له‌رۆژی 17/9/2006 له وڵاتی سوید ده‌نگدانی په‌رله‌مانی
وشاره‌وانی ئه‌نجام ده‌درێت ، که گرنگی خۆی هه‌یه بۆ
ئێمه‌ی ره‌وه‌ندی کورد ، که هیچی که‌متر نیه له ده‌نگدان
بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م ولاته
ده‌ژین و ده‌رچونی هه‌ر پارت و کاندیدێکی کورد، کاریگه‌ری
ده‌بێت له‌سه‌ر کێشه‌کانی رۆژانه‌ی خۆمان و گه‌له‌که‌مان .
هه‌ر بۆیه هیوادارم ره‌وه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران زۆر به
گه‌رمی به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان بچێت ، که‌لێره‌دا
به‌رپرسیاریه‌تی که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیه‌کان ، رۆژنامه‌و
ماڵپه‌ره‌کانه که گرنگی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ خه‌لک روون
بکه‌نه‌وه.
ده‌نگدان بۆ هه‌ر پارت و که‌سایه‌تیه‌ک گرنگی خۆی هه‌یه ،
که به‌داخه‌وه له کۆمه‌لگای ئێمه وڕۆژهه‌ڵاتدا زۆر به
ساده‌یی وه‌رگیراوه .
له کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک بریاری
داوه ، ده‌نگ به‌و پارته بدات که خۆشی ده‌وێت یان خۆی و
بنه‌ماڵه‌که‌ی قوربانی داوه له‌سه‌ری یان هه‌واداریتی ،
نه‌وه‌ک به هه‌ڵسه‌نگاندنی کار‌و کرده‌وه‌کانی له ماوه‌ی
ده‌سه‌لاتی سیاسی‌دا .
هه‌موومان ده‌بینین، له هه‌نده‌ران خه‌ڵک به پێ ی کار‌و
کرده‌وه‌کانی ، پارت و که‌سایه‌تیه‌کان ده‌نگ ده‌دات ،
ته‌نانه‌ت لای زۆر ئاسایه له‌ده‌نگدان بۆ په‌ڕله‌مان بۆ
پارتێک بدات، که‌چی له ده‌نگدان بۆ شاره‌وانی بۆ ئه‌ندامی
پارته‌کی تر بدات . یان له‌سه‌ر بڕیاڕێک ده‌نگ به‌و پارته
بدات ، که‌چی له‌سه‌ر بڕیاڕێکی تر دژی ده‌نگ بدات ، وه‌ک
ئه‌وه‌ی له ووڵاتی سوید ڕوویدا که هه‌موو ئه‌و پارتانه‌ی
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2002 زیاتر له %85 ده‌نگیان
هێنابوو، که چی له‌به‌رامبه‌ر گۆرینی دراودا ئه‌گه‌ر له
ڕێژه‌که هه‌له نه‌بم %43 یان هێنا . له‌کاتێکدا پارتی چه‌پ
و ژینگه که %15 ده‌نگیان که‌متر هێنابوو له هه‌مان
هه‌لبژاردنه‌وه ، که‌چی له گۆرینی دراودا %57 یان هێنا.
یان ئه‌وه‌تا خه‌لک له ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیباتانه‌ی که‌له
ته‌له‌فزیۆن وکه‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندندا ساز ده‌کرێت ،
بیرورای خۆی له ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێردا ده‌گۆرێت ، کاتێک به
بیرورای خۆی گفتوگۆکانی به‌رپرسه‌کان هه‌لده‌سه‌نگێنێت .
ئه‌مه‌ش پێجه‌وانه‌ی نیشتمانه‌که‌ی ئێمه یه ، که زۆر جار
ده‌نگدان مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕه‌چه‌له‌کیه که باوکی یان
باپیری ئه‌ندامی ئه‌و پارته بووبێت ، ئیتر ده‌بێت
ئه‌میش ده‌نگ به‌هه‌مان پارت بدات ، یان ئه‌وه‌تا
ئه‌ندامی پارتێکه ئیتر پاڵپشتی هه‌موو کاره‌کانی ئه‌و
پارته ده‌کات ،ئه‌گه‌ر هه‌رچی کارێک ، تاوانێک ، خیانه‌تێكیش
بکات ؟؟؟
ئه‌وه‌ی بۆ په‌ناهه‌نده‌ی وه‌ک ئێمه گرنگه 2 بابه‌تی
سه‌ره‌کیه،
1/ ئه‌و پار ته‌ی که ده‌نگی پێ ده‌ده‌ین تا چه‌ند داکۆکی
له کێشه‌کانی په‌ناهه‌نده ده‌کات یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری
پێیه ، بۆ باشتر خزمه‌تکردنی ئێمه و مناله‌کانمان .
2 / ئێمه راسته په‌ناهه‌نده‌ین و بوینه‌ته خاوه‌ن
ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت
که نیشتمانی دایکمان کوردستانه و نیشتمانی دوه‌ممان سویده
، بۆیه ئه‌و پارته‌ی چه‌نده له ماوه‌ی رابردودا پشتگیری
له کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان کردوه ده‌بێت ده‌نگی پێ بده‌ین.
به‌نده له‌ماوه‌ی رابردوودا ، که‌موو زۆر گوێی له ئاخافتن و
دیداره‌کانی ئه‌م پارتانه گرتووه ، وه بۆ ماوه‌ی 6 سالیشه
له سوید ده‌ژیم، که تا راده‌یه‌ک تێکه‌لاویم له‌گه‌ڵ هه‌ندێ
پارت ئه‌نجام داوه ، به‌تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی ناسینی
تاوانی ئه‌نفال وهه‌له‌بجه‌دا .
وه ئه‌وه‌ی له به‌ره‌ی چه‌پم دیوه که پێک دێت له پارتی
چه‌پ ، ژینگه ، سۆسیال دیموکرات، له‌به‌ره‌ی راستم نه‌دیوه
که پێک دێت له پارتی مۆدێرات ، فۆلک پارتی ، کریستن پارتی ،
سه‌نته‌ر پارتی . وه ئه‌وه‌ی له پارتی چه‌پی سویدی و
ژینگه‌م دیووه له‌داکۆکی کردن له کێشه‌ی کوردستان له
سۆسیال دیموکراتم نه‌دیووه ، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم لێره‌دا
ئێمه قسه له‌سه‌ر سیاسه‌تی پارت ده‌که‌ین ، نه‌وه‌ک
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارته‌کان ، که بێگومان له نێو
هه‌موو پارته‌کاندا ئه‌ندامی به‌رزی تیایه داکۆکی له کێشه‌ی
گه‌له‌که‌مان ده‌کات.
بۆچ من ده‌نگ ده‌ده‌م به پارتی چه‌پی سویدی
به‌رنامه‌که‌یان زیاتر له خزمه‌ت خه‌ڵکی هه‌ژارو بێکارو
په‌ناهه‌نده دایه .
له‌چه‌ند ساڵی رابردودا، چه‌ندین جار له‌په‌رله‌مان پشتگیریان
له مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی په‌ناهه‌نده کردوه .
داوای یه‌کسانی نێوان ژن وپیاو ده‌که‌ن له هه‌موو بواره‌کاندا
، به‌تایبه‌تی له‌مووچه‌دا .
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه دا سه‌رۆکی پارتی
چه‌پی سویدی لارش ئوللێ داوای کرد که رۆژی 16/3 بکرێت به‌رۆژی
دژ به‌چه کی کۆمه‌لکوژی جیهانی و وه قه‌ره‌بوی خه‌ڵکه‌که‌کی
بکرێته‌وه
http://www.dengekan.com/doc/2006/3/chak_swed22.pdf
. که‌ده‌بێت لێره‌دا ئه‌وه بڵێین 5 پارتی سیاسی دواتر
پشتگیریان له‌م داخوازیه کرد که تاماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر
من ئاگادار بوم .
هه‌ر لێره‌دا ته‌نیا وه‌ک به‌راوردێک دێنمه‌وه ئێمه وه‌ک
چاک/سوید یاداشتنامه‌یه‌کمان له رۆژی 11/3/2006 بۆ هه‌موو
پارته‌کان نارد ، که داوای کۆمه‌ڵێک خاڵمان کردبوو ، که
به‌داخه‌وه جگه له پارتی چه‌پ که‌سی تر وه‌لامی
نه‌داینه‌وه ، که چی سۆسیال دیموکرات، دوای تێ په‌رینی 5
مانگ به‌سه‌ریدا و نزیک هه‌لبژاردندا ، وه‌لامی داوینه‌ته‌وه
، که له هیچ شوێنه‌کیش ئاماژه به‌کوردستان ناکه‌ن و
به‌ڵکو ئاماژه به ووشه‌ی باکوری عێراق ده‌که‌ن !!!
له‌کاتێکدا ئێمه داوای ئه‌وه‌مان کردبوو که عیراق ده‌بێت
داوای لێ بوردن له خه‌لکی کوردستان بکات . وه ده‌بێت
له‌مه‌شدا هه‌ر شایسته‌ی ڕێزن، چونکه خودی پارتی و یه‌کێتی
به ترێله یاداشتنامه‌یان بۆ چووه ، که‌چی وه‌لامیشیان
نه‌داوینه‌ته‌وه .
له‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی فرۆشتنی 18 کچی ئه‌نفالی
کورد بۆ ولاتی میسر، تاکه پارتێکه که به‌یانامه‌ی ڕه‌سمی
ده‌رکرد، ته‌نانه‌ت خودی پارتی و یه‌کێتیش خاوه‌نی
هه‌ڵوێستێکی له‌م شێوه نین دژ به حکومه‌تی میسر، که
تیایه نوسراوه حکومه‌تی میسر ده‌بێت به‌فه‌رمی داوای لێ
بوردن له کورد بکات .
http://www.dengekan.com/doc/2006/4/chak16.pdf
به‌رده‌وام داکۆکیان له کێشه‌ی هه‌ر 4 پارچه‌ی کوردستان
کردو‌وه ، که زۆرینه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانیان له‌په‌رله ما ن
له‌سه‌ر داکۆکی کردن له کێشه‌ی گه‌لان ، تایبه‌ت بووه به
کێشه‌ی کورد، که‌له‌م باره‌وه په‌ڕتوکێکیان هه‌یه ، هه‌ر
که‌سێک ئاره‌زووی لێبێت ده‌توانێت له کتێبخانه‌ی شاری
ستۆکهۆلم بیخوێنێته‌وه.
وه دوایین هه‌ڵوێستیشیان تؤمار کردنی سکاڵایه‌که، دژ به
ووڵاتی تورکیا ، چونکه ڕێگای نه‌دا ئه‌و په‌رتوکانه‌ی پیپی
که‌به‌زمانی کوردی له ولاتی سویده‌وه نێردرابوو له
کوردستانی باکور بلاو بکرێته‌وه .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که ته‌نیا پارتی چه‌پی سویدی و پارتی
ژینگه ، پارتی کرێکارانی کوردستانیان پێ تیرۆریست نیه ،
له‌کاتێکدا له‌سه‌ر پێشنیازی سۆسیال دیموکراتی سویدی له
یه‌کێتی ئه‌ورپا پ‌ک‌ک به‌تیرۆریست ناسرا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
هه ر 4 پارته‌که‌ی تر وه‌ک سۆسیال دیموکرات هاوهه‌لوێستیان
. وه ئه‌وه‌ی به‌نده بینیویه‌تی له زۆربه‌ی
خۆپیشاندانه‌کانی هه‌وادارنی پ‌ک‌ک ئامینه کاکه باوه
به‌ناوی پارتی چه‌پی سویده‌وه بێ ترس به‌شداری کردوه ، هه‌ر
له‌م رۆژانه‌شدا له ڤیستڤاڵێکی هه‌وادارنی پ‌ک‌ک که له
ستۆکهۆلم به‌رێوه چوو ، نوێنه‌رانی پارتی مۆدیرات و فۆلک
پارتی کاتێک وێنه‌ی عه‌بدولا ئۆج ئاڵانیان بینیبوو ،
چووبوونه ده‌ره‌وه له هۆڵه‌که چونکه پێیان وایه که
تیرۆریسته .
له‌کۆتایدا ئه‌وه ده‌ڵیم به‌نده له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه
ده‌نگ به پارتی چه‌پ د ه‌دا به‌ڵام به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێم ،
ئه‌گه‌ر پارتی چه‌پ نه‌بوایه ، بێگومان به پارتی ژینگه م
ده‌دا، که ئه‌وانیش هه‌ڵوێسته‌کانیان نزیکه له پارتی چه‌پ
، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م 2 هێزه‌ش نه‌بوایه ده‌مدا به سۆسیال
دیموکرات ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی کاتدا به‌ره‌ی چه‌پ
زیاتر له خزمه‌ت کێشه‌ی کورد و په‌ناهه‌نده بوونه . وه
ده‌بێت لێره‌شدا ئه‌وه بڵێم که به‌هۆی بونی ده‌نگی 6 می
ئامینه کاکه باوه له لیستی کاندیدی پارتی چه‌پدا ئه‌و
شانسه‌ی به‌رده‌که‌وێت که بگاته په‌رله‌مان و وه‌ک
کادیره‌کی چاک و پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندونه‌ناسیش ، جێ
په‌نجه‌ی خۆی هه‌یه له ناسینی کێشه‌ی ئه‌نفال و
هه‌له‌بجه‌دا ، له‌نێوه‌نده سیاسیه‌کانی سویدا، بۆیه
ده‌نگی خۆمی پێ ده‌ده‌م . به‌لام له ده‌نگدانی کاندیدا
ئه‌گه‌ر ئامینه نه‌بوایه ، بێگومان ده‌نگم ده‌دا به‌و
کاندیده کورده‌ی که له ماوه‌ی ڕابردودا شوێن ده‌ستی
هه‌بووه له بواری ناساندنی کێشه‌ی کوردا، ئیتر ئه‌وکات
پارتی سیاسی هیچ گرنگیه‌کی نه‌ده‌بوو له هه‌لبژاردنیدا .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم له‌م هه‌لبژاردنه به‌م شێوه‌یه ده‌نگ
ده‌ده‌م ، به‌ڵام ئه‌مه ناگه‌یه‌نێت که‌له هه‌ڵبژاردنێکی تر
هه‌مان ده‌نگ ده‌ده‌مه‌وه به‌و پارت‌و کاندیده ،
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانینه‌وه.
له‌کۆتایدا هیوادارم ڕه‌وه‌ندی کورد چالاکانه به‌شداری بکات.
|