هه‌نگ له سه‌رگوزه‌شته‌که‌یدا فه‌رمویه‌تی:
له کۆساری هه‌بووندا
لاوکی هه‌نگوینیم؛ له گه‌رووی هه‌ورێکی
سه‌رگه‌رمه‌وه
چۆڕاوه‌و
ده‌چۆڕێ
مرۆڤ به بێچاره‌ییه‌وه ده‌فه‌رموێ:
بروسکه مینا مامانێک؛ منی له ڕه‌حمی هه‌ور
هێنایه‌ده‌رێ و
له قووماته‌ی بێگه‌ردی – با – وه‌ی پێچام
زمان به له خۆ ڕازیبونێکه‌وه گووتی: له
گۆڤه‌ندمدا
پیتی ته‌ڕ...و
وشه‌ی کۆچه‌ری...و
ڕسته‌ی سه‌رمه‌دی...و
وێنه‌ی جادوییمه... باران
باڵنده‌ش به‌ده‌م سه‌ماوه گووتی: چه‌هچه‌هه‌ی
غه‌ریبیمه... باران
به ڕاست قسه‌ی به‌رهووته‌کانی ده‌روونی
فامیده‌یمان چبێ؟
هه‌نگ: هه‌ردوو باڵی مردن و ژیان پێکه‌وه؛
بۆچوونه مژینی به‌خته‌وه‌ری له گوڵه ئافاتیه‌کانی بینینمان
مرۆڤ: باڵاترین ڕه‌وانبێژی؛ که له گیری و
ته‌نگی زمانه‌کانی تێپه‌ڕاند
زمان: ئێره‌یی بردنه به موعجیزه‌کان که تیک
تاک
له گه‌ڵاکانی بوون ده‌تکێن
باڵنده: (له‌م شه‌رحی ده‌ردی غوربه‌ته، له‌م
سۆزی هیجره‌ته
دڵ ڕه‌نگه بێ به ئاو و به چا‌وا بکا عوبور)
به‌رهووت: ده‌توانێ پڕێکی به‌تاڵ و به‌تاڵێکی
پڕ بێت؛ که‌وتۆته سه‌ر بینینی ته‌نیاییه ته‌نیاکانی خۆت؛
ئه‌و ته‌نیاییه به‌فه‌ڕانه‌ی جگه له کفن و قووماته خاوه‌نی
هیچ نین...(هیچ)!!
|