ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵانی كورد له هه‌نده‌رانا،
دانیشتوانێكی به‌رچاون و سه‌نگ و ره‌نگێكی دیارن له ناو
گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆچیان بۆ كردووه، كلتووره‌كه‌یان
تێكه‌ڵاوی كلتووره‌كانیان كردووه و، زۆر كلتووریش تێكه‌ڵاوی
كلتووری كوردبووه، ئه‌م دیارده‌یه كارێكی وای هێناوه‌ته
پێشه‌وه، دابڕانی كورد له هه‌ر بوارێكدا هه‌سستكردنه به
بێبه‌شبوون كه‌لاخستنی كۆمه‌ڵگای كورد و كه‌مته‌رخه‌می له
هه‌وڵدان بۆ به‌شداریكردن له‌و بواره‌دا، كه ئه‌مڕۆ زه‌قترین
ده‌رفه‌ت بۆ سه‌لماندنی هه‌بوونمان قۆستنه‌وه‌ی سیسته‌می
دیموكراتی و چوونه ناو په‌رله‌مان و ده‌زگاگانی ئه‌م
ده‌وڵه‌تانه‌یه، ئه‌م پرۆسێسه‌ش هه‌ر چه‌نده كارێكی زۆر سه‌خت
و دووره‌ده‌ست نییه ئه‌گه‌ر ئاسانترین ئه‌رك له به‌ر چاوبگیرێ
و قوربانی به چه‌ند چركه‌ساتێكی كه‌م بدرێ و به‌ره‌و
سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ونه‌ڕێ و، كوردێكی كاندیدكراوی
هاوزمانت هه‌ڵبژێری بۆ په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاته، جا ئه‌مه
هه‌رچه‌نده ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه‌ك
و وه‌فایه بۆ پرۆسه‌ی دیموكراتی و دڵسۆزییه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی
داڵده‌ی داوین، هه‌روه‌ها سه‌لماندنی هه‌بوونمانه وه‌ك
نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو و هه‌ستكه‌ر به لێپرسراوی و
پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌م، جا به ره‌چاوكردنی ئه‌و
مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه كاتێك خۆتان له‌ته‌ك سنووقه‌كانی
ده‌نگاندا بینیه‌وه، كه ئه‌وه گرنگترین شاقاوه ئێنجا له‌وێدا
پێویسته بیری تیژی بۆ بخه‌یته كار كه كێ له كاندیدكراوه‌كان
هه‌ڵئه‌بژێریت، بێگومان ئه‌و هاوزمانه‌ی كه ئه‌توانێت به پێی
سیسته‌م و یاسای ئه‌و ولاته خزمه‌تی ئێوه و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی
بكات، هه‌روه‌ها ره‌چاوی ئه‌وه‌س بكرێت كێ به كه‌مترین ده‌نگ
مسۆگه‌ره بۆ هه‌ڵبژاردن، بۆ نموونه له شاری ستۆكهۆڵم كاندیدێكی
حیزبی سۆسیال دیموكرات پێویستی به نزیكه‌ی یانزه هه‌زار
ده‌نگه، كه‌چی له هه‌مان كاتدا كاندیدێكی حیزبی سه‌وز پێویستی
به نزیكه‌ی دووهه‌زار و دووسه‌د ده‌نگه، که‌واته ئێوه ده‌بێت
ده‌نگی خۆتان به فیڕۆ نه‌ده‌ن و یه‌كێك مسۆگه‌ركه‌ن كه به
ده‌نگێكی كه‌م سه‌رئه‌كه‌وێت، جا دڵسۆزی ئیوه‌ی به‌رێز بۆ
ده‌نگه‌كه‌تان و بۆ كاندیدێكی هاوزمانت هیچ جیاوازی نیه جگه له
بارستایی دلسۆزی كاندیده‌كه و به فیڕۆ نه دانی ده‌نگ و
ئه‌ركتان. ئیتر به هیوای ئاماده‌بوونتان له به‌رده‌م
سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
Med vنnliga
Hنlsningar
Rebwar Hassan
Vنsterby
backe 7, 6 tr
163 75 SPإNGA
Tel. 08-7608051
mobile: 0046739143525
e-post :
rebwarh@hotmail.com
www.rebwarhassan.com
|