پانۆرامای تاوانەكانی سەدام

عه‌دا‌له‌ت عومه‌ر ساڵح

 

                                                                                              

گەر بمانەوێت پێداچوونەوەیەك بە مێژووی پر چەرمەسەری گەلی كورد و كوردستان دا بكەین شاهیدی دەیان كارەسات و مەرگەسات دەبین كە حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بەسەریان دا هێناوین،بەلام ئەوی مەبەستمانە لێرەدا تەنها ئاماژەیەكی زۆر خێرا بەو كارەساتە جینۆسایدانە دەدەین كە رژێمی بەعسی عێراق لە ماوەی 35 ساڵ حوكمی دیكتاتوری لە كۆتاییەكانی سەدەی بیستەم دەرهەق بە گەلی كوردستان بە گشتی لە كوردستانی عێراق پیادەی كردون و ئەنجامی داون.

 

1- فەیلییەكان : لە ساڵی 1980 لە سالیادی دامەزراندنی حزبی بەعس دەزگا سەركوتكەرەكەی بەعس لە كاتی كۆ كردنەوەی ژمارەیەك لە بازرگانەكانی عێراق زۆربەی بازرگانەكانی كوردی فەیلی راپێچی زیندانەكانی كردو دواتر دەستی بە سەر هەموو سەروەت سامانیاندا گرت و روانەی سەر سنوری ئیرانی كردن ئەوانیش مجبور بوون ژیانی پر چەرمەسەری ئاوارەی قبوڵ بكەن هەر دوا بە دوای ئەم شاڵاوە نەگریسە لە هەموو ناوچە كانی ناوەراست و خواروی عێراق كە كوردی فەیلی تیدا نیشتەجی بوون وەك بەغدا، بەسرە، جەسان، مندلی، خانقین بابل،سویرە، علی شرقی، علی غربی،كوت، عەمارە، بەدرە، نزیكەی 300 هەزار كەسی دەسگیر كرد سەرڕایئەوەی تەواوی سەروەت مال مۆلكیان لە لایەن پیاوانی رژیم بە تاڵان برا و ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 تا 30 ساڵی بوو راپێچی زیندانەكانی بەعس كرد كە ژمارەیان 9 هەزار كەس دەبوو ئەوانی تری ئاودیوی سنوری ئێران كرد، بە پێ ی زانیاریەكان رژێم دواتر 2000 كەسی لە ساڵی 1987 بە بیانووی پاكسازی بەندیخانەكان لە ناو برد و ئەوانی تر پیش دەست پێ كردنی شاڵاوەكانی ئەنفال بە مەبەستی چۆل كردنی نوگرەسەلمان و چەند زیندانێكی تر بە كۆمەڵ كوژران(1).

2- بارزانییەكان : ناوچەی بارزان و بارزانیەكان لە دێر زمانەوە لە لایەن حكومەت یەك لە دوای یەكەكانی عێراق تووشی لەناو بردن و قڕكردن بوونەتەوە بەلام لێرەدا مەبەستمان سەردمی دیكتاتوریەتی سەدام و دار و دەستەكەیەتی لە دوای بەیاننامەی 11 ئاداری سالی 1970 كۆچی زۆرملی و بە كۆمەڵی بارزانیەكان دەگریتەوە بۆ رێكەوتننامەكەی شوومی جزائیر ودوای نسكۆی شورشی ئەیلول لەگەل سەدان خێزانی كورد پەروەری دی بۆ ناوچە سنورییەكانی وڵاتی ئێران كە پاش ئەم كارەساتە ئەو خێزانانەی كە لە كوردستان مابوونەوە بە زۆرەملی بە لۆری و ئیڤا كە خەڵكی نزیكەی150 گوندی ناوچەی بارزان بوون بە سەدان ئافرت و منداڵ و پێر و پەككەوتە بۆ ناوەراست خواروی عێراق راگوێزران كە بە هۆی وەزعی نالەباری ژیانیان و نەگونجانیان لەگەڵ سرءشتی ئەم ناوچانە رۆژانە چەندین كەسیان لێ دەمرد، پاش ماوەیەك رژێم كەوتە دانانی نەخشەو پیلانێكی تر ئەویش لە رێگای رێگە پێدانیان بۆ گەرانەوە بۆ كوردستان بە مەرجێك نەگرینەوە بۆ سەر زێدی باب و باپیرانیان دواتر لە چەند كۆمەڵگایەكی زۆرە ملی لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر نیشتەجێ كران ئەویش بۆ مردنی لە سەر خۆ و تێكدانی باری كەسایەتیان، بۆ ماوەی 3 سال لە ژێر چاودێری دەزگاكانی امن و ئیستخباراتدا بوون و لە بارودۆخێكی ناهەموار ژیانیان دەگوزراند ئەم جارە بە بیانووی (شەری حاجی عۆمەران- گەردەمەند ) ی( ئیران و عێراق ) تێوەگلانی پارتی لەم شەرە وەك تۆلە سندنەوە ئەو بوو لە ( كۆتاییەكانی تەمووزء سەرەتای ئابی ساڵی 1983 دا ء لەسەر داوای بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی دكتور(.فازل البراك) هێزێكی گەورەو بەشێوەیەكی زۆر نهێنی پێكهێنراو كە پێك هاتبوون لە ئەفسەرء كارمەندەكانی سەر بە فەرمانگەی ئەمنی هەولێرء بنكەی فەرمانگەی ئەمنی حوكمی زاتیء فەوجەكانی تەواری بە فەرمانبەرایەتی(لیوا عبدالمحسن خلیل) و (لیوا خیری داود جل میران) پلانێكیان بۆ دانراو ئەم هێزانە لەو ناوچانە مانەوە كە نزیك ئۆردگای بارزانییەكان بنء لە هەمان كاتیشدا بە شێوەیەكی زۆر نهێنی لە لایەن هێزەكانی حەرەس جمهورییەوە ئەو ئۆردگایانە گەمارۆ دران پاشان هەستان بە كۆكردنەوەی بارزانییەكان بە دوو قۆۆناغ :

قۆناغی یەكەم: 31\7\1983كۆ كردنەوەی بارزانییەكانی دانیشتووی ئەم كۆمەڵگانەی لای خوارەوە:

-          ئۆردوگای قدس

-          ئۆردوگای قادسیە

ئەم ئۆردوگایانە لە قوشتەپە بوون كە لە دەوروبەری پارێزگای هەولێردایە.

 

قۆناغی دووەم:10\8\1983 كۆ كردنەوەی بارزانییەكانی دانیشتووی ئەم كۆمەڵگانەی لای خوارەوە:

ئۆردوگای حەریر كە سەر بە قەزای شەقڵاوەیە

-          ئۆردوگای دیانا سەر بە ناوچەی ڕەواندز

-   ئۆردوگای بحركە سەر بە پارێزگای هەولێر

- ئۆردوگای لادێكانی مێرگە سوور سەر بە ناوچەی زێبار.

دوای ئەوە دەستكرا بە گرتنی هەموو ئەو پیاوء كوڕە بارزانییانەی كە تەمەنییان لە 15 پازدە ساڵ بەرەو ژوور بوون، ئەوەی شایانی باسە كۆكردنەوەء دەست بەسەرداگرتنء گرتنی بارزانییەكان لە ژێر چاودێری (رائید ڕائید یاسین أسعد)دا بووە.

پاش گرتنییان گواستراونەتەوە بۆ خوارووی عیراقء ڕەوانەی پارێزگای المسنی كراون لە ئۆردوگاكانی (ابو الجد) ء (اللیە) دا دەستبەسەربوون ئەم شوێنەش بە 45 كم لە سنووری سعودییەوە دوورەء لە ناوچەیەكی بیابانیء لماوی دوورە خەڵكە و نزیكی هەردوو ئۆردوگای عادنء شیحیاتە كە لە ساڵی 1982 خەلكی (دجێل) ی تێدا حجز كرابوون.

 

دوای گەمارۆدانی ئۆردوگاكانیانء دەستگیركردنء گواستنەوەیان، بارزانییەكان لەسەرەتای مانگی ئابی 1983دا حوكمی ئیعدامییان لەسەر جێبەجێ كراوەء لە ناوچە جیاجیاكانی بیابانی بوصەیە شاردراونەتەوە، ئەم ناوچەیە لەلای خەڵكی بەدء بە (بادیەی بوسەیە) ناسراوە ء ڕووبەرەكەی 24532كم2 نزیكەی5.7% ی ڕووبەری عیراقی داگیركركردووە( ڕووبەری پارێزگای سەماوە نزیكەی 51740 كم2 یە).

پرۆسەی كوشتنی بارزانییەكانیش لە ژێر چاودێری ڕائیدێكدا بووە ناوی (عاصی أبراهیم عاصی ألدوری) بووە كە لە ئەمنی بەغدادەوە هاتووە بۆ بوصەیەء ماوەی 2 دوو حەفتە لەوێ ماوەتەوە تا تەواوی ناوچەكانی (بوسەیە، هباویە، بسوە، ابو الغار) گەمارۆداوەء تیمی تەواوی كوشتنی لەگەڵدا بووە.

 

ئەوەی زیاتر ئەم ڕاستییانە دەسەلمێنێت لە نووسراوێكی ڕەسمی بەڕێوەبەری ئەمنی عامەیە بە ژمارە 84 لە ڕێكەوتی 29/3/1989 كە ناردوویەتی بۆ سكرتێری سەرۆكایەتی كۆمارء تیایدا تەئكید لەوە دەكاتەوە كە لە بەیانی ڕۆژی31\7\1983دا لەگەڵ هێزێكی سەربازی سەر بە حەرەس جمهوریدا كۆمەڵگەكانی "قدس، قادسیە، قوشتەپە" كە بۆ خێزانە بارزانییەكان دروست كرابوو گەمارۆ كراوە ء دەست گیراوە بەسەر هەموو ئەو پیاوە بارزانییانەی تەمەنییان لە 15 پازدە ساڵ بەرەو ژوور بووەء بەهۆی ترۆمبیلی گەورەوە گواستراونەتەوە بۆ بەغداد.

بەهەمان شێوەش لە كۆمەڵگەكانی حەریر، بارزانیء شیروانیء مزورییەكانی ئەم ناوچەیەء بارزانییەكانی ئۆردوگای دیاناء مێرگە سوور و بحركە دەستبەسەر كراونء لەبەندیخانەی أبو غریب تەسلیم بە هێزێك كراون كە لە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی عامەء بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی بەغداد پێكهێنرابوونء لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری ئەمنی عامە كێشەء تاوانی جیاجیا بۆ 667 كەسیان ڕێكخراوەء كێشەكانییان ڕەوانەی دادگای شۆرش ( محكمە الپورە ) كراوەء لەوێ حوكمی ئیعدامیان بەسەردا سەپێندراوەء لەهەمان نووسراودا دوای ئیعدامكردنیشیان بەڵگەنامەی مردنییان نەداوەتەوە بە خێزانەكانییان.

لە هەمان نووسراودا هاتووە كە بەسەدان لە خەڵكی حەریر گیراونء لەبەر ئەوەی پەیوەندییان بە هێزەكانی پێشمەرگەوە هەبووە كێشەء تاوانییان بۆ ڕێكخراوەء حوكمی ئیعدامیان لەسەر جێبەجێ كراوە.

هەرچی ئەوانەی تریشە كە نەتوانراوە كێشەیان بۆ دروست بكرێتء تاوانیان بخرێتە پاڵ پاش گواستنەوء دەستبە سەردا گرتنییان لە سەرەتای مانگی ئابدا ڕەوانەی ناوچەی (بوسەیە)ی سەر بە پارێزگای المسنی كراونء لە نووسراوەكەدا هاتووە كە حوكمی گەلیان لەسەر جێبەجێ كراوە واتە ئیعدام كراون.

ئەوەی شایانی باسە لەم نووسراوەدا هاتووە، سكرتاریەتی سەرۆكی كۆمار بە نووسراوی 2651/ك لە 24/8/1987 دا فەرمانی دەركردووە بۆ هەموو ئەو دەزگاء لایەنء بەرپرسانەی تایبەتن بە كێشەی كوردء لەوانەیە لە لایەنێكی سێهەهەمەوە پەیوەندییان پێوە بكرێتء سەبارەت بە چارەنووسی بارزانییەكان پرسیارییان لێ بكرێت، بۆیە وا پێویست ئەكات كە وەڵام دانەوەی هەر پرسیارێك سەبارەت بەم بابەتە محددء موحد بێء دووبارە جەخت لە ناوەڕۆكی نووسراوەكە دەكاتەوە بەوەی كە "تەنها سەرۆكایەتی دەوڵەت لەم كێشەیە ئاگادارە چونكە كێشەكە كێشەیەكی سیاسیەء زۆر گەورەترە لە كێشەی ئەم خێزانانە" (2).

 

3- كیمیابارانی شیخ وسان و بالیسان : كیمیاباران كردنی ناوچەكانی كوردستان لە 15\4\1987 تا27\5\1987 سەرگەلو و بن گەلو و جبل گوجار و ماوت و جافەران وسیركو بلی مەلەكان و هەلەدن یاخسەمەر كە چرترینیان ناوچەكانی شیخ وسان و بالیسان بوو لە 16\4\1987 دوازدە(12) فرۆكەی رژێم بە خەستی ناوچەكەیان كیمیاباران كرد و پاش چەند خولەكێك بە هەلیكۆپتەر سەربازانی بەعس ناوچەكەیان گەمارۆ دا بۆ ئەوەی بریندارەكانیش نەتوانن دەرباز بن كە تیاییدا 134 كەس لە نێر و مێ لە گەورە و بچوك لە هەمان كاتدا شەهید بوون و 346 كەس بریندار بوون پاشان بریندارەكان پاش گواسترانەوە بۆ رانیە و هەولێر لە نەخۆشخانەی هەولێر ژن و پیاوەكان لێك جیاكرانەوە و پیاوكان كە ژمارەیان 82 كەس بوو بۆ سەربازگەی رەشكینی هەولێر گواستەوە هەر لەویش زیندەبە چاڵ كران و ژن و مندالەكانیش هەر بە زامداری لە نزیك خەلیفان فێردران، پاش راپەرینە مەزنەكەی گەلی كوردستان لە ساڵی 1991 بێ سەروشوینەكان كە ژمارەیان 66 كەس بوو لە گۆرێكی بە كۆمەل هەرلە ناو سەربازگەكە دۆزرانەوە ئەوانی تریش تاكو ئیستا بێ سەروشوینن، بریندارەكانی تریش تاكو ئیستا لە ژیانێكی پر چەرەمەسەری و ئازاردا دەژین.

 ئاشكرایە عێراق لەشەڕی هەشت ساڵەی لەگەلأ ئێراندا بەئەندازەیەكی زۆر چەكی كیمیاییء بایلۆجی بەكارهێناوەو لەئەنجامیشدا دەیان هەزار كەس بوونە قوربانیء سوتەمەنی ئەوشەڕە، لەساڵی 1987 داو لەگەرمەی شەڕی عێراق- ئێراندا كوردستان دوچاری دژوارترین بارودۆخی سیاسی هات، دوای ئەوەی سوپای ئێرانی لەبەرەكانی جەنگی باشووردا بەتایبەتی لە (رۆژهەڵاتی بەسرە)و (كەربەلا)دا دوچاری گەورەترین شكستی سەربازی هاتء بەدەیان هەزار سەربازی لێ لەناوچوو، هەڵسا بەكردنەوەی بەرەیەكی دیكەی جەنگ لەكوردستان ئەوەش وای كرد كەعێراق بیر لەوەبكاتەوە كەهەرچی هێزو توانای سەربازی هەیەتی بێنێتە كوردستان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی ئێرانی چاوەڕوانكراو، بێگومان ئەوهەلأء مەرجء بارودۆخە سەربازییەی كە لەكوردستان گیرساوەو ئەگەری بەرپابوونی شەڕێكی ئاوا دژوارتیایدا وای لەرژێمی عێراق كرد كەبكەوێتە گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی كوردو دەستپێكردنی زنجیریەك هێرشی سەربازی بۆ سەریان، كەبێگومان بەكارهێنانی چەكی كیمیایی كوشندەترینء درندانەترین كرداربوو، دۆڵەكانی جافایەتیء شارباژێر یەكەم شوێنە لەكوردستان كەرژێم بەگولەتۆپ لە15ی نیسانی 1987 كیمیابارانی كرد رۆژێك دوای كیمیابارانكردنی دۆڵی جافایەتی واتە 16ی نیسانی 1987 ئەمجارەیان ناوچەی خۆشناوەتی هەردوو گوندی (بالیسان وشێخ وەسان)(3). بونە ئامانجی هێزەكانی رژێمء كیمیابارانكران، 12 فرۆكە هەردوو گوندەكە بەچەكی كیمیایی بۆردومان دەكەن، ژمارەیەك لەگوند نشینان بەرەو چیاكان هەڵاتنء لەوێ مردن ئەوانی كەلە شوێنی تەقینەوەی بۆمبەكانەوە نزیك بوون هەر بەپێوە گیانیان دەرچوە(4).

 ئەوەی شایەنی باسەو هەروەك پزیشكانی مافی مرۆڤ (Physcians for Human Rightsm،loci، cit) دەڵێن: ئەو نیشانانەی گوندنشینەكان دەیگێڕنەوە بەشێوەیەگی گشتی لەگەلأ كاریگەرێتی گازی خەردەلدا دەگونجێ،ئەگەر چی باسی ئەوەهەیە كەوا هەندێ لەقوربانیان كەدەسبەجێ مردوون پێدەچێت بەهۆی بەكارهێنانی دەمارە گازیشەوە بووبێت، چونكە گازی خەردەل بازۆر خەستیش بێت وازوو كوشندە نییە، تالانی كەم دەبێ نیو سەعاتی بەسەردا تێپەرێت.       

دوابەدوای هێرشەكانی سەر دۆڵی جافایەتیء شارباژێرو دۆڵی بالیسان رژێم تەنها بەوەنەوەستا بەڵكو بازنەی پەلامارەكانی فراوانتر كردو هێرشەكانی قۆلتركرد، لە 7/5/1987 بەفرۆكەو ڕاجیمەو گولە تۆپ ناوچەكانی (جافەران، سەركۆڵە قەرەداخ، گوندەكانی بەرگەڵوو، هەڵسەدن، یاخسەمەر، سێكانیان)ی كیمیاباران كرد كە زەرەروزیانێكی ئێجگار زۆری لێكەوتەوە، هەروەها لە رۆژی 27/5/1987 واتە (20) بیست رۆژێك دوای ئەم هێرشانە ڕژێم هێرشی كردەسەر دۆڵی مەلەكان وگوندەكانی دەوروبەری كەماوەی چەندمیلێك لە رۆژهەڵاتی بالیسان و شێخ وەساندایە، لەم كیمیابارانەدا نزیكەی (30) سی كەس بینایی چاویان لەدەستداو خەڵكی ناوچەكەش ئاوارەو پەرەگەندەی جێگایان بوون(5)                 

 

4-ئەنفال : لە سالی 1988،لە زنجیرە هێرشێكی هەشت قوناغی بە ناوی عەمەلیاتی ئەنفال لە 23\2\1988 تاكو 6\9\1988 ساڵ بۆ سەر ناوچە گوندنشینەكانی كوردستان (182000) سەد و هەشتا و دوو هەزار مرۆڤی بێ تاوان و خەڵكی سێڤڵی ناوچەكە لە پیاو و ژن و منداڵ و پیر و گەنج بە بێ جیاوازی ئائین و رەگەز و تەمەن دەسگیر كرد و بێ سەر و شوێنی كردن و تەواوی سەروەت و ماڵ و سامانیشیان لە لایەن پیاوانی دەسەڵاتدارانی رژێمی بەعسەوە بە تاڵان براو (4500) چوار هەزار و پێنج سەد گوند و شارۆچكەشیان خاپوور كرا ئەو زنجیرە شاڵاوە بە بەرنامەیەكی سەربازی، موخابەراتی، ئابووری و بریاری مجلسی بە ناو( قیادە الپورە) ئەنجام درا كە لە زۆر ناوچەشدا چەكی كیمیاوی و فسفۆریش بەكارهێنرا كە بە سیاسەتی خاك سووتاندن ناوزەد دەكرێت كە سامناكترینیان كارەساتی هەڵەبجە بوو،قۆناغەكانی شاڵاوی ئەنفال بەم شێوەیە بوو:

ئەنفالی یەكەم: دۆلی جافایەتی سەرگەڵۆ بن گەڵۆ لە 23ی شوبات تا19ی ئاداری  1988 ئەنفالی یەكەم زیاتر لە(100) هێرشء پەلاماری جیا جیای لەخۆوەگرت لەئەنجامدا ئەو گوندو ناوچانەی وێرانكرد (قەمچۆغە، شاخەڕەش، دۆڵە رووت، قزلەر، قەرەنگوێ، مەولان، قەرەسەرد، پیربایز، دۆڵی مازەلە، قەڵەم پاشائاسۆس، قەرەچەتان، شەدەلە، پیرەمەگرون، زێوێ، گەڕەدێ، دابان، شارستێن).  

ئەنفالی دووەم: هێرشەكان بۆ سەر ناوچەی قەرەداغ لە 22ی ئادار تا1ی نیسانی 1988 بەپێی چەند زانیارییەك ژمارەی ئەوانەی لەم ناوچەیە دەستگیركران دەگاتە (2000) دوو هەزار كەسء دەسبەجێ ڕەوانەی ئەمنی سلێمانی كران، سەركردایەتی گشتی هێزە چەكدارەكانی رژێم لە 22ی نیسان بەیاننامەی ژمارەی (3109)ی بڵا كردەوە كەتیایدا باسی پاككردنەوەی تەواوی ناوچەی قەرەداغ دەكات (خیانەتكاران)و تێكدانی بنكەكانیان لە(تەكییە، بەلگجاڕ، میولی، بانی مورد، چرچە قەڵا،بەلەكان، دەبەندفەقیرە، قەرەداغ، ئۆقلا، جافەران، بوخشێن،،سێوسێنان، زەردە، كلۆش،بێركێ، كڵاو جومعە، بەخشێ، دەربەند باسەرە، سەرگرمە، قۆپی قەرەداغ، ئەچداخ).  

ئەنفالی سێیەم: هێرش كردنە سەر ناوچەی گەرمیان لە7 تا20ی نیسانی 1988 ئەم شاڵاوە زۆرترین گوندی لەم ناوچەیە وێران كردو ژمارەیەكی ئێجگار زۆریش لەخەڵكی شونبزركران (تەنها لەرۆژی 14ی نیساندا لەهەردوو گوندی ملە سوورەو كولەجۆی حاجی حەمەجان لەیەك كاتدا زۆرترین ژمارەی خەڵكی ناوچەكە دەستگیركرانء بەژنء مندالأ و پیرو گەنجەوە شونبزركران. هەر بۆیەش ئەم رۆژە لەهەموو ساڵێكدا كراوەتە رۆژی یاد كردنەوەی كاەرستی ئەنفال لەكوردستاندا). ناوچەی سەنگاوكە بەتەنها 93 گوندی لەخۆوە گرتبوو (85) یان لەپێش شاڵاوەكاندا نزیكەی (18) هەژدەهەزار كەسی تیادا دەژیان كەزۆربەیان لەشاڵاوەكان تیادا چونء شونبزركران، ئەو گوندانەی كەلەناوچەی سەنگاو بەرشاڵاوەكە كەوتن ئەمانە بوون (دەرەوار، بانەمورد، پێنج ئەنگوستی، حاجی محەمەد ئاغا، پێنج ئەنگوستی شێخ مستەفا، هەنجیرە، سێگومەتان، كێڵەبەرزە، دەرزیلە، قەلاگە، دار بەڕوو). 

 ئەنفالی چوارەم: هێرش بۆ سەر دۆڵی زێی بچوك لە3 تا 9ی مایسی 1988 لەم شاڵاوەدا وەكو شاڵاوی پێشوو (سێیەم) سیاسەتی كۆكردنەوەی خەڵك پەیڕەوكراوە، كەچەندین شوێنیان دەكردە مەڵبەندی مامەڵەء تاوتوێكردنی خەڵكەكە بۆ لەیەكتر جیاكردنەوەو ڕاگوێزانیان بۆ شوێنی نادیار، پتر لەسێ مەڵبەند بۆ دەسگیركراوان ئامادەكرا بوو، گیراوەكانی گۆمەشینء گوندەكانی دیكە ماوەی سێ رۆژ لەهەرمۆتەی لای كۆیە هێشترانەوە، هەروەها خەڵكی دەربازبووی كیمیابارانەكەی 3ی مایسی گۆپتەپەو عەسكەریش، كۆمەڵگەی تەكیەی لای چەمچەمالأ یەكەم قۆناغی راوەستانیان بوو، كەبەئیڤا دەگوزرانەوە،هەروەها ناحیەی تەقتەقیش مەڵبەندێكی گرنگ بوو كەنزیكەی (10000) دەهەزار كەسی لەگیراوانی باكوری زێی بچوكیان بۆ گواستەوە، پاشان بەپێی قسەی چەند شایەت عەیانێك كەخۆیان بینیویانە خەڵكەكەیان رەوانەی ئامریەی كۆیە كردبوو كەقەڵایەكی سەربازییە وەك چەندین قەڵای لەم چەشنە لەوێ خەڵكی گیراوی پتر لە (12) دوازدە گوندی هەردوو لای زێ بەندكراون، پاشان ژنء پیاو لێك جیاكراونەتەوەو رۆژی پاشتر بۆشوێنی نادیار گواستراونەتەوە شوێنێكی تریش كەسەدان خەڵكی تێدا كۆكرابۆوە شوێنی بەخێوكردنی ئاژەلأ بوو، لێرە هیچ لێكۆڵینەوە لەگەلأ خەڵكەگیراوەكە نەكراوە، لەبەركەمی ژمارەی سەربازەكانیش نەتوانراوە ژنء پیاو لەیەكتر جیابكرێـتەوە. شاڵاوی ئەنفالی چوارەم وێرای زەرەری گیانی كەبەسەدان كەسی تیایدا شونبزركران، هاوكات زەرەروزیانێكی مادی زۆریش لێكەوتەوە چونكە هەموو مالأء موڵكی خەڵكەكە تاڵان كرانء عەقلیەتی شۆڤێنستی رژێمیش بەحەڵالأء رەوای زانی.

      

 ئەنفالی پێنجەمء شەشەمء حەوتەم دۆڵی نێو چیاكانی شەقڵاوەو ڕواندز لە 15ی مایس تا 25 ئابی 1998 لەمیانەی شاڵاوی ئەنفالی پێنجەمء شەشەمء حەفتەم زیاتر لە (52) گوند لەناحیەكانی خەلیفانء رواندزو خۆشناوەتی وێرانكران كەسەرجەم خێزانەكانیان (2602) دوو هەزارو شەشسەدو دوو خێزان بوو هەروەها 24 قوتابخانەو 52 مزگەوتی ئەم گواندانە روخێنرا. ئەم جگە لە سوتاندنء فەوتاندنی سەدان دار گوێزو دار بەڕوو رەزو باخ كەسەرچاوەیەكی بنەڕەتی ژێر خانی ئابووری ئەوان بوون بەرەو نەمان چوون.

 

 ئەنفالی هەشتەم (ئەنفالی كۆتایی) ئەنفالی بادینان 25ی ئاب تا 6ی ئەیلولی 1988بەشێوەیەكی گشتی نزیكەی (50) پەنجا گوند بەر خەستترین هێرشی كیمیایی كەوتن وەك (وەرمێلێ، بلێجانێی بانێێ، باوەركا كەڤری، مێرگەتوی، هەڤنێكا، بیرۆزانا، درێرشێ، مێزێ، سپیندار، خەلیفۆ، گەرگەش، گارەگۆ، گۆرە، زێوەشكان، بەلوتی،گیزێ، زاركێ، رەزیكێ، سارتكێ،ماردێنیا، شێرانە، یەكمالە، سوارێ، ئاڤۆكء چەند گوندێكی تر

سەبارەت بەشونبزركردنی خەڵكی بادینان بەزۆری رەگەزی نێرینە دەگرێتەوە، بەڵام لەناوچەی دۆسكی لەگوندی كۆرفێل ئەفسەرێك (35) سیء پێنج كەسی لەژنء مندالأ وپیاو گوللە باران كرد. گوللە بارانكردنی گیراوەكان لەئەنفالی بادینان بەشێوەیەكی بەر چاوو ئاشكرا ئەنجامدراوە، ئەوەتە كارەساترین شێوە لەگوندی كورێمی ڕویداوە دوای ئەوەی خەڵكەكە خۆی داوەتە دەست سوپاوە (33) سیء سێ پیاوو كوڕی هەرزەكار كەتەمەنیان لەنێوان (13-43) ساڵیدابووە لەلایەن ئەفسەرێكی سوپاوە كەوا پێدەچێت دوای قسەكردن بەئامێری لاسلكی هۆكی تۆكی فەرمانی پێدراوە گوللە بارانیان بكات، بەم جۆرە ئەفسەرەكە لەو جێگا یەدا 27 كەسیان لێ گوللەباران دەكاتء شەشەكەی تریش دەرباز دەبن لەگوندی مێرگەتوشدابەهەمان شێوە دوای ئەوەی خەڵكە كە دەستگیر دەكرێت ژنء پیاو لەیەكتری جودا دەكرێنەوە دواتر ئەو پیاوانەی كەتەمەنیان لەژوور پازدەساڵی دابووە دەسبەجێ گوللە بارانكران .

 

 

5- كیمیابارانی هەڵەبجە: لەدوا مانگەكانی شەڕی نێوان عێراق- ئێرانداو رێك لە 16/3/1988 شاری هەڵەبجەی كوردنشین كەوتە بەردڕندانەترین شاڵاوی قڕ كردنی بەكۆمەڵی ئەم سەردەمە، لەچاو قوچانێكداو لەبەردەم چاوی هەموو دنیا رژێمی عێراق بەجۆرە هاچەكی كیمیایی لەنموونەی (خەردەل، سیانید، سارین، تابون، ×V) ئەم شارە ئارامەی بۆردومانكردو بەتەواوی وێرانی كرد، ئەم كارەساتە بێ وێنەیە كوژرانی نزیكەی (5000) پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی بێدیفاعء نزیكەی (10000) دە هەزار بریندارو ئاوارەبوونی دەیان هەزاری تری لێكەوتەوەو ئاسەوارە نێگەتیڤەكانیشی كەلەدوای خۆی جێهێشت تاوەكو ئەمڕۆ بەزەقی ماونەتەوە (كارەساتی هەلەبجە لەگەلأ ئەوەی كارەساتێكی ئێجگار گەورەبە كەبەسەر گەلی كورد داهات هاوكات كارەساتێكی جیهانییەو بەتاوانێكی دژی مرۆڤایەتی لەقەڵەم دەدرێت لەبابەتی هێرۆشیماو ناكازكی، بەجیاوازییەك ئەو كەسانەی كارەساتی هێرۆشیماو ناكازاكیان ئەنجامدا دەوڵەتێكی بیانی بوون، بەڵام ئەنجامدەرانی تاوانەكەی هەڵەبجە لەلایەن كەسانێكەوە بوو خۆیان بەخاوەنی ئەم وڵاتە دەزانی، ئەنجامدەرانی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بوون كەخۆیان دەیانگوت هەڵەبجە بەشێكە لەو وڵاتە)(6).

6- راپەرینی 1991: حكومەتی عێراق لە سەر هەمان رێبازی دژومنكاری رابردووی خوی بەردوام بوو كە بووە هۆی دەستدرێژكارییەكی نوێ ئەویش پەلاماردانی ووڵاتی كویت بوو هەڵگیرسانی شەری نێوان عێراق و كویت و داگیر كردنی بە مەبەستی لكاندەنەوەی بە عێراق وەك پارێزگای نۆزدەیەم كە دووەمین شەری كەنداوە و لە ئەنجامدا تێكشكانی هێزەكانی لە بەرامبەر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەولەتی لێكەوتەوە،لە كاتی شەر بەتایبەتی كاتی تێكشكانی هێزەكانی عێراق لە جنگی دووەمی كەنداو هەلێكی تازە بۆ راپەرین لە بەر دەم خەڵكی عێراق بە گشتی لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق و بە تایبەتی لە كوردستان رەخساند هێزەكانی گەلی كوردستان توانیان تا ناو كركوك بەرو پیش برۆن جلەوەی كار و دەسەلات بگرنە دەست، بەلام مەخابن جارێكی تر زڵهێزەكانی جیهان یارمەتی دەر نەبوون و لە بەر بەرژەوەندییەكانی هەمیشەیەیان (كە ئیستا نامانەوێت باسیان لێوە بكەین ) بەڵام وەرگرتنی دەسەڵات لە لایەن شیعەكان مەترسیەكی گەورەی بۆ وڵاتە زڵهێزەكان بە تایبەتی ولایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هینا ئاراوە چونكە ئەوان تەجروبەیەكی ترسناكیان لە وەرگرتنی جلوەی دەسەلات لە لایەن مەلاكانی شیعە لە ئێران هەبوو .

شكستی هێزەكانی بەعسی عێراق و گەرانەوەیان لە شەر سەركووتكردن و كۆمەڵكووژیەكی تری بەدواداهات شیعەكان لە باشوور و جەماوەری راپەریو لە كوردستان لە ئەنجامدا سەدان هەزار لە خەڵكی بێ دیفاعی كوردستان ئاوەارەو دەربەدەر بوون و كۆرەوە ملیۆنیەكەی ساڵی 1991 لێ كەوتەوە بۆ سەر سنوری ئێران و توركیا و سەدان كەس لە خەڵكی كوردستان لە شارەكان دەسگیر و بێ سەروشوێنی كران كە تاكو ئیستا چارەنووسی زۆربەیان نادیارە و ژمارەیەكی زۆر لە منداڵ و ئافرەت و پیر و پەككەوتە لەم رێگا سەخت و دژوارە لە برسیەتی و سەرما و دوری رێگا گیانیان لە دەست دا و ئەمریكاش سەر ڕای ئەوەی لە سەرەتادا بانگەوازی خەڵكی لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا دەكرد بۆ راپەرین لە دژی حكومەت دواتریش نە تەنیا راوەستابوو و تەماشای دەكرد كە چۆن رژیم خەڵكی راپەریوی شارەكانی ناوەراست و و باشوور وكەركوك وشارە كوردییەكانی قەتڵ وعام دەكرد بەڵكو یارمەتیشی دەدا بە پێ ی زانیارییەكان بۆ بە كار هینانی هەلیكۆپتەركانی بۆ لێدانی خەڵكی راپەریو، ئەمە لە كاتێكدا لە رێكەوتننامەی سەفوان لە نیوان عیراق و لایەنی نێودەولەتی كە لە سەر سنووری عێراق - كویت مۆر كرابوو كە نابی عیراق هێزی ئاسمانی بە كار بێنێت، جێگای ئاماژە پێكردنە كە لەم میانەش گرۆپی بەر هەڵسكارانی ئیرانی (سازمان موجاهدینی خەلق ) دەستێكی باڵیان هەبوو كە كوشتن و بێ سەروشوین كردنی خەڵكی عێراق بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی كە بە دەیان چیرۆكی دەڵتەزینی لێكەوتوتەوە (7) .

                                                                                                  ئەمانە سەرجەم ئەو كردە سەربازیانن كە رژێمی بەعس ئەنجامی داون بەرامبەر بە خەڵكی سڤێلی كوردستان جگە لە دیاردەكانی گرتنی بەتاك و رەشبگیری (اختتافات قصری) و كۆچ پێكردنی زۆرە ملێی گوندنشینەكان و وێرانكردنی سەدان گوند و شارۆچكە و هەروەها سیاسەتی بە عەرەب كردنی زۆرە ملێی كوردەكانی كەركوك و خانەقین و شەنگارو شوێنەكانی تر بە مەبەستی بە تعریب كردنی ئەو ناوچانە لە ماوەی نێوان1968تا 2003 دیاردەی ئاشكرای جێبەجێكردنی جینۆسایدن كە ڕژێمی عێراق كردوونی كە بە پێی بڕگەكانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی ساڵی 1948، بە كردەی جینۆساید دادەنرێن، بەڵام مەخابن رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و میدیا جیهانیەكانی ئەو سەردەم بێ دەنگ بوون و ورتەیان نەكرد تاكو راپەڕینە مەزنەكەی گەلی كورد لە بەهاری ساڵی 1991 پەردە لەسەر تاوانەكانی رژێمی بەعس هەڵدرایەوە و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و میدیا جیهانیەكان هەوڵیاندا كارەسات و ئازار و مەینەتیەكانی گەلی كوردستان بە گەلانی جیهان و حكومەتەكانیان رابگەیەنن، بە پشت بەستن بە هەزاران بەڵگە و دیكۆمێنتی نوسراو و بینراو و بیستراو كە بەردەستی خەڵكی كوردستان و رێكخراوەكان كەوتبوو وەك ئەو (14) چواردە تەن بەلگەنامەیەی لە زانكۆی هارڤارد لە ئەمریكا پارێزراوە و توێژینەوەی زانستی لەسەر دەكرێ، هەروەها پاش پرۆسەی ئازادی عێراق دوزینەوەی سەدان گۆری بەكۆمەل كە زۆربەیان خەلكی ناوچە گوندنشینەكانی كوردستانن، ئەمە جگە لەو هەموو ئاسەوارە دیارانەی كە بەسەر خەڵك و خاكەكەی بە روونی بەدی دەكرێن .

 

  سەرچاوەكان:

 

(1) بەڵگەنامەی فەیلییەكان

(2) راپۆرتی وەزارەتی مافی مرۆڤ لە سەر گۆری بە كۆمەلی بارزانییەكان-بەڵگەنامەی قەتڵوعام كردنی بارزانییەكان

(3) بالیسان: گوندێكی گەورەبوو،تانیسانی 1987 نزیكەی (250)مالأ دەبوو نزیكەی (1750) كەسی تیادا دەژیا، چوار مزگەوتء قوتابخانەیەكی سەرەتاییء یەكێكی ناوەندیشی تیادا بوو، (12) میل لەرۆژهەڵاتی شەقەڵاوە دوورە. شێخ وەسانیش گوندێكی بچوكترە لەبالیسانو نزیكەی (150) ماڵێك بووەو دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی شەقڵاوە،لەدەوروبەری ساڵی 1983دا دۆڵی بالیسان بوبە ناوچەی قەدەغەكراو بەهەموو شێوەیەك ئابلۆقەی خرابوەسەرو هێزی ئاسمانی عێراقیش بەردەوام هێرشی دەكردەسەر.

( 4)بەپێی ئەو ئامارانەی كەلە ئەنجامی كیمیابارانكردنی دۆڵی بالیسانء شێخ وەسان وگوندە دراوسێكانی خەملێنراون وامەزەندەدەكرێت كەلەبالیسان (24) كەس كوژرابنء لەگۆرێكی بەكۆمەڵی گوندەكە دانێژراونء لەگوندی شێخ وەسانیشدا (110) كەس كوژراون كەزۆربەیان منداڵنء نزیكەی (66) كەسیش بریندارو بێسەرو شوێنكراون، بڕوانە رۆژنامەی كوردستان نوێ ژ(69) 17/4/1992.

(5) بۆزانیاری زیاتر لەسەر ئەم هێرشانە بڕوانە MEW، سەرچاوەی پێشوو، لاپەڕەكانی (139تا 160).

(6)هەڵەبجە شارۆچكەیەكی كوردنیشنی قەڵەبالغ بوو وبازاڕێكی بازرگانی گەرمی هەبوو، ژمارەیەك دامء دەزگای حكومەتیشی تێدابوو، ژمارەی دانیشتوانی لەبەر ئەوەی دێهاتنشینێكی زۆری بۆ راگوێزرابوو لەنێوان 40تا60 هەزار كەس زیاتر بوون، بەر لەكیمیا بارانكردنەكە رژێمی عێراق وەك تۆڵە كردنەوەیەك لەپشتیگری جەماوەری ئەم شارۆچكەیە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەمایسی 1987 هەردووگەرەكی كانیئاشقانء مۆردانەی تەخت كرد. ئەم شارۆچكەیە چەند میلێك لەسنووری عێراقء ئێران دوورە.

(7)بەڵگەنامەكانی رژیم كە پاش پرۆسەی ئازادی عێراق دەست كەوتووە

 

 

 

 

 

 
           

 

02/09/2015

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca