بانگه‌وازێک له‌ ڕۆژنامه‌ى (زه‌نگ)ه‌وه‌

 

بۆ هه‌موو نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان

رۆژى دووشه‌ممه‌ 25ى ئه‌یلولى 2006 ساڵێک به‌سه‌ر ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى (زه‌نگ)دا تێده‌په‌ڕێت، به‌و بۆنه‌یه‌ رۆژنامه‌که‌ ژماره‌یه‌کى تایبه‌ت ده‌رده‌کات که‌ تیایدا سه‌رنج و تێبینى و ڕه‌خنه‌ و پێشنیار و بابه‌تى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر زه‌نگ به‌ تایبه‌تى و دۆخى رۆژنامه‌وانى گه‌رمیان و کوردستان به‌ گشتى بڵاوده‌کاته‌وه‌..

ستافى نووسه‌رانى زه‌نگ داوا له‌ هه‌موو نووسه‌ر و خوێنه‌ر و رۆژنامه‌نووسان ده‌کات له‌هه‌ر کوێى دنیا هه‌بن به‌ بابه‌ت و ڕه‌خنه‌ و پێشنیار و سه‌رنجه‌کانیان به‌شدارى له‌ به‌ره‌وپێشبردنى رۆژنامه‌که‌دا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى تازه‌ى ته‌مه‌نیدا، زه‌نگ وه‌ک پرۆژه‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان، هه‌نگاوى بوێرانه‌تر بنێت..

تێبینى/ فایلى ئه‌و ژماره‌ تایبه‌ته‌ له‌ رۆژى 20/9/2006 داده‌خرێت

نووسین و به‌رهه‌مه‌کانتان به‌م ئه‌دره‌سانه‌ ده‌گاته‌ زه‌نگ:

zengkurd@yahoo.com

 

zeng.kurdistan@gmail.com

 

samankarim@maktoob.com

 

یاخود به‌م ناونیشانانه‌:

1-کفرى: شه‌قامى ماردین-به‌رامبه‌ر ناوچه‌ى پیشه‌سازى

2-که‌لار: کتێبخانه‌ى بێدار

3-ده‌ربه‌ندیخان: کتێبخانه‌ى ڕه‌سه‌ن

یان ژماره‌ ته‌له‌فۆنى:ئاسیا: 07701465351     سانا: 07301231840