مان ئه‌و کاره موخابه‌راتیانه‌یه که
به‌عس و وڵاتانی له‌و شێوه‌یه پێی هه‌ڵده‌ستن، مه‌گه‌ر
به‌عسیه‌کان ته‌مه‌نی سه‌دان مێردمنداڵی کوردیان گه‌وره
نه‌ده‌کرد تا ڕێوشوێنێکی یاسایی بۆ بدۆزنه‌وه، هه‌رچه‌نده
ئه‌وان باکیان له‌وه نه‌بووه و منداڵی سه‌ربێشکه‌شیان
زینده‌به‌چاڵ کردووه. کوشتنی که‌مال شاهین یان هه‌ر سیاسیه‌کی
تر له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌ن و که‌سێکه‌وه کرابێت، تاوانه و
ده‌چێته قاڵبی تیرۆری سیاسییه‌وه و ده‌بێت ڕیسوا بکرێت،
به‌ڵام بۆ له‌کاتی خۆیدا ئه‌گه‌ر ده‌تانزانی دۆکتۆر فایه‌ق
ده‌ستی له کوشتنه‌که‌یدا هه‌یه، نه‌تانگرت؟
پاشان
بۆ ده‌بێت دوای فشاره‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر حوکوومه‌تی عێراق و
دیاری کردنی که‌سێک بۆ چاودێری پارتی کرێکارانی کوردستان
له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه، ئه‌م کاره بکرێت؟
پرسیارگه‌لێکن، وه‌ڵامدانه‌وه‌یان وه‌ک ئاو خوارنه‌وه وایه.
ئه‌وانه ئه‌ندامی پارتی چاره‌سه‌رین، هه‌موو خه‌ڵکی باشووری
کوردستانن، هه‌یانه ده‌یان ساڵ ئه‌ندامی پارتی و یه‌کیه‌تی
بووه، وه‌کو دوکتۆر فایه‌ق که یه‌کێتی بووه پێشتر، بۆیه
مافای خۆیانه پارتی خۆیان هه‌بێت وه‌ک هه‌ر تاکێکی تری کورد
یان ببن به ئه‌ندامی پارتی و یه‌کیه‌تی و یان هه‌ر حیزبێکی تر
به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س بتوانێت ڕێگایان لێبگرێت. ده‌یان ئه‌ندامی
(پ.ک.ک) وازیان له‌و پارته هێناوه و ئێستا له نێو ڕیزه‌کانی
پارتی و یه‌کێتیدا، کارده‌که‌ن و دونیاش خراپ نه‌بووه. بۆیه
گرتنی دوکتۆر فایه‌ق گولپی، کارێکی سیاسییه و بۆ دڵدانه‌وه‌ی
تورکیا کراوه و هیچ پاساوێکی یاسایی نییه و کاردانه‌وه‌یه‌کی
سیاسییه.
پارتی و
یه‌کیه‌تی، خه‌ڵکانێکی وایان له‌ده‌وری خۆیان کۆکردۆته‌وه که
ده‌یانی وه‌کو که‌مال شاهینیان تیرۆر کردووه و ئێستا بکوژو
ببڕ خۆیانن، ئه‌ی بۆ ئه‌وانه ناگرن؟
یه‌کێتی
و پارتی، به‌م کارانه‌یان لاسایه‌کی ساویلکانه‌ی به‌عس
ده‌که‌نه‌وه و زیاتر خۆیان ناشیرین ده‌که‌ن، ئه‌وان ده‌توانن،
دوکتۆر فایه‌ق یان هه‌ر‌که‌سێکی تر له‌ناوبه‌رن، هه‌روه‌ک چۆن
ڕێژیمی سه‌ددام کردیان، ده‌با لاسایی کردنه‌وه‌ی سه‌ددام و
به‌عس به‌س بێت، ئه‌و هه‌موو خۆناشیرین کردنه بۆ و له‌پای چی؟
|