ون بووم
..
له نێوان خۆم و سه‌رابدا
ون بووم
..
له نێوان خه‌ون و واقیعدا
له نێوان خۆم
و
وێنه‌كانمدا
له نێوان ڕاستی و درۆدا
له نێوان ڕابردوو
و
ئێستادا
ون بووم.. ون
ئه‌مه ون بوونه یا
..غه‌مه
غهمێكه ئه‌مگرێنێ
غهمێكه و یاخیم ئه‌كا
یاخی..
له‌خۆم
له ئێستا
ئه‌مگرێنێ.. زۆر به‌كوڵ
ئه‌مگرێنێ بۆ
ڕابردوو
وێڵم ئه‌كا و ئه‌مگێڕێ
ئه‌مگێڕێ به دوای خوما!
باران..
باران ئه‌و چرۆیانه نالاوێنێ
كه به
په‌نهانیی
دارێكم سپاردن و
شنه گوزه‌ر ناكا
به لای په‌ڕه‌ی
ئه‌و
گوڵانه‌ی بۆ یادگار
له ده‌فته‌رێكی یادم ناون
ئه‌و پهندانهم
له یاد كردوون
كه به‌منداڵی..
له پشتی كتێبه‌كانی
مه‌كته‌با
ئه‌منووسین
ئاخر ئه‌مه ون بوونه یا..
یاخی
بوون!؟
ئه‌مشه‌و غوربه‌ت ئه‌مگرێنێ
چاوه‌كانم بوونه دوو یاقووتی
سوور‌و
لێم ناگه‌ڕێ
ئای.. ئێره
لێره هه‌موو شتێك
یاخییه
ده‌ریا..
ئه‌و سۆزه‌ی نییه
كه له دووره‌وه پێی
ده‌به‌خشیم
گوڵه‌به‌یبوون
..
ڕۆحم بۆخۆی نابات
سهحهرێك
بۆنم ناكات و
مانگ پریاسكه‌ی ڕازهكانم
ناپێچێته‌وه
!
باران
دانابارێت
به سه‌ر
چیرۆكه‌كانما
و
لێره..
پرچی ئایشێ و
فاتمه*
پرچم درێژ ناكا
لێره
..
نالی
زیندوو
نابێته‌وه
ئه‌مشه‌و قه‌سیده‌یه‌كی غه‌زه‌ل
ناكاته گه‌ردنم
!
ئه‌مشه‌و غوربه‌ت ئه‌مگرێنێ
یاخیم ئه‌كا
یان..
ونم
ئه‌كا
حه‌نین.. له نێوانی دڵۆپی ئه‌سرین و
قاقاكانی
جارانا
ئه‌مسووتێنێ
ناخم وه‌ك ئاگری ڕێبوارێك
جۆش
ئه‌دا و
پشكۆی ئاهم
دڵی نامۆم داخان
ئه‌كا
وه‌ك
هه‌تیوێ
ملم كه‌چه بۆ ده‌ستێكی سۆز و
گه‌ردنم واڵایه بۆ په‌تی
مه‌رگێ
ئه‌مشه‌و
..
ئاخ له ئه‌مشه‌و
وا هه‌زاران جار سووتام
و
مردم و زیندوو
بوومه‌وه
ئای له‌و حه‌سره‌ته‌ی و
له ده‌روونی پڕ له ئازارم
گوێم له ده‌نگی
قاقاكانمه و
له ده‌وری سفره قهرهباڵغهكهی
ئێواران
جێماون..
جێماون و دایكم بۆنیان پێوه‌ده‌كات
باوكم ئهیاننێ
به سنگییه‌وه و
ڕایان ئه‌سپێرێ ئاگایان له من بێت
!
لێره.. با یاخیم
ئه‌كا
ئه‌مبا به‌ره‌و فه‌نابوون
ئای
..ئای
چه‌ند پڕ
له خۆشه‌ویستی بوو
ئه‌و بارانه‌ی ته‌ڕی ئه‌كردم و
نه‌نكم ئه‌یووت:
باڵات به‌رز ئه‌كا
ئه‌ی ئه‌و بایه‌ی
..
فڕفڕۆكهكهمی
ئهخولاندهوه و
هه‌ناسه‌می هه‌ڵئه‌گرت!؟
لێره
..باران
له‌پڕ دائه‌كا و
با..
ڕقم هه‌ڵئه‌سێنێ و
قاوه..
بێزارم
ئه‌كا
لێره
..ته‌رزه*
سارده
ته‌رزه...
ڕه‌قه
ته‌رزه..
بێده‌نگه
چه‌ند.. به‌تام بوو
ئه‌و ساتانه‌ی..
ته‌رزه‌ی
نه‌رم و
ته‌رزه‌ی گه‌رم
ماڵی دڵمی كردبووه شاری یاری
و
وه‌ك پشیله‌یه‌كی ده‌سته‌مۆ
خۆی له ئه‌شقم هه‌ڵئه‌سوو
!
ئه‌مشه‌و
..
ئه‌مشه‌و چاوه‌كانم بوونه دوو گۆمی خوێن
و
هه‌نسكم بۆته ئاوازێكی خه‌مین و
دڵم وه‌ك
دیلێك ئه‌له‌رزێ
ئه‌مشه‌و..
یاخیم
له خۆم
..
له تۆ
..
له هه‌مووتان
..
ئه‌مشه‌و كه‌سێ نییه پێی بڵێم
ئای..
لێره سه‌گێك ناوه‌ڕێت
تا هه‌ست به ترپه‌ی دوو پێی ژوان
بكه‌م
پشیله‌یه‌ك نامیاوێنێ
تاسفرهی ئێواره‌ی له به‌رده‌ما بته‌كێنم
و
مشكێك نامترسێنێ
هه‌تا كه‌مێ چاوشاركێی
له‌گه‌ڵ
بكه‌م
ئای.. لێره!؟
چه‌ند یاخیم له‌خۆم
له ڕه‌نگی شه‌و
و
له بێده‌نگی
لێره
..
باران باڵام
به‌رز ناكا و
به‌فر
تۆپهڵم تێناگرێ و
با.. هه‌ناسه‌م هه‌ڵناگرێت!
14-09-2006
|