له‌ یادی ساڵوه‌گه‌ڕی کۆمه‌ڵکوژی قاڕنێ و قه‌ڵاتان به‌ ده‌ستی

کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک به‌ هاوکاری کۆمه‌ڵی کولتوری کوردی هه‌ڵده‌ستێ به‌ سازدانی کۆڕێک بۆ ڕێزدار (عبدوڵا حجاب) هه‌ڵگری بڕوانامای ماسته‌ر له‌ بواری ڕامیاری و ڕۆژنامه‌وانی له‌ میدیای نه‌رویج دا.

به‌ڕیزی باسێک به‌ گشتی  له‌ سه‌ر ژینۆساید و ئه‌م روداوه‌ دڵته‌زێن و کاره‌ساتباره‌ی قاڕنێ و قه‌ڵاتێ پێشکه‌ش ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ هه‌ندێک له‌ و شاهیدانه‌ی که‌ ئه‌م ڕوداوه‌یان به‌ چاوی خۆیان بینیوه‌ به‌شدار ده‌بن له‌م کۆڕه‌دا.

هاتن بۆ هه‌مووانه‌. خۆشحاڵین به‌ هاتنتان. هاتنی ئێوه‌ی به‌ڕێز کۆڕه‌که‌ گه‌رم و گوڕتر ده‌کات.

کات و شوێنی ئه‌م کۆڕه‌:

ڕۆژی هه‌ینی: 15.9.2006

کات: 17.30 ئێواره‌

‌‌Herslebskole 21 شوێن: