ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ربانه‌کان و عه‌موده‌کانى ئاڵاکانه‌وه ده‌ستمان
پێ‌کرد، پێئه‌چىَ ئیتر سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و ئه‌وانه‌ش بانگه‌شه‌ى
چاکسازى ئه‌که‌ن به ناو داموده‌زگاکان و ژێرخان و ژوره تاریک
و گه‌نده‌ڵیه‌کانى ناو فه‌رمانگه‌کان نه‌وێرن، ره‌نگه ئه‌مجاره
وتیبێتیان با له‌سه‌ربانه‌کانه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین خۆ به
ئاسمانى سه‌ر ئه‌و بینایانه ده‌وێرین که‌ناوه‌وه‌یان پڕیه‌تى
له‌گه‌نده‌ڵى، با له ئاڵاى ئێراقه‌وه بێت، هیچ نه‌بێت ئه‌توانین
دایانگرین و بۆ جارێکیش بێت بڕیارێکمان ببینین جێبه‌جێبکرىَ.
ئاڵاى گه‌نده‌ڵى ئه‌مڕۆ حاڵه‌تێکى نکولى لێنه‌کراوه له‌زارى
به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێم و تا خواره‌وه‌ى خواره‌وه ئه‌م راستیه
ده‌زانن، داگرتنى ئه‌م ئاڵا و دروشمه به‌رله‌هه‌شتێک کارێکه
ده‌بێت بکرێ بڕیارێکه ده‌بێت جێبه‌جێبکرىَ، سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکى
هه‌رێم به‌رله‌وه‌ى بیرله‌وه‌بکه‌نه‌وه که ئاڵاى کوردستان هه‌ڵکه‌ن
و ئاڵاى عێراق داگرن و وێنه‌کانى خۆیان له‌پشت سه‌رى ئه‌و
مامۆستایانه‌وه هه‌ڵواسن که ته‌نها سه‌دوپه‌نجاهه‌زارى بریمه‌ریان
ده‌ده‌نىَ ، بیرله‌وه‌بکه‌نه‌وه ئاڵاى گه‌نده‌ڵى و ئارم و سه‌رزله‌کانى
ئه‌م دیاردانه داگرن، ئه‌مڕۆ هێنده‌ى کێشه‌مان ناعه‌داله‌تى و
سته‌م و جیاوازى موچه و چینایه‌تی و ته‌زکیه‌کارى و گیراوه‌کانى
زیندانه‌کانمانه نیو هێنده بیرله‌وه‌ناکه‌ینه‌وه کامه‌یه
سه‌روه‌رى و شانازى و ئاینده‌ى دور و نزیک و شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ
ده‌ره‌وه‌دا، ئاخر وا خه‌ریکه له گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تی و
و جیاوازیه‌کاندا بیرکردنه‌وه‌مان ده‌وه‌ستێت و کوێراییه‌کمان
دابێت ئیتر جارێکى تر دایکه نیشتمان نه‌ناسینه‌وه، چونکه ده‌مێکه
مه‌فتونى ئازاره‌کانى ئه‌وین و لێماننابێته‌وه، خه‌ریکه یه‌ک
یه‌ک و دوو دوو ده‌پرسین چ نیشتمانێک به‌تاڵه پڕیه‌تى له‌سه‌روه‌رى
هیچ؟!! چ نیشتمانێکه هاوڵاتیه‌کانى خۆپیشانده‌رى ده‌کوژێت
بکوژه‌کان به‌پارکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه و ئه‌وه‌شى ده‌ڵێت "
نا بۆ گه‌نده‌ڵى"له زیندانه‌کاندا توند ده‌کرێت؟!
ئاخر له‌عه‌قڵى سه‌مه‌ره‌ى شه‌رقیماندا وه‌ک هه‌میشه یان
شانازیمان ره‌مزه‌کانه ، یان ته‌نیا به ره‌مز ده‌وێرین و
فوده‌که‌ینه خۆمان و ئه‌نجامیش ته‌نیا موجامه‌له‌مان بۆ ده‌مێنێته‌وه
نه‌ک مافه جه‌وهه‌ریه‌کان به‌ڕاى من به‌رله‌وه‌ى په‌لامارى
مافه گشتیه‌کان و دروشم و ره‌مزه‌کان بده‌ین ده‌بێت له شتى
بچوکه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، گه‌ر کاره‌با نه‌بێت ئاڵاهه‌ڵکرىَ و
هه‌ڵنه‌کرىَ باکێکمان نیه، چونکه له‌برى ئه‌وه‌ى بیر له
شکۆى نیشتمانى بکه‌ینه‌وه، بیر له نیشتمانێک ده‌که‌ینه‌وه
نه‌توانىَ کاره‌با و ئاو دابین کات چۆن شکۆى نه‌ته‌وه‌یه‌ک به
مێژووه‌که‌یه‌وه ده‌پارێزێت، ئاخر متمانه له کوێبێنین ئێوه
پانزه ساڵه نه‌تانتوانى جاشێک مسته‌شارێک و پیاوکوژێک دزێک
دادگایى بکه‌ن ، چۆن ئه‌توانن شکۆمان بپارێزن، کێ ناڵى ناتانه‌وىَ
سه‌رقاڵمان که‌ن و ئاڵا و مه‌ترسى ده‌ره‌کى و چاره‌نوسه‌وه ،تا
گرفته هه‌نوکه‌ییه‌کانى ژیانێکى سه‌ره‌تایی و گه‌نده‌ڵیه‌کانمان
له‌بیرچێته‌وه؟؟
ئه‌وه‌نده‌ى داوتانه به‌جاش و مسته‌شار و به‌عسیه‌کان
بتاندایه‌ته کۆمپانیایه‌کى بیانى کێشه‌ى کاره‌با و به‌نزینى
بۆ نه‌ده‌هێشتن و ئیتر که‌سیش خۆپیشاندانى له‌دژتان نه‌ده‌کرد
و دنیایه‌ک متمانه‌شتان ده‌هێنایه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى فیشه‌کتان
کڕى له‌خۆماندا خاڵیتانکرده‌وه با نیوئه‌وه‌نده‌ش خه‌رج که‌ن
بۆ پاڵاوگه‌یه‌ک تا کێشه‌ى سوته‌مه‌نیمان بۆ چاره‌بێت..
له کۆتاییدا با ئه‌و پێشبینیه بنوسم که هه‌موومتان ده‌یزانن،
هه‌ر له‌مسه‌روو به‌نده‌دا که هه‌واڵى ئه‌وه ده‌بیستین به
بڕیاری سه‌رۆکى هه‌رێم "له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاکانى هه‌رێمدا ئاڵاى
عێراقى سه‌رده‌مى به‌عس داده‌گیرێت"، ئه‌وه‌ش ده‌بیستین که "کاره‌با
که‌مده‌بێته‌وه بۆ 5-6 سه‌عات له شه‌ورۆژێکدا گه‌ر که‌مترنه‌بێت"
هاوڕێیان ، من له‌و باوه‌ڕه‌دانیم که هه‌واڵى یه‌که‌ممان بۆ
بچێته سه‌ر و ئاڵاى عێراق هه‌ڵنه‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام زۆر
دڵنیام هه‌واڵى دووه‌م و که‌مکردنه‌وه‌ى کاره‌با سه‌رده‌گرێت .
|